ڕۆژی شه‌ممه ڕێکه‌وتی 4/7/2009 کۆمه‌ڵه‌ی کولتوری کوردی له شاری پورمه‌رندی هۆڵه‌ندا به هاوکاری ناوه‌ندی (چاک) چاودێری کوردوساید-کۆمیته‌ی هۆڵه‌ندا، بۆ ڕیزلێ نان ویادکردنه‌وه‌ی قوربانیانی سێ شاری شه‌هیدی کوردستان، قه‌ڵادزێ وهه‌ڵه‌بجه‌وسه‌رده‌شت، ئێواره‌کۆڕێکی تایبه‌تیان به‌و یاده پیرۆزانه‌وه سازکرد. که هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌م کۆڕه‌شدا پێشانگایه‌کی پڕ له‌وێنه‌ی قوربانیانی هه‌رسێ شاری ناوبراوهه‌موو سوچ وقوژبنێکی هۆڵه‌که‌ی پڕکردبووه که پڕبوون له ئازاروئه‌شکه‌نجه‌ی هاواری کپ کراوی میلله‌تێکی بنده‌ست وپڕله تراژیدیای داگیرکاری کوردستان و روانین له هه‌ر وێنه‌یه‌کیش خۆی له‌خۆی ئه‌دوا له چیرۆکێکی تاڵی ئه‌وکاتانه که هه‌مووئا ما ده‌بوانی سه‌رسام کردبوو، ئه‌م پێشانگایه‌ش له‌لایه‌ن که‌سایه‌تی به‌ڕیز (عه‌لی ڕه‌حیمیه‌وه) ئاماده‌کرابوو.
سه‌ره‌تای کۆڕه‌که‌ش به ده‌قیقه‌یه‌ک وه‌ستان بۆگیانی پاکی شه‌هیدانی قوربانیان وسه‌رجه‌م شه‌هیدانی کوردوکوردستان ده‌ستی پێ کرد‌و، دواترله ووته‌یه‌کی به‌ڕیز (ڕازاوعه‌بدول که‌ریم) باسی له مێژووییه‌کی کورتی کۆمه‌ڵه‌که‌یان وسه‌ره‌تای کارکردنیان وئه‌وپه‌یامه‌ی که هه‌ڵگرین له خزمه‌ت کردن وکۆکردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌ندی کورد له نێوشاره‌که‌یان و ناساندنی کلتوری کوردی هه‌مووی له چه‌ندخاڵێکی چڕوپڕدا خسته‌ڕوو، له کۆتایی ووته‌که‌شیدا داوای زیاتری هاوکاری ویه‌ک ڕیزی ڕه‌وه‌ندی کوردی کرد که له ده‌وری یه‌کتر کۆبنه‌وه و به هه‌موولایه‌ک هاواری کپ کراوی کوردوکوردستان به دۆسته‌کانمان بگه‌یه‌نین.
پاشان چه‌ندباس ولێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی گرنگ ومێژووی خرانه ڕوو له‌گه‌ڵیشیاندا بۆ هه‌رباسێک له‌سه‌ر شاشه‌یکی سینه‌مای به وێنه‌و فلیمه‌وه کاره‌سات وقوربانیه‌کان نیشان ده‌دران.
- باسێک له‌سه‌رڕاگواستنی شاری قه‌ڵادزێ له‌لایه‌ن به‌ڕیز (خالید ئاسنگه‌ر) که ئاماژه‌ی به مێژوویه‌کی درێژی خۆڕاگری ئه‌وشاره‌وبه‌شداری کردنیان له شۆڕش وڕاپه‌ڕینه‌یه‌ک له دوایه‌کانی کورد کرد‌و به بنکه‌یه‌کی شۆڕش وه‌سفی ناوچه‌که‌ی کرد بۆیه بۆته جێگای سه‌رنجی دوژمنان وهێرش کردنه سه‌ریان بۆکاولکاری ووێران کردنی شاروشارۆچکه‌کانیان وقوربانی لێ که‌وتنه‌وه‌ی پاشان ئاماژه‌ی به دوای ڕاپه‌ڕینی به‌هاری ساڵی 1991 داوسه‌رله‌نوێ ئه‌م شاره شه‌هیده به ده‌ست ونینۆکی خۆیان توانیان ئاوه‌دانی بکه‌نه‌وه وسه‌رله‌نوێ ده‌ست به ژیان بکه‌نه‌وه و داوای زیاتر هاوکاروکۆمه‌کی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی کرد بۆ لاکردنه‌وه له‌م شاره شه‌هیده خۆڕاگره که هه‌موان قه‌رزاری خه‌بات وقوربانیه‌کانیان.
