کاتێک که ڕێژه‌یه‌کی زۆر له خه‌ڵک (50%ی تووشبووان زیاتره له چاو ماوه‌ی ڕابردوو له‌و ساڵه‌دا) له وڵاتێک‌دا تووشی هه‌ڵامه‌ت ده‌بن وئه‌وه‌ش زیاتر به هاتنی وه‌رزی سه‌رماوه‌زه وئه‌و کێشه ته‌ندروستییه‌ش هه‌ر جارێک له شوێنێک به شیوه‌ی په‌تایی/Epidemic خۆی ده‌نوێنێت. کاتێک ده‌توانین بڵێین په‌تایه که ژماره‌ی تووشبووان له و وڵاته‌دا سه‌رووی 70 که‌س له نێوان100. 000که‌سدا بیت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌و په‌تایه له سنوور ده‌رچوو و وڵاتانی دیکه‌شی گرته‌وه، ده‌بێته جیهانی واته pandemics که هۆکاره‌که‌ی تووشبوون به جۆره ڤایرۆسێکی نوێی تایبه‌ته که زانیاری له سه‌ر نییه. تاکو ئیستا هیچ که‌سێک به‌رامبه‌ر به‌و ڤایرۆسه به‌رگری و ئه‌مین نییه.
ئه‌و نه‌خۆشییه جیهانییه جاریوایه له نێوان چه‌ند هه‌یڤێکدا بڵاو ده‌بێته‌وه و ده‌بێته هۆی نه‌خۆشی و مه‌رگی زۆرکه‌س. مرۆو ئه‌گه‌ری ئه‌وه ده‌کات که ئه‌گه‌ر نه‌خۆشی جیهانی ئه‌نفلوێنزا ته‌شه‌نا بکات، له‌وانه‌یه 1 له نێوان 3 که‌س نه‌خۆش بکه‌وێت. پێشتر ناتوانرێت پێشبینی ئه‌وه بکرێت چه‌ند که‌س زۆر هیلاک ده‌بن یان ده‌مرن. Influenza pandemics که به هه‌ڵامه‌تی جیهانیش
ناسراوه و له هه‌موو وه‌رزێکیشدا پێش دێت له نێوان 10 تا 50 ساڵ جارێک دێته پێش. چه‌رخی ڕابردوو 3 هه‌ڵامتی جیهانی زۆر گران ڕووی دا:
*هه‌ڵامه‌تی ئیسپانیایی له ساڵی 1918دا بوو به هۆی مه‌رگی 40 ملیۆن که‌س به هۆی ڤایرۆسی جۆری H1N1،
* هه‌ڵامه‌تی ئاسیایی له ساڵی 1957دا به هۆی ڤایرۆسی جۆری H2N2 بوو به هۆی مه‌رگی 1 ملیۆن که‌س،
* هه‌ڵامه‌تی هۆنگکۆنگ له ساڵی 1968 دا بوو به هۆی مه‌رگی 1 ملیۆن که‌س به هۆی ڤایرۆسی جۆری H3N2،
هه‌روه‌ها له ساڵی 1977دا ڤایرۆسی جۆری H1N1 له ڕووسیا بوو به هۆی مه‌رگی 100. 000که‌س.
پێویسته بزانین که جیاوازی هه‌یه له نێوان ئه‌نفلوێنزا (هه‌ڵامه‌تی ئاسای و هه‌ڵامه‌تی جیهانی) .
له تووشبوون به هه‌ڵامه‌تی ئاسایی جۆری ڤایرۆس دیاره و زیاتر له هه‌رساڵێکدا له وه‌رزی سه‌رماوز دا دێت و له هۆڵه‌نده‌دا 1 له نێوان 100 که‌س ده‌یگرێت. زۆر که‌س له‌شی هێزی به‌رگری هه‌یه یان درووستیکردووه به‌رامبه‌ر به‌و ڤایرۆسه. هه‌ندێک که‌سیش خۆیان کوتاوه دژ به ڤایرۆسه ئه‌و هه‌ڵامه‌ته.
