
چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر براده‌رێكم له كه‌ركوكه‌وه گه‌ڕایه‌وه بۆ نه‌رویج و منێش وه‌كو خه‌ڵكی گه‌ره‌كه‌كه‌م چووم بۆ به‌خێرهاتنه‌وه‌ی. به‌گه‌یشتنم بۆ ماڵیان پرسیاری ژیان و گوزه‌رانی كوردی شاره‌كه‌م لێ‌كرد چونكه نزیكه‌ی ١٩ساڵ ده‌بێت كه‌ركوكم جێهێشتووه بۆیه زۆر به په‌رۆشه‌وه جۆره‌ها پرسیارم ئاراسته‌ی كرد وتا گه‌یشته ئه‌وه‌ی پرسیاری ڕێگاوبان و خزمه‌تگوزاری هاته ئارا.
له‌كۆتایدا پرسیاری گه‌ڕه‌كه‌كه‌ی خۆمان واتا گه‌ڕه‌كی (شۆریجه) م لێ‌كرد كه ئایه ئێستاش وه‌ك جاران قوڕوچڵپاوییه یاخود قیرتاو كراوه؟ هاوه‌ڵه‌كه‌م به‌پێكه‌نینه‌وه ووتی (چۆن جێت هێشتووه هه‌ر وایه و خراپتریش بووه، ئه‌وه باسی ئاو و كاره‌با هه‌رمه‌كه) . منیش ووتم ئه‌ی بۆ وێنه‌یه‌كت نه‌گرت؟ له‌وه‌ڵامدا پێكه‌نی و ووتی وێنه‌ی شه‌قامه سه‌ره‌كێكه‌ی نزدیك گه‌ڕه‌كه‌كه‌تانم گرتووه بزانم ئه‌ی ناسیته‌وه. به‌په‌له پێم ووت ئاده‌ی نێشانمی بده و ئه‌ویش به‌ئاسپایی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی كرده‌وه و ئه‌م وێنه‌یه‌ی نیشانم دا‌و ووتی فه‌رموو ئێره كۆیه. زۆر سه‌رنجی وێنه‌كه‌مدا به‌ڵام نه‌مناسییه‌وه هه‌رچه‌نده (٦٠٠) مه‌ترێك له‌ماڵه كۆنه‌كه‌ی خۆمانه‌وه دوور بوو چونكه ئه‌و دارخورما شومه‌و ئه‌و عاموده‌ی ناوه‌ندی جاده‌كه سه‌ری لێی تێكدام.
بۆیه داواكارم له‌كاك عبدالرحمان مسته‌فا فه‌رمان بدات ئه‌و دارخورمایه ببڕنه‌وه چونكه به‌عس بۆ به‌عه‌ره‌ب كردنی گه‌ڕه‌كی حوریه كاتی خۆی چاندوویه‌تی وه ئه‌و دارتێلانه‌ش كه له‌چه‌قی ڕیگاكه‌دان بیان گوێزێته‌وه تا كاره‌ساتێكی دڵته‌زێنی لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه.
ئه‌گه‌ر بێتوو به‌ووردی سه‌رنج بده‌ین عاموودی دووه‌مێش له ناوه‌ندی پێچكردنه‌وه‌كه‌دایه و زۆرجار بۆته هۆی دروست بوونی گیروگرفت له‌كاتی پێچكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی كه‌شۆفێره‌كانیان نه‌شاره‌زان ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه ئه‌و ڕیزه دارتێلانه‌ی پشته‌وه له‌ده‌ره‌وه‌ی شۆسته‌كه‌دان، جا ئیتر نازانم نهێنی ئه‌م كاره نارێكه چیه؟؟؟
وه‌هه‌روه‌ها براده‌ره‌كه‌م ووتی له‌زۆربه‌ی شۆفێری ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌م پرسیوه بۆچی ئه‌و عامودانه له‌ناوراستی ئه‌م شه‌قامه‌دان و له‌وه‌ڵامدا ده‌یان ووت هه‌ستمان پێنه‌كردووه.
منیش له‌م دوره‌وه ده‌پرسم له كاك عبدالرحمان له‌كاتی كردنه‌وه‌ی ئه‌م شه‌قامه‌دا چۆن ئه‌م هه‌موو دارتێلانه‌ت نه‌بینی؟.
٧/٩ /٢٠٠٩ نه‌رویج
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
