ده‌كری ئه‌و راستییه پچه‌سپێنین كه له‌گه‌ڵ كرانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای كوردی و له سونگه‌ی دیاڵۆگی شارستانییه‌كان چاو له هه‌ندی داب و نه‌ریته كلاسیكییه بۆ ماوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری پۆشراوه، چونكه وه‌كو رۆشنگه‌رێك دان به هه‌ندی له راستییه‌كان نه‌نێین، رووبه‌ڕووی چه‌ندین پرسیاری هه‌مه‌جۆرمان ده‌كاته‌وه. ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه زیاتر ئه‌و سانسۆر و وابه‌سته‌بوونه‌ی ره‌گه‌زی مێ بووه له‌پێشدا به ره‌گه‌زی پیاوه‌وه. سروشتی كار و گووزه‌رانی ئه‌مرۆ وایكردووه ره‌گه‌زی می هاوشانی پیاو تێكه‌ڵ به كار وچاڵاكییه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بێت چ له میدیاكان و چ له رێكخراوه‌كانی NGO و چ بزنسه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت. ئه‌و ره‌وشه ده‌مێكه له هه‌رێمی كوردستاندا په‌لی كێشاوه و سیمای كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیشی پێیه‌وه جوانتر بووه. هاوشان له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشڤه‌چوونه‌شدا هزر و لێكدانه‌وه‌ی پیاوان به قه‌د ئه‌وه له به‌رامبه‌ر په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵاتییه‌كانی ره‌گه‌زی مێ، گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه. سیمای كۆمه‌ڵگای زیندووش له‌وه‌دا به‌رده‌رده‌كه‌وێت كه تا چه‌ند ده‌رفه‌ت له به‌رده‌م خۆیدا ده‌كاته‌وه بۆ زیاتر باڵابوون. پێم باشه خاوه‌ن پێنووسه‌كانی ره‌گه‌زی مێ په‌یڤه‌كانیان زیاتر بۆ كاڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و گرێیه كۆمه‌ڵایه‌تییانه ئاراسته بكه‌ن و كاتی ته‌رخانكراو بۆ پێنوسه‌كانیان به دیارده و په‌یڤی وا خه‌ریك نه‌كه‌ن كه له بنه‌ڕه‌تدا نه‌كارمان پێی هه‌یه و نه گۆمه‌ڵگای ئێمه‌ش رووچۆته نێو ئه‌و جۆره دیاردانه كه نامۆیه پێیه‌وه. یه‌كێك له‌و په‌یڤانه كه له گۆڤارێكی ناوخۆییدا خوێندمه‌وه كه به‌خامه‌ی نووسه‌رێكی ژن نووسرابوو، باسكردن بوو له پینه‌كردنی په‌رده‌ی كچێنی كه هێشتاكه ره‌وتی پیاوسالاری به شتێكی پیرۆزی داده‌نی، په‌رده‌یه‌ك كه هه‌موو به‌هاكانی ره‌گه‌زی مێی پێیه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه له گۆمه‌ڵگایه‌ك كه هێشتاكه ژن یا كچ به سه‌رچاوه‌یه‌ك داده‌نرێت بۆ تێركردنی غه‌ریزه سێكسییه نا ته‌ندروسته‌كانی. خۆ مرۆڤیش چه‌ند پێویستی به كۆی زانسته‌كان هه‌یه ئه‌وه‌نده‌ش پێویستی به رۆشنبیری سێكسییه‌وه هه‌یه. ئه‌گه‌ر ئه‌و غه‌ریزه‌یه گرێدراوی چه‌مكی رۆشنگه‌رییه‌وه نه‌بێت ئه‌و كات به‌هاكانی تریش ده‌بێته قۆچی قوربانی ئه‌و غه‌ریزه سه‌ركه‌شه. كۆمه‌ڵگای كوردی له هه‌نووكه‌دا گیرۆده‌ی ده‌ستی زۆر كێشه‌ی گه‌وره‌تره، بۆیه له رووی مۆراڵه‌وه دروست نیه خۆمانی لێبشارینه‌وه و بابه‌تی تر زه‌ق بكه‌ینه‌وه. یه‌كێك له‌و كێشه گه‌ورانه كه ده‌توانم به نموونه بیهێنمه‌وه زۆربوونی رێژه‌ی كچانی قه‌یره و كوڕانی ره‌به‌نه. كوا توێژینه‌وه‌ی خاوه‌ن پێنووسه‌كانمان كه بتوانی له سروشتی هه‌ڵكشانی ئه‌و دیارده‌یه بكۆڵنه‌وه و ئه‌ڵته‌رناتیف و چاره‌سه‌ره‌كان بخه‌نه به‌رده‌م كۆمه‌ڵگا و بڕیار به‌ده‌ستانی حكومه‌تی هه‌رێم. كه‌مبوونی ده‌رفه‌ت له به‌رده‌م كچان و كوڕاندا بۆ پێكه‌وه‌نانی ژیان و چوونه نێو ژیانی هاوسه‌رییه‌وه هۆكارێكی سه‌ره‌كی هه‌ڵكشانی ئه‌و دیارده‌یه له كچان و كوڕاندا. چۆن رێژه‌كانی ئه‌و دیارده‌یه به‌ره‌و زێده‌بوون ناڕوات تێدا له هیچ ده‌ست پێشخه‌رییه‌كی حكوومه‌تدا له‌وانه‌ش پرۆژه‌كانی نیشته‌جێ و شوققه‌كان، كچان و كوڕان هیچ سوودێكی لێوه نابینن. تۆ بڵێی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و دیارده‌یه هه‌ست پێبكات، ئه‌گه‌ر هه‌ستیشی پێناكات بۆچی رێخكراوه‌كانی گه‌نجان یان هی ژنان و ئافره‌تان پرۆژه‌یه‌كی له‌و جۆره له‌به‌ر ده‌ست حكومه‌ت و په‌یوه‌ندیداران دانانێن، یان بۆ خاوه‌ن پێنووسان به تایبه‌تی ره‌گه‌زی مێینه له وتاره‌كانیاندا نایروژێنن و نایكه‌ن به‌راستییه‌ك كه نه‌توانری خۆی لی لابدرێت. رێژه‌ی توێژی گه‌نجان ئه‌وانه‌ی له ته‌مه‌نی نێوان (15-24) ساڵیدان له كوڕ و كچ 20. 0% تێكڕای دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان پێكده‌هێنی، به پێی هه‌مان رێژه‌ش به‌سه‌ر هه‌ر سی پارێزگاكای هه‌رێم دابه‌شبوون. ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌ینی كه كۆمه‌ڵگای كوردی كۆمه‌ڵگایه‌كی گه‌نجه، به‌ڵام بێبه‌شبوونیان له مافه سه‌ره‌تاییه‌كان و مافی هاوڵاتیبوون ئه‌وه ده‌خوازێت كه نووسه‌ر و رۆشنگه‌رانمان و رێكخراوه تایبه‌تمه‌نده‌كان قۆڵی خۆیان لێهه‌ڵبماڵن و گرفتی ئه‌و توێژه بی به‌شه زه‌قبكه‌نه‌وه. ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
