له‌وه‌ته‌ی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژردن ده‌ستی پێكردووه، هه‌ریه‌ك له لیسته‌كان به‌جۆرێك ریكلام بۆ خیان ده‌كه‌ن، له له‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه‌شدا هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندان وه‌ك به‌شێك له‌و كه‌رستانه‌ی ریكلامی هه‌ڵبژا
ردن به‌كار هێنراون، دیاره ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ش به شێكیان به گۆرانی یاخوود به سازدانی ئاهه‌نگ و كۆنسێرت ئه‌و به‌شدارییه‌ی خۆیان نواندووه..
به هه‌ر حاڵ بابێمه سه‌ر ناوه‌رۆكی مه‌به‌ستی نووسینه‌كه‌م، ئه‌ویش له‌م یه‌ك دوو رۆژه‌دا هه‌واڵی ئه‌وه‌مان به‌رگوێ كه‌وت گوایه گۆرانیبێژ (ئه‌ژده‌ر وه‌هبی) بری (200) هه‌زار دۆلاریان پێداوه بۆ سازدانی دوو كۆنسێرت له هه‌ولێر و سلێمانی به‌ڵام گوایه ئه‌و براده‌ره وه‌ك كه‌سێكی به‌هه‌ڵوێست ئه‌و ریكلام كردنه‌ی ره‌تكردۆته‌وه، به‌هه‌ر حاڵ دوای بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه هه‌ر لیسته و به‌جۆرێك شك و گومانی خسته سه‌ر لیستی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی، كه دیارتریان لیستی (گۆران) و لیستی (كوردستانی) بوو، كه هه‌ریه‌كه‌یان به جۆره‌ێك شكی له‌وه‌ی تر بوو، به‌هه‌ر حاڵ (ئه‌ژده‌ر وه‌هبی) وه‌ك سیاسه‌تێكی خۆی مه‌به‌ستی له‌و لێدوانه‌دا ئه‌وه بووه له هه‌ردوو لا بیخوات و كه‌س له خۆی نه‌رده‌نجێنی، چۆن.. ؟ به‌ڵام من لێره‌وه په‌رده له سه‌ر هه‌موو راستیه‌كان لاده‌به‌م و هه‌موو خوێنه‌ران ئاگادار ده‌كه‌مه‌وه، چۆن... ؟؟؟
فه‌رموون به جوانی بیخوێننه‌وه:..
یه‌كه‌م ئه‌ژده‌ر وه‌هبی خوشكه‌زای هونه‌رمه‌ند (حمه جه‌زا) یه و ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ش زیاتر له هه‌موو هونه‌رمه‌ندێكی كورد له یه‌كێتی سوتمه‌ند بووه، ئه‌وه‌تا له شاری سلێمانی وه‌ك شاهان كۆشكیان بۆ دروست كردووه و ناوه ناوه‌ش له مه‌جلیسی به پرسه‌كانی ئه‌واندا پاره‌یه‌كی ئه‌ستوور و پارویه‌كی چه‌ور ده‌خوات له به‌رامبه‌ر گوتنی چه‌ند گۆرانییه‌ك بۆ ئه‌وان، به شایه‌تی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك ئه‌ژده‌ر له رێگه‌ی ئه‌وه‌وه واته خاڵه هونه‌رمه‌نده‌كه‌ی هه‌موو جاره‌ێك پاره‌ی بۆ خودی خۆی و كاره ناهونه‌رییه‌كانی وه‌رگرتووه، ته‌نانه‌ت له رێگه‌ی یه‌كێتی نیشتمانیه‌وه نێردرا بۆ ئه‌وروپا.. ئه‌وه‌یان تا ئێره
خاڵی دووه‌م پێش یه‌ك هه‌فته براده‌رانی (لیستی گۆران) په‌یوه‌ندی به ئه‌ژده‌ره‌وه ده‌كه‌ن وه‌ك هه‌ریه‌ك له هونه‌رمه‌ندانی گۆرانیبێژ (كه‌مال محمه‌د و عه‌تا محه‌مه‌د) و كۆمه‌ڵێك له هونه‌رمه‌ندانی تر گۆرانی بۆ لیستی گۆران بڵێت یاخوود كۆنسێرت ساز بكات بۆیان، ئه‌ژده‌ر له‌سه‌ره‌تادا زۆری پێ خۆش ده‌بێت چونكه ئه‌و له هه‌نده‌رانیشه‌وه په‌یوه‌ندی پێوه كرا بوو له لایه‌ن لیستی گۆرانه‌وه به‌و ئامانجه هاته‌وه كه‌وا به‌شداریی پرۆسه‌ی ریكلام كردن بكات بۆ لیستی گۆران، به‌ڵام (حمه‌مه‌جه‌زا) ی خاڵۆی ئه‌ژده‌ر به‌و باسه ده‌زانێت و لێناگه‌ڕێت ئه‌و كاره بكات، ده‌نگو باسی ئه‌و ریكلام كردنه‌ی ئه‌ژده‌ر له ناوشاری سلێمانی و هه‌وڵێر و ئه‌وروپا زۆر به شێوه‌یه‌كی فراوان بڵاو ده‌بێته‌وه، ئیتر ئه‌ژده‌ر له‌لاریه‌ن چه‌ند به‌ر پرسێكی یه‌كێتیه‌وه بانگهێشت ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌و كاره په‌شیمان ببێته‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌وان بڕه پاره‌یه‌كی باشی پێده‌ده‌ن وه‌من ئێستا به‌دوا داچوون له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌م كه بزانم چه‌ند پاره‌ی وه‌رگرتووه تاوه‌كو بۆ تان بنووسم به‌ڵام هه‌ر كاتێك ده‌ستم كه‌وت رێژه‌ی پاره‌كه‌تان بۆ بڵاو ده‌كه‌مه‌وه، به‌ڵام سه‌یر له‌وه دایه براده‌رانی به‌ڕێزی (كوردستان پۆست) بۆچی ریكلامی بۆ ده‌كه‌ن ئاخر ئه‌و ناهونه‌رمه‌نده وه‌ك چێشتی مجێو‌ر ده‌یه‌وێ له‌هه‌ردوو مه‌جنه‌ڵه‌كه‌دا بیخوات كه‌چی ئێوه‌ش وه‌ك ستایش و پیاهه‌ڵدان باسی ده‌كه‌ن..