- باسێک له‌سه‌رکیمیابارانکردنی شاری سه‌رده‌شت له‌لایه‌ن به‌ڕیز (عه‌لی ڕه‌حیمیه‌وه)، سه‌ره‌تا باسی له په‌یوه‌ندی نێوان کوردانی هه‌ردووسنوری ده‌ستکردی کوردستانی کرد هه‌رله په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی وبازرگانی وسیاسی هه‌رئه‌م هۆکارانه‌ش بوون که زیاتر له ناوچه‌کاندا جێگا گۆڕکیان کردوه و تێکه‌ڵاوی زیاتریان له‌نێواندا دروست بووه و زۆر به ووردی سه‌رنجی ئاماده‌بوانی بۆ ڕوودانی هۆکاری کاره‌ساتی سه‌رده‌شت وقوربانیه‌کانی کرد‌و داوای کرد یادکردنه‌وه‌ی ئه‌م شاره شه‌هیده‌ش له نێو مێژووی خوێناوی کوردا ده‌بێ به‌رزو پیرۆز ڕاگیرێ وهاوشانی یادوقوربانیه‌کانی تری کورد یادیان بکاته‌وه، ئه‌مسالێش جمهوری ئیسلامی ئێران ڕێگای به‌وشاره شه‌هیده نه‌داو ڕیز له قو‌ربانیه‌کانیان بگرن به یادکردنه‌وه‌یه‌کی بچکۆلانه‌ش بێت.
- ووته‌یه‌ک له‌لایه‌ن به‌ڕیز (حسن مه‌جیدی) نوێنه‌ری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای باسکردنێکی سیاسی وگۆڕانکاریه‌کانی دنیاوهه‌ل ومه‌رجی ئێستای باشووری کوردستان وسه‌یرکردنی هه‌مووکوردوه‌ک ده‌سکه‌وتێکی مێژووی وگرنگ وله‌به‌رچاوگرتن وپارێزگاری کردن لێ ی وهه‌موومان به‌ماڵی خۆمانی بزانین وچاوپۆشی له‌ماف وخه‌باتی پارچه‌کانی تریش نه‌کات ویه‌ک ڕیزی کورد بپارێزن وکاتی ئه‌وه‌ش هاتوه‌که کۆده‌کانی ڕوودانی کاره‌ساته‌کان بزانرێ وئاشکرابکرێ بۆ کورد و دنیا‌و چیتر له ژێر په‌رده‌وه باس له هه‌ندێ خاڵی ڕووکه‌ش نه‌کرێ.
- له‌لایه‌ن به‌ڕیز (جه‌بارعه‌بدول ڕه‌حمان که‌ریم) ی شاعیر هۆنراوه‌یه‌ک بۆڕێزلێ نان ویادکردنه‌وه‌ی قوربانیه‌کانی خوێنده‌وه که سه‌رنجی هوموو ئاماده‌بوانی بۆیه که به یه‌که‌ی ووشه‌کانی نێو ڕیز به‌نده‌کانی ڕاکێشا که کاره‌سات وتراژیدیه‌که‌ی له‌شێوه‌ی سینارێۆی فلیمێکدا وه‌بیرده‌هێاینه‌وه.
