1
ده‌مه‌وێت ببمه
په‌پوله‌یه‌كی نوستوی به‌رباران و
هێلانه‌یه‌ك بۆخۆم جێكه‌م
هێلانه‌یه‌ك نه‌ده‌سته‌مۆی
ده‌ستی پیاوو، نه‌په‌له‌پیتكه‌ی
تفه‌نگێكی ده‌ستی راوچی بیگاتێ
2
زۆركات بووه
گۆرانی به‌نه‌شئه‌ی خه‌یاڵی
دڵی خۆمدا ده‌ڵێم
تاكوو ئاسووده‌یی بداته جه‌سته‌م و
دووركه‌ومه‌وه له‌ژاوه‌ژاوی ئه‌م زه‌مه‌نه
3
ته‌مه‌نی په‌پووله زۆركورته
ته‌مه‌نی ئێمه‌ش پڕ له‌درۆ
بۆیه هه‌ندێك جار به‌ده‌م وه‌نه‌وزیی خه‌وه‌و
فرمێسك ده‌ڕێژم بۆته‌مه‌نێك كه‌نه‌مانتوانی
به‌كامی دڵ بینوسینه‌وه
4
چ عاشقێك هه‌یه جه‌سته‌ی پاكی
به‌ووشه‌ی ناحه‌زان بریندار نه‌كرابێ
چ عاشقێك هه‌یه سه‌ربرده‌ی خۆی
له‌نێو دووتوێی
لاپه‌ڕه‌كانی مێشكی‌دا
به‌خه‌مه‌وه هه‌ڵ نه‌گرتبێ
5
كاتێك مه‌رگی په‌پوله‌یه‌ك ده‌بینم
له‌سه‌ر گه‌ڵای دره‌ختێك بێگوناه
كه‌وتووه
سبه‌ینێ ده‌كه‌مه بێده‌نگی و
به‌رووی ئاوێنه‌یه‌كدا
رووگه‌ی ته‌ڵخی خۆم ده‌بینم
6
زه‌مه‌نی ئێمه چه‌نده‌ها بیره‌وه‌ری
كۆن و نوێی تێدایه
بیره‌وه‌ری شه‌ری ناوخۆ
شه‌هیدكردنی چه‌نده‌ها لاو
رژانی فرمێسكی دایكی
جه‌رگ هه‌ڵقرچاو
سه‌فه‌رو فرمێسكی عاشق
جه‌سته‌ی شه‌ڵاڵ بووی كۆتر
هه‌موو ئه‌مانه
توێشووی سه‌فه‌رێكی سه‌ختی
زه‌مه‌نی ئێمه
7
له‌نێو جه‌سته‌ی شه‌ته‌ك دراوی
ئه‌م زه‌مه‌نه‌دا پێده‌كه‌نم
كاتێك ده‌بینم
تروسكایی تێدا نیه بۆبینین
كاتێكیش چیرۆكی ئێمه‌ده‌ست پێده‌كات
كه تفه‌نگ ببێته دادوه‌ر
8
زه‌مه‌ین ئێمه چواروه‌رزی ساڵ
به‌خێرایی دێت و ده‌ڕوا
ده‌ڕوا تروسكایه‌كی تێدانیه
هه‌گبه‌یه‌كه پڕ له‌خه‌م
وه‌رزێكی تێدا نیه بۆبارین
كه‌لێوی ووشكه‌بوومان ته‌ڕكا
چه‌ند ناشیرینه نه‌بینی
گوێت له‌گمه‌ی كۆترێك و
جریوه‌ی به‌یانیانی چۆله‌كه بێ
9
ئای زه‌مه‌نی بێ به‌زه‌یی
چه‌ند دڵره‌قی
كاتێك ده‌بیته مۆته‌كه‌و
بیرناكه‌یته‌وه له‌ئومێدوو
تریفه‌ی مانگ و
مه‌رگی په‌پوله‌و
وه‌رینی گه‌ڵا
10
ئێستا نیشتیمانی ئێمه
وه‌ك خواردنه‌وه‌ی پیاڵه‌یه‌ك ژه‌هروایه
تاڵتره له‌پێكێك مه‌ی
ژه‌هری دووبه‌ره‌كی و كوشتنی یه‌كتر
11
من ده‌زانم خه‌می هه‌میشه‌یم
مردنێكه پاك
وه‌ك هاژه‌و خوڕه‌ی روبارێك وایه
كه‌بمگه‌ێنێته
ده‌ستی قه‌ده‌ر
وه‌ك مژینی شیله‌ی گوڵێك وایه
دورمانخاته‌وه له‌دۆزه‌خ و
بمانگه‌ێنێته دوامه‌نزڵ
12
ئای نیشتمان چه‌نده جوان بووی
سه‌ره‌تا به‌به‌رگی سه‌وزو
ئێستا به‌به‌رگی زه‌ردو
سبه‌ی به‌چه‌نده‌ها به‌رگ
ره‌نگ و رووت ده‌گۆڕن
بۆیه نیشتمانه شیرینه‌كه‌م
به‌هه‌ر كوێیه‌كدا ده‌گه‌ڕێم
تۆیان لێكردوینه‌ته وه‌هم و
ئێمه‌شیان به‌غه‌ریبی به‌خشی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
