ئه‌توانی به ئاسانی كه‌سێكت خۆش بوێت؟
ئه‌توانی زۆر به ئاسانی وازی لێبێنیت!!؟
ئه‌و دوو پرسیاره بۆ ئێوه جێدێڵم... ره‌نگه هه‌ركه‌س و به پێی ئه‌زموونه‌كانی ژیانی به شێوه‌یه‌ك
بیری لێبكاته‌وه و لێكی بداته‌وه... ده‌بێت یان نا..
قسه‌یه‌كی زۆر جوانی بلیمه‌تی ناوداری جیهانی (شكسپیر) هه‌یه ده‌ڵێت: (كه‌سێكت خۆشه‌ویست وازی لێبێنه.. ئه‌گه‌ر قسمه‌تت بوو ده‌گه‌رێته‌وه.. ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا باشتره كه رۆیشت!!؟
لێره‌دا شكسپیر ده‌تخاته به‌رده‌م گه‌وره‌ترین هاوكێشه‌ی ئه‌زموونی ژیان... ... خۆشی ژیان له روانگه‌ی ئێمه مانان هه‌ریه‌ك له چیدایه... ؟
ڕه‌نگه هه‌ندێكمان بڵێین خۆشی ژیان له‌وه دایه تۆ بتوانیت له گه‌ڵ خۆشه‌ویستان و ئازیزانت دا ژیان به سه‌ر به‌ریت و دانه‌برێیت له‌و كه‌سانه‌ی له دڵتا جێگای خۆیان كردۆته‌وه.
ئه‌وان... جا چ دایك و باوك یا خوشك و برا و مناڵه‌كان و هاوسه‌ر و هاوری و هاوكار و هاوخه‌م و... تا دی..
هه‌موو ئه‌وانه‌ی له گه‌ڵیان هه‌ست به ئارامی ئه‌كه‌یت و تۆ خۆشیانت ویستووه.. به‌ڵام.. تۆ ناتوانی قه‌ده‌ر بگۆریت... نا‌توانیت هه‌میشه نزیك بیت لێیان و دوورنه‌كه‌ویته‌وه.. بیرت نه‌چی زه‌مه‌ن بێبه‌زه‌ییانه یاری به قه‌ده‌ری تۆ ده‌كات.. خۆشت نازانیت چ قه‌ده‌رێكه چاوه‌رێت ده‌كات.. بۆیه ده‌بی چاوه‌ری بین و بزانین ئه‌وانه‌ی له ژیانماندا بوون و له دڵمانا ئه‌زیز بوو شایانی ئه‌و خۆشه‌ویستی و ئه‌و قوربانیدانه بوون؟؟
به‌چی بزانین... بۆیه ئه‌بێت دووربكه‌وینه‌وه.. ماوه‌یه‌ك هه‌بێت له نێوانماندا..
ساتێك بۆ بیركردنه‌وه و تێڕامان.. ئه‌وكاتانه‌ی دوور ئه‌كه‌وینه‌وه باشترین هه‌له بۆ لێك گه‌یشتن بۆ دڵنیا بوون له راستی هه‌سته‌كانمان... .
و دلنیابوون له عاشقبونمان...
11/8/2009
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
