کچه به‌هره‌مه‌ندی شاعیری لاو باریکان ئیسماعیلی، له دایک و باوکێکی خه‌ڵکی شاری شنۆ-ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له دایک بووه، وه‌ک خۆی ده‌ڵیت ( ساڵانێکی زۆر بوو دایک و باوکم له شارۆچکه‌ی ڕ‌واندزی باشووری کوردستان ده‌ژیان، بۆیه منیش هه‌ر له‌وێ له دایک بووم )، باریکان تا پۆلی سێیه‌می سه‌ره‌تایی له ڕواندوز خوێندووه‌و دواتر له وڵاتی دانمارک درێژه‌ی به خوێندنداوه‌و ئه‌و ئێستاخوێندکاری زانکۆی ئه‌لبۆرگ-ه له کۆلیژی زانستی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌شی کۆمه‌ڵناسی.
نه‌رویج زانا گه‌ڵاڵی
وریا‌و زۆرزان بووه
له‌و گفتووگۆیه‌یدا له‌گه‌ڵ ئاوێزه‌دا باریکان-ی کچه به‌هره‌مه‌ند، پێیوتین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له سۆران له دایکبووم، هه‌ر کاتێک ده‌گه‌ڕێمه‌وه ئه‌و ده‌ڤه‌ره به تایبه‌تی ئه‌و شوێن وگه‌ڕه‌کانه‌ی ماڵمانی لێبووه زۆرێک بیره‌وه‌ریم دێننه‌وه یاد، من به منداڵی زۆر وریا و زۆرزان بووم و لای خه‌ڵکی خۆشه‌ویستبووم. هه‌موو کاتێک که ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ردانی ئه‌و شه‌قامانه ده‌که‌م که پیایاندا هاتو چۆم کردوه، هه‌ناسه‌یه‌کی نوێم پێده‌به‌خشن. زۆر ده‌چمه به‌ر ده‌رگای قوتابخانه‌کانی قوتابی بووم تیایدا هه‌ستی زانستی نوێم پێ ده‌به‌خشن، حه‌ز و ئاره‌زوی خوێندنم پێ ده‌به‌خشن.
یه‌که‌م شیعری بۆ ڤاڵانتاین بووه
ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ته‌مه‌نێکی زووه‌وه کوردستانی جێهێشتووه، به‌ڵام به‌هره‌ی شیعر نووسینی به زمانێکی پاراوی کوردی هه‌یه، ده‌رباره‌ی سه‌ره‌تاکانی به‌هره‌ی شیعر نووسینی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که‌هه‌ر له‌سه‌ره‌تاکانی خوێندنییه‌وه هه‌ستی به بوونی ڕۆحی هۆنراوه نووسین کردووه‌و وتی، بۆ یه‌که‌مجار له پۆلی پێنجه‌می سه‌ره‌تایی له‌ڕۆژی ڤالانتایندا مامۆستای وانه داوای لێ‌کردین شتێک بنووسین بۆ ئه‌م ڕۆژه، ئیتر منیش له‌و ڕۆژه‌دا خۆشه‌ویستی خۆم بۆ هۆنراوه راگه‌یاندو وهۆنراوه‌یه‌کم به زمانی ئینگلیزی نووسی که بووه جێی سه‌رنجی خوێندکارانی پۆله‌که و مامۆستاکه‌م، هه‌ر له‌و رۆژه‌وه خۆم له ناو دونیای هۆنراوه نوسیندا دۆزییه‌وه‌و په‌ره‌م به نووسیندا به زمانی کوردی دانمارکیش.
ڕه‌نج سه‌نگاوی سه‌رنجی ڕاده‌کێشی
.
ئه کچه شاعیره ده‌ڵێت: له‌م سه‌رده‌مه زیاتر گرینگی به ناوه‌ڕۆکی هۆنراوه ده‌درێت، نه‌وه‌ک فۆڕم و شێوه‌ی هۆنراوه‌که به‌به‌رامبه‌ر له‌گه‌ڵ هۆنراوه‌ی کلاسیک. وتیشی: که‌م که‌سایه‌تی هه‌یه سه‌رنجم ڕابکێشێ له سه‌رجه‌م بواره‌کاندا به‌ڵام ڕه‌نج سه‌نگاوی سه‌رنجی من ڕاده‌کێشێ وه زۆر ئاره‌زی گوێگرتن له هۆنراوه‌کانی ده‌که‌م به ده‌نگی خۆی.
جوانترین دیاری
هه‌ناسه‌مه
باریکان ده‌رباره‌ی خۆشه‌ویستیش قسه‌ی خۆی هه‌یه‌و وتی، جوانترین ساتی ژیان ئه‌و کاته‌یه که ڕاسته‌وخۆ هه‌ست و عه‌شق بۆ به‌رامبه‌ره‌که‌ت ده‌رده‌بڕی، بۆیه ئه‌گه‌ر کوڕێکم خۆشبوێ، به دڵنیایه‌وه ڕاسته‌وخۆ هه‌ست و خۆشه‌ویستی خۆمی بۆ ده‌رده‌بڕم، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له دێره شێعرێکدا خۆشه‌ویستی خۆمی بۆ ده‌ربرم ئه‌وا خۆشه‌ویسترین به‌هانه‌ی ژیانم، نازانم جوانترین دێڕه یان نا، به‌ڵام زۆر گونجاوه به ئازارترین دێڕه. جوانترین دیاریش که پێشکه‌شی خۆشه‌ویسته‌که‌می بکه‌م، هه‌ناسه‌مه
داوای خۆشه‌ویستی لێده‌که‌ن
باریکان ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه که‌زۆر کوڕی خاوه‌ن که‌سێتی به‌رز و که‌سانێکی ڕۆشنبیر داوای خۆشه‌ویستیان لێکردووه، ده‌ڵێت: ئه‌مه جێگای سه‌ربه‌رزییه بۆ من و دڵگران نابم. وتیشی: بێگوم
ان که‌سایه‌تی من زیاتر کاریگه‌ر بووه، وه هۆنراوه‌ش به‌شێکه له که‌سایه‌تی، به‌ڵام که‌سانێکی زۆر داوای خۆشه‌ویستیم لێده‌که‌ن، هۆکه‌شی ناگه‌ڕێنمه‌وه بۆ جوانی و ڕوخسار، چونکه جوانی ڕوخسار کاتیه و نامێنێ، به‌ڵام جوانی که‌سایه‌تی تا مردن و هه‌موو کاتێک له‌گه‌ڵتدایه.
خۆشترین وه‌رز پایزه
ئه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد که‌وه‌رزی پایز خۆشه‌ویسترین وه‌رزه له‌لای و وتیشی، شه‌و-یشم زۆر له‌لا خۆشه‌ویسته، چونکه لای من، جیهانی خه‌و و خه‌ون پیرۆزن، چونکه دنیایه‌کی ته‌واو ئازاده.
له کۆتاییدا باریکانی کچه هۆنراوه‌نووسی لاو وتی:هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ گه‌نجان ده‌خوازم، هیوادارم هه‌رگیز نا‌ئومێد نه‌بن له ژیاندا‌و به له‌ده‌ستدانی ئومێد نه‌ڕوخێن و هه‌رگیزیش به‌سه‌رکه‌وتن له‌خۆتان مه‌گۆڕێن.
