كاتێك ئێمه قسه له سه‌ر توێژێكی گرینگی به‌رچاوی نێو كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌ین ده‌شێت ئێمه له دێرێكی سۆسۆلۆژییه‌وه شرۆڤه‌ی خودی ناساندی گه‌نج بكه‌ین وه گه‌نج له كۆمه‌ڵگای ئێمه كێشه و گیر و گرفتی زۆره یه‌ك له‌وانه بی كاری دووه‌م نیتواندنی پێكهێنانی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ئه‌م دوو هۆكاره وا له گه‌نجه‌كانمان ده‌كات كه‌وا كۆچ بكه‌ن بۆ هه‌نده‌ران منیش ئه‌م كۆچ كردنه‌ی كه‌نجان به شتێكی ته‌ندروست داده‌نێم چونكه گه‌نجه‌كانی ئێمه هیچ هاوكارییه‌ك ناكرێن له‌لایه‌ن خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتان و خاوه‌ن ده‌ركردنی بڕیاره سیاسیه‌كان ڕاسته ئێمه كۆمه‌ڵێك سه‌نته‌رمان هه‌یه به‌ناوی گه‌نجان به‌ڵام ئه‌و سه‌نته‌رانه له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیانه‌وه به بڕیاری حزب ده‌رچووینه بۆیه هه‌میشه به بڕیاری حزبی ههڵسو كه‌وت ده‌كه‌ن و بڕیار ده‌ده‌ن هه‌روه‌هابه بۆچوونی من ئه‌و سه‌نته‌رانه ئه‌وه‌نده گوی له حزب ده‌گرن ئه‌وه‌نده گوی له بیر و بۆچوونه‌كانی گه‌نجان ناگرن گه‌نجان ته‌نها به‌ڕواڵه‌ت وسیمادهخوینرێتهوه
به‌ڕای من تێگه‌یشتنمان له‌گه‌نج مانای ئه‌وه‌نی یهكهسیماتایبهت مهندیهكان له‌نێوان كۆمه‌لگه‌دا به‌راوردبكه‌ین، گه‌نج به‌ڕواله‌تی گه‌نج هه‌ڵبژێرین، به‌ڵكو تێگه‌یشتنمان له‌گه‌نج پێش هه‌مووشتێك مانای ئه‌وه‌یه لهوكاریگهری وكاردانهوانه تێبگه‌ین كه‌له‌نێوان گه‌نج وگه‌نج بوندا ڕووده‌دات، چونكهگهنج بهوواتایهدهوترێت كهواتایی گه‌نج بونیان بسه‌پێنن، چونكه گه‌نج ههیهبهسیماگهنجهناتوانێت بوونی خۆی وه‌ك خودی گه‌نج بسه‌لمێنێت، بۆیه‌لێره‌دا گه‌نج به‌ڕواله‌ت نی یه، به‌ڵام گه‌نجبوون جیایه چونكه له‌م جۆره‌دا رواڵه‌ت دهورنابینێت، بهڵكوبوونی خۆی وهكوگهنجێك نیشان ده‌دات یان هه‌رتاكێك ئهگهربهپڕۆژهی گهنجانهبیچتهناو مه‌یدانی گه‌نج به‌م شێوه‌یه‌ش ده‌وترێت گه‌نج بوون نبۆیهپێموایهگهنج مامه‌ڵكردنه لهسهرگهنج بوونی خۆیی لهههرووڵاتێكدا بێت نه‌ك ئه‌وگه‌نجه‌ی بكوژی تواناكانی خۆیی وده‌وروبه‌ری بێت...
