ژیلیای كچه گۆرانیبێژ نایه‌وی به هیچ گۆرانیبێژێك بچێت و لاسایی بكاته‌وه، به‌ڵام هیوا خوازه بگاته پله‌ی مه‌رزییه فه‌ریقی و حه‌زیش ده‌كات گۆرانییه‌ك له‌گه‌ڵ دڵنیا ره‌زازی تۆمار بكات، ناوبراو له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبوون باس له
ژیانی تایبه‌تی خۆی و چۆنیه‌تی تێكه‌ڵبوونی به هونه‌ری گۆرانی گووتن ده‌كات، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت "هاورێیه‌كی ئه‌فغانی هاوكارم بوو گۆرانی بڵێم، دواتر ئه‌و منی تووش كرد و خۆی وازی هێنا".
خانمه گۆرانیبێژی كورد ژیلیا كه ئێستا له وڵاتی دانیمارك ژیان به‌سه‌رده‌بات و زۆربه‌ی كاته‌كانیشی به بینیی هاورێكانی و كاروباره‌كانی ناوماڵ ته‌رخان كردووه، به‌ڵام بۆ ساڵی ئاینده به هۆی سه‌رقاڵی خوێندنی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی جارانی نابی و ده‌ڵی "ئه‌مساڵ پشوویه‌كی باشمدا، ده‌بی بۆ ساڵی ئاینده خۆم ماندوو بكه‌م و ده‌ست به خوێندن بكه‌مه‌وه، كه سی شتم هه‌ڵبژاردووه"، ژیلیا له سه‌ره‌تای دیمانه‌كه‌یدا ئاماژه بۆ سه‌ره‌تاكانی ده‌ست پێكردنی به كاری گۆرانی گووتن كرد، كه به گۆرانی ئینگلیزی ترسه‌كانی خۆی شكاند و گوتی "به منداڵی نه‌مده‌زانی ده‌نگم خۆشه یان نا، به‌ڵام زۆر حه‌زم له شانۆ و فیلم و گۆرانی بوو، كه ته‌مه‌نم گه‌یشته 14 ساڵ هاورێكانم له ستۆدیۆیه‌كی گه‌نجان له دانیمارك پێیان گووتم ده‌توانی گۆرانی خۆت بڵێی و هۆنراوه‌یه‌ك بنووسه و ئاوازی بۆ دابنی وه‌ره تۆماری بكه، چوومه ماڵه‌وه هۆنراوه‌یه‌كی ئینگلیزیم نووسی به گۆرانی ئینگلیزی ده‌ستم پێكرد ئه‌وه‌ش وه‌ك راهێنانێك وا بوو بۆم، هێدی هێدی شاره‌زای گۆرانی گووتن بووم، دواتر گۆرانی كوردیم تاقیكرده‌وه"، ئه‌و كچه گۆرانیبێژه باس له‌و هاورێیه ئه‌فغانییه‌ی خۆی ده‌كات، كه تووشی گۆرانی گووتنی كردووه "هاورییه‌كی كچی ئه‌فغانیم هه‌بوو له دانیكارك، ئه‌و زۆر هاوكاری كردم و گوتی بڕۆ گۆرانی بڵی و ئه‌و بڕوایه‌ی لا دروست كردم گۆرانی بڵێم، هه‌رخۆشی له‌گه‌لڕ من هات بۆ ستۆدیۆ، چونكه بڕیار بوو ئه‌ویش گۆرانی بڵێت، به‌ڵام ئه‌و وازی هێنا و من به‌رده‌وام بووم"، ژیلیای گۆرانیبێژه باسی ئه‌وه‌ش ده‌كات، كه شاره‌زایی له گۆرانی ئینگلیزی زیاتره و چه‌ندین گۆرانی به زمانی ئینگلیزیشی تۆمار كردووه، به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵده‌دات هه‌ر به زمانی كوردی گۆرانی بڵێت، وتی "هه‌ندی گۆرانی ئینگلیزیم هه‌یه، كه له سه‌ره‌تای كاره‌كانمدا تۆمارم كردبوون، به‌ڵام زۆربه‌یان رێكخستی بۆ نه‌كراوه، ته‌نیا یه‌كێكیانم ته‌واو كردووه و به‌منزیكانه له كه‌ناڵه كوردییه‌كان بڵاوده‌كرێته‌وه، به‌ڵام هه‌وڵناده‌م ئیتر هه‌ر به ئینگلیزی گۆرانی بڵێم".
