
له رۆژگاری ئه‌مرۆدا وه‌رزش سه‌نگ و قورسایی وبایه‌خێكی ز و ری هه‌یه و ولاته پێشكه‌وتووكانی دونیا هه‌میشه له پێناو پێشخستن و گه‌شه كردنیدا بێ‌وچان كار ده‌كه‌ن و بودجه‌ی تایبه‌تی بۆ ته‌رخان ده‌كه‌ن، به‌لام به داخه‌وه ورزش له كوردستاندا دوواكه‌وتووه‌و هۆكانیشی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ بارودۆخی ناله‌باری ناوچه‌كه به هۆی خۆ كوژی و ته‌قینه‌وه‌و بیری دوواكه‌وتوی ئیسلامی سیاسی وبوونی تیرۆریست و ئاژاوه‌چی و، كه‌مته‌رخه‌می وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان و، دانانی خه‌ڵكی ناشایسته له لێژنه‌ی ئۆله‌مپیو داموو ده‌زگاكانی وه‌رزش.
له دونیای وه‌رزشدا ناوی فوتبالیست ژیلوان حه‌مه‌د به چری باسی لێوه ده‌كریت و، ئه‌م یاریزانه كوری بنه‌ماڵه‌ی خێزانێكی نیشتمانپه‌روه‌ری ناسراوی شاری رانیه‌یه‌و، له سالانی سه‌ختی تێكۆشانداو له به‌ربه‌ره‌كانی رژێمی خۆێنرێژی دیكتاتۆری عێراقدا باوكی چه‌ند جار له ریزی پێشمه‌رگه‌كانی حزبی شیوعی عێراق بریندار بووه‌و له پاش پرۆسه‌ی چه‌په‌ڵی ئه‌نفال وله رێی ئێرانه‌وه حه‌مه بچكۆلی باوكی ژیلوان له گه‌ل دایك و ژیله‌ی خوشكی گه‌یشتوونه‌ته باكۆ پایته‌ختی ئازربایجانی سۆڤێتی جاران و، له ناو به‌ندیخانه‌دا رۆژی 6 ی نۆڤه‌به‌ر (تشرینی دووه‌م) ی ساڵی 1990 ژیلوان چاوی بۆ ژیان كردووه‌ته‌وه‌و پاشان روویان له ولاتی سوید كردووه‌و له شاری ئۆربرو نیشته‌جی بوون.
هه‌ر زوو له ته‌مه‌نی 7 - 8 سالان ژیلوان چووه‌ته ناو تیپی فۆرواردی ئۆره‌بروو، رۆڵێكی كارامه‌و چالاكی له پێشخستنی تیپه‌كه بووه‌و، وه‌ك هێرشبه‌ر له ریزی پێشه‌وه یاری كردووه‌و، چه‌ندان گۆڵی بۆ تیپه‌كه‌ی تۆمار كردووه‌و، چه‌ندین جار جامی پاڵه‌وانه‌تی وه‌رگرتووه.
پاشان ژیلوان حه‌مه‌د له هه‌ڵبژارده‌ی سوید تایبه‌ت به ته‌مه‌ن (17) سالّ وه‌ك هیّرشبه‌رو یاریزانێكی چوست و چالاك وه‌رگیراوه‌و به‌شداری یارییه‌كانی كردووه و، وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی روناك له گۆره‌پان و یاریگاكانی جیهان ده‌دره‌وشێته‌وه‌و، گۆل تۆمار ده‌كات و، میدیا‌و به‌شه‌كانی راگه‌یاندنی سویدی وئه‌وروپی باسی ده‌كه‌ن و له سه‌ری ده‌نووسن..
له سالی 2008 دا چه‌ندین كه‌ره‌ت به گه‌رمی گفتوگۆ له نێوان تیپی فۆرواردو تیپی ماڵمۆ سه‌باره‌ت به چوونی ژیلوان حه‌مه‌د بۆ تیپی ماڵمۆ ئه‌نجامدراو، له كۆتاییدا هه‌ردوولا گه‌یشتنه ئه‌نجامێكی باش و، بریار درا له سه‌ری ساڵی نۆی، واته سه‌ره‌تای ساڵی 2008 ژیلوان بۆ تیپی ماڵمۆ كه یه‌كیّكه له تیپه نایابه‌كانی سوید یاری بكات.
چوونی ژیلوان له تیپه پێشووه‌كه‌ی (فوروارد) كه یه‌كێكه له تیپه ناسراوه‌كانی ولاتی سوید بۆ تیپی فوتبۆڵی ماڵمۆ ئێف ئێف به باشی به‌رێوه چوو، ژیلوان ده‌توانێت وه‌ك لاوێك زیاتر له گه‌ڵ یاریزانانی ماڵمۆ په‌ره به شێوه‌ی یاری و ته‌كنیكی یاری بدات و، به باشی به‌شداری راهێنان بكات و، خۆ ئاماده‌ی بۆ به‌ره‌و پێشچوون نیشان بدات.
هه‌ر له‌و سونگه‌یه‌وه‌و به هۆی خیرایی و ته‌كنیكێكی باش و لێهاتوویی ژیلوان و به‌پێی بریاری یه‌كێتی تۆپی پێی سوید له تیپی ته‌مه‌ن (21) سالان وه‌رگیرا.
پێناسه‌كه‌ی ژیلوان به پێی سیسته‌می یاریزانانی سوید به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌یه:
ناو: ژیلوان (ژیلوان حه‌مه بچكۆل حه‌مه‌دی ئه‌للاویردی رانیه‌یی) .
نازناو: ژیلله
له‌دایكبووی 6/11/1990له به‌ندیخانه‌یه‌كی شاری باكۆ – ئازربایجان.
حه‌ز: خواردنی كۆردایه‌تی و، خواردنه‌وه‌ی شیر‌و ڤانتا.
بالا: 172 سانتیمه‌تر
كێش: 71 كیلۆ
له ناو یاریگا و یارییه‌كاندا ژیلوان زۆر خیراو به په‌له‌یه و ته‌كنیكێكی باش به‌كار ده‌هێنی و جۆری یاریكردنی هه‌ڵمه‌ت بردنه‌و به ئاسانی پێش نیارانی ده‌كه‌وێت و شووته‌كانی زۆر به هێزن و هه‌موو كات ترس له سه‌ر گۆڵی تیپی به‌رامبه‌ر دروست ده‌كات و، هه‌روا به جۆرێگی هونه‌ری (پاس) ده‌دات و به‌شداری هه‌ست و چالاكی یاریزانان ده‌كات.
ژیلوان له گه‌ڵ تیپی ته‌مه‌ن (17) سالان و، دوواتر له گه‌ڵ تیپی ته‌مه‌ن (21) سال چه‌ند جارێك به مه‌به‌ستی راهیّنان وخۆ ئاماده كردن وفیربوونی ئه‌زمونی نۆی سه‌ردانی ئه‌م ولاتانه‌ی خواره‌وه‌ی كردووه:
ئه‌مریكا، ئیسپانیا، پورتوگال، چیك، به‌لجیكا، دانیمارك، سیربیا، ئه‌لمانیا، نه‌مسا.. هتد... .
ده‌رباره‌ی ژیلوان تۆشتین مێدین (Torstin Medin) به‌رپرسی فوتبۆڵ له تیپی فۆروارد ده‌ڵێت:
ئێمه له تیپی پێی فۆروارد پێخۆشحاڵ بووین یه‌كێك له یاریزانانی تیپه‌كه‌مان بچێته خولی یانه نایابه‌كانی ولاته‌كه‌مان، ولاتی سوید‌و، ئه‌وه‌ش باشترین نیشانه‌و به‌ڵگه‌یه بۆ ئێمه، كه توانیومانه لاوێك وه‌ك ژیلوان حه‌مه‌د په‌روه‌رده بكه‌ین، گه‌وره‌ترین به‌ڵگه‌یه بۆ سه‌ركرده‌و راهێنه‌ری تیپه‌كه‌مان، هیوادارین ژیلوان زیاتر به خۆیدا بچێته‌وه‌و، كه‌مو كوۆییه‌كان بدۆزێته‌وه‌و، په‌ره به وزه‌و تواناكانی بدات و، به‌ره‌و پێش بروات.
له رۆژنامه گه‌وره‌كانی سوید‌و ئه‌و رۆژنامانه‌ی كه بایه‌خ به وه‌رزش وسپۆرت ده‌ده‌ن لاپه‌ره‌كانیان بۆ فۆتبالیست ژیلوان حه‌مه‌د ته‌رخان ده‌كه‌ن به نووسینی ریپۆرتاج و بابه‌تی جۆراوجۆر‌و چاوپێكه‌وتن و، هه‌روا به‌شه‌كاتی تری میدیاكان وه‌ك ته‌له‌ڤزیۆن و رادیو ئه‌م یاریزانه به‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه‌و چه‌ندین وتار‌و وچاوپێكه‌وتن ده‌نووسن و ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
كوردانی ده‌ره‌وه، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ژیلوان ده‌ناسن هیوای پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازن و، حه‌ز ده‌كه‌ن له سالانی داهاتوودا له ریزی تیپه نایابه‌كانی ئه‌وروپا بیبینن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