بۆزیاتر روونكردنه‌وه و گه‌واهی بۆ قسه‌كانم دوێنێ له یه‌كێك له رادیۆیه‌كان كه وابزانم رادیۆی ده‌نگی كوردستانی پارتی دیموكرات بوو، ئه‌ژده‌ر راسته‌و خۆ له‌سه‌ر هێڵی ته‌له‌فۆن باسی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی خۆی ده‌كرد و به‌ڵام هه‌ر نه‌ی ده‌ویست ناوی ئه‌و لیسته بلێت ئه‌و پاره‌ی پێداوه و بێژه‌ره‌كه‌ش چه‌ند جارێك رووبه‌رووی ئه‌و پرسیاره‌ی ده‌كرده‌وه به‌ڵام ئه‌ژده‌ر خۆی له پرسیاره‌كه ده‌دزیه‌وه و نه‌ی ده‌دراكاند، ئیتر له‌ناو قسه‌كانی دا ئه‌ژده‌ر قسه‌یه‌كی زۆری سه‌یری كرد و گوتی (من پێم سه‌یره لیستێك به ته‌مای گۆرانكاری بێت له‌م وڵاته نازانم چۆن پاره‌یه‌كی وا زۆر بۆ هونه‌رمه‌ندێكی گۆرانیبێژ دابین ده‌كات، له‌كاتێكدا ئه‌و پاره‌یه ده‌توانرێت به سه‌رده‌یان ماڵی شه‌هید و ئه‌نفال كراوه‌كان دابه‌ش بكات) ئیتر لێره‌وه ده‌ركه‌وت كه ئه‌ژده‌ر ئه‌و لیسته‌ی پاره‌كه‌ی پێداوه لیستی گۆران بووه.
حگه له‌وانه‌ش رۆژنامه‌ی (هه‌ولێر) له ژماره‌ی رۆژی پێنج شه‌ممه به شێوه‌یه‌كی گه‌وره‌و فراوان یه‌كه‌م رۆژنامه بوو ئه‌و باسه‌ی ورووژاند، ئاخر من به ئێوه ده‌ڵێم رۆژنامه‌یه‌كی وه‌كو هه‌ولێر كه زمان حاڵی پارتیه و مه‌كته‌بی ناوه‌ندی پارتی سه‌رپه‌رشتی بڵاو كردنه‌وه‌ی ده‌كات چۆن به‌و شێوه‌یه ئه‌و دیمانه‌یه‌ی ئه‌ژده‌ر بڵاو ده‌كاته‌وه و ریكلامی بۆ ده‌كات.. ؟ كه وابزانم هه‌مان ده‌قی ئه‌و لێداوانه‌یه ئێوه‌ش بڵاوتان كردۆته‌وه.. ؟
جگه له‌وانه‌ش ئه‌ژده‌ر وه‌هبی له‌و ئێوارنه دا له دانیشتنێكدا له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێك له براده‌رانی خۆی و براده‌رانی كه‌ناڵی ئاسمانی كوردسات، كه یه‌كێكه له‌و كه‌سانه دۆستێكی نزیكی خۆمه بۆی گێرامه‌وه و گوتی ئه‌ژده‌ر گوتویه‌تی ئه‌م جاره‌یان گرده‌كه‌ی كاك نێشراوان ناتوانێت (4) كورسیش به‌ده‌ست بهێنێت ئه‌گه‌ر به ته‌مای ئه‌و مناڵ كار و ئه‌و گه‌نجانه بێت كه ئێواران له شه‌قامی سالم بۆی هه‌ڵده‌پرن، هیچ كه‌سێك ناتوانێت ببێت به به‌دیلی پارتی و یه‌كێتی، ئه‌ژده‌ر ده‌رباره‌ی ئه‌و پاره‌یه گوتی براده‌رانی گۆران ئه‌و هه‌موو پاره له كوێ دێنن ئاخر ئه‌وان له ته‌لفزیۆنی (KNN) ئێواران ژماره‌ی حیسابی خۆیان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك هاوكارییان بكات، كه‌چی دێن به ده‌یان ده‌فته‌ر دۆلار له گۆرانیبێژان سه‌رف ده‌كه‌ن، ئاخر به‌و جۆره ده‌یه‌وێت گۆرانكاری بكات، ئیتر به‌ده‌م خواردنه‌وه‌ی شه‌راب ده‌ستیان ده‌كرده پێكه‌نین و براده‌رانی كوردساتیش ده‌یان گوت ده‌ی بابزنین گۆران چی ده‌كات.
بۆیه‌وه لێره‌وه هه‌موو خه‌ڵك ئاگادار ده‌كه‌مه‌وه كه ئه‌ژده‌ر ئه‌و لێداوانه‌ی له دژی براده‌رانی گۆران داوه ئیتر با ئه‌وانیش ئاگاداربن له فیكه‌ی ئه‌و جۆره هونه‌رمه‌ندانه و براده‌رانی كوردستان پۆست ئێوه‌ش ئه‌و لێداوان لابه‌رن تكایه به هه‌ڵداچوون.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