به‌بڕوای من گه‌نجان له‌م ووڵاته‌دا خاوه‌نی ئیرادهوبۆچونی خۆیانن یان بكوژی تواناكانیانن؟
لهههرووڵاتێكدا گه‌نج وه‌ك بیره‌نه‌وت وئه‌ڵماس وایه نایه‌ڵن ئهوجوانی یهوئهوتاقهی هه‌یه‌تی به‌هه‌ده‌ربدرێت بۆیهلهڕێگهی ده‌ستوری ئهوئهو وولاتهوتاكوچهندههاپرۆَژهی تركهتواناكانیان به‌كارده‌هێنرێت ههریهكهولهبوارێكدا، كهواتهگهنجهكانی خۆشمان بێبهرنین لهوتوانایه، به‌ڵام به‌ڕاستی بوارنی یه یان كاری داهێنانیان بۆدهرنهخراوهتاكوخۆیان ڕابگه‌یه‌نن، ئاله‌م جۆر‌و بهدبهختیهشداهێشتاگهنجانمان ههیهوهك ووزه‌ی ئه‌تۆم وایه هه‌ركاتێك بیانه‌وه‌ی چووچهڵی بكه‌نه‌وه ده‌ته‌قێته‌وه‌و دهبێتهبكوژی ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت لهتواناكزانی دوری بخه‌نه‌وه وبواری داهێنانیان له‌به‌رده‌مدا ته‌سك بكه‌نه‌وه، گه‌نجیشمان هه‌یه نه‌ك ناتوانن بونی خۆیان بسه‌لمێنن بهڵكوواتایی گه‌نج بوونیان له‌خۆیان داماڵیوه ئهوهندهبێدهنگن له‌ئاست مافهسهرهتایهكانیان نبهلچكوبهتهواوهتی توانایی خۆیان سه‌رفكردووه لهشتهلاوهكیهكاندانهك له‌گه‌شه‌كردنی ئهوتوێژهههستیارهی كۆمه‌ڵگا...
دوركه‌وتنه‌وه‌ی گه‌نجان له‌م كاتهدالهنیشتمان یاخی بوونی گه‌نجه یان وه‌رگرتنی ههڵوێستهلهئاست ناعه‌داله‌تی یه‌كان؟ من پێم وانی یهنسبهی زۆری له‌وه سه‌رچاوه‌بگرێت كهمۆنۆپۆڵكردنی ئاره‌زوه غه‌ریزه‌كان وكلتورێك ڕێگربێت له‌تێڕامان وترس ئهكریبڵێم نسبه‌یه‌كی ڕووله‌م باسهدهكات، به‌ڵام كاتێك گه‌نج یاخی ده‌بێت كه‌ئازادی ههیهوبهڵام ماف نی یه، كهمافیش نهبوونیشتمان چی یه؟كهجگهلهتهنهاووشهیهك ناخۆشیت بیربهێنێته‌وه به‌ڕاستی پێویستهتێبگهین یاخی بوون شۆڕشت بیردههێنێتهوهلهههموودهربڕینهكانی ئهگهربێئاگایانهش له‌ده‌می خاوه‌نه‌كانیان بێنه ده‌ری یهكسهررَات ده‌كێشی بۆمرۆفێكی یاخی وكههیچ هێزێك ئالهكاتهدا توانای ڕاگرتنیشی نامێنێت، داوای هه‌رچی شتی نامومكینیه ده‌یكات، چونكه مرۆڤێك كه‌له‌تاو ناعه‌داله‌تی وترس یاخی بوه كهبهوشێوهیهش یاخی بوو ئینجا لافاوههڵدهستێت كه‌خۆی ده‌كات بهههمووكون وقوشبنێكدا هه‌رچی ههیهلهگهڵخۆیدا ڕایی ده‌ماڵێت ته‌نانه‌ت بیرلهپیرۆزیش ناكاته‌وه من نامهویچت ویچنهی ڕابردووبیربهێنمهوهبهدیوێكی ترباسی بكه‌م، چونكهئهوهندهی ڕابردووزهرهری له‌میله‌تی كوردداوهئهوهندهیهكهئێستابهدهستی یهوهدهناڵێنین چونكه رشابردووفێری كردین چۆن تۆلهبكهینهوه فێربووین چۆن زمان وگوی و... هتد... ببڕین، فێربووین چۆن میزدهرخواردبدهین، فیربووین چۆن تاڵانی بكه‌ین، كهواتهیاخی بوونی نوی یاخی بوونی داڕمانی ئه‌سڵ وفه‌سڵی كورده، یاخی بوونی نویبانگهشهی مردنی مرۆڤه، یاخی بوونی نوی یاخی بوونی ئیلهامی یه، كه‌واته یاخی بوونن له‌م كاته‌دا یاخی بوونی به‌دحاڵی بوون نی یه بهڵكویاخی بوونی نه‌ویستی یه كه‌خوێنی لێده‌چۆڕی یاخی بوونی ئه‌قڵانی یه بۆسهركۆمهڵگهی گه‌نج له‌دوری نائه‌قڵانی...
كه‌واته یه نه‌بوونی تێگه‌یشتنێكی ئه‌قڵانی بۆسهركۆمهڵگهی گه‌نج ببێتهزهنگێكی مهترسیداربۆسهرئایندهی كۆمهڵگابهگشتی؟
دیارهههرمیلهتێك به‌بی جیاوازی تووێژه‌كانی توێژه‌كانی به‌پیی سروشتی خۆیان گێل وگهمژهی تیدایه، وهبیركردنهوهی ئه‌قڵانی بۆههرتاكێك به‌بی جیاوازی پێویسته نه‌ك ته‌نها گه‌نج، ئهمهپرسیارێكه كهتاچهندهبیركردنهوهمانی ته‌سك كردۆته‌وه، چونكه ئه‌قڵانی نوی ئه‌قڵانی كۆنیش ده‌بێت، به‌ڵام ڕگی پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایانهوهی كۆن دان به‌بوونی ئه‌قڵی گه‌نجدا ده‌نێت؟ یان گرفته‌كان لێره‌وه‌ده‌ست پێده‌كات، چونكه لێره‌دا نه‌وه‌یه‌ك كهپۆستێك وه‌رده‌گرێت مهگهرنهخۆشی ڕیی پی لێژبكات ده‌ست به‌رداری كورسی وده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ببێت، چونكهسروشتی دیكتاتۆركهبهرپرسیاری وه‌ده‌گرێت چ سیاسی ئیداری كۆمه‌ڵایه‌تی بێت نه‌ك رێگهخۆشكهرنابێت بۆگه‌نجان بهڵكوبهچاوی دوژمنكارانهش سه‌یری ده‌كات ئالێره‌دا هه‌ركاتێك لهههرقۆناغێكی ته‌مه‌نی دا بێت گرنگ نی یه به‌ڵكو گرنگ ئه‌وه‌یه كه‌ئه‌م تاكه هه‌ست به‌بوونی ئه‌م ناعه‌داله‌تی یه‌یی كردئهوكاته هه‌ست به‌بوونی خودی خۆیی ده‌كات، كه‌هه‌ستی به‌خودی خۆشی كرد ئه‌توانێت شۆڕشێك به‌ئاستی مه‌عریفی خۆی به‌رپابكات، ئه‌مه‌یه زه‌نگه مه‌ترسیداره‌كه كه‌واته بۆلهدهست دانی گه‌نج گه‌نج چی ده‌كات؟كۆمهڵگهچی ده‌كات؟به‌ڕاستی ئهوهگهنجهكهبۆلهدهست دانی مافه‌كانی خۆیی هه‌ڵوێستی هه‌یه، ئهوهگهنجهكهئهتوانێت بههاپیرۆزهكانی ژیانی خۆیی ببه‌خشێت به‌كۆمه‌ڵگا ئهمهیهئهقڵانی له‌هه‌ركۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا بێت، هه‌روه‌ها به بۆچوونی من گه‌نج له كۆمه‌ڵگای ئێمه نابی به هیچ گه‌نج كائینێكی زۆر هه‌ستیاره و پێویسته گرینگی زۆر زیاتری پی بدرێت كاتێك نه‌بوونی دادپه‌روه‌ری ویه‌كسانی وووێرانی كۆمه‌ڵگه له‌ئارادابێت كهڕووله وێرانی خزانی ئه‌قڵی توێژه‌كان بكات به‌ڕاستی له‌م شێوه‌یه‌دا كوازهنگێكی مه‌ترسیدار نابێت؟