سه‌مای هاوچه‌رخ بۆ ئه‌ماتۆیر له كوردستان ..
له ژێر ئه‌م ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا رۆ
ژی (3/7/2009) هونه‌رمه‌ندی سه‌ماكار (كاروان عومه‌ر) نامه‌یه‌كی ماسته‌ری له (ئه‌كادیمیای سه‌مای زیوریخ له وڵاتی سویسرا) به پله‌ی ئیمتیاز وه‌رگرت، دوای به ده‌ستهێنانی ئه‌م بڕوانامه‌یه‌ش (كاروان عومه‌ر) ده‌بێته یه‌كه‌م هونه‌رمه‌ندی كوردستانی باشوور كه بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له بواری سه‌مادا به‌ده‌ستبێنێت.
له باره‌ی ناوه‌ڕۆكی نامه‌ی ماسته‌ره‌كه‌شیه‌وه كاروان عومه‌ر ده‌ڵێت: (پوخته‌ی ماسته‌رنامه‌كه‌م له‌سه‌ر ئه‌و وۆرك شۆپه یه كه له هاوینی 2008 له سلێمانی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك گه‌نجی ئه‌ماتۆر له بورای سه‌مادا به ئه‌نجامم گه‌یاند. )
له باره‌ی ئه‌و خاڵانه‌ی كه له ماسته‌ره‌كه‌یدا گرنگی پێداوه و ئیشی له‌سه‌ر كردووه كاروان ده‌ڵێت: (بۆ یه‌كه‌مجار گرنگیم داوه به مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی جوڵه جه‌سته‌ییه‌كان و سه‌ما وه‌ك یه‌كه‌یه‌یكی گرنگ و پڕ بایه‌خ له‌و جوڵانه‌دا، ئه‌مه جگه له به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی شێوازی وانه وتنه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی سه‌ما بۆ منداڵان و یه‌كه‌م كاری سه‌ره‌تایی كۆریۆگرافی به تایبه‌تی له شانۆی كوردیدا، چونكه به داخه‌وه تا ئێستا هیچ كه‌س له‌و كه‌سانه‌ی هه‌ستاون به نووسینه‌وه‌ی مێژووی شانۆی كوردی گرنگی و بایه‌خێكیان به پێگه‌ی سه‌ما له بزوتنه‌وه‌ی شانۆی كوردی نه‌داوه، له كاتێكدا سه‌ما بایه‌خێكی گرنگی له هونه‌ریی كوردیدا هه‌یه و ده‌كرێت له‌مه‌ودواش بایه‌خه‌كه زیاتر بێت. )
ئا/بارین
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
