زنجیره فلیمی یوسفی راستگۆ (سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) كه كه‌ناڵی ئاسمانی ئێرانی (الكوپر) په‌خشی ده‌كرد، كه باسی به‌سه‌رهات و ژیانی پێغه‌مبه‌ر یوسفی ده‌كرد (سه‌لامی خوای لێبێت)، ئینجا ته‌له‌فزیۆنی یه‌كگرتوو كه‌ناڵی هه‌ولێر، هه‌ستا ده‌قه عه‌ره‌بیه‌كه‌ی به ژێر نوسكراوی كوردی په‌خش كرد، له ئه‌نجامدا ده‌نگۆیه‌ك له‌ناو چینی مامۆستایان و ووتار بێژه‌كان بڵاو بۆوه، هه‌ندێك له زانایان رایان وابوو ئه‌مه حه‌رامه و نه‌شیاوه، هه‌ندێكی تریش رایان وابوو ئه‌مه دروسته و شتێكی ئاساییه، هه‌ر دوولاش به‌ڵگه‌یان بۆ رایه‌كه‌ی خۆیان ده‌هێناوه، كه له راستیشدا هیچ كامێكیان به‌ڵگه‌یه‌كی شه‌رعیان نه‌بوو، له ئه‌نجامدا خه‌ڵكێكیان تووشی سه‌رگه‌ردانی و سه‌ر لێشێواوی كرد، ره‌نگه له هه‌ر دوو لاشدا پاڵنه‌رێكی سیاسی و حیزبی زیاتر باڵی كێشا بێته سه‌ریان، له‌گه‌ڵ رێزێكی زۆرم بۆ ئه‌وانه‌ی كه بی لایه‌ن بوون و قسه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و فلیمه كرد، ئه‌وانی تر زیاتر به سۆز‌و عاتیفه قسه‌یان له‌سه‌ر كرد و هه‌ر كه‌سه خۆی به راست ده‌زانی و به‌رامبه‌ره‌كه‌شی به چه‌نده‌ها تۆمه‌تی ناڕه‌وا تاوانبار ده‌كرد، به ووتاری عاتیفی و به نووسین بازاڕی خۆیان گه‌رم كرد...
به داخه‌وه تا ئێستاش ئێمه فێری هونه‌ری گفت و گۆ و دیالۆك نه‌بووینه، زۆربه‌ی شته‌كان به تووڕه‌بوون و ووتاری هه‌ینی و هات و هاوار و قیڕه قیڕ و تۆمه‌ت چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین، بی ئه‌وه‌ی بێین لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستیانه و شه‌رعیانه‌ی بۆ بكه‌ین، ئینجا فێری ئه‌وه نه‌بووینه كه رای جیاواز وه‌ربگرین و رێزی لی بگرین، هه‌ر كه‌سێك رای جیاواز بوو له‌گه‌ڵمان، ده‌بی تۆمه‌تی ناڕه‌وای بدرێته پاڵ، فێر نه‌بووینه بێین دانیشین به برایانه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، تووشی ده‌مار گیریه‌كی زۆر خراپ بووینه، فڵان و فیسار لێمان بوونه‌ته قورئان سوننه‌ت، هه‌ر شتێك فڵان و فیسار رایان له‌سه‌ر بێت، ئه‌وه راست و ته‌واوه، هه‌ر چه‌نده پێچه‌وانه‌ی قورئان و سوونه‌تیش بێت، وه هه‌ر شتێك فڵان و فیسار رایان له‌سه‌ر نه‌بێت، ئه‌وه راست نیه، هه‌ر چه‌نده له‌گه‌ڵ قورئان و سوننه‌تیشدا یه‌ك بێت... 
ئه‌و ده‌مار گیریه‌ی كه تووشی ئێمه بووه، ئه‌گه‌ر مێژووی زانایانی رابردووی ئیسلام بخوێنینه‌وه، زۆر باش ده‌زانین ئێمه له كوێی و زانایانی رابردووی ئیسلام له كوی، ئه‌وان رێزی یه‌كتریان ده‌گرت، رای جیاوازیان وه‌رده‌گرت، ده‌مارگیر نه‌بوون بۆ رای خۆیان، بۆیه جیاوازیه‌كی زۆر به‌دی ده‌كری له نێوان ئێمه و ئه‌وان، ئه‌مه‌ش راستیه‌كه پێویست به به‌ڵگه هێنانه‌وه ناكات...
ئایینی پیرۆزی ئیسلام به‌رنامه‌یه‌كی خودایه بۆ رێكخستنی ژیانی مرۆڤ له هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا، به‌رنامه‌یه‌كی گشت گیر‌و هه‌مه‌لایه‌نه، گرنگی به هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیانی مرۆڤ داوه، هیچ لایه‌نێكی فه‌رامۆش نه‌كردووه، ته‌نها كورت نه‌كراوه‌ته‌وه له مزگه‌وت و له دروشمه‌كانی په‌رستن...
هونه‌ریش په‌یامێكه له‌و رێگه‌وه ده‌توانی گه‌وره‌ترین خزمه‌ت پێشكه‌ش به مرۆڤایه‌تی بكه‌ی، ئیسلام دژی هونه‌ر نیه، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر بۆ خزمه‌ت كردن و سوود گه‌یاندنی خه‌ڵك به‌كار بێت، وه له‌و رێگه‌شه‌وه ده‌توانری خزمه‌تێكی باش به ئایینی پیرۆزی ئیسلام بكرێت، و وه‌ڵامی نه‌یارانی ئیسلام بدرێته‌وه، بۆ نمونه كاتێك كه نه‌یارانی ئیسلام فلیمێك ده‌رده‌هێنن له سه‌ر ئیسلام و ده‌یانه‌وی ئایینی ئیسلام له كه‌دار بكه‌ن و له‌به‌ر چاوی جیهان ئیسلام به تیرۆر و تۆقاندن و ره‌شه‌كوژی وه‌سف بكه‌ن، شتێكی باشه موسڵمانان هه‌ستن فلیمێكی سینه‌مایی ده‌ربهێنن كه باسی به‌زه‌یی و میهره‌بانی و دادپه‌روه‌ری ئیسلام بكات...
به‌ڵام ئه‌وه مانای ئه‌وه نیه كه ئێمه تێبینیمان نه‌بێت له‌سه‌ر هه‌ر شتێك كه بڵاو ده‌كرێته‌وه، به تایبه‌تی ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندی به قورئان و سوننه‌ته‌وه هه‌یه، ئێمه پێویست ناكا خۆمان خه‌ریك كه‌ین به فلیمه‌كانی به‌دڕه‌وشتی كه له هه‌ندێك له كه‌ناڵه‌كان بڵاو ده‌كرێته‌وه، ئاخر فلیمێك كه له سه‌ره‌تاوه تا دواییه‌كه‌ی هه‌مووی حه‌رام و به‌د ره‌وشتی بێت، چ پێویست ده‌كا خۆمانی پی ماندوو بكه‌ین و زمانی خۆمانی پی پیس بكه‌ین، به‌ڵام فلیمی (یوسفی راستگۆ) فلیمێكی ئایینیه، په‌یوه‌ندی به قورئانه‌وه هه‌یه، بۆیه جێی خۆیه‌تی قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین، به‌ڵام وه‌كو گوتم: به شێوه‌یه‌كی شه‌رعیانه، نه‌ك عاتیفیانه، پێویستیش ناكا كه‌س موزایه‌ده‌مان له‌سه‌ر بكات و هه‌ر له خۆیه‌وه هه‌ندی قسه بێنێت و وابزانی كه زانایانی جیهانی ئیسلامی هه‌موویان یان به‌شی هه‌ره زۆریان له‌گه‌ڵ رایه‌كه‌ی جه‌نابی دانه...
ئینجا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رتان نه‌یه‌شێنم و دێمه سه‌ر تێبینیه‌كان، ئه‌وه‌ی كه باسیشم كرد، وه‌كو پێشه‌كیه‌ك و ری خۆشكه‌رێك بوو، بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر له راستی و دروستی مه‌به‌سته‌كانم شاره‌زا بێت و گومانی خراپم پی نه‌بات، وه تێبینیه‌كانیش تێبینی شه‌رعین، واته تێبینی هونه‌ری نین، من له لایه‌نی شه‌رعیه‌وه بۆی ده‌چم، نه‌ك له‌لایه‌نی هونه‌ریه‌وه، چونكه هونه‌رمه‌نده‌كانی ئێران له بواری هونه‌ریه‌وه شاره‌زاییه‌كی باشیان هه‌یه، چ پێویستیان به تێبینیه‌كانی ئێمه نیه...
1. تێبینی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئه‌و فلیمه ئه‌وه‌یه كه ده‌توانم بڵێم: تێبینی خه‌ڵكێكی زۆری شاره‌زا له ئیسلامه، كه وێنه‌ی دوو پێغه‌مبه‌ر له پێغه‌مبه‌ره‌كانی خودای گه‌وره نیشان ده‌درێت، ئه‌ویش پێغه‌مبه‌ر (یوسف) و پێغه‌مبه‌ر (یعقوب) ی باوكیتی، (سه‌لامی خوایان له‌سه‌ر بێت)، دیاره (مصطفی زمانی) ده‌وری پێغه‌مبه‌ر یوسف ده‌بینێت، كه گه‌نجێكی قۆزو جوانه، جا پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه به چ به‌ڵگه‌یه‌كی شه‌رعی ئه‌م گه‌نجه خۆی هێناوه‌ته سه‌ر وێنه‌ی (یوسف) ؟، ئایا به خه‌ونیش پێغه‌مبه‌ر یوسفی بینیوه؟، یان ئه‌وه‌ی كه خۆی كردۆته پێغه‌مبه‌ر (یعقوب) ئایا پێغه‌مبه‌ر یه‌عقوبی بینیوه؟ بێگومان نه‌یان بینیوه، كه‌واته: ده‌بێته درۆ، به‌ڵام ره‌نگه ئه‌وانه‌ی كه ده‌ڵێن: جائیزه بڵێن: ئه‌وه درۆی مه‌سله‌حه‌ته...
ئینجا ئایا جوانی كاك (مێگفی زمانی) وه‌ك جوانی پێغه‌مبه‌ر (یوسف) وایه؟، كه له فه‌رمووده‌ی سه‌حیحی پێغه‌مبه‌ردا ( (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ) باسی جوانی یوسف كراوه، هه‌روه‌ك له شه‌ڕۆی پێغه‌مبه‌ردا فه‌رموویه‌تی: (إژا هو قد ڕعگی شگر الحسن، فرحب ودعا لی بخیر... ) ([1])، واته: له ئاسمانی سێیه‌م پێغه‌مبه‌ر (یوسف) م بینی (سه‌لامی خوای لێبێت) كه نیوه‌ی جوانی دونیای پی به‌خشرابوو، ئینجا رێزی گرتم و پێشوازی لێكردم و نزای خێری بۆ كردم. هه‌روه‌ها (ڕنس) (ره‌زای خودای لێبێت) بۆمان ده‌گێرته‌وه له پێغه‌مبه‌ری ( (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ) كه فه‌رموویه‌تی: (اعطی یوسف وامه شطر الحسن) ([2])، واته: یوسف و دایكی نیوه‌ی جوانی دونیایان پی به خشرابوو...
كه‌واته: ده‌كرا وێنه‌ی ئه‌و دوو پێغه‌مبه‌ره (سه‌لامی خوایان له‌سه‌ر بێت) نمایش نه‌كری، هه‌روه‌ك فلیمی په‌یام (رساله)، كه (مێگفی عقاد) له رووی هونه‌رییه‌وه زۆریش له‌وان به تواناتر بوو، كه‌چی رێی پێنه‌درا له لایه‌ن زانایانی جیهانی ئیسلامی وێنه‌ی پێغه‌مبه‌ر ( (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ) و چوار جێنشینه‌كانی نمایش بكرێت، هه‌ر چه‌نده فلیمی رساله‌ش تێبینی له‌سه‌ره و هه‌مووی شه‌رعی نیه...
هه‌ندێ كه‌س هه‌ر له‌خۆیه‌وه باسی رێساكانی فیقهی ده‌كات و ده‌ڵی: (الأصل في الأشياء الإباحة)،كه‌واته: دروسته كه‌سێك له فلیمێك رۆڵی پێغه‌مبه‌رێك ببینی...
ئه‌م یاسا فیقهیه یاسایه‌كی راست و دروسته، كه‌س نابی هه‌ر له‌خۆیه‌وه شت حه‌رام و حه‌ڵال بكات، ده‌بی به‌ڵگه‌ی شه‌رعی هه‌بی، به‌ڵام ئه‌م یاسایه ئه‌وه ناگه‌یه‌نی پاساو بۆ كاره‌كانی خۆت بێنیه‌وه و هه‌ر شتێك به‌خۆت رات له‌سه‌ر بێت ئه‌م یاسایه‌ی بۆ بهێنیه‌وه...
ئینجا كه‌وایه با له فلیمه‌كانیشدا وێنه و ره‌نگ و ده‌نگی پێغه‌مبه‌ر موحه‌ممه‌د ( (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ) و خێزانه‌كانی و كچه‌كانی و چوار جێنشینه‌كانی نمایش بكرێت، بۆ بۆ (یوسف) (سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) جائیز بێت و بۆ موححه‌دیش حه‌رام؟، ئه‌وانه بۆ وێنه و رووخساری ئیمامی (حوسێن) نمایش ناكه‌ن، بۆ وێنه‌ی مه‌رجه‌عه‌كانی خۆیان نمایش ناكه‌ن؟، بۆ له فلیمه‌كانیاندا وێنه و رووخساری (ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و موسه‌وی و ره‌فسنجانی و... هتد) نمایش ناكه‌ن؟، وا دیاره ئه‌وان مه‌رجه‌عه‌كانی خۆیان به گه‌وره‌تر ده‌زانن له پێغه‌مبه‌ران (علیهم الصلاه والسلام) .
2. ده‌رهێنه‌رانی ئه‌و فلیمه كه‌سانی ئاسایین، واته: هیچ پێوه‌رێك نیه بۆ باشی و خراپیان، ئه‌وان پێیان ئاساییه كه‌سێك رۆڵی پێغه‌مبه‌رێك ببینی، ئینجا له فلیمێكی تردا رۆلی كه‌سێكی خراپ ببینی، چونكه له‌ناو خۆیان ئه‌و هونه‌رمه‌نده سه‌ركه‌وتووه كه بتوانی رۆلی چه‌نده‌ها كه‌س ببینی، ئینجا هیچ چاودێرێكی شه‌رعی له لایه‌ن زانایانی جیهانی ئیسلامی و پسپۆران له بواری شه‌ریعه‌تدا له‌سه‌ر نه‌بووه، واته: ئه‌وانه پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و فلیمه په‌خش بكه‌ن، ره‌زامه‌ندیان له لایه‌ن زانایانی سوننه وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵكو ته‌نها له‌لایه‌نی تاكڕه‌وی خۆیانه‌وه فتوایان وه‌رگرتووه، ئه‌مه‌ش نابێته فه‌توای زانایانی جیهانی ئیسلامی، به‌ڵكۆ ده‌بێته فه‌توای زانایانی شیعه.
3. ئه‌و زنجیره فلیمه چه‌نده‌ها ریوایه‌تی ئیسرائیلی و خورافه و ئه‌فسانه و زیاده‌ی تێدایه كه له قورئاندا نه‌هاتووه، ئه‌وه‌ی كه‌مێكیش شاره‌زای له قورئان و ژیانی پێغه‌مبه‌ر (یوسف) هه‌بێت، هه‌ست به‌و راستیه ده‌كات، بۆ نمونه:
ئه‌و ده‌سماڵه سووره‌ی كه ژنه‌كانی كۆشكی میسر بۆ پێغه‌مبه‌ر (یوسف) ده‌هێنن، گوایه زوله‌یخا عاشقی یوسفه، ئه‌وه له قورئاندا نیه، ئینجا خودی زوله‌یخا ناوی له قورئاندا نه‌هاتووه، هه‌رچه‌نده توێژه‌ره‌وانی قورئان ناوی زوله‌یخایان هێناوه و ناوی تریشیان هێناوه له پاڵ زوله‌یخا، به هه‌ر حاڵ ئه‌مه شتێكی وا نیه، و ئاساییه ناوی ژنی عه‌زیزی میسر زوله‌یخا بووبی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه له‌و فلیمه‌دا هاتووه كه گوایه زوله‌یخا له‌به‌ر عاشق بوونی یوسف پیر ده‌بێت و چاوه‌كانی كوێر ده‌بی و هه‌موو موڵك و سامانی له و رێیه‌دا به‌خت ده‌كا، ئینجا ده‌چێته لای (یوسف) و ئه‌ویش دڵی بۆی ده‌سوتێت و فرمێسك له چاوه‌كانیدا دێته خوار و نزای بۆ ده‌كات و چاوه‌كانی چاك ده‌بێته‌وه و ده‌بێته‌وه گه‌نج، وه‌كو پێشوو، پاشان (40) رۆژ زوله‌یخا له خه‌لوه‌ت ده‌بێت و خودا ده‌په‌رستی، ئینجا (یوسف) ده‌ی هێنێت و ده‌بێته هاوسه‌ری، ئه‌مانه هه‌مووی درۆ و ده‌له‌سه و ئه‌فسانه و هه‌ڵبه‌ستراون، هاتوونه‌ته ناو ژیانی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره (سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت)، ئه‌وه‌ی باوه‌ڕیش ناكا، ده‌توانی ژیان و به‌سه‌رهاتی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره بخوێنێته‌وه له سوره‌تی (یوسف)، ئه‌گه‌ر ئه‌و ئه‌فسانانه‌ی تێدابوو، ئێوه راست ده‌كه‌ن و ئێمه‌ش به هه‌ڵه‌دا چووین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر قسه‌ی ئێمه راست بوو، ئه‌وه هیچ عه‌یبی تێدا نیه، بڵێن: راسته ئه‌و فلیمه زۆر شتی ئه‌فسانه و درۆ‌و ده‌له‌سه‌ی تێدایه.
4. هه‌ر له‌و درۆ و ده‌له‌سانه‌ی كه له‌و فلیمه‌دا هاتووه، ئه‌و شه‌ڕه خوێناویه‌یه كه له نێوان كاهینه‌كانی په‌رستگا (مه‌عبه‌د) و پێغه‌مبه‌ر یوسف دا رووده‌دا، كه زۆر هه‌وڵی له‌ناو بردنی (یوسف) ده‌ده‌ن، تا جارێكیان یه‌كێك له به‌كرێگیراوانیان ده‌نێرن بۆ كوشتنی (یوسف)، ئه‌ویش خۆی حه‌شار ده‌دات، ئینجا كه (یوسف) ده‌بینی ده‌چی بۆ كوشتنی، له ئه‌نجامدا (مالیك) ده‌یكوژێت...
ئینجا هێرشكردن و سووتاندنی سایلۆكانی گه‌نم له‌لایه‌ن كاهینه‌كان و، هاتنی (یوسف) بۆ سایلۆ و شه‌ڕی نێوان پێغه‌مبه‌ر (یوسف) (سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) له‌گه‌ڵ یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی جه‌نگاوه‌ری كاهینه‌كان و بریندار بوونی به ده‌ستی (یوسف)، ئینجا شه‌ڕه خوێناویه‌كه‌ی نێوان سوپای (ئاخناتون) و كاهینه‌كان و كوشتنی سه‌ركرده‌ی جه‌نگاوه‌ری كاهینه‌كان به ده‌ستی (هۆرینهۆپ)، ئه‌مانه و چه‌ندی تر بێجگه له ئه‌فسانه و درۆ هیچی تر نین...