به‌ڵكو باشترین زهنگهبۆجوڵانهوهی كۆمه‌ڵگه، چونكهمیلهتێك ئه‌وه‌نده ئه‌قڵانی بێت لهسهرنائهقڵانی خۆیی قسه‌بكات كواخهتهرێك درووست ده‌بێ كهجگهلهوانهی ده‌سبه‌رداری كورسی ومهنێهبی خۆیان نابن به‌لاچم گومانه‌كه بۆده‌سه‌ڵات وكۆمهڵگاه ئه‌وه‌یه، ڕاسته ئێمه كۆمه‌ڵێك سه‌نته‌ر و ڕێكخراومان هه‌یه و دامه‌زراون به ناوی گه‌نجان به‌ڵام ئه‌و سه‌نته‌رانه به‌س به ناو سه‌نته‌رن ده‌نا هه‌تا ئێستا كارێكی ئه‌وتۆی نه‌كردوه كه‌وا خزمه‌ت به چین و توێژه‌كانی لاوان بكه‌ن ئایا ئهوشهرشی ئه‌قڵانی ونائهقڵانی بوونهدرووست ده‌بێت، كه‌له‌كاتێكدا ناعه‌داله‌تی وناعهقڵانی زۆرخۆبهزل زان ودورهپهرێزن له‌ئه‌قڵ بوون ودادپه‌روه‌ری، گومانی تێدا نی یهدهسكهوتی هه‌موو وڵاتێك كه‌سانێكی ئه‌قڵانی دادپه‌روه‌رانه‌ی ده‌وێت، بۆیهئهتوانم بپرسم ئه‌قڵانی بوون كی یه؟ئایاكۆمهڵگه دادپه‌روه‌ری ده‌وێت؟؟ یانبونهوهرێكه نائه‌قڵانی؟ئه‌مانه ههمووپرسیار گه‌لێكن هه‌میشه له‌بوونی ههمووئهقڵانی بونێكدا ده‌ژی وچهكهرهدهكات...
ئابهبڕوایی مهدهسهڵات بیرله‌وه‌ده‌كاته‌وه گه‌نجه‌كانمان ڕازی بكات؟یان بۆی ڕازی ناكرێت؟
پێویستهتێبگهین گه‌نج ئهوكائینه نی یه لهسهرمافهكانی خۆیی نابورێت وله‌كاتێكدا پێویستیه‌كانی كۆمه‌ڵگا كه‌من وكێشهكهههموودهسهڵات وتاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی گرتبێته‌وه، گه‌نج ئاوائهنانی نی یه، ئهودهسهڵاتهئهنانیهت به‌كارده‌هێنێت ئهوهدهسهڵاتهخۆیی جیاده‌كاته‌وه له‌تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه، لهكاتێكدابژێوی ژیان وپێداویستی كۆمه‌ڵگه‌و بژێوی ژیان قورس بوبێت ده‌سه‌ڵاتیش به‌به‌رچاوی میله‌ته‌وه هایلاڤ بژین، ئه‌توانم بلێم ده‌سه‌ڵات بیرده‌كاته‌وه، به‌ڵام بیركردنه‌وه‌ی نی یه، له‌ئاست داواكاریه‌كانی گه‌نج، (لهئهرستۆیان پرسی میله‌ت چ سودێك له‌درۆكردن ده‌بینێت؟ ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا ده‌لێت میله‌ت باوه‌ڕیان پێناكات گهرڕاستیش بڵێن) .. به‌ڕاستی ده‌سه‌ڵات ئهوهندهمتمانهیی نی یه تاك ومیله‌ت به‌تایبه‌تی گه‌نج بڕایان پێ َبكات، ئهمههاوكێشهكهیی ئه‌رستۆیه گه‌نج قازانج له‌درۆكردن و كه‌م تهرخهمیهكانی بینی و جارێكی تر ئهگهرڕاستیش بڕۆن بڕوایان پێ ناكه‌ن، چونكه جارێكی ترمیلهت خۆیی ناكات به‌سوته‌مه‌نی، تاك وده‌سه‌ڵات مه‌یدانی كارنه‌كات، چونكه گه‌نج تازهبڕواناكاتولهوهاوكێشهیهتێگهیشتوون ئهوهدهسهڵاته ده‌بێت خه‌م خۆری خۆیی خۆیی بێت وبیربیربكاتهوه چۆن متمانه پهیدابكاتهوه سه‌رده‌مێك گه‌نجمان ههبووشیعاری به‌رزده‌كرده‌وه ده‌یگوت دێڕێك له‌گه‌نج وووشهیهك له‌ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام ده‌سه‌ڵات نههاتهئاخاوتن و ره‌فزی ده‌كردن، ئه‌مڕۆكه‌ش نۆره‌ی گه‌نجه ده‌سه‌ڵات ڕه‌فز بكات، ئه‌مه‌ش به‌ومانایه نی یه گه‌نج تۆڵهدهكاتهوه، به‌ڵكو ده‌بێت ده‌سه‌ڵات تێبگات ئهمهسزادانه، ئه‌مڕۆكه‌ش گه‌وره‌ترین ده‌سكه‌وته بۆخۆدۆزینهوه بۆیهئهكرێت بڵێم گه‌نجه‌كانمان زۆربه‌ی زۆری خۆیان دۆزیوه‌ته‌وه هه‌یانه لهناوكایهسیاسیهكاندا كارده‌كات و هه‌یانه گروپ ورێخراوی سه‌ربه‌خۆیان دروست كردووه، ته‌نها بۆڕۆشنبیركردنی ده‌سه‌ڵات وكۆمهڵگهو به‌شه‌كه‌ی تتری گه‌نجانیش هه‌وڵده‌ده‌ن، ده‌یانه‌وێت ئهوداواكاریانهی كهسهردهمانێك داواكراوه وجێ به‌جی نه‌كراوه ئه‌مان ده‌یانه‌وی بیخه‌نه بواری پراكتیزه‌كردن، چونكه گه‌نج تازهدهیهوێت خۆیی ڕۆڵی فهرمانڕهواببینێت له‌چاكسازیدا نایه‌وێت ده‌سته‌ووه‌ستان بێت، لهبهرامبهرڕوداوهكانی ئه‌مڕۆدا، كێشه‌كه ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵاتی كوردی خۆیی پیرۆزكردووه، چونكهنهوهی كۆنن وخاوه‌نی شۆڕش ولهخواوه نزیكن، ئهمهیهمێژووی ڕابردوو، ... هۆكاری بێمتمانه‌یی وبێ هیوابوونی گه‌نجان له‌ده‌سه‌ڵات ودورهپهرێزیان بۆچی ده‌گه‌ڕێنیته‌وه ده‌سه‌ڵات دوره‌په‌رێزه نه‌ك گه‌نج، من بڕوام وانی یه گه‌نجانمان حهزبهدهسهڵات وئیمتیازات نه‌كه‌ن بهپێچهوانهوهگهنجان داوایی ده‌كه‌ن وده‌ستیان ناكه‌وێت، ڕه‌نگه هۆیی ئه‌مه بێت دواجار دوره په‌رێزبن، هۆكارێكی تریشی ئه‌وه‌یه كه‌ده‌سه‌ڵات متمانه‌ی نه‌ماوه، بۆیه گه‌نجانمان بی ئیمتیما بوون بۆخاك وده‌سه‌ڵات ته‌نانه‌ت خێزانه‌كانیشیان له‌م ڕوهوهئهندێشهكانی گه‌نجان ده‌ست پێده‌كات، گه‌نج كهدوره په‌رێزه له‌خاك وئیمتیمابوون ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆخاڵی یه‌كه‌م كهناعهدالهتی هه‌یه‌و رێزی لێده‌گیرێت، نیشتمان وده‌سه‌ڵات كهبۆگهنج نه‌بوه بۆچیانه؟به‌ڵام مانایی ئه‌وه‌ش نی یه ههمووگهنجێك بهوئاراستهیهبیربكاتهوه هه‌یه‌له‌م كاته‌دا كه‌ده‌سه‌ڵات دورهپهرێزهلهگهنج، ههرخهیالچ وخه‌ونی بۆده‌سه‌ڵات هه‌یه، كهدواجارڕۆژێك ده‌بیچت ئهوخهیاڵهی ده‌یگه‌یه‌نێت به‌ئامانج، گه‌نجان ههیهتائێستاكۆڵنادات و هێز بهڕلی ده‌كات بۆخهیاڵهكانی كه‌واته پێویسته ده‌سه‌ڵات، مه‌چه‌كێكی داهێنه‌ربێت تاگهنجانمان بههزرێكی سهركهوتوولێی بڕوانن، چونكه گه‌نج بێهیوابوون نایی كوژێت، به‌ڵام ككاتێك هاتهسهربێهیوابوون ته‌خت وتاج دهڕمێنی وتێكی ده‌دات، ده‌سه‌ڵات چی یه؟