
ده‌زگای چاپ و په‌خشی Boekscout.nl بوکسکۆت نیده‌رلاند، ئه‌رکی چاپکردن و بڵاوکردنه‌وه‌ی کتێبه‌که‌می گرتۆته ئه‌ستۆ، که ئێستا به ناونیشانی (هه‌گبه‌یه‌کی گران) به زمانی هۆڵه‌ندی له ژێرچاپدایه، ئه‌و ده‌زگایه، ده‌یه‌وێ بزانێ ئه‌و خوێنه‌رانه‌ی ناوه‌ڕۆکی ئه‌م کتێبه‌یان به‌لاوه گرنگه و ده‌یانه‌وێ نهێنی ناوه‌ڕۆکی سه‌رتاپای چیرۆکی ئه‌م کتێبه‌که بزانن، که به‌نده پاڵه‌وانی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م داستانه ئه‌فسانه‌ییه‌م، له‌م کتێبه‌دا مێژووی پڕسه‌روه‌ری خانه‌واده‌که‌م ده‌گێڕمه‌وه، که سه‌رله‌به‌ری ئه‌ندامانی خانه‌واده‌که‌مان قوربانی ده‌ستی چه‌کێکی قه‌ده‌غه‌کراوی جیهانی بوون و بۆیه‌که‌م جار من وه‌ک یه‌کێک له گه‌نجترین پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له ساڵی 1974 دا، پێی بریندار بووم، ئه‌ویش چه‌کی قه‌ده‌غه‌کراوی فسفۆڕ بوو.
کتێبه‌که‌م نوسینه‌وه‌ی یاداشتی ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی خۆم و خانه‌واده‌که‌مه و گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و ڕووداوانه‌یه له ڕوانگه‌ی سه‌رنج و بۆچوونی خۆمه‌وه چۆنم بینیووه، له سه‌ره‌تای شۆڕشی ئه‌یلوله‌وه تا ده‌گاته شۆڕشی نوێی گه‌له‌که‌مان و ده‌ستکه‌وته‌کانی ئه‌مڕۆ، که خاوه‌نی ده‌سته‌ڵاتی حکومداری فیدڕاڵی خۆمانین.
خوێنه‌رانی به‌ڕێز گه‌ر ده‌تانه‌وێ له ده‌زگای چاپ و په‌خشی (بوکسکۆت نیده‌رلاند) ه‌وه نامه‌یه‌کت پێبگات، ده‌رباره‌ی ده‌ستکه‌وتنی دانه‌یه‌ک له‌م کتێبه، داواکارین به ئیمه‌یڵ ئاگادارمان بکه‌ره‌وه، تا ئێمه‌ش ئیمه‌یڵه‌که‌ت بۆ ده‌زگاکه بنێرین.
بۆ ئاگاداری ئێوه‌ی به‌ڕێز له دوای ته‌واوبوونی چاپی کتێبه‌که له لایه‌ن باڵێوزخانه‌ی کۆماری عێراقه‌وه له شاری لاهای ئاهه‌نگی بڵاوبونه‌وه‌ی کتێبه‌که سازده‌کرێت.
له‌گه‌ڵ ڕێز و خۆشه‌ویستیمدا
زاهیر مه‌حمود
ئه‌مستردام
بۆ زیاتر زانیاری بڕواننه ئه‌م دوو لینکه:
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
