به بڕیارێكی سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكاپ بۆ كاروباره‌كانی رێكخراوی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان ده‌درێت به ئه‌حمه‌د سالار سه‌رۆكی ده‌ست له كار كێشاوه‌ی رێكخراوی ناوبراو، به
ڵام ئه‌و به‌بی پرسی رێكخراو ئۆتۆمبێله‌كه ده‌فرۆشێته‌وه و دوای ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی له رێكخراو ئاماده نییه ته‌سلیمی بكاته‌وه، رێكخراوی هونه‌رمه‌ندانیش سوورن له‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه.
به‌پێی ئه‌و نووسراوه‌ی كه ده‌ست (هه‌ڵبوون) كه‌وتووه له ساڵی 2006 به بڕیارێكی سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكاپ ژماره 33240 هه‌ولێر، دراوه‌ته هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د سالار سه‌رۆكی ده‌ست له كار كێشاوه‌ی رێكخراوی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان، به مه‌به‌ستی جێبه‌جی كردنی كاروباره‌كانی ناو رێكخراو، به‌ڵام ئه‌و هونه‌رمه‌نده وه‌ك ستافی رێكخراو ده‌ڵێن "به‌بی ئاگاداری رێكخراو پیكاپه‌كه‌ی فرۆشتوه و به پاره‌كه‌ی پرادۆیه‌كی كڕیوه و رێكخراویش نیگه‌رانه له پرس پێ نه‌كردنیان له كاتی فرۆشتنی پیكاپه‌كه.
دوو مانگه ئه‌حمه‌د ده‌ستی له سه‌رۆكایه‌تی رێكخراوی هونه‌رمه‌ندان كێشاوه‌ته‌وه و ئۆتۆمبێله‌كه‌شی نه‌گه‌ڕاندۆته‌وه، له‌وباره‌یه‌وه ئه‌نوه‌ر شێخانی سكرتێری رێكخراوی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان له لێدوانێكیدا بۆ (هه‌ڵبوون) رایگه‌یاند، ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆكی رێكخراو قبووڵ نه‌كراوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ نه‌مانی له رێكخراو ده‌بێت ئۆتۆمبێله‌كه ته‌سیلم بكاته‌وه و وتی "ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی كه كاك ئه‌حمه‌د سالار وه‌ك سه‌رۆكی رێكخراو وه‌ریگرتووه بۆ رێكخراو بووه، نه‌ك دیاری، به نه‌مانی ئه‌و له رێكخراو به‌پێی یاسا ئۆتۆمبێله‌كه‌ی لی وه‌رده‌گیردێته‌وه"، هه‌روه‌ها ئه‌و سكرتێره‌ی رێكخراوی هونه‌رمه‌ندان ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌ش كرد مادام پیكاپه‌كه فرۆشراوه پاره‌ی پیكاپه‌كه له ئه‌حمه‌د سالار وه‌رده‌گرنه‌وه، ئه‌و ده‌شڵی "لای ئێمه ئاشكرایه كه ئه‌و تۆتۆمبێله بۆ رێكخراو وه‌رگیراوه، به‌ڵام ئه‌و له‌سه‌ر خواستی خۆی پیكابه‌كه‌ی فرۆشت به 7500 دۆلار، ئه‌گه‌ر نه‌مانی ئه‌و له رێكخراو یه‌كلایی كرایه‌وه ئه‌و پاره‌ی لی وه‌رده‌گرینه‌وه"، ئه‌و سكرتێره ده‌ڵی "رێكخراو ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د سالاری قبووڵ نه‌كردووه، به‌ڵام ئه‌و ده‌توانی له كۆنگره‌ی داهاتوو خۆی كاندید نه‌كاته‌وه".
له په‌یوه‌ندیه‌كدا ئه‌حمه‌د سالار له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاند "ئه‌و ئۆتۆمبێله له كاتێكدا وه‌رگیرا كه هێشتا سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان و كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌رمه‌ندان یه‌كی نه‌گرتبۆوه و ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ش دیاری سه‌رۆكی حكومه‌ت بوو بۆ نه‌قیبه‌كان"، هاوكات ئه‌حمه‌د سالار گوتیشی "ئه‌و ئۆتۆمبێله به ئاگاداری خودی كاك نێچیرڤان فرۆشراوه و پێی گوتم كه ئۆتۆمبێلێكی دیكه بكڕم و وتی نابێت تۆ وه‌ك نه‌قیبێك ئۆتۆمبێلێكی علوجت پی بێت، ئه‌وه بفرۆشه و چه‌ندی دیكه‌ت ویست ئێمه ده‌یده‌ین بۆ كڕینی ئۆتۆمبێلێكی دیكه".
ئه‌حمه‌د سالار له‌و ده‌نگۆیانه‌ی پاش ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی له رێكخراوی هونه‌رمه‌ندان نیگه‌رانی خۆی نیشاندا و وتی "هه‌ست ده‌كه‌م دوای ئه‌و هه‌موو ماندوێتیه‌م له جێی ده‌ستخۆشی خه‌ڵكانێك هه‌ن تۆمه‌تم بۆ دروست ده‌كه‌ن"، به‌رده‌وام بوو وتیشی "ئه‌وانه‌ی باسی ئه‌و ئۆتۆمبێله ده‌كه‌ن بۆ ناڵێن ئه‌و مۆنیكایه‌ی دواتر هه‌مبوو چی لێهات؟ من ئه‌و ئۆتۆمبێله‌م فرۆشت لێژنه‌یه‌كی هونه‌ریم برده ئه‌ڵمانیا، به‌ڵام ئاماده‌نین باسی ئه‌وه بكه‌ن".
zanadzey@yahoo. com
تێبینی: ئه‌و بابه‌ته له ژماره 30 گۆڤاری (هه‌ڵبوون) بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
