به‌پێویستی ناوانم لێره‌دا باس له خۆشه‌ویستی بكه‌م، به‌ڵكوئه‌مه‌وێت باس له‌لایه‌نێك، یان باشتر وایه بێژم جۆرێك له خۆشه‌ویسی ئه‌كه‌م كه نه‌مبیستووه‌قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت وقسه‌له‌سه‌ر كردنیشی به‌ئه‌رك ده‌زانم ناو
یشی لێ ئه‌نێم (خۆشه‌ویستی تاك لایه‌نه)، ئه‌م خۆشه‌ویستییه ڕه‌نگه تائێستا به‌وجۆره بووبێت كه كوڕێك كچێیكی خۆشده‌وێیت یان به پێچه‌وانه‌وه كه‌چی وه‌ڵامی ئیجابی (ئه‌رێنی) له لایه‌نی به‌رامبه‌ر وه‌رناگری و سووریشه له‌سه‌ر خۆشویستنی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی چونكه به‌ڕای من خۆشه‌ویستی هه‌ستێكه له ده‌ره‌وه‌ی توانای مرۆڤه كه بتوانێت به‌سه‌ریدا زاڵ بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه تیشكی بخه‌مه سه‌ر ئه‌و جۆره خۆشه‌ویستییه تاك لایه‌نه‌یه كه ته‌نها كچان باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن ئه‌ویش به توش بوون به گۆشه‌گیری و خه‌مۆكی و گرانی باری ده‌روونی، هه‌ڵبه‌ته ئه‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین كه هۆكاری هه‌موو ئه‌م كێشانه نه‌ریته دواكه‌وتووه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی خۆمانه كه‌گه‌نجانی پێ گۆشكراوه.
زیاتر ڕوونی بكه‌ینه‌وه، هه‌موومان ئه‌زانین كاتێك كوڕێ كچێكی به‌رچاوئه‌كه‌وێت یان به‌رچاوی كه‌وتووه‌و ئه‌یناسێ و هاوڕێیه‌تی و یان خزمێتی و دواتر خۆشه‌ویستی ئه‌وكچه له‌دڵیا ڕه‌گ ئه‌كوتی ته‌نانه‌ت ڕه‌نگه هه‌ر ئه‌و كاته‌ش كه‌یه‌كه‌م جار دڵی بۆی لێ ده‌دات پێی ئاساییه‌و داوای په‌یوه‌ندی لێ ده‌كات، به‌ڵام بۆ كچان ئه‌م هه‌نگاوه ته‌واو پێچه‌وانه‌و زۆریش بفه‌یه، چونكه زۆر ده‌گمه‌نه كچێك بتوانێت بێگوێدانه نه‌ریته باوه‌كانی كۆمه‌ڵگا دیواره سنووربه‌نده‌كان بشكێنێ و ئه‌و هه‌سته‌ی كه به‌رامبه‌ر به كوڕێك هه‌یه‌تی ڕاشكاوانه پێی بگه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش هه‌بێت حاڵه‌ته‌و بڕواش ناكه‌م به‌م زه‌مه‌نه ببێت به دیارده به پێچه‌وانه‌ی كوڕانه‌وه كه دیارده‌یه‌كی ته‌واو باویشه، گومان له‌وه‌دانییه كه له ڕووی سایكۆلۆژییه‌وه هیچ جیاوازییه‌ك له نێوان نێر‌و مێ دا نییه، واته هه‌ردوولا خاوه‌نی یه‌ك هه‌ستن، به‌ڵام فه‌راهه‌م بوونی ئازادی تاك له‌نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌زدا به پێوه‌ری 180پله‌یه، چونكه كوڕان زۆریان له‌سه‌ر ناكه‌وێت كاتێ داوای په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی یان پرۆسه‌ی هاوسه‌ری له كچێك ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌ریان ڕازی بێت یان زۆر كێشه‌یان نابێت هه‌ڵبه‌ت مه‌به‌ستم له ڕووی كه‌سایه‌تییه‌وه‌یه، به‌ڵام مه‌گه‌ر به‌ده‌گمه‌ن له‌ناوئه‌و ده‌گمه‌نانه‌ش كه باسم كرد هه‌بێت كچێك ڕازه‌كانی بۆ دڵخوازه‌كه‌ی هه‌ڵڕشتبێت ئه‌و كچه به‌چاوێكی تر سه‌یر نه‌كرابێت، خۆ ئه‌گه‌ر داواكه‌شی بێ به‌ر بووبێت ئه‌وه ده‌روونی به ته‌واوی ده‌ڕووخێت و ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌ره‌كه‌شی (وه‌ك هه‌موومان ئه‌زانین كه بوونی هه‌یه) بۆ گه‌وره‌كردنی كه‌سایه‌تی خۆی له‌سه‌ر حیسابی ئه‌و باسی له ڕه‌فز كردنی كرد ئه‌وكات ده‌بێته كه‌شێكی خه‌مۆك وگۆشه‌گیر و بێزار له كۆڕ‌و كۆمه‌ڵ و خاوه‌ن كه‌سایه‌تی ده‌روون ڕووخاوو ژیانی له بارێكی ده‌روونی سه‌ختدا ئه‌بێت، هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ش له خۆڕا نابێت و وه‌ك وتمان بۆ ئه‌و نه‌ریتانه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه كۆمه‌ڵگا به‌سه‌ریدا فه‌رز كردووین ولێهه‌ڵتانی ئاسان نییه، كلتوورگه‌لێك كه ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت ئه‌و كچه داوای ده‌ربڕینی هه‌سته‌كانی خۆی بۆ كوڕێك كردووه‌و ئه‌ویش گوێ لێنه‌گرتووه یان به‌هه‌ر بیانوویه‌ك ڕه‌فزی كردووه، ئه‌بێ به كچێكی سه‌ره‌ڕۆو سووك "هه‌رچه‌نده له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی ئه‌م وشه‌یه‌ش نیم"و دواتر به چاوێكی تره‌وه سه‌یر ده‌كرێت و نكوڵیش ناكرێت كه كه‌سانێك به‌و چۆره هه‌وڵه له كارخراوانه بزانن لێی نزیك نابنه‌وه، واته لێره‌دا درزێك له دیواری كه‌سایه‌تی ئه‌و كچه‌دا دروست ده‌بێت و كه‌سایه‌تی ئه‌و له نێو هاوڕێكانیدا به‌كامڵتر نازانرێت (هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه ته‌نها له ناخی كچه‌كه خۆیدا وایه ئه‌گه‌رنا ئه‌و هه‌سته به‌و شێوه‌ی ناخی ئه‌و نییه ئه‌گه‌ر بێینه سه‌ر واقیع) خۆ ئه‌گه‌ر هه‌وڵێكی له‌و شێوه‌ی كچێك له‌زاری ناكه‌س به‌چه‌یه‌كه‌وه به گوێی كه‌سوكاری بگاته‌وه ئه‌وه ئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌و كاره‌ساتانه ده‌بێت كه ڕۆژانه له هه‌واڵی ڕۆژنامه‌كان و ماڵپه‌ڕه‌كانه‌وه به‌رچاومان ده‌كه‌وێت، كه‌وابوو هۆكاره‌كانی ئه‌م نه‌ریته دواكه‌وتووه، كلتووره فه‌رزكراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌یه كه گه‌ره‌كانی پێ گۆشكراوه‌و ئێمه‌ش به‌هه‌مان نه‌ریت گۆش ده‌كرێین.
من لێره‌دا ئه‌مه‌وێت ئه‌وه بێژم كه ده‌كرێ ئیتر كچان ئه‌و سنوورانه ببه‌زێنن وبێنه ده‌ره‌وه‌وله ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر بگه‌یه‌نن كه بۆ ئه‌وانیش ئاساییه موماره‌سه‌ی خۆشه‌ویستی بكه‌ن وڕازه‌كانیان به به‌رامبه‌ر بگه‌یه‌نن، ده‌كرێ ئه‌و هێزه بده‌نه به‌رخۆیان و له بری توانج گرتن له خۆیان كه مه‌به‌ستم ڕٍه‌گه‌زی مێینه‌یه له نێوان خۆیاندا، هانی یه‌كتر بده‌ن بۆشكاندنی دیواره‌كان و كردنه‌وه‌ی ڕێگای نوێ ئه‌گه‌ریش قورس بوو بۆیان ده‌كرێت له‌ڕێگه‌ی كه‌سی سێیه‌مه هه‌سته‌كانن بگه‌یه‌نن، چونكه ناكرێت ئێمه‌ی كچان بۆ هه‌تایه هه‌تایه ته‌نها بۆڕازی كردنی دڵی كۆمه‌ڵگه بژین و خه‌زه‌كانی خۆشمان له ژێر پێلاوه‌كانی گۆمه‌ڵگه بێین.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
