به داوه‌تنامه‌یه‌كی فه‌رمی وڵاتی مه‌غریب، وه‌فدێكی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری به سه‌رپه‌رشتی دكتۆر فازل جاف به‌شداریان له كۆنفرانس و فیستیڤاڵێكی ئه‌مازیغی وڵاتی مه‌غریب كرد، كه وتاره‌كه‌ی دكتۆر فازل بووه جێی سه‌رسامی به‌شدار بووان. له‌وباره‌یه‌وه دكتۆر فازل جاف راوێژكار له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری به رایگه‌یاند، ئه‌وان وه‌ك شاندێكی وه‌زاره‌ت به‌شداریان له كۆنفرانس و فیستیڤاڵی ئه‌مازیغی وڵاتی مه‌غریب كرد، كه ساڵانه ئه‌و كۆنفرانسه ده‌كری و گوتی "به داوه‌تێكی وڵاتی مه‌غریب بۆ به‌شداریكردن كۆنفرانس و فیستیڤاڵی ئه‌مازیغی چووینه وڵاتی مه‌غریب، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مازیغییه‌كان دانیشتووانی ئه‌سلی مه‌غریبن به ئه‌سله‌ن، خاوه‌ن كولتوورێكی ده‌وڵه‌مه‌ند ودێرینن، هه‌ر له كۆنه‌وه ره‌گ و ریشه‌یان داكوتاوه له مه‌غریب و جه‌زائیر و تونس و لیبیا"، هه‌روه‌ها گوتیشی "ئه‌مازیغییه‌كان چه‌ند ساڵێكه كه‌وتوونه‌ته خۆیان بۆ دابینكردن و بوژانه‌وه‌ی مافی كه‌لتووری خۆیان و له‌وباره‌یه‌وه هه‌موو ساڵێك كۆنگره و كۆنفرانس و فیستیڤاڵ ده‌به‌ستن، ئه‌وان له زۆر رووه‌وه وه‌ك كورد وان، بۆ نموونه هه‌ر وه‌كو كورد، ئه‌وانیش خاوه‌نی كه‌له‌پوورێكی فراوانی موسیقا و ئاواز و فۆلكلۆر و هه‌ڵپه‌ركێن، بۆیه به پێویستمان زانی شان به‌شان میلله‌تانی دیكه، به‌شداربین"، هه‌روه‌ها دكتۆر فازل ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، كه تیپی مۆسیقای بێسارانی شانبه‌شانی تیپه‌كانی دیكه‌ی به‌شدار بووی ئه‌و فیستیڤاڵه چالاكی خۆی نیشاندا و وتاره‌كه‌ی خۆیشی كه به‌ناوی وه‌زیری رۆشنبیری كوردستان، له كۆنفرانسه‌كه‌دا سه‌رسامی لای به‌دشدار بووان دروستكرد، وتی "وه‌فده‌كه‌مان تیپی مۆسیقای بێسارانی له‌گه‌ڵ خۆی برد و ئه‌وان له‌وی به‌رهه‌می خۆیان له ته‌ك مۆسیقای مه‌غریبی و ئه‌مازیغی و میلله‌تانی دیكه‌دا پێشكه‌ش كرد و ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆر باشی هه‌بوو، هه‌روه‌ها هاوته‌ریب له گه‌ڵ فیستیڤاڵه‌كدا، كۆنفرانسێك له باره‌ی فره كه‌لتووری و لێبورده‌یی به‌سترا، من له‌وێدا وتارێكم به ناوی جه‌نابی وه‌زیری رۆشنیری هه‌ریمی كوردستان پێشكه‌شكرد و له‌لای به‌شدارانی كۆنفرانسه‌كه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری هه‌بوو، كۆنفرانسه‌كه زۆربه‌ی وڵاتان وكه‌سایه‌تی دنیا و به‌شداریان تێدا كردبوو، وتاره‌كه باسی له‌وه ده‌كرد كه ته‌جروبه‌ی كورد ده‌كری ببێت به ئه‌زموونێك زۆر میلله‌تان سوودی لی ببینن"، دكتۆر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد ده‌بوو ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شدار ده‌بن له‌و فیستیڤاڵ و كۆنفرانسه كه‌سانی پسپۆر و شاره‌زا بێت، "ئه‌وانه‌ی كه هاتبوون بۆ ئه‌و كۆنفرانسه كه‌سی به‌ناوبانگ و كه‌سایه‌تی كه‌لتووری و سیاسی به‌شداریان تێدا كردبوو، كه بڕیار بوو مامۆستا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی به‌شداری تێدا بكردایه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داوه‌تنامه‌ی ئاراسته كرابوو، به‌ڵام نه‌یتوانی بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێكای خۆشحاڵییه كه سه‌رۆكی كۆنفرانسه‌كه به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خێرهێنانی وه‌فدی كوردی كرد".
zanadzey@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