تائێستا ژیلیا ئه‌لبوومێكی خۆی به‌رهه‌منه‌هێناوه، چونكه ئه‌و كاركردنی خۆی بۆ ئه‌لبووم به زوو ده‌زانی و هه‌وڵده‌دات ناوبانگ و خۆشه‌ویستی خه‌ڵك به‌ده‌ست بهێنی، له‌وباره‌یه‌شه‌وه ده‌ڵی "حه‌ز ده‌كه‌م زیاتر خۆم به خه‌ڵك بناسێنم و ناوبانگ په‌یدا بكه‌م و خه‌ڵك بزانن من كێم و كاره‌كانم چین و په‌یامه‌كانم له رێگای مۆسیقاوه چین، ئه‌وكات به‌بی ترس و دڵه‌راوكی كار بۆ ئه‌لبووم"، به‌ده‌ر له ناوبانگ ژیلیا پێویستی به یارمه‌تی و پاره‌یه‌كی زۆر هه‌یه و ئه‌و هاوكارییه‌ش له قۆناغی ئێستادا نابینێت، ئه‌و كچه گۆرانیبێژه له ماوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ كوردستان به‌بی وه‌رگرتنی هیچ هاوكارییه‌ك له حكوومه‌تی كوردستان ئامانجه‌كه‌ی خۆی پێكا و به‌دڵخۆشی گه‌ڕایه‌وه وڵاتی دانیمارك، ژیلیا گوتی "ویستم له كوردستان به‌رهه‌می ترم له تۆمار بكه‌م، كه شوكر بۆ خوا له ماوه‌ی مانه‌وه‌كه‌م توانیم دوو به‌رهه‌م له كوردستان بكه‌م، ئه‌وه‌شم دانابوو كه بتوانم ئه‌وجاره له كوردستان كلیپێك بكه‌م، به‌س له‌به‌ر كه‌می كات و كۆچی دوایی باپیرم نه‌متوانی"، له به‌شێكی قسه‌كانیدا ژیلیا ئاماژه‌ی به هاوكارییه‌كانی خۆی كرد، كه ته‌نیا جارێك له به‌رنامه‌یه‌كی كوردستان تیڤی بڕێك پاره‌ی وه‌رگرتووه، هیچ دینارێكی حكومه‌تی وه‌رنه‌گرتووه، ده‌شڵی "زۆر قسه‌ی وام گوێی لی بووه كه هونه‌رمه‌ندانی ئه‌وروپا جێگای بایه‌ختر له هونه‌رمه‌ندانی ناوه‌خۆ له‌لای حكومه‌تی كوردستان، ئه‌گه‌ر راست بێت ئه‌وانه‌ی له ئه‌وروپا ده‌گه‌ڕێنه‌وه زۆر هاوكاری ده‌كرێن، به بڕوای من كارێكی هه‌ڵه‌یه، چونكه له كوردستان هونه‌رمه‌ندی به توانا و باش هه‌ن، كه جێگای هاوكاری و ده‌ستخۆشین"، ژیلیا ئه‌وه‌ی نه‌شارده‌وه، كه جۆرێك له ئیستخلال كردنی هونه‌رمه‌ندانی ئافره‌ت هه‌یه، هۆكاره‌كه‌شی بۆ جۆی كه‌لتووری كوردی گێڕایه‌وه و ده‌ڵێت "له كه‌لتووری ئێمه‌دا جێگای ئافره‌ت نابێته‌وه گۆرانی بڵی و وه‌ك پیاوان هونه‌ر بكه‌ن، بۆیه هه‌ندی جار له‌لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه ئیستخلالی گۆرانیبێژه ئافره‌ته‌كان ده‌كرێ و لێكدانه‌وه‌ی جۆراوجۆری هه‌ڵه‌ی بۆ ده‌كری، كه ته‌نیا به سه‌ر لی شێواندنی ئێمه‌دا ته‌واو ده‌بێت".