ئه‌نفلوێنزای جیهانی چۆن دروست ده‌بێت؟
ئه‌و جۆره هه‌ڵامه‌ته به ڕێگه‌ی ڤایرۆسێکی نوێ که تایبه‌ته به ئینفلوێنزا دروست ده‌بێت. جارێ که‌س ئه‌و ڤایرۆسه‌ی وه‌رنه‌گرتووه تاکو له‌شی هێزی به‌رگری دروست بکات. چۆنکه ڤایرۆسه‌که نادیاره/نه‌ناسراوه، ئینجا تا ئێستا ڤاکسینێکی بۆ ده‌ستنیشان نه‌کراوه یان نه‌یان توانیوه دژه‌وانه‌یه‌کی بۆ بدۆزنه‌وه. ئه‌و ڤایرۆسه بێ دژه‌وانه یان بێ ڤاکسین ده‌توانێت زۆر خه‌ڵک نه‌خۆش یان زۆر هیلاکیان بکات. ئه‌و ڤایرۆسه له ڕێگه‌ی هه‌واوه و دوای کۆخه‌کردن، پژمین یان قسه‌کردن بڵاو ده‌بێته‌وه. به‌و شێوه‌یه خه‌ڵک به ئاسانی ئه‌و ڤایرۆسه ده‌گرنه‌وه. چۆنکه زۆر له خه‌ڵکان سه‌فه‌ر ده‌که‌ن، له‌م شوێن و له‌و شوێن ده‌گوازنه‌وه، ده‌شێ ئه‌و ڤایرۆسه نوێیه خۆی زوو له سه‌رانسه‌ری جیهاندا بڵاو بکاته‌وه.
ڤایرۆسی نوێی هه‌ڵامه‌ت چۆن دروست ده‌بێت؟
ڤایرۆسی نوێی ئه‌نفلوێنزا به چه‌ندین جۆر په‌یدا ده‌بێت. ڤایرۆسی ئه‌نفلوێنزا له ئاژه‌ڵدا وورده‌وورده خۆی ده‌گۆڕێت وه‌ک ڤایرۆسێکی نوێ و ده‌بێته هۆی ڤایرۆسی ئه‌نفلوێنزای مرۆو.
کاتێک که مرۆڤه‌کان تووشی ڤایرۆسی نوێی ئه‌نفلوێنزا بوون، ده‌توانن له یه‌کدی بیگرنه‌وه و یه‌کتر تووش بکه‌ن، ئه‌وسا نه‌خۆشی جیهانی ئه‌نفلوێنزا سه‌ر هه‌ڵ ئه‌دات.
له تووشبوون به هه‌ڵامه‌تی ئاسایی مرۆو ده‌توانێت ده‌رمان بۆ به‌رگریکردن له به‌رامبه‌ر به‌و ڤایرۆسه به‌کار بێنێت به‌ڵام کاتێک که مرۆو تووش به هه‌ڵامه‌تی جیهانی دێت، نه‌خۆشییه‌که‌ی زۆر گرانه و چاره‌سه‌ریشی دژواره.
ئه‌و که‌سانه‌ی که ریسک فاکته‌ریان هه‌یه بۆ تووشبوون:
*ساڵمه‌ندان،
*که‌سانێک که نه‌خۆشی دڵ/یان سییه‌کانیان هه‌یه،
*که‌سانێک که نه‌خۆشی شکهریه یان هه‌یه،
*که‌سانێک که هێزی به‌رگری جه‌سته‌یان لاوازه.
ئه‌نفلوێنزای مه‌کسیکی یان به‌راز:
لێره‌دا هه‌ندێک ڕوونکردنه‌وه له باره‌ی ئه‌نفلوێنزای مه‌کسیکی/ ئه‌نفلوێنزای به‌راز ده‌خه‌ینه ڕوو.
ئه‌نفلوێنزای جیهانی وه‌ک ده‌زانین کاتێکه که هه‌وکردنێکی به‌رچاو به ڕێگه‌ی ڤایرۆسێک که نه‌ناسراوه و تا ئێستا هیچ دژه‌وانه‌یه‌کی بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه جیهان ده‌گرێته‌وه.
