هونه‌رباڵنده‌یه‌کی بێناسنامه‌یه، به‌هه‌موو مه‌رزه‌کانی بووندا بێپرسینه‌وه ده‌ربازده‌بێ و لهه
هر مێرگێکیش پێوه‌رێکی بۆ دابنرێ بێ شک ده‌یپه‌ڕێنێ و نانیشێته‌وه. هونه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌کی فره ره‌هه‌نده و پێگه‌ی هه‌موو توانا ده‌هێنراوه‌کانی مرۆڤه و جه‌مسه‌ره‌کانی ئاوێته‌ی یه‌ک بوون و به‌ئاسایی جوێناکرێنه‌وه، موزیسیانێکی وریا‌و سه‌لیقه‌دار ده‌کارێ تابلۆیه‌ک به‌ئاواز بنه‌خشێنێ، شێوه‌کارێکی به‌توانا و هه‌ستیار ده‌شێ مێلۆدیه‌کی سۆزدار به‌ڕه‌نگ بژه‌نێ، شانۆکارێکی خاوه‌ن هزر و به ئه‌زموون ده‌کرێ به په‌نابردنه به‌ر ده‌ربڕین، رۆمانێک بنووسێته‌وه و ئاوازێکی بکاته به‌ر، ئه‌مه‌ش ئه‌و میتۆده هونه‌ریه نوێگیره‌مان بۆ شیده‌کاته‌وه که سه‌رچاوه‌ی هزر و توانای هونه‌رمه‌ند ته‌نیا له‌پێگه‌کانی واقیعه‌وه نه‌کشاوه به‌ڵکو ته‌شه‌نه‌ی بۆ دونیایه‌کی بزوێنه‌ری خه‌یاڵی ره‌ها کردوه. دکتۆر سیجمۆند فرۆید ده‌ڵێ: شته هاوبه‌شه‌کانی مرۆیه‌کێ ئاسا و هونه‌رمه‌ندێک له‌وه‌دا خۆی ده‌گرێته‌وه که هه‌ردوکیان خه‌ون ده‌بینن و له دونیای واقیعه‌وه ده‌که‌ونه دونیای بێئاگایی و خه‌یاڵ، ته‌نیا جیاوازیه‌ک هه‌بێ له‌نێوانیاندا ئه‌وه‌یه مرۆڤی ئاسا کاتێ راده‌چڵه‌کێ به‌ده‌ستی به‌تاڵه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه دونیای ئاگا، به‌ڵام هونه‌رمه‌ند که گه‌ڕایه‌وه داهێنانێکی گه‌وره‌ی پێیه. جێمس جۆی ده‌ڵێ: مرۆڤی داهێنه‌ر رابه‌ری میانه‌ی دوو جیهانه، جیهانێک پڕ له ئه‌زموون و یه‌کێکیش پڕ له‌خه‌ون، به‌ستنی په‌یوه‌ندی پته‌و له‌میانه‌ی ئه‌م دوو جیهانه‌دا یه‌کێکه له توانا نهێنیه‌کانی بیرمه‌ندیی هونه‌رمه‌ند. په‌یوه‌ندیێکی یه‌کجار توند له‌میانه‌ی دونیای خه‌یاڵ و هونه‌ردا هه‌یه، دونیای خه‌یاڵ پێگه‌یه‌ک و ئاتمۆسفێرێکی گونجاو بۆ هونه‌رمه‌ند فه‌راهه‌م ده‌کا تا هزری بخاته‌گه‌ڕ بۆداهێنان و ئه‌فراندن، هونه‌رمه‌ند که‌ی توانی کۆدی کات و شوێن بشکێنێ، روونتر ده‌توانێ بروانێته په‌نجه‌ره‌ی داهێنان. کاره گه‌وره‌کانی سریالیه‌کان له ده‌سپێک و ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا شوڕشێک بوو بۆ پچڕانی ته‌لبه‌نی واقیع و هوروژمکردن بۆ نێو وڵاتی بێ‌کات و شوێن. هه‌ر به‌و هزره هونه‌ریه وه بوو هونه‌رمه‌نده سینه‌ماکاره‌جیهانیه‌کان توانیان