به‌ڕێزان ئه‌م دونیایه به‌درێژایی مێژوو زۆر سه‌رده‌م و چاخ به‌خۆو ه بینیوه‌و به‌درێژای مێژووی مرۆڤایه‌تی زۆر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ش حوكمڕانی
ده‌سه‌ڵات داریان تیادا كردوه، له‌ویشدا كه‌سانێك نزیك بوونه‌وه‌ی خۆیان به‌فه‌رسه‌تێك زانیوه له‌ده‌سه‌ڵات داران و له‌سه‌ر حیسابی خه‌لكی تر خۆیان پێگه‌یاندوه وپشتگیریان له‌و ده‌سه‌ڵاته كردوه كه بونه‌ته دارده‌ست و چاوساغی ئه‌وان و ده‌ستیان كردوه به‌ماستاو كردن بۆ ده‌سه‌ڵات تاوه‌كو زیاتر خه‌لكی زیاتر له‌ده‌وریان كۆ ببنه‌وه‌وته‌مه‌نی زوڵم وسته‌میان درێژتر بكه‌نه‌وه ده‌سه‌ڵات دارانیش ئه‌م جۆره كه‌سانه‌یان بۆ خۆیان قۆستۆته‌وه‌و ده‌میان تیركردوون ئه‌وانیش چاویان كویر بوه به‌رامبه‌ر به زوڵمیان باشترین كه‌سیش له هه‌موو سه‌رده‌مێكدا بۆ ده‌سه‌ڵاتداران پیاوانی ئاینی بوون با له فیرعه‌ونه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین وه‌زیره‌كه‌ی هامان بوو چۆن توانی فرعون توشی ئه‌و هه‌ڵه یه بكات وچۆن نه‌خشه‌ی بۆ داده‌نا، له‌سه‌رده‌می حه‌زره‌تی عیسا علیه السلام چۆن پیاوانی ئاینی جوله‌كه دژایه‌تیان كرد و له‌گه ڵ پاشادا چ نه‌خشه‌یكیان بۆ دانا تا دوایی. هه‌موو ده‌سه‌ڵاتداران موسته‌شاریان هه‌بووه زۆریشیان پیاوانی ئا ینین دیاره كوردیش وه‌ك ئه‌وان هه‌مان سیاسه‌تی هه‌ڵبژاردوه بۆشتان ده‌سلمێنم ماوه‌یه‌ك مه‌لا ئه‌حمدی خانقا ومه‌لا رشید گه‌ردی ومه‌لا عومه‌ری چنكیانی (كه براده‌رێكی جێی متمانه پێی وتم له‌سالانی 1996-1997مه‌لاعومه‌رمحازه‌ره‌ی بۆ ده وتین ئێمه‌ش ده‌عوتمان كرد بۆ نان خواردن له‌كاتی چونی بۆ سه‌ر ئاو كه له‌جۆگه‌له‌ی ئاو په‌ڕیه‌وه پیناسی لقی چواری پارتی له‌گیرفانی كه‌وته خواره‌وه منیش هه‌ڵم گرته‌وه دوایی دامه‌وه به مه‌لا عومه‌ر ئه‌ویش له‌شه‌رمان لامان نه‌مایه‌وه‌و حوزرێكی هێنایه‌وه بۆ رۆِیشتن) ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ دیاره ده‌سه‌ڵاتدارانی دیكتاتۆر كه‌سانیك كه زه‌ره‌ری بۆ كورسی ده‌سه‌ڵات نه‌بی ئه‌وانیش ئه‌م جۆره‌یان قبوڵه به‌ڵام ئه‌م سیاسه‌ته تاسه‌ر ئیسقان سه‌قه‌ته‌و