هه‌میشه ویستی چاكه و تێكۆشان له پێناو باشكردنده بنه‌مای ئه‌خلاقی كاری كاكه سه‌لام عه‌بدوڵا ب
ووه نه‌ك پێ‌زانین و سه‌ركه‌وتن. ئه‌مه وا ده‌كات كاره‌كانی ئه‌و جیا بێت له منگه منگی خه‌ڵكی دی. ئه‌و به له خۆبردوو ده‌ناسرێت وجیاده‌بێته‌وه له‌وانه‌ی ده‌چنه سه‌ر سفره‌ی كاری خه‌ڵكی.
ئه‌وێك یه‌كه‌م كه‌سه‌كان بوو له‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی باڵوێزخانه‌ی ئێراقیان له ئه‌لمانیا و هۆڵه‌ندا داگیركرد، ئێستا كه‌سیش باسی ناكات، ئه‌وێك بانگه‌وازی ئاشتی كرد‌و كه‌شكۆلی دژ به شه‌ڕخوازی له‌گه‌ڵ هاوڕێیانی به‌رز كرده‌وه، سه‌دان كه‌سی وه‌ك منی له‌م ئه‌وروپایه فێری هه‌وڵدان بۆ پرسی مرۆڤایه‌تی كرد، ئێستا هه‌موو قوتابیه‌كی بچوك و ته‌مبه‌ڵی گه‌وره‌یی مامۆستا كه‌مانین.
مامۆستا سه‌لام زانی خۆشه‌ویستی به گوڵ و جوانی و منداڵ ده‌گه‌شێته‌وه، زانی منداڵانی خانه‌قین بۆ ئه‌وه‌ی له‌برسێتی ڕزگاریان بێت، پێویستیان به ڕیش و گوڵی باخچه‌كه‌ی ماركسه، بۆیه له جیاتی ئه‌وه‌ی زه‌وی داگیر بكات و گرد و ته‌پۆلكه‌كه بكاته فیرعه‌وناوه، پۆست وه‌ربگرێت و سه‌رمایه كه‌ڵه‌كه بكات، باخچه‌ی ماركس ئاوا كرد و ده‌ستی دایه وانه وتنه‌وه له لادێكی چه‌په‌كی هه‌ژار نشین به منداڵان، ئاو سه‌رچاوه‌ی ژیانه، بۆ منداڵ و گوڵ و گوڵزاریش هه‌روایه، له بێ ئاویدا باخچه‌كه‌ی وشكی كرد و ماركسیش له‌تاو داری وشكبوو و منداڵانی برسی خانه‌قی سه‌ری خۆی له ئاسمانی شار هه‌ڵگرت، تارماییه‌كه‌ی شاری به‌جێ هێشت، له‌و ڕۆژه‌وه سه‌لام و منداڵانی به‌جێ هێشت.
سه‌لام ته‌نها بۆ گوڵ نه‌ژیا، بۆ گوندی نه‌فتخانه‌ش بوو به فریاد ڕه‌س و له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و و هاوڕێكانی ئاوا كرایه‌وه، ڕاسته وتویانه ئاو و ئاوه‌دانی، هه‌ر زوو هه‌ستی به مه‌ترسی وشككردنی ئاوی ئه‌لوه‌ن كرد، یه‌كه‌م كه‌س كه وریامانی كرده‌وه له مه‌ترسی وشككردنی ئاوی ئه‌م ڕوباره هه‌ر كاكه سه‌لام عه‌بدوڵا بوو.
وێنه‌ی ڕوباره‌كه‌ی وڵات به وڵات پۆست كرد، شار به شار هه‌ڵی گرت، كه‌چی له‌به‌ر نه‌بوونی نه‌یتوانی به‌شداری چالاكیه‌كانی بكات، ئێستا له دوره‌وه دڵۆپ دڵۆپ فرمێسك ده‌ڕێژێته ناو ڕوباری وشك بووی ئه‌لوه‌نه‌وه، ده‌یه‌وێت به‌و فرمێسكانه ڕوبار پڕ ئاو بێته‌وه. گرنگ ئه‌وه‌یه سه‌لام بۆ خه‌ڵك و هه‌ژاران هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌كی مه‌فره‌زه‌ی قه‌ڵه‌مه، له هه‌ر شوێنێك ئه‌لوه‌ن و خانه‌قی و گه‌ل و هه‌ژاران بیانه‌وێت، ئه‌و ئاماده‌یه، هه‌زار سڵاوت لێ بێت مامۆستا گیان كه فێری ژیان و خۆشه‌ویستی هه‌ژران وخاك و ئاومانت كرد.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