بیردۆزی ئه‌فراندن له دونیای خه‌یاڵه‌وه بخه‌نه به‌رچاوی زاناکان و دواتریش بکرێته که‌ره‌سه و بنه‌مای شارستانیه‌تێکی نوێی بۆ سه‌ده‌کانی داهاتوو. گه‌ر له گۆشه‌نیگای هونه‌ره‌وه تێبڕوانین ده‌بینین واقیع و داماڵینی فۆرم دوو ده‌سته‌واژه‌ی جوێنه‌کراوه‌ن، مرۆڤ له‌سه‌ر پێگه‌ی واقیع نه‌بێ ناتوانێ بچێته نێو توونه‌کانی رووتبوونه‌وه‌ی فۆرم، زاناکان ده‌ڵێن واقیع جه‌سته‌یه وداماڵینیش گیانیه‌تی هه‌رله‌به‌ر ئه‌وه‌شه ده‌شێ بینه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و جه‌سته‌یه بێت و هونه‌رمه‌ندیش له نێو گیانی کاره‌کانی بێ، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێ که هونه‌رمه‌ند له‌نێو گیانی بینه‌ردایه و هه‌رله‌وێشه‌وه هه‌سته هونه‌ریه‌کانی ئه‌کتیڤده‌کا. هه‌روه‌ها واقیع په‌یوه‌ندیه‌کی ئه‌به‌دیشی له‌ته‌ک فه‌نابوونه، ئێمه بۆیه ده‌مرین چونکه ده‌ژین، گه‌ر نه‌ژیاینایه نه‌شده‌مردین. بینین له‌کارێکی هونه‌ری دا ئه‌نجام نیه به‌ڵکو رێگه‌یه‌که بۆ ئه‌نجام دان، شۆپنهاوه‌ر ده‌ڵێ ئامانج ئه‌وه نیه که‌تۆ شتێکی باش ببینی، گرنگ ئه‌وه‌یه له نێو ئه‌و شته‌دا ئه‌وه ببینی که که‌س نه‌یدیوه. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یێنێ که‌وا تابلۆیه‌ک یان شانۆگه‌ریه‌ک هه‌رئه‌مه‌نده نین ببینرێن و بناسرێنه‌وه، به‌ڵکو گرنگ ئه‌وه‌یه هه‌ستیان پێ‌بکرێ، ئه‌و هه‌سته‌ش ده‌بێ به‌شێوه‌یه‌کی ئه‌رێنی ئاوێته‌ی روح بێت و بۆچوونه ساده‌کان ده‌رباره‌ی هونه‌ر به‌ره‌و ئاستێکی تر بگۆڕێ. لایه‌نه جۆراوجۆره‌کانی هونه‌ر هه‌رده‌م تێکه‌ڵاوی یه‌کترن وزۆرجاریش ده‌توێنه‌وه له‌بۆته‌ی یه‌کترو ئاسته‌مه جوێیان بکه‌ینه‌وه، له‌میانه‌ی شیعر‌و تابلۆ په‌یوه‌ندیه‌کی جاویدانه هه‌یه، هه‌ردوکیان له‌ژێر پێوه‌ره‌کانی هه‌ستکردندا خۆیانده‌بیننه‌وه، شیعر به وشه‌ی هه‌ستجووڵێن و ده‌ڕبڕینی ئه‌فسووناوی عیشقیی ناناسرێته‌وه، ئه‌وکاته ده‌ناسرێته‌وه که هه‌ست به بوونی خودی شیعر خۆی بکرێ، که‌ی توانیمان سیما جوانه‌کانی " بوون " مان خۆشبوێ و نه‌فره‌ت له سیما نه‌گریسه‌کانی بکه‌ین ئه‌وکات شیعرمان دۆزیوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها تابلۆیه‌کی ئاڵ‌و واڵا و پڕفیگه‌ر و سیخناخ له‌هزر به‌س نیه بۆ دۆزینه‌وه‌ی کارێکی هونه‌ری سه‌رکه‌وتوو، به‌ڵکو دۆزینه‌وه‌ی له‌وه‌دایه که‌بتوانی هاورێیه‌تی خودی هونه‌ر خۆی بکه‌یت و یه‌کتری بناسن. هونه‌ر به‌رهه‌مێکی ئه‌فراندراوی مرۆڤایه‌تیه، هه‌ر خۆیشی کلتووری نه‌ته‌وه‌کان ده‌پارێزێ و ده‌یانڕازێنێته‌وه، هونه‌رمه‌ندی کارامه ورد ده‌ڕوانێته ده‌وروبه‌ری و چاوی له‌سروشت غافڵ نابێ و ئاگاداری گۆڕانکاریه دیار و نادیاره‌کانه وه‌ک.. بوون، رووداو، سه‌ربه‌ستی، داگیرکردن، خه‌ون، نه‌بوونی، چه‌مکه ده‌روونیه‌کان، ره‌هه‌نده‌کانی ئه‌ودیو مردن وفه‌نابوون، هه‌روه‌ها ئاشکراکردنی نهێنیه‌کانی سروشت، ئه‌ویش به‌ڕووماڵکردنی ئه‌وبابه‌تانه‌ی که ده‌که‌ونه پشتی فۆرم، وه‌ک وزه‌ی شاراوه و رووناکی و تیشک وشیکردنه‌وه‌ی ئامڕازه‌کانی، دواتر بیانکاته بابه‌تی سه‌ره‌کی کاره‌کانی و ئاوێته‌ی روخساری شارستانیه‌تی سه‌رده‌میان بکا، ده‌کرێ بڵێین ئه‌م جۆره تێڕامانه به‌رده‌بازی داکوتراوی گه‌یشتنی هونه‌رمه‌نده به‌ره‌هه‌نده‌کانی " بوون "، شێوازی هونه‌ریی تایبه‌ت و هێما داهێنراوه‌کانیش له‌م چه‌مکانه‌دا خۆیان ده‌بیننه‌وه، ئه‌م تێڕوانین و بۆ چوونه‌ش ناتوێته‌وه له‌بۆته‌ی کارێکی هونه‌ریی سه‌رکه‌وتو هه‌تا زه‌مه‌ن هونه‌رمه‌ند قاڵ نه‌کا و تا هوروژمی ژانێکی قورسی ئه‌فراندن په‌ی پێنه‌با. هاتنه‌دی ئه‌م بۆچوونه‌ش مه‌رجێکی دروست دێنێته پێشی هونه‌رمه‌ند ئه‌ویش بیرکردنه‌وه‌ی قووڵ وخوێندنه‌وه‌ی تێروته‌سه‌ل و بینینی تاقیکراوه‌سه‌لمێنراوه‌کانی ئه‌وانی تر و جه‌ختکردن له‌ناسینی شارستانیه دیاره‌کانی نه‌ته‌وه‌کان و چۆنیه‌تی بیرکردنه‌وه‌یان. خوێندنه‌وه جگه له دروستکردنی بینای مه‌عریفی، زمانێکی نوێی له هێما و ئامڕازه‌کان به هونه‌رمه‌ند ده‌گرێ، که‌ده‌بنه که‌ره‌سه‌ی په‌یڤینێکی نوێیی داهێنان. ره‌نگه خوێنه‌رێکی به‌ڕێز بڵێ: هونه‌رمه‌ند هه‌یه ئاستێکی رۆشنبیریی و ئه‌کادیمی نیه و ده‌وڵه‌مه‌ندیێکی کلتووریشی نه‌بوه، که‌چی له‌بواری ئه‌فراندندا ئه‌سپی خۆی تاوداوه. من لێره‌دا مه‌به‌ستم له‌خوێندنه ئه‌کادیمیه‌کان نیه، هه‌رچه‌نده یه‌کێکن له‌هوکاره سه‌ره‌کیه‌کانی قاڵبوونی هونه‌رمه‌ند، به‌ڵکو ته‌نها مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه هونه‌رمه‌ند له گه‌شه‌کردنه مه‌عریفیه‌کان بێبه‌ری نه‌بێ و نه‌گاته پێگه‌ی " به‌سته‌ڵۆکی هونه‌ریی" تا نه‌چێته ژێر رکێفی مامه‌ڵه‌وانان، به‌ڵکو ئه‌وان بێنه نێو بازنه‌ی