1
كاتێك جه‌سته‌م ده‌بێته پشكۆی ئاگرو
لێوم به‌ووشكایی ته‌ڕ ده‌بێت
ده‌نگم ره‌نگی ئاسمان ده‌گرێ و
ره‌نگم بۆنی خۆشه‌ویستی
2
به‌رله‌وه‌ی باوه‌شی خۆشه‌ویستی ببێته
روبارێكی ماندوو
چاوه‌ڕێی فرمێسكێكم
دامپۆشێ به‌ڕه‌نگێ تۆ
3
له‌م زه‌مه‌نی پچڕ پچڕه‌ی شه‌وه‌زه‌نگه‌دا
له‌ئێواره‌یه‌كی به‌په‌ت خنكێنراوی
مات و مه‌لوولدا
تاریكی خوێنێكی مه‌یوه‌و
گوناه ده‌بێته دووڕیانی خه‌م
4
لێره له‌نێو تابلۆیه‌كی
ره‌نگ په‌مه‌یی ته‌ڵخكراو
به‌مێژوی ئه‌ندێشه‌ی ژنێك
ته‌نهایی ده‌بێته میوانی دڵم و
روناكی ده‌بێته مه‌نزڵی تاریكی
5
له‌م زه‌مه‌نه‌ی، كه‌باڵنده باڵی ده‌شكێ و
په‌پوله په‌رده‌ی شه‌و دایده‌پۆشێ
ته‌مه‌ن به‌ره‌و ئاوابوون ده‌چێ و
رۆحم ده‌بێته گوناهێكی سپی و
چاوم ده‌بێته هێلانه‌یه‌كی وێرانه‌و
نایه‌وێت له‌نێو تابووتی مه‌رگدا
فه‌رامۆش بكرێت"
6
له زه‌مه‌نی تاریكی خه‌ونه‌وه
بزه‌ی سه‌رلێو، نابێته ملوانكه‌یه‌ك
تاكوو باوه‌ش به‌گه‌ردنی خه‌یاڵ و
خه‌می فرمێسكه‌كانمدا بكات
7
ژیانی لێره ئاوابووه
ره‌نگ سه‌رتاپای جه‌سته مانی داپۆشیووه
ره‌نگه‌كان دوورن له‌به‌خشنده‌یی
روبارێكن له‌شه‌پۆلێكی گێژه‌ن و
پڕن له‌وورشه‌ی تاریكی
8
لێره زه‌مه‌ن ئاوابووه
له‌نێو دانیشتنی گژوگیاو
پاڵ كه‌وتنی سه‌وازیی
خه‌نده‌یه‌ك ده‌تۆرێ و
پروشه‌ی زه‌رده‌په‌ری به‌یانی
وه‌ك مه‌وسیم و له‌رینه‌وه‌ی
سه‌مای به‌هار
هێواش هێواش تێ ده‌په‌ڕن
9
من نازانم سبه‌ینێ به‌خته‌وه‌ری
كام زنجیری گه‌ردنم لاده‌بات
كامه‌یانه هێنده ناسك
خۆی ده‌خزێنێته جه‌سته‌م و
ده‌یه‌وێت یاری به‌دڵم بكات
10
ئای زه‌مه‌نی په‌ڕوباڵكراوو
دوور له‌خه‌نده‌و خۆشه‌ویستی
كاتێك كازیوه‌ی به‌یانیان
دێته ناو جه‌سته‌و رۆحمه‌وه
سێوی دڵم فه‌رامۆشی دایده‌گرێت و
له‌سووچێكدا قژم شه‌ته‌ك بده‌م
ده‌م و چاوم پڕده‌بێ له‌ره‌نگی تۆ‌و
دار ئه‌رخه‌وانیش له‌سه‌رسه‌رم
11
لێره زه‌مه‌ن ئاوایووه
ره‌نگم ده‌بێته په‌ڕه‌ی گوڵ و
روخساریشم گه‌ڵای وه‌ریوو
گه‌ردنم ده‌سپێرمه، به‌یانیه‌كی بارا ناوی
ژیان ده‌بێته باخچه‌یه‌ك له سێبه‌رو
ئاسمانیش ده‌بێته گه‌واڵه هه‌ورو
باڵنده‌ش ده‌بێته چرای ئاشتی و
ده‌شتیش ره‌نگی خۆی ده‌گرێ و
ده‌بێته پانتاییه‌ك له‌سه‌وزایی
12
كه‌زه‌مه‌ن به‌ره‌و ئاوابوون ده‌چێت
گه‌روم ته‌ڕ ده‌بێت به‌ماچ و
لێوم ده‌بێته كانیه‌كی نه‌رم
چاوم ده‌كه‌مه چاوه‌ڕوانی
سروه‌ی خه‌یاڵی تۆ‌و
میهره‌بانیش بۆته‌نهایی
13
كاتێك زه‌مه‌ن ئاوا ده‌بێت
ده‌بمه گمه‌ی كۆترێك و
جریوه‌ی چۆله‌كه‌یه‌ك
له‌سه‌ر گوێسوانه‌ی دڵت تینویه‌تیم ده‌شكێ و
له‌دیمه‌نێكی خه‌یاڵیدا
ده‌بمه گه‌ڵایه‌كی وه‌ریوو
ده‌وه‌رمه
سه‌ر ئه‌و فرمێسكه ووشك بوانه‌ی
كه‌بێده‌نگی باڵی به‌سه‌ردا كێشاون.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