کاتێک مرۆو ده‌توانێت ئه‌و ڤاکسینه بدۆزێته‌وه که ڤایرۆسه‌که بتوانێت ده‌ستنیشان بکات. ئێمه ئێستا له قۆناغێک دایین که له باڵهندهکانیشهوه ئه‌نفلوێنزا ده‌گرینه‌وه که‌به ڕێگه‌ی ده‌رهاویشته ی په‌له‌وه‌ر وباڵهندهکانی نه‌خۆش بڵاو ده‌بێته‌وه. ئینجا به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان و په‌یوه‌ندی مرۆو له گه‌ڵ باڵه‌نده و ئاژه‌ڵ ئه‌و ڤایرۆسه‌ی بۆ مرۆو ده‌گوازرێته‌وه. ئه‌نفلوێنزای مه‌کسیکی یان له سه‌ره‌تادا به ئه‌نفلوێنزای به‌راز یان به ئه‌نفلوێنزای نوێی A، H1N1 Influenza ناوبرا
نه‌خۆشییه‌کی هه‌ڵامه‌تی جیهانییه که به‌شێکه له خانه‌واده‌ی ڤایرۆسی H1N1 ی ڤایرۆسی ئه‌نفلوێنزای به‌راز. ئه‌و ڤایرۆسه له‌مانگی 3ی ئه‌مساڵدا2009 له مه‌کسیک سه‌ری هه‌ڵدا.
دوای مانگێک ئه‌نفلوێنزای به‌راز له مه‌کسیکه‌وه به‌ره‌و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاوه به خێرایی بۆ وڵاته‌کانی دیکه جیان ڕۆیشت.
11ی مانگی 6ی ئه‌مساڵ ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی WHO ڕایگه‌یاند که بڵاوبوونه‌وه‌ی
Influenza A (H1N1) په‌تای جیهانییه و له ڕۆژی 16ی مانگی 7ی ئه‌مساڵدا ئه‌و ڕێکخراوه ووتی که ڕێژه‌ی تووشبووان له مه‌کسیکدا ئه‌وه‌نده زۆره که به ئه‌ژمار نایه‌ت.
به گوێره‌ی ژماره‌کانی ناوه‌ندی ئه وروپی بۆ به‌رگریکردن له نه‌خۆشییه‌کان و کۆنترۆڵ واته:
the European Centre for Disease Prevention and Control (ECDC) ) ) له 23ی مانگی 7ی ئه‌مساڵدا ژماره‌ی 143. 841 تووش به‌و ڤایرۆسی influenza A (H1N1) بوون و ژماره‌ی 812 که‌سیش کۆچییان کردووه.
نیشانه‌کانی ئه‌نفلوێنزای مه‌کسیکی:
به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای جه‌سته (تا)، له‌رز، ژانه‌سه‌ر، ئازاری ماسولکه، بێهێزبوون / ماندووی، کۆخه‌ی وشک که ماوه‌یه‌کی درێژ ده‌خایه‌نێت و تێکچوونی مه‌یلی خۆراک. ماوه‌ی ده‌رکه‌وتنی ئه‌و نه‌خۆشییه له نێوان 2 تا 4 ڕۆژدایه.
نیشانه‌کانی هه‌ڵامه‌تی ئاسایی:
بێهێزی، ماندووبوون، ژانه‌سه‌ر، ئێشی ماسولکه، تاوله‌رز، به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای جه‌سته، قوڕگ ئێشه، ئێڵنجهاتن و ئاو/چڵمی لووت به‌ربوون. ماوه‌ی ده‌رکه‌وتنی ئه‌و نه‌خۆشییه له نێوان 24 تا 72 کاتژمێره. ده‌بینین که نیشانه‌کانی ئه‌و دوو باره جیاوازییه‌کی که‌می هه‌یه.
ره‌چاوکردنی خاڵه‌کانی ته‌ندروستی بۆ به‌رگریکردن له تووشبوون به ئه‌نفلوێنزا:
- ده‌سته‌کانت زووزوو به ئاو و سابوون بشۆ،
ڤایرۆس ده‌توانێ له‌سه‌ر ده‌ست خۆی جێگر بکات بۆنموونه کاتی تۆقه‌کردن یان ده‌ست له که‌سانی تووشبوو بدرێت. ئینجا پێویسته زووزوو ده‌سته‌کانت بشۆی و وشکیان بکه‌یه‌وه.
- که‌متر ده‌ست له چاو، گوێ کوونهلووت و ناوده‌م بده،
ئه‌گه‌ر ڤایرۆس له سه‌ر ده‌ستدا بێت، به‌ڕێگه‌ی ده‌سته‌وه ڤایرۆس ده‌توانی بۆ ناو چاو، لووت و ناو زار بگات.
- ده‌ورووبه‌ر و شوێنی ژینت به‌رده‌وام پاک بکه‌وه،
ده‌ورووبه‌روو و که‌لوپه‌لێک که کاری پێده‌کرێت وه‌ک ئامێره‌کانی چێشتخانه و ده‌ستگره‌ی ده‌رگاکان به‌رده‌وام پاک بکه‌وه، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌وان به ڕێگه‌ی که‌سانی نه‌خۆش به‌کار هاتوون.
- پارێز له ئه‌و که‌سانه‌ی که تووش به هه‌ڵامه‌تن بکه/په‌یوه‌ندی له نزیکه‌وه که‌متر بکه‌وه،
ئه‌گه‌ر له نزیک که‌سانی نهخۆشدای (که‌سێک که هه‌ڵامه‌تی هه‌یه) ؟ هه‌وڵ بده زۆر لێی نزیک نه‌بییه‌وه و دوای ده‌ستلێدان ده‌سته‌کانت بشۆیه‌وه.
• به‌کارهێنانی ده‌سماڵ کاغه‌زی پێویسته له کاتی کۆکه‌کردن یان پژمین.
• ئه‌گه‌ر تووشی هه‌ڵامه‌ت بووی، چوونه ده‌ره‌وه ئه‌گه‌ری بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌یه.
• ئه‌گه‌ر تووشی هه‌ڵامه‌ت بووی و پله‌ی گه‌رمای جه‌سته‌ت له 38 پله به‌رزتر بوو، باشتروایه پشوو بده‌ی و له ماڵدا بمێنییه‌وه.
• ئه‌گه‌ر پله‌ی گه‌رمای جه‌سته‌ی ئافره‌تانی دووگیان و منداڵانی ته‌مه‌ن ژێر دووساڵ و که‌سانێک که هێزی به‌رگری جه‌سته‌یان لاوازه له سه‌رووی 38 دا بێت، پێویسته هه‌رچی زووتر سه‌ردانی پزیشک بکه‌ن.
• گوێگری/ گوێڕایه‌ڵی ئامۆژگاری و زانیارییه-کانی ڕه‌چاوکردنی خاڵه‌کانی ته‌ندروستی لایه‌نه‌په‌یوه‌ندیداره‌کان له ڕێگه‌ی رادیۆ، ته‌له‌فزیۆن و نووسراوه بڵاوکراوه‌کان بکه.
چاره‌سه‌ری به ده‌رمان:
بۆ ئه‌و باره ده‌رمانێک هه‌یه که پێش به زیادبوون و ته‌شه‌ناکردنی ڤایرۆس ده‌توانێ بگرێ به ناوی Tamiflu یان Oseltamivir و Relenza. ئه‌و ڕێگهچارهسهرییه بۆ هه‌موو که‌سێکی نه‌خۆش پێویست ناکات. هه‌ندێک نه‌خۆش بێ ئه‌و ده‌رمانه‌ش چاک ده‌بنه‌وه. بۆ هه‌ندێک
که‌س باشتروایه به‌کار بێت وه‌ک:ئافره‌تانی دووگیان، منداڵانی ژێر ته‌مه‌ن دوو ساڵ و ئه‌و که‌سانه‌ی که پزیشک به‌سوود و به پێویستی ده‌زانێ. چۆنکه له هه‌موو حاڵه‌تێکدا ده‌بێ پزیشک بڕیار بدات له سه‌ر به‌کارهێنانی ئه‌و ده‌رمانه و له هۆڵه‌نده به تایبه‌تیش بێ نووسراوی پزیشک هیچ ده‌رمانخانه‌یه‌ک ئه‌و ده‌رمانانه به نه‌خۆش نادات.
ده‌رمانی دژه‌ڤایرۆس چۆن کاریگه‌ری هه‌یه؟
- ئه‌و ده‌رمانانه ماوه‌ی نه‌خۆشی له یه‌ک تا دوو ڕۆژ که‌متر ده‌کاته‌وه،
- به ڕێگه‌ی ئه‌و ده‌رمانانه که‌سانی نه‌خۆش که‌متر نه‌خۆشییه‌که ده‌گوازنه‌وه بۆ که‌سانی دیکه،
- ده‌رمانی دژه‌ڤایرۆسه‌کان ناتوانن به ته‌واوی به‌رگری له تووشبوون به ڤایرۆس بکه‌ن،
- ده‌رمانی دژه‌ڤایرۆسه‌کان کاریگه‌ری کاتییان هه‌یه.
ئایا ڤاکسین (کوتان) هه‌یه دژ به ئه‌و ڤایرۆسه نوێیه‌ی که مرۆو تووشی ئه‌نفلوێنزا ده‌کات؟
تا ئێستا هیچ ڤاکسینێک له به‌ر ده‌ستدا نییه دژ به‌و ڤایرۆسه نوێیه‌ی ئه‌نفلوێنزا که بتوانێ مرۆو بپارێزێت. به‌ڵام لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان و زانست له هه‌وڵدانی پێکهێنانی ئه‌و ڤاکسینهن.
حکومه‌تی هۆڵه‌نده له ئێستاوه بڕێکی پێویستی له‌و ڤاکسینانه‌ی که بڕیاره بێنه به‌رده‌ست کڕیوه بۆ کاتی پێوسیت بۆ ته‌واوی دانیشتوانی ئه‌و وڵاته. چاوه‌ڕوان ده‌کرێت که ئه‌و ڤاکسینه له وه‌رزی پاییزی ئه‌مساڵدا ئاماده بێت.
بۆ زانیاری زیاتر له‌باره‌ی ئه‌و ڤاکسینه‌ی دژ به ڤایرۆسی نوێی ئهنفلوێنزایه له داهاتوویه‌کی کورت‌دا راگه‌یاندنێکی گشتی زیاتری بۆ ده‌کرێت.
حکومه‌ت ڕۆڵی چییه؟
بۆ به‌رگریکردن له ڤایرۆسی نوێ ی Influenza A (H1N1) حکومه‌تی کوردستان باشتروایه خۆی ئاماده بکات، چۆنکه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌کرێت که ئه‌و ڤایرۆسه که‌سانێکی زۆر له یه‌ک کاتدا نه‌خۆش بکات. ئینجا خۆئاماده‌کردن دژ به‌و ئهنفلوێنزایه جیهانییه پێویسته.
حکومه‌ت و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به تایبه‌ت پێویسته پڵان داڕێژن بۆ ئه‌وه‌ی که کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستانی له‌کار نه‌که‌وێت و به‌رده‌وام بێ له ژیانی ئاسایی خۆی له کاتێکدا که خه‌ڵکێکی زۆر نه‌خۆش ده‌که‌ون. بۆ نموونه لایه‌نی ئابووریه‌که‌ی و هه‌بوونی خۆراکی پێویست و گوونجاو به ڕاده‌یه‌کی باش و به‌خشینی ووزه و ئاوی پاک و پێویسته له‌و کاره‌دا خه‌مساردی نه‌بێت. هه‌روه‌ها دابینکردنی ده‌رمانی پێویست و کوتان له به‌رنامه‌دا بێت و له په‌نا ئه‌وه‌شدا ئاماده‌کاری و به‌خشینی زانیاری و ڕۆشنبیری له‌و بارانه‌وه له ناو کۆمه‌ڵگه‌که‌ماندا زۆر خاڵیکی ئه‌رینییه و باشتروایه هه‌ر له ئێستاوه ده‌ستی پێبکرێت.
سه‌رچاوه‌کان:
www. who. int
گوڵاڵه پشده‌ری
ئه‌مستردام
9ی سێپته‌مبه‌ری 2009
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