ئهگهرگهنج بڕوایی پی ی نه‌بێت كاتێكیش بڕوایی پی ی نه‌ما ئامانجهنهتهوهیی وده‌سكه‌وته ستراتیژی ودوربینیهكانی ده‌سه‌ڵات بێكه‌س ئه‌بن، به‌ڕایی من قسه‌كردن لهسهرچهمكی گه‌نج وده‌سه‌ڵات شتێكی نامۆنی یه، به‌ڵام دهسهلاچت ده‌بێت به‌رده‌وام لهتازهبوونهوهدابێت، چونكه گه‌نج ناوه‌ستێت ولهگهشهدایه، ناكرێت نه‌وه‌ی دوای ڕاپه‌ڕین له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی ڕوخانی به‌عس حساب بكرێت، ناكرێت به‌رده‌وام ساوابین له‌كاتێكدا كهگهورهدهبین، ده‌سه‌ڵاتێك كواساوایه كهههژدهساڵ ته‌مه‌نی بێت، كواساوایهپهڕلهمان و سه‌رۆك و وه‌زاره‌تی هه‌بێت، كواساوایهكهكۆمپانیا جیهانی یهگرانهكان ڕَووی تێبكه‌ن، میله‌تێك ساوایه كهبهمافهسهرهتایی یه‌كانی خۆشی ئاشنا نه‌بووه، میله‌تێك ساوایه كه‌ده‌سه‌ڵاتێكی وازهبهلهح قه‌ناعه‌تی پێبكات كه‌ده‌سه‌ڵات ساوایه، دوره‌په‌رێزی گه‌نجان لهوهسهرچاوهناگرێت كهكارهباو ئاوی نی یه، لهوهسهرچاوهدهگرێت ئه‌وه‌ی ئه‌یبینێت لی ی تێناگات، ئه‌مه‌ش سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵاته كهنایهڵێت لی ی تێبگات، گه‌نج چۆبن متمانه‌ی به‌ده‌سه‌ڵات ده‌مێنێت كه لهناووهزارهتی ڕۆشنبیریدا به‌ئاشكرا گه‌نده‌ڵی ده‌كرێت و قسه‌ناكرێت، وهزیرێكت هه‌یه بۆڕازاندنه‌وه‌ی ژووره‌كه‌ی به‌گوڵ وئینجانه مانگی ملیۆن‌و نیوێك سه‌رف ده‌كات، ئهمهدیمهنی پاركه‌یان ژووری وه‌زیرێك كه‌جێگه‌ی داغه وه‌زاره‌تی ڕَۆشنبیری یه، به‌ڵام گه‌نجێك بۆپرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ملیۆنێكی بۆسه‌رف ده‌كرێت، ده‌سه‌ڵاتێك كهئهوهندهنهزان بێت له‌ئاست داواكاریه‌كانی كۆمه‌ڵگه ده‌بێت سه‌ره‌نجام چی ڕووبدات، میله‌تێك كهبهمانه ڕازی بێت ده‌سه‌ڵات لی ی گه‌ڕی باتێپهڕی ئه‌ڵێته‌وه... هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌نته‌ر و ڕێكخراوانه‌ی ئێمه چاو لێكه‌ری و لاسای كردنه‌وه‌ی ووڵاتانی تره بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان ئه‌وه بۆ خه‌ڵكی كوردوستان بسه‌لمێنن كه‌وا بڵێن ئێمه‌ش هه‌ین ئینجا له كۆتایدا پێویسته خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتان و حكومه‌ت ئاوڕێك له گه‌نجه‌كانمان بده‌نه‌وه و به هه‌ق داخوازی و ئاره‌زووه‌كانیان جی به جی بكه‌ن
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
