ده‌شنی موراد له‌گه‌ڵ ستافێكی كلیپسازی سویدی كلیپێك بۆ گۆرانییه‌كی خۆی ده‌كات، كه به شێوه‌ی جیاواز له كلیپه‌كانی
دیكه‌ی دانس ده‌كات، ئه‌وه‌ش بووه هۆی جێگای سه‌رسوڕمانی ئه‌و سویدیانه‌ی له كلیپه‌كه‌یدا به‌شداریان كرد. ده‌شنی موراد رایگه‌یاند، ئه‌و به هاوكاری كۆمپانیای كۆڕه‌ك تلیكۆم و له‌گه‌ڵ ستافێكی به توانای كلیپسازی سویدی كلیپی بۆ گۆرانی (كوڕێكی له خۆبایی) كردووه و گوتی "زۆر سوپاس بۆ كۆڕه‌ك تلیكۆم كه بڕوایان به من هه‌بوو دووباره پشتگیری منیان كرده‌وه و بوونه سپۆنسه‌ری كلیپی گۆرانی (كوڕێكی له خۆبایی)، كه له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌رێكی سوید ئه‌و كاره‌مان كرد و هه‌ر له وڵاتی سوید ئه‌و كلیپه به‌رهه‌مهات"، ده‌شنی كه له‌و كلیپه‌دا له‌گه‌لڕ ده‌رهێنه‌رێكی سویدی جیاوازییه‌كی دیكه‌ی دانسی خۆی نیشاندا ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، كلیپی باش و سه‌رنج راكێش به بودجه‌ی باش و لایه‌نگری كۆمپانیا دروست ده‌بێت، بۆیه ئه‌و پێی وایه هه‌ر كاتێك هاوكاری هه‌بێت ده‌توانی كلیپی زۆر سه‌رنج راكێش و هاوشێوه‌ی كلیپه باشه‌كانی جیهان به‌رهه‌مبهێنی و گوتی "كلیپی باش ده‌گڕێته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی تاچه‌ند هاوكاریت ده‌بێت له بواری سپۆنسه‌ره‌وه، هه‌تا بودجه‌كه زیاتر بێت ده‌توانین كاری باشتر بكه‌ین، ئێمه به‌و كلیپه‌وه سی مانگ هیلاك بووین، تاكو ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ كرا و بودجه‌ی بۆ ته‌رخانكرا كۆنتاك دروست بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و ستافه و ئه‌و ده‌رهێنه‌ره سویدیه، ئیجا به په‌له هوتێلمان گرت ده‌بوو له‌و ماوه‌یه‌كی دیاریكراو وێنه‌گرتنی ته‌واو بێت".
ئه‌و كچه گۆرانیبێژه ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه‌كرد له قۆناغی وێنه‌گرتنه‌كه‌یدا به هۆی ئه‌و دانسه‌ی كه له پێش كامێرا نیشایدا بووه سه‌رسامی ده‌هێنه‌ر و ستافه‌كه، ده‌ڵی "ئه‌و گرووپه زۆر دڵخۆش بوون ئه‌و كاره‌یان له‌گه‌ڵ من كرد و زانیان من توانایه‌كم له دانسكردن هه‌یه، ئه‌و كچه‌ی له كلیپه‌كه‌دا كه له‌گه‌ڵ من دانس ده‌كات، نیوه‌ی دانسه‌كه ئه‌و فێری كردین و نیوه‌كه‌ی دی دانسی خۆم بوو، ئه‌و كچه مامۆستایه‌ی دانس به منی گووت حه‌ز ده‌كه‌م له كلیپی دیكه‌ش كارت له‌گه‌ڵ بكه‌ین".
zanadzey@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
