ژیانێكی سێكسی ته‌ندروستیانه به‌شێكه له ستایلی ته‌ندروستیانه‌ی ژیان. كه په‌یوه‌ندیه‌كی خۆشه‌ویستی و سێكسی باشت هه‌بێت له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كه‌تدا، هه‌ست ده‌كه‌یت و ده‌رك ده‌كه‌یت كه دروست و پڕوزه‌یت. س
ێكس سوودی فیزیكیشی هه‌یه كه وا ده‌كات به له‌ش ساغی بمێنیته‌وه. به هه‌رحاڵ، هه‌ندێك كات هه‌یه كه هه‌ست ده‌كه‌یت به‌وه‌ی كه هیلاك و شه‌كه‌ت بوویت، ئه‌مه‌ش نێگه‌تیڤانه كاریگه‌ری ده‌كاته سه‌ر په‌یوه‌ندیه سێكسیه‌كه‌ت. گه‌لێك فاكته‌ر به‌رپرسن له كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌وه‌سی سێكسی وه‌كو: قه‌ڵه‌وی، خۆراكی نارێك، شه‌كه‌تی ده‌روونی.
بۆ فرمانی سێكسی دروست، ده‌بێ: ئه‌ندامه‌كانی له‌ش ساغ و بێ نه‌خۆشی بن، ده‌زگای گلانده كوێره‌كان Endocrine System به دروستی و هاوسه‌نگی و به هه‌ماهه‌نگی كاربكه‌ن و هۆڕمۆنه زه‌رووره‌كان به‌رهه‌م بێنن.
ته‌ندروستیه‌كی سروشتی به چه‌ندین رێگا وزه‌ی سێكسیت باشتر ده‌كات. وزه‌ی سێكسی به شێوه‌یه‌كی ساده وزه‌یه! له‌و كاته‌ی كه ماندوو و هیلاكیت و وزه‌ت نیه كه چالاكی رۆژانه‌ت ته‌واو بكه‌یت، ئه‌وسا وزه‌ت نابێت كه چالاكیه‌كی سێكسی پێ ئه‌نجام بده‌یت. هه‌ر شتێك وه‌كو وه‌رزش و خۆراكی باش كه وزه‌ت باشتر بكه‌ن، ئه‌وا وزه‌ی سێكسیشت زیاد ده‌كه‌ن.
خۆراكی كه‌م چه‌وری و كه‌م شیرینی كه بڕێكی باشی له ریشاڵه‌ی خۆراكی و كاربۆهیدراتی ئاڵۆز تێدابێت ده‌ستپێكێـكی باشه بۆ زیادكردنی وزه‌ی سێكسی. ئه‌م جۆره خۆراكه و ستایلی ژیانێك كه ده‌زگای دڵ و سووڕان باشتر بكات و رێبگرێت له كێشی زیاد و قه‌ڵه‌وی، ئه‌وا فرمانی سێكسی باشترده‌كات.
په‌یوه‌ندیه‌كی جه‌وهه‌ری هه‌یه له نێوان ته‌ندروستیی سێكسی و ته‌ندروستیی گشتی هه‌ر كه‌سێك. سێكس ده‌ماره‌كانت خاوده‌كاته‌وه، سترێس لاده‌بات، بۆند له‌گه‌ڵ مرۆڤێكی تردا په‌یدا ده‌كات، ئیندۆرفینه‌كان به‌رهه‌م ده‌ێنێ كه دژی ئازارن و خۆشی به مرۆڤ ده‌به‌خشن... هه‌وره‌ها سێكسی باش به‌رگری له‌ش زیاد ده‌كات. چێژ و خۆشیی سێكسی پێویست و باشه بۆ ته‌ندروستی. هه‌تا مرۆڤ دڵخۆشتر بێت، كه‌متر دوچاری نه‌خۆشیه‌كان ده‌بێت.
وه‌رزش: وره‌زش به رێكی و به‌رده‌وامی تۆنیكێكی سێكسی هه‌رزانه. هه‌روه‌ها لیاقه و به‌رگه‌گرتنی به‌ده‌نی (فیزیكی) گرنگی هه‌یه له وزه‌به‌خشین به چالاكی سێكسی. كه‌می وزه‌ش هه‌تا هه‌وه‌سی سێكسیش لاوازده‌كات. هه‌روه‌ها نابێ كه گرنگی بۆن Aromatherapy هه‌رگیز له یادبكرێت.
doctoradill@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