بیرکردنه‌وه‌یه‌وه. جوانی هونه‌ر پیرۆزتره له‌جوانی سروشت چونکه خودی هونه‌ر زاده‌ی روحه، مانای ئه‌وه‌یه هونه‌ر به پشتبه‌ستن به روح پیرۆزی خۆی ئاوێته‌ی کاره‌کانی ده‌کا و ئه‌وانیش به‌م شێوه‌یه ده‌چنه نێو گیانی. هونه رگواستنه‌وه‌یه‌کی واقیعه بۆ جیهانێکی سه‌رووی حه‌قیقه‌ت، هه‌تا له‌سروشت نزیکبێته‌وه به‌ها به‌ها فه‌لسه‌فیه‌کانی خۆی ونده‌کا، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه ده‌توانین بڵێین ده‌بێ کاری ئه‌فراندراو سنووره‌کانی واقیع ببه‌زێنێ و خودی هونه‌ریش به‌ها جوانیه‌کان به‌دوور له سروشت ببینێته‌وه، هیندێک را ده‌ڵێن: گه‌رهات و جوانی بابه‌تی هه‌ست و خه‌یاڵ بێت ئیدی به که‌ڵکی ئه‌وه ناێت بکرێته بابه‌تێکی زانیاری و هیچ جۆره كارلێکێکی فه‌لسه‌فی نیه، به‌ڵام هیگڵ ده‌ڵێ: ستاتیکا خۆی فه‌لسه‌فه‌ی زانیاری جوانیبوونه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه توانیویه‌تی جیاوازی له‌نێوان پیشه‌و هونه‌ری جوانیبوون بکا و بۆچوونگه‌لێکی مرۆیی بۆ دابنێت و دووریخاته‌وه له جوانی سروشت. هربرت رید ده‌ڵێ: ئه‌و نموونه پیرۆزه‌ی که هونه‌ر به‌ره‌وڕووی ده‌ڕوا ئه‌وه‌یه که هه‌موو به‌شه‌کانی بگه‌ێنێته ئاستی موزیک و تا راده‌یه‌ک دووریانخاته‌وه له‌جوانیه بینراوه‌کان و به‌رگی هه‌ستپێکردنیان بکاته به ر، چونکه موزیک داماڵاوترین هونه‌ره که کاریگه‌ریی له‌سه‌ر چه‌مکه ده‌ره‌کیه‌کانی مرۆڤ نیه و مامه‌ڵه‌یان له‌ته‌ک ناکا و وه‌لایان ده‌نێ. به‌مه‌ش بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که هونه‌ر له‌و ساته‌یدا که‌ده‌بێته بزوێنه‌رێکی ئامڕازئامێز، خودی خۆشی به‌ئه‌نجامبه‌خش ده‌ناسرێنێ. لێره‌دا ئه‌وپرسیاره ساکاره‌مان دێته‌وه‌بیر که‌ده‌ڵێ: ئایا هونه‌ر بۆ هونه‌ره وه‌یا هونه‌ر بۆ که‌سانی تره؟ من لێره‌دا ده‌ڵێم که‌ی هونه‌ر توانی رووکاره‌سه‌ره‌کیه راسته‌کانی خۆی رووماڵکاو گه‌شه به‌خۆی بدا و خاوه‌نی فه‌لسه‌فه‌یه‌کی تایبه‌تی خۆیبێ ئه‌وسا ده‌کارێ له‌ئاستێکی فره به‌رزه‌وه خزمه‌تی شارستانیه‌ت وجه‌مسه‌ره ئه‌کتیڤه‌که‌ی که‌جه‌ماوه‌ره بکا، به‌و شێوه‌یه نه‌بێ ته‌نها ده‌بێته ئامڕازێک و زاده‌ی مه‌رحه‌له‌یه‌ک و دواتر کۆتایێکی کاره‌ساتیانه‌ی تووشده‌بێ و ده‌بێته روداوێکی مێژوویی و چیتر له بووندا پێگه‌ی خۆی نابینێته‌وه. زاناکان بوون به چه‌ند به‌شێکه‌وه ده‌رباره‌ی هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر به جوانی، هه‌ندێک ده‌ڵێن جوانی رووداوێکه له‌شته جوانه‌کانا به‌سروشتی خۆی ده‌نوێنێ، هه‌ندێکی تر ده‌ڵێن بابه‌تێکه‌و له شتێکی جوان‌دا ده‌یبینینه‌وه، کۆمه‌ڵێکیش ده‌ڵێن جوانی سه‌رچاوه‌ی هه‌ستی مرۆڤه، لێره‌دا ده‌توانین بڵێین: جوانی ده‌سته‌واژه‌یه‌که، زۆرجار دیار و زۆرجاریش نادیاره، ئه‌وه‌ی رووماڵی ده‌کا هه‌ستی مرۆڤێکی ده‌هێنه‌ر و به‌هره‌مه‌نده. که‌سه پاڵپشته‌کانی " بوون "، جوانی له نێو سروشتدا ده‌بینن، خه‌یاڵئامێزه‌کانیش له‌ده‌رووندا و له‌پشت واقیعه‌وه ده‌یبیننه‌وه، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌و راستیه بزانین که هونه‌ر به‌گشتی زاده‌ی داهێنانه به‌ده‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی له‌کوێوه گرتبێ. به‌ڵێ گوڵ، شاخ، ئاو، ئاسۆ، هه‌روه‌ها ده‌روونی پاک، لێبورده‌یی، خۆشه‌ویستی، جوانن به‌ڵام هونه‌رمه‌ندی وریا و هزرئامێز ده‌کارێ جوانییه‌کی تر فه‌راهه‌م بکا که له‌پێشوو دا نه‌بینراو و نه‌ناسراو بێت، به‌رد، ره‌گ، بۆق، مار له‌روانگه‌ی هونه‌رمه‌نده ئه‌وروپیه‌کانه‌وه جوانیش نه‌بن به‌جوانی ده‌ناسرێن به مناڵ. ئه‌م بۆچوونه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خا که له هیچکاتێکا "جوانی" دژه‌که‌ی " ناشیرین" نیه، هه‌ر بۆیه جۆمبێرت ده‌ڵێ: جوانیی کاره هونه‌ریه‌کان له بابه‌ته‌کانیاندا نیه به‌ڵکو له ستایڵی ده‌ربڕینی بابه‌ته‌کانه. چه‌ند رایه‌کی درشتبین هه‌ن پێیانوایه بۆ ئه‌وه‌ی ره‌سه‌نایه‌تی سیمای کاره‌هونه‌ریه‌کان بێت ده‌بێ فیگه‌ره‌کان نه‌ته‌وه‌یی بن ئه‌وکات به‌کارێکی سه‌رکه‌وتو و ره‌سه‌ن داده‌نرێن، به‌ڕای من ئه‌مه سه‌یرکردنێکی هونه‌ره له‌میانه‌ی تروسکایی دوو په‌نجه‌وه، له‌ده‌سپێکی ئه‌م نووسینه‌دا به‌ڕوونی باسی جیهانگیری هونه‌رمان کرد و ئه‌وه‌مان درکاند که‌هونه‌ر روحی مرۆڤه و پابه‌ندی هیچ سنوورێک و به‌ته‌نیا زاده‌ی هیچ نه‌ته‌وه‌ێکیش نیه، ئه‌وه‌تا شکسبیر درازه مه‌ودایه‌ک لێمان دووره که‌چی رۆژانه له‌ته‌ک شاکاره‌کانیا ده‌ژین. کێ له ئێمه کاره‌کانی بیتهۆڤن و داڤنشی نه‌بوونه‌ته خۆراکی ده‌روونی. هونه‌رمه‌ندی ناوداری عیراقی چیا و عزاوی ده‌ڵێ: مه‌رج نیه نوسین یا پۆشاک ببنه هێمای ره‌سه‌نایه‌تی هونه‌ر. ده‌پرسێ و ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر کارێکی شێوه‌کاریی ئه‌وروپی نووسین و پۆشاکی عه‌ره‌بی به‌به‌را بکرێ ئایا ده‌بێته کارێکی عه‌ره‌بێ؟. بیکاسۆ ماسکی ئه‌فریقی و، ماتیس ئه‌رابسک و تابیس نووسینی چینی له‌کاره‌کانیانا به‌رجه‌سته کردوه، مانای ئه‌وه نیه ئه‌م کارانه بوونه‌ته موڵکی ئه‌و نه‌ته‌وانه، به‌ڵکو ئه‌م کاره‌یان ده‌ڕژێته ده‌ریای کلتوری شارستانیه‌تیی مرۆڤایه‌تیه‌وه. پیرۆزکردن و رێزگرتن ی کاره هونه‌ریه‌کان رێزگرتنه له خودی مرۆڤایه‌تی خۆی، هه‌موو خۆخڵافاندنێک له‌به‌هاکانی داهێنان گه‌مه‌کردنه به هزره هونه‌ریه پێشکه‌وتوه‌کان، په‌یڕه‌وی کردنی بۆچوونه‌ساده‌کان له‌لایه‌ن هه‌ندێک له" هونه‌رکار" ه ئه‌وروپه‌یه‌کان و به‌کارهێنانی کاره‌کانیان بۆ ته‌واوکردنی جه‌سته‌ی ژوورێک یاجێیه‌ک، ده‌چێته بواری بابه‌ته‌کانی مۆده‌وه که هه‌رجاره‌ی قۆپچه‌یه‌ک وه یا ێخه‌یه‌کی لێده‌گۆڕرێ، به به‌هاکردنی کارێکی هونه‌ری ئه‌وکات چێده‌بێ که له سه‌نگ و نرخی نه‌گۆڕرێ، به‌م بۆچوونه‌ش راپێچی رایه‌کێ هه‌میشه بیستراو و ده‌ماوده‌مکه‌وته ده‌بین و ده‌ڵین ئایا هه‌رکه‌سێک له‌بواری هونه‌ردا کاری خۆی گوزه‌راند ده‌شێ پێی بوترێ هونه‌رمه‌ند؟ ئه‌ی ئاخۆ به‌کێ ده‌وترێ هونه‌رمه‌ند؟. هونه‌رمه‌ند ئه‌و هه‌سته به‌تواناو کاریزمایه‌یه که‌هه‌رده‌م له‌روحی کاره‌کانیدایه، مه‌رزه‌کان یه‌ک به‌دوای یه‌ک ده‌به‌زێنێ و به‌وڵاتی خه‌یاڵدا ده‌فرێ و ده‌چێته کرۆکی" بوون " و به‌جه‌سته‌ی ئازاره‌کاندا ده‌گه‌ڕێ و باوه‌ش به‌چه‌مکه تاریکه‌کانی مرۆڤایه‌تی ده‌کا و سه‌رله‌نوێ له‌وڵاتی واقیع دا رووناکییان ده‌کاته‌به‌ر. که‌سی هونه‌رمه‌ند سۆفی زکری خۆیه‌تی و هه‌رده‌م له‌کۆڕی گه‌رمه حاڵ دایه بۆ گه‌یشتن به به‌ها عیرفانیه‌کانی هونه‌ر. هه‌ر له‌به ر هه‌ندێک له‌نگیه که‌سێکی هونه‌رمه‌ندی داهێنه‌ر جوێنه‌کرێته‌وه له‌ته‌ک ئه‌وانه‌ی کار له هونه‌ردا ده‌که‌ن. خوێنکارێکی نوێ ده‌رچووی په‌یمانگا وه‌یا کۆلیژێکی هونه‌ر هه‌رچه‌ند پێشکه‌وتوش بێ، ده‌شێ پێی بوترێ شێوه‌کار وه‌یا موزیسیان وه‌یا ئه‌کته‌ر، وه‌لێ ناکرێ نێوزه‌دبکرێ به هونه‌رمه‌ند!!. هه‌تا زه‌مه‌ن مۆراڵی هونه‌ریی و ئه‌زمونه‌کانی قاڵ نه‌کا و نه‌گاته ئاستی ئه‌فراندن.
nassertofiq@hotmail. com . 23. 08. 2009
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