- له‌لایه‌ن به‌ڕیز (گوڵاڵه پشده‌ری) نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس باسێکی ئاماده‌کردبوو به زمانی هۆڵه‌ندی وئاماژه‌ی به هه‌ندێ ووته‌ی ڕۆژنامه‌نووسانی بیانی دا که له‌سه‌ر کورد هاتوونه‌ته گۆوباس له‌سه‌روه‌ریه‌کانی کورد و قوربانیه‌کانمان ده‌که‌ن.
- ووتاری ڕیکخستنی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان – به‌نه‌لۆکس له‌لایه‌ن به‌ڕیز (حسین پشده‌ری) خوێندرایه‌وه ئاماژه‌ی به سه‌روه‌ری قوربانیه‌کانی ئه‌وشاره شه‌هیدانه‌کرد له‌وێران کردن و ڕاگواستنیان وبه‌بنکه‌یه‌کی شۆڕش وه‌سفی کرد‌و ووتی کاتی ئه‌وه‌هاتووه هه‌موولایه‌کمان هه‌وڵ بده‌ین زیاترئاوه‌دانیان بکه‌ینه‌وه لاله‌که‌س وکاری شه‌هیدان بکرێته‌وه‌وکه‌م وکوڕیه‌کانیان فه‌ره‌مۆش نه‌کرێ و له‌ئاکامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره‌ش دا حکومه‌ت هه‌رێمی کوردستان لایه‌کی جدی له‌وناوچه وێران کراوانه بکاته‌وه و دیاره ئه‌مڕۆش لیستی کوردستانی په‌یامێکی له‌وجۆره‌ی پێ یه‌و به پشتیوان و ده‌نگدانی کوردان بۆ ئه‌ولیسته‌وسه‌رۆک مه‌سعودبارزانی خه‌ونه‌کانمان دێنه‌دی.
- باسێک له‌لایه‌ن به‌ڕیز (عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د) پێشکه‌ش کرا له‌باره‌ی کیمیابارانکردنی گوندی ڕه‌شه‌هه‌رمێ وبه‌سه‌رهاتی شه‌هیدبوونی منداڵه‌کانی (مام قادر ره‌شه هه‌رمێی) و ژیان له‌گه‌ڵ ئاواره قه‌ڵادزییه‌کانی ئۆردوگای داره‌توو. ئه‌م باسه نه ڕۆمان بوو نه سینارێۆی چیرۆکێکی داڕێژراوی ئه‌فسانه‌ی سینه‌ما به‌ڵکو به‌سه‌رهات وجێرۆکێکی ڕاسته‌قینه‌ی تراژیدیایه‌کی پڕ له‌ڕووداو غه‌درێ داگیرکارانی کوردستانه به سه‌رخه‌ڵکی بنده‌ست کوردستان وگێڕانه‌وه‌وی تاکێکه له‌و کۆمه‌له که ڕووداوه‌کان چۆن ته‌نگی ناکامی و نه‌هامه‌تی ئێخه‌ی پێ ده‌گرن و دواتر له دادگایه‌کی نێوده‌وله‌تی له‌به‌رامبه‌ریه‌کێ له تاوانبارانی چه‌کی جینۆسایدی کوردا ڕاده‌وه‌ستێ وباس له ئازاره‌کانی ده‌کات که‌سه‌رئه‌نجام ئه‌وتاوان باره فرانس ڤان ئه‌نراتی هۆڵه‌ندی بوو به‌سزای خۆی گه‌یشت.
- ئه‌مه‌وکۆڕه‌که زۆر سه‌رکه‌وتوانه‌ماوه‌ی سێ کاتژمێری خایاند وبه‌شیعرێک له قه‌سیدیه‌کی درێژی کاکه (زانا) پێشکه‌ش کاری کۆڕه‌که زۆر به سه‌رکه‌وتووی کۆتایی هات وهاوکاری (جه‌لیل پشده‌ری) له به‌ڕیوه‌بردنی شانۆی کۆڕه‌که له‌به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی نێشاندانی وێنه‌وفلیمه‌کان.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
