دوای ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی له رێكخراوی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان، هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د سالار ده‌گ
هڕێتهوه رێكخراوی ناوبراو، به‌بی دانانی هیچ مه‌رج و داواكارییه‌ك.
دوای ئه‌وه‌ی به هۆی چه‌ند هۆكارێك هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د سالار سه‌رۆكی رێكخراوی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند، له لێدوانێكیدا هونه‌رمه‌ند فه‌ریدون دارتاش جێگری سه‌رۆكی رێكخراوی هونه‌رمه‌ندان رایگه‌یاند، بۆ جارێكی دیكه ئه‌حمه‌د سالار ده‌گه‌ڕێته‌وه رێكخراو و هه‌وڵی گۆڕانكاری ده‌ده‌ن و گوتی "ئێمه وه‌ك ئه‌نجومه‌نی رێكخراوی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان پێمناخۆش بوو كاك ئه‌حمه‌د سالار ده‌ستی له رێكخراو كێشایه‌وه هه‌رچه‌نده له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌كه‌ی ئه‌ودا هاوڕاین، به‌ڵام ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌كه‌ی جۆرێك له په‌له‌ی پێوه دیار بوو، بۆیه داوامان لێیكرد بگه‌ڕێته‌وه ناو رێكخراو و وه‌ك سه‌رۆك ده‌ست به كار بێته‌وه، ناوبراویش داواكه‌ی ره‌ت نه‌كردینه‌وه"، هه‌روه‌ها دارتاش ئه‌وه‌شی راگه‌یاند ئه‌و سه‌رۆكه ده‌ست له كار كێشاوه‌ی رێكخراو له به‌رامبه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ نێو رێكخراو هیچ داواكارییه‌كی نه‌بووه، به‌ڵام هه‌وڵی گۆڕانكاری و چاكسازی ده‌ده‌ین.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه به‌بی هیچ گۆڕانكارییه‌ك و جێبه‌جی كردنی هیچ یه‌كێك له‌و داوایانه‌ی كه له كاتی ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌كه‌ی باسی كردبوو ئه‌و سه‌رۆكه رازی به گه‌ڕانه‌وه بووه.
له‌وباره‌یه‌وه هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د سالار له په‌یوه‌ندییه‌كیدا وێڕای پشتڕاست كردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ی راگه‌یاند، ئه‌نجومه‌نی رێكخراو داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی كردووه، به‌ڵام بڕیارێكی كۆتایی نه‌داوه و وتی "من بڕیاری خۆمداوه، كه به‌و هه‌موو كه‌موكوڕییه‌ی رێكخراو رازی نیم و ناگه‌ڕێمه‌وه، به‌ڵام زۆر له براده‌رانی رێكخراو داوای زۆریان لێكردووم و هاتنه ماڵه‌وه، منیش رێزم لێیان گرتووه، وا رێككه‌وتین تا كاتی كۆنگره‌ی رێكخراو وه‌ك سه‌رۆك بمێنمه‌وه، به‌ڵام مۆڵه‌ت، له‌به‌رئه‌وه‌ی من داوای گۆڕانكاری و گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتم كردووه بۆ رێكخراو، هه‌ر بۆیه‌شه ده‌ستم له كار كێشایه‌وه".
zanadzey@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
