گۆرانی بۆ مه‌به‌ستی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م جاره‌ی كوردستان به شێوازی جۆراو جۆر به‌كار هێندرا، زۆر هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ له‌لایه‌ن لیس
ته‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌وه په‌یوه‌ندییان پێوه‌كرا، به‌ڵام زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندان خۆیان له به‌رامبه‌ر ئه‌و پاره گه‌ورانه نه‌گرت، كه بۆیان دانرا بوو له‌به‌رامبه‌ر گوتنی گۆرانییه‌ك یاخوود ئاهه‌نگ سازكردن، بۆ لیسته‌كانی هه‌ڵبژرادن
له‌سه‌ره‌تای هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌توانم بلێم پێش زۆربه‌ی زۆری هونه‌رمه‌ندانی كورد په‌یوه‌ندی كرا به هونه‌رمه‌ندی دووره وڵات (زیاد ئه‌سعه‌د)، من خۆم له نزیكه‌وه ئاگاداری په‌یوه‌ندی كردنی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵات دار بووم كاتێك په‌یوه‌ندیان پێوه كرد، بۆ مه‌به‌ستی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن بگه‌ڕێته‌وه بۆ كوردستان و چه‌ند زنجیره ئاهه‌نگێك له شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی ساز بكات، بۆ لیستی (كوردستانی) له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا (000 400) چوار سه‌د هه‌زار دۆلاریان بۆدانا، وابزانم پاره‌یه‌كی ئه‌ستووره‌و پیاوی ده‌وێ خۆی له‌به‌رامبه‌ری رابگرێت، به‌ڵام من له نزیكه‌وه هه‌ڵوێسته‌كه‌ی هونه‌رمه‌ند (زیاد ئه‌سعه‌د) م به‌چاوی خۆم بینی و زۆر بوێرانه و چاونه‌ترسانه و به‌بێ دوو دڵی و راوێژكردن له‌سه‌ر هیچ پرس و باسێك گوتی (من دوای 17 ساڵ دووری له كوردستان تازه منتان بیر دێته‌وه.. ؟ بۆ من بووكه شووشه‌م هه‌ڵم په‌رێنن.. ؟ بۆ من چه‌ندین جار هه‌وڵمدا بگه‌ڕێمه‌وه كۆنسێرت ساز بكه‌م له كوردستان نه‌تان هێشت.. ؟ هۆیه‌كه‌ی چی بوو.. ؟ بۆ من كورد نه‌بووم.. ؟ هونه‌رمه‌ندی ئه‌و وڵاته نه‌بووم.. ؟ بۆ من چه‌ندین هونه‌رمه‌ندم پێنه‌گه‌یاند به ئاواز و هۆنراوه‌كانی من ناوبانگیان به‌ده‌ست نه‌هێنا.. ؟ بۆچی من هه‌موو ته‌مه‌نم له بری دروست كردنی ژیانی هاوسه‌ری و ماڵ و مناڵ هه‌موو ته‌مه‌نم پێش كه‌شی هونه‌ره‌كه‌م نه‌كرد.. ؟ ئێستا من له‌هه‌موو ماڵی دونیا خاوه‌نی ته‌نها دوو ئامێری موزیك و ژوورێك و ته‌لفزیۆنێك و كۆمپیته‌رێكی لاپ تۆپم، خێره تازه ئه‌و هه‌موو پاره‌یه‌م بۆ ده‌ریژن.. ؟، برۆن ئه‌و پاره‌یه بده‌ن به ماڵه شه‌هیده‌كان به‌و مناڵانه‌ی له ئه‌نجامی نه‌داری و هه‌ژاری نه‌یانتوانی خوێندن ته‌واو بكه‌ن، برۆن بیده‌ن به‌و دایكه شه‌هیدانه‌ی كه ئێستا نه‌خۆشن پێویستیان به چاره‌سه‌ركردن هه‌یه.. ؟)
به‌ڵێ زیادی گه‌وره هونه‌رمه‌ند گوتی من زۆم پێخۆشه وڵاته‌كه‌ی من به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن و سه‌رفرازی بڕوات، زۆرم پێ خۆشه وڵات ئاوادان بێت، به‌ڵام نه‌ك ئه‌و ئه‌وه‌دانی و خۆشیه ته‌نها بۆ چه‌ند كه‌سانێك بێت و ئه‌وانی تریش هه‌ر بتلێنه‌وه به‌ده‌م ئازار و نه‌بوونی و هه‌ژاری، ته‌نها سه‌یر بكه‌ن!!! ئاخر ئێمه له‌سه‌رده‌مانێك كه زوڵمان لێده‌كرا، ئومێدمان ئه‌وه‌بوو رزگارمان بێت، به‌ڵام نه‌ك كه رزگارمان بوو ئیتر وڵات ببێته وڵاتی بازرگانی بۆ كه‌سانێك و هه‌ندێك كه‌سیش هه‌ر قۆره‌ی سكیان بێت له به‌رسان، ئاخر من ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی كه هه‌مه چۆن ده‌كرێ هه‌ڵیان بخه‌ڵێتێنم و پێیان بلێم برۆن ده‌نگ بده‌ن به فڵانه لیست.. ؟ من هونه‌رمه‌ندم موڵكی میله‌تێكم ئاخر سیبه‌ینێ جه‌ماوه‌ره‌كه‌م ناڵێن (زیاد ئه‌سعه‌د) كوا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چی بۆ كردووی.. ؟ ناڵێن كوا رۆژێك له رۆژان له تۆیان پرسیه‌وه پێیان گوتی وه‌ره سه‌ردانێكی وڵاته‌كه‌ت بكه‌وه و با هه‌رنا ئاهه‌نگێك بۆ جه‌ماوه‌ره‌كه‌ت ساز بكردایه...
به‌ڵام سوێند به‌خاكی كوردستان من به‌چاوی خۆم ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی هونه‌رمه‌ند زیاد ئه‌سعه‌دم به‌چاوی خۆم بینی و ئه‌و پاره‌ی ره‌تكرده‌وه، كه من له‌لای دانیشتبووم پێم گوت به‌و پاره‌یه سێ چوار سیدی به‌رهه‌م ده‌هێنی و ئه‌و سیدیه‌ی ئێستاش ته‌واو ده‌كه‌یت، ئه‌ویش گوتی من (6) ساڵه یه‌ك گۆرانییم نه‌متوانیووه به‌رهه‌م بهێنم ئه‌گه‌ر تا مردنیش نه‌توانم گۆرانییه‌ك تۆمار بكه‌م، ئاماده نیم به پاره‌ی میله‌ته‌كه‌م گۆرانی بڵێم به‌ڵكو من گۆرانی و هونه‌ره‌كه‌م بۆ گه‌له‌كه‌مه، به‌هه‌ر حاڵ ئومێدم وایه ئه‌و هه‌ڵبژاردنه به ئارامی به‌ڕێوه‌بچێت ئه‌وه‌ش نه‌بێته مایه‌ی ماڵ وێرانی بۆ گه‌نجان و لاوانی وڵاته‌كه‌م و شه‌ر و وێرانكاری به‌دواوه بێت چونكه شه‌ر وڵات به‌ره‌و دواوه ده‌بات، ئومێده‌وارم ده‌سه‌ڵات دارانی ولاته‌كه‌م به‌خۆیان دابچنه‌وه و به هانی ئه‌و میله‌ته‌وه بێن، وه‌ك چۆن ئه‌وه‌تا ماوه‌ی مانگێكه داوا له‌خه‌ڵك ده‌كه‌ن ده‌نگیان پێ بده‌ن پێویستیان به‌خه‌ڵكه ئه‌واش ده‌بێ بزانن هیچ حكومه‌تێك به بێ میله‌ته‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو نابێت.
له كۆتایی دا به‌ڕێزان بۆ زانیاری هه‌موو لایه‌كتان پێش چه‌ند رۆژێك هونه‌رمه‌ند (زیاد ئه‌سعه‌د) دایكی ئه‌مری خوای كرد، نه‌یتوانی بێته‌وه بۆ كوردستان به‌شداریی پرسه‌كه‌ی بكات، چونكه ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی هونه‌رمه‌ند زیاد ئه‌سعه‌د زیاتر بووه به‌ڵگه بۆ ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه له‌ده‌سه‌ڵاته‌وه نزیكن نه‌یانهێشتووه زیاد ئه‌سعه‌د بگه‌ڕێته‌وه بۆ كوردستان، به‌تایبه‌تی (زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵلا) كه چه‌ندین جار نه‌یهێشتووه ئه‌و هونه‌رمه‌نده بگه‌ڕێته‌وه بۆ كوردستان، به‌تایبه‌تی له ساڵی (2004) كاتێك كه‌ناڵی ئاسمانی كوردستان tvی به داوه‌تنامه‌یه‌كی فه‌رمی ویستی بیهێنێته‌وه بۆ كوردستان ئاهه‌نگی بۆ ساز بكات، به‌ڵام به پێ ی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك كه له به‌ڕێوه‌به‌رانی كوردستان تیڤی به زیاد ئه‌سعه‌دی راگه‌یاندووه كه زه‌كه‌ریا هه‌وڵی هاتنه‌وه‌ی زیادی راگرتووه و نه‌یهێشتووه ئه‌و كاره سه‌ر بگرێت، كه زیاد ئه‌سعه‌د له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تی به‌رنامه‌ی تاراوگه كه له وڵاتی سوید ئاماده ده‌كرا ئاماژه‌ی به‌و داوه‌تنامه‌ی كوردستان تیڤی كردبوو، هه‌روه‌ها كۆمپانیا رۆژبین ئه‌و كۆمپانیایه، كه ئه‌و كۆمپانیایه هونه‌رمه‌ندی توركی (ئیبراهیم تاتلیساس) ی داوت كرد بۆ هه‌ولێر، ئه‌و كۆمپانیایه به بۆندێكی گرانبه‌ها هونه‌رمه‌ند (زیاد ئه‌سعه‌د) ی داوه‌ت كرد، بلیتی ته‌یاره‌كه‌ش بۆ كرا، چه‌ندین ریكلامی جۆراو جۆریان كرد بۆ هاتنه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ند (زیاد) ی ئه‌نجام دا به‌ڵام به پێ ی قسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای رۆژبین كه خۆی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره هونه‌رییه‌كانی (زیاد ئه‌سعه‌د) هونه‌رمه‌ند (دلاوه‌ر حه‌ریری) له وڵاتی سوێد كه كاری وێنه‌گری بۆ كوردستان تیڤی ئه‌نجامداوه ماوه‌یه‌ك پێشتریش كارمه‌ندی ته‌لفزیۆنی گوڵان بووه، پێی گوتووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی (زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا) پێی ناخۆشه زیاد بگه‌ڕێته‌وه بۆ كوردستان من ناتوانم ئه‌و كاره جێ به‌جێ بكه‌م كۆنسێرته‌كانی زیاد به شێوه‌یكی باش به‌ڕێوه ببه‌م، چونكه زیاد ئه‌سعه‌دم زۆر خۆشده‌وێ نامه‌وێ شه‌رمه‌زاریی بم
كامه‌رانی عه‌لی پێنجوێنی – ستۆكهۆڵم سوید
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
