ناسلی كه كچه كوردێكی روخسار جوانه و ئێستا به هاوكاری ئاوازدانه‌ر هه‌ڵكه‌وت
زاهیر ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌لبوومێكی گۆرانی خۆی، كه ئاواتێكی منداڵی بووه. ناسلی كه ئێستا له وڵاتی سوید نیشته‌جێیه به لڤینی نوێی راگه‌یاند، به‌منزیكانه گۆرانییه‌كی خۆی بڵاوده‌كاته‌وه، كه له‌لایه‌ن هه‌ڵكه‌وت زاهیر تێكست و ئاوازه‌كه‌ی بۆ ئاماده‌كراوه و گوتی "گۆرانی (به قسه‌م كه) یه‌كه‌م به‌رهه‌می من ده‌بێت، كه له‌لایه‌ن هه‌ڵكه‌وت زاهیر تێكست و ئاوازی بۆ داناوه و له‌و نزیكانه له كه‌ناڵه‌كان بڵاوده‌كرێته‌وه"، ناسلی زۆر خۆشحاڵه له ماوه‌یه‌كی كورتدا وه‌ك كچه گۆرانیبێژێك خۆی ده‌ناسێنی و حه‌زیش ده‌كات به سه‌ره‌تایه‌كی باشه‌وه ده‌ربكه‌وی، بۆیه بۆ ئه‌لبوومی یه‌كه‌می دوای ماندوبوونێكی زۆر گه‌ڕان به دوای كه‌سانی به توانا و لێهاتوو بۆ كاره‌كانی خۆی، هه‌ڵكه‌وت زاهیری ده‌ستنیشان كرد و ده‌ڵێ "دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م گۆرانییم، ئه‌لبوومێكم ده‌خه‌مه بازاڕه‌وه و هه‌موو هه‌وڵێكی خۆم له‌و ئه‌لبوومه‌دا نیشان ده‌ده‌م، به هیوای ئه‌وه‌ی بتوانم له‌و پڕۆژه‌یه و پیشه‌دا سه‌ركه‌توو بم و بێمه ریزی ئه‌و كچه گۆرانیبێژه به توانایانه‌ی ئێستا كار ده‌كه‌ن له بواری گۆرانی گوتندا".
ناسلیش دێته ریزبه‌ندی ئه‌و كچه گۆرانیبێژانه‌ی، كه هه‌ڵكه‌وت زاهیر دروستكه‌ریان بووه و له لایه‌ن ئه‌وه‌وه كاره هونه‌رییه‌كانیان بۆ ده‌كری، وه‌ك (باخان، هانی، ده‌شنی، لۆكه، هه‌روه‌ها ناسلی)، كه هه‌ریه‌كه‌یان به جۆرێك جوانییه‌كانیان بوونه‌ته سه‌رنج راكێشی كوڕه‌كانی كوردستان.
zanadzey@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