گۆرانیبێژی ناوبراو كار ده‌كات بۆ گه‌یشتن به پله‌ی هونه‌رمه‌ند مه‌رزییه فه‌ریقی و به‌پێچه‌وانه‌ی زۆرێ له هونه‌رمه‌ندان پێی خۆشه له‌گه‌ڵ ئافره‌تێك گۆرانی بڵێت، هه‌رچه‌نده حه‌ز به ده‌نگی هه‌ندی له هونه‌رمه‌ندانی پیاو ده‌كات، له‌وباره‌یه‌وه وتی "ده‌نگی كاك ئه‌ژده‌ر و زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا و ئه‌یووب عه‌لیم، پی خۆشه، به‌ڵام ئه‌وه‌م داناوه رۆژێك له‌گه‌ڵ یه‌كێك له گۆرانیبێژه ئافره‌ته‌كان گۆرانی بڵێم، ئه‌گه‌ر ئه‌و كاته هات، دڵنیا ره‌زازی و چۆپی فه‌تاح هه‌ڵده‌بژێرم، هه‌رچه‌نده په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو هونه‌رمه‌نده نییه"، ژیلیا پێیوایه زۆر هونه‌رمه‌ندی ئافره‌ت و پیاو به هاوبه‌شی كاری دوێتیان كردووه، به‌ڵام من ده‌مه‌وی جیاوازتر له‌گه‌ڵ ئافره‌تێك ئه‌و كاره بكه‌م، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناوبراو ره‌شبینه به په‌یوه‌ندی نێوان هونه‌رمه‌ندان، بۆیه ئه‌و كاره به قورس ده‌زانی، ئه‌و كچه گۆرانیبێژه جێگای بایه‌خی كوڕانی دانیمارك بووه، بۆیه زۆر داوای خۆشه‌ویستی لێكراوه، به‌ڵام ژیلیا وه‌ك خۆی باسی ده‌كات تاكو ئێستا هیچ داوایه‌كی قبووڵ نه‌كردووه "له هه‌موو كه‌لتوورێك هه‌بووه ئه‌و كه‌سه‌ی كه وه‌ك هونه‌رمه‌ند ده‌ناسری چاوی زۆری له‌سه‌ره، منیش وه‌ك یه‌كێك له‌وانه، به‌ڵام تائێستا كه‌سم هه‌ڵنه‌بژاردووه"، ژیلیای گۆرانیبێژ پێیوایه قوناغی شووكردنی هاتووه، ئه‌گه‌ر خوازبێنیشی هات كۆمه‌ڵێك مه‌رجی هه‌یه، له باره‌ی مه‌رجه‌كانی شووكردنیشه‌وه ئه‌و گوتی "وا هه‌ست ده‌كه‌م قۆناغی شووكردنم هاتووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه نییه، كه به‌مزووانه شوو ده‌كه‌م، به‌ڵام مه‌رجی شووكردنم، ده‌بی كوڕه كوردێكی تێگه‌یشتوو بێت و متمانه‌ی به من و كاره‌كه‌ی من هه‌بێت، مه‌رجیش نییه كاری هونه‌ری بكات، به‌ڵام ده‌بی سه‌رنج راكێش و به‌رچاو بێت، هه‌روه‌ها پێمخۆشه چاوی سه‌وز بێت، حه‌زیشم له قه‌ڵه‌وی نییه".
تێبینی: ئه‌و دیمانه‌یه له به‌رواری 25/6 له ژماره 29ی گۆڤاری (هه‌ڵبوون) بڵاوكراوه‌ته‌وه
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
