هه‌موو جارێك كه فیلمێكی سینه‌مایی له‌شاشه‌ی بچووكی ته‌له‌فزیۆنه‌وه ده‌بینم، د
اخ بۆ ئه‌وه ده‌خۆم كه‌نیوه‌ی له‌زه‌ه‌تی فیلمه‌كه‌م له‌ده‌ستچووه، چونكه فیلمه‌كه له‌ئه‌سڵا خۆی سینه‌ماییه‌و ئێمه‌ش چوانكه سینه‌مامان نییه، ناچار هه‌ر ده‌بإ له‌و شاشه بچوكه‌وه سه‌یری بكه‌ین، ره‌نگه زۆر كه‌س وابزانن جیاوازی سینه‌ماو شاشه، ته‌نها گه‌وره‌و بچووكی وێنه‌كانه، به‌ڵام جیاوازییه‌كه‌یان له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه‌یه، وشه‌ی سینه‌ما هه‌ر خۆی له‌خۆیدا مانایه‌ی تایبه‌تی هه‌یه.
نازانم ئێمه چه‌ندین ساڵه چۆن توانیومانه بإ سینه‌ماو مه‌حرووم له‌و هونه‌ره به‌رزه بژین و كه‌سیش خه‌می لێنه‌خوا، ئاخر گه‌ر سبه‌ی ده‌رهێنه‌رێكی سینه‌مایی گه‌وره رووبكاته ئه‌و هه‌رێمه‌ی ئێمه‌و بیه‌وإ فێلمێكی خۆی نمایش بكا به چ روویه‌كه‌وه پێی بڵێین وه‌ڵاهی هۆڵی سینه‌مامان نییه.. وته‌یه‌كی باو هه‌یه ده‌ڵێ (شانۆ قوتابخانه‌ی گه‌له) ئه‌ی ئه‌گه‌ر شانۆ قوتابخانه بإ، خۆ هیچ نه‌بإ ده‌بإ سینه‌ما سه‌رجه‌م پێناسه‌ی گه‌ل و نه‌ته‌وه بإ، ئه‌ی چۆن تاكو ئێستا كه‌س بیری له‌وه‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی سینه‌مای كوردی نه‌كردووه، كه‌هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به‌ئیفلیجی گه‌یشتۆته كوردستان، ئه‌ویش له‌عیراقی وه‌رگرت و سینه‌ماكانی عیراقیش نموونه‌ی زه‌لیلی و بإ مه‌عناكردنی سینه‌مان.
بیرمه جاران سینه‌مای گه‌ڕۆك هه‌بوو له‌شارو لادێكان ده‌سووڕانه‌وه‌و كورته فیلمیان نمایش ده‌كرد، ئه‌وسا له‌و ناوچانه ده‌بوو به‌به‌زم و شادی و تا چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك تام و چێژی ئه‌و شه‌وو رۆژه له‌لای هه‌مووان ده‌مایه‌وه‌و چیرۆكی فیلمه‌كانیان ده‌ماو ده‌م ده‌گێڕایه‌وه‌و سوودیشیان لێ ده‌بینی، من وای تێبگه‌م كورد به‌گشتی له‌و به‌شه‌ی وڵاته‌كه‌یدا ته‌نها له‌و رۆژگاره تام و چێژی له‌سینه‌ما بینیوه..
خۆ مه‌رج نییه دروستكردن و كاری سینه‌مایی ئه‌ویش به‌ته‌نها ئه‌ركی حكومه‌ت بإ، ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌مه‌ندو به‌رپرسه هونه‌رییه‌كانیشمان بیریان له‌سه‌رله‌نوإ دامه‌زراندنه‌وه‌ی سینه‌ما نه‌كردۆته‌وه، كه شه‌رمێكی زۆر گه‌وره‌یه میلله‌تێك بین خاوه‌نی ئه‌و كه‌لتووره گه‌وره‌و ئه‌و هه‌موو نووسه‌رو هونه‌رمه‌نده بین، به‌بإ سینه‌ما.. !
بۆیه هه‌ق وایه حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌لڕ كه‌رتی تایبه‌تدا بیر له‌دروستكردنی سینه‌ما له‌شاره گه‌وره‌كان بكاته‌وه‌و به‌هاریكاری له‌گه‌لڕ كۆمپانیا بیانیه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی فیلم، خزمه‌تێك به‌و خه‌ڵكه بكه‌ن و به‌فیلمی تازه شادیان بكه‌ن، خۆ به‌ناشوكری ناڵێم ئه‌مڕۆ هه‌ر هیچ نه‌بإ زۆر كه‌س بإ ئیشه‌و كاتی چوونه سینه‌مای هه‌یه، له‌وه‌ش چاكتر زۆر كه‌س گیرۆده‌ی ده‌بن و به‌و هۆیه‌وه له‌زۆر كار‌و شوێنی نابه‌جێی تر دوور ده‌كه‌ونه‌وه‌و زانست و زانیاری هونه‌ریش به‌ده‌ست دێنن و چاوه‌ڕوانین.. !
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
چێژی سینه‌ما.. ! ئیدریس شه‌یداهۆ
میوانانی سەر خەت
We have 135 guests and no members online

اخ بۆ ئه‌وه ده‌خۆم كه‌نیوه‌ی له‌زه‌ه‌تی فیلمه‌كه‌م له‌ده‌ستچووه، چونكه فیلمه‌كه له‌ئه‌سڵا خۆی سینه‌ماییه‌و ئێمه‌ش چوانكه سینه‌مامان نییه، ناچار هه‌ر ده‌بإ له‌و شاشه بچوكه‌وه سه‌یری بكه‌ین، ره‌نگه زۆر كه‌س وابزانن جیاوازی سینه‌ماو شاشه، ته‌نها گه‌وره‌و بچووكی وێنه‌كانه، به‌ڵام جیاوازییه‌كه‌یان له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه‌یه، وشه‌ی سینه‌ما هه‌ر خۆی له‌خۆیدا مانایه‌ی تایبه‌تی هه‌یه.