گۆرانیبێژ عه‌زیز وه‌یسی رایگه‌یاند، سمێڵه‌كه‌ی سه‌لامه‌ته و رێ
گه‌ش نادات هیچ كه‌سێك بتوانێت داوه موویه‌كی لی بكاته‌وه، كه به‌منزیكانه به سمێله‌كه‌یه‌وه كلیپێك بۆ گۆرانییه‌كی خۆی ده‌كات. عه‌زیز وه‌یسی كه ئێستا گه‌ڕاوه‌ته‌وه وڵاتی ئێران و پاڵپشتییه‌كی سه‌رسه‌ختی لیستی كوردستانی بوو، كه له ماوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ كوردستان چه‌ندین ئاهه‌نگی بۆ پشتگیری ئه‌و لیسته ساز كرد، به‌ڵام ناوبراو نیگه‌رانه له بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی سمێل تراشینی له‌لایه‌ن لیسته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كوردستانی و له په‌یوه‌ندیه‌كیدا له‌گه‌ڵ كوردستان راپۆرت گوتی "ده‌زانم هه‌موو ئه‌و قسه نادروستانه‌ی له‌سه‌ر من بڵاوده‌كرێنه‌وه ته‌نیا قسه‌ی چه‌ند که‌سێکی خه‌ڵکی سلێمانین، كه له هیچه‌وه شت دروست ده‌كه‌ن، من ده‌پرسم كی ده‌توانی سمێڵم بتراشی، به‌ڵكو كه‌س ناتوانی داوه سمێڵێكم ده‌ربهێنی، كه پێشتریش كۆمه‌ڵێك قسه‌ی هیچان له‌سه‌ر كلیپی به‌خ به‌خ له‌و لێوه بڵاوكرده‌وه، ته‌نیا مه‌به‌ستیان ناشیرین كردنی كلیپه‌كه‌م بوو، كه ده‌یانزانی بینه‌رێكی زۆری هه‌یه"، عه‌زیز وه‌یسی هۆكاری ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و ده‌كری بۆ زۆری ناوبانگی خۆی گێڕایه‌وه، كه پێی وایه هونه‌رمه‌ندێك ده‌كه‌وێته به‌ر شالاوی قسه‌وباسی خه‌ڵكی كه جه‌ماوه‌رێكی به‌رفراوانی هه‌بێت، هه‌روه‌ها گۆرانیبێژی ناوبراو گووتیشی "سوپاسی لیستی كوردستانی ده‌كه‌م كه له ماوه‌ی مانه‌وه‌م له كوردستان پارێزگارییه‌كی باشی من بوون و هه‌رچه‌نده ده‌مزانی خه‌ڵكی منیان خۆشده‌وی و خه‌ڵكی هیچ شارێك رقیان لێم نییه، به‌ڵام ئه‌وان خۆیان حه‌زیان ده‌كرد له‌ژێر چاودێری ئه‌واندابم".
ئه‌و هونه‌رمه‌نده ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، كه ئێستا به خۆی و به سمێڵه‌كه‌یه‌وه سه‌رقاڵی كلیپكردنه بۆ گۆرانی (ئای له گوڵ)، كه خه‌ڵكی پێیان وایه ئێستا عه‌زیز وه‌یسی بی سمێڵه و ده‌ڵی "من هه‌ر له نه‌ورۆز و چه‌ژنه‌كاندا بازاڕم گه‌رمه، بۆیه تا چه‌ژنی ره‌مه‌زان ناگه‌ڕێمه‌وه كوردستان".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