5. شادبوون و بینینی پێغه‌مبه‌ر (یه‌عقوب) (سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) له‌گه‌ڵ (یوسف) به‌و شێوه‌ی كه له فلیمه‌كه‌دا هاتووه دووره له راستی، راسته پێغه‌مبه‌ر (یعقوب) له‌گه‌ڵ خێزانی و منداڵه‌كانی ده‌چێته میسر بۆ بینینی (یوسف)، هه‌روه‌كو قورئان ئاماژه‌ی پێده‌كات و ده‌فه‌رموی فلما دخوا على يوسف آوى إليه أبويه وقال ادخوا مصر إن شا‌ء الله آمنين، ورفعَ أبويه على العرشِ وخرُّوا لهُ سجدا... ){يوسف: 99ـ100}به‌ڵام به‌و شێوه‌ی كه له فلیمه‌كه‌دا هاتووه كه پێشوازیه‌كی زۆر گه‌رم ده‌كرێن و شار ده‌ڕازێندرێته‌وه و ئینجا پێغه‌مبه‌ر (یعقوب) له جێگایه‌كی بڵند چاوه‌ڕێی (یوسف) ده‌كا، پاشان كه ده‌یبینێ له جێگایه به‌رزه‌كه به‌ر ده‌بێته خواره، هه‌روه‌ها غاردانی (یوسف) و به‌ربوونه‌وه‌ی له كاتی غارداندا بۆ بینینی باوكی و ئه‌مانه‌و چه‌ندی تر ئه‌فسانه و خورافه‌نه له قورئاندا نه‌هاتووه، ته‌نها بۆ رازاندنه‌وه‌ی فلیمه‌كه‌دا نمایش كراوه...
كه‌واته: به هیچ شێوه‌یه‌ك من له‌گه‌ڵ ئه‌و قسه‌یه‌دا نیمه كه ده‌ڵی: ده‌قه‌كانی ئه‌م زنجیره‌یه هه‌مووی هاوتای قورئانه، نه‌خێر ئه‌مه راست نیه و رێكلامكردنه بۆ ئه‌م فلیمه، به‌ڵام راسته‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌م فلیمه هه‌ندێك له ده‌قه‌كانی هاوتای قورئانه، نه‌ك هه‌مووی، ئینجا چاوه‌ڕێم ده‌كرد له‌و مامۆستایانه‌ی كه شه‌رعیه‌تیان دابوو به نمایش كردنی ئه‌م فلیمه، به‌لایه‌نی كه‌م كه‌رته تێبینه‌یه‌كیان له‌سه‌ر ئه‌م فلیمه نووسیبا، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك له كاتی سه‌یر كردنی ئه‌م فلیمه بیانزانیبا چ ده‌قێكی هاوتای قورئانه و چ ده‌قێكیشی له‌گه‌ڵ قورئاندا نیه، كه‌چی به‌ره‌هایی جائیزیان كرد، له‌مه‌شدا تووشی هه‌ڵه‌كی گه‌وره‌بوون، خۆ ئێمه‌ش پیازمان نه‌چاندووه و قورئانمان خوێندووه و ده‌زانین راڤه و لێكدانه‌وه‌ی بۆ بكه‌ین...
له كۆتاییدا هیوادارم كه‌س تێبینیه‌كانم به نیازێكی خراپ وه‌رنه‌گرێت و به ئینساف و دادپه‌روه‌ریه‌وه تێبینیه‌كان وه‌ربگرێت...
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
([1]) رواه مسلم في صحيحه 1/145، (162)، وأحمد 3/148، (12527)، والسلسلة الصحيحة للألباني 10/193، (3956).
([2]) رواه أحمد 3/286، (14082)، والحاكم 2/622، (4082)، وقال الإمام أحمد: إسناده صحيح على شرط مسلم.