قبوڵ ناكرێ چونكه نزیكبونه‌وه له‌ده‌سه‌ڵاتداران به‌تایبه‌تیش پیاوانی ئاینی دیكتاتۆری دێننه به‌رهه‌م دوایش خۆیان زه‌ره‌ر مه‌ند ده‌بن. بائاماژه به‌هه‌ندێ كه‌س بكه‌ین كه به‌نزیك بوونه‌وه له‌ده‌سه‌ڵات به‌تایبه‌تیش بنه ماڵه چیان به‌سه‌ر هاتوه مه‌لا ئه‌حه‌ی شاعیر دوای ئه‌وخزمه‌ته‌ی به‌بنه‌ماڵه به‌موفلیسی مایه‌وه هه‌م له‌ماڵ هه‌م له ریزو قه‌در مه‌لا رشید گه‌ردی دوای ئه‌و ماستاو چیه‌تیكردی بۆ بنه‌ماڵه دواییش سوك و ریسوابوو، له ئیسلامیه‌كانیش مه‌لا غه‌نی دوای نزیك بونه‌وه‌ی له بنه‌ماڵه له‌ناو خه‌لك بزوتنه‌وه‌ش هه‌روا سوك بووشیخ زانا به‌چاوی خۆتان دیتتان چیان به‌سه‌ر هێنادوای ئه‌وه‌ی له‌كاتی چوونی بۆ لای مه‌سعودو نیچیرو كه‌ریم سنجاری بێئه‌وه‌ی له‌ده‌رگا بدات دوایش به‌قاتل و زیناكارو نێر باز پیشانی جه‌ماور درائیستاش نۆره‌ی عومه‌ر چنكیانی بوو به‌ڵام ده‌بینم د. به‌شیر خۆی پێش مه‌لا عومه‌ر خست به‌حیسابی ئه‌وه‌ی كاری زیاتری پێده‌كرێت و ده‌توانیت هیچ نه‌بی یارمه‌تی دكتۆراكه‌ی پیشتوان ێادق بدات به‌راستی كه‌بینیم خۆی كاندید كردوه له‌سه‌ر ئه‌و لیسته خه‌ریك بوو شۆك بمگرێ وتم ده‌بێ ئه‌مه ڕاست مه‌لا به‌شیر ئه‌م هه‌موو گه‌نده‌ڵیه ی نه‌دیبێ وئه‌و زوڵم و سته‌مه وگه‌نده‌ڵیه‌ی ئه‌م دوولیسته به‌رامبه‌ر به‌گولی كوردی نه‌دیبێ به‌ڕاستی كارێكی زۆر ناشیرینت كردوه له‌وه‌ی بوكه‌كه‌ت گه‌لێك ناشیرینتره به‌رامبه‌ر به خوا‌و به‌خه‌ڵك به‌راستی تۆ ناتوانی ناشرنیه‌كانی ئه‌و لیسته جوان كه‌یته‌وه ته‌نها تۆ زیاتر پێی ناشیرین ده‌بیت به‌راستی ئه‌وه‌ی سه‌رۆ و سه‌رنوسه‌ری گوڵان وفازیل ده‌باغ وهه‌موو كادیری ڕاگه‌یاندنی بنه‌ماڵه بۆیان نه‌كرا بۆسه‌رخستنی لیستی كوردستان به‌شیر حداد ده‌یه‌ویت بیكات مه‌لا ده‌ته‌وێت ئه‌و مینبه‌ره‌ی مزگه‌وت بۆ شاردنه‌وه وپشتگیریكردنی گه‌نده‌ڵی به‌كار بهێنیت كه زۆربه‌ی خه‌ڵك لێان بێزاره، چونكه ڕووڕه‌شن به‌رامبه‌ر خودا‌و خه‌ڵك مه‌لا به دكتۆڕاكه‌ت ڕاحه‌ت نه‌بووی بویته موسته‌شاری نیچیرو پشتیوان دیسان ڕاحه‌ت نه‌بووی خۆت كاندید كرد بۆ په‌رله‌مان خۆزیا هه‌مووكارێكت كردبا خۆت بۆ سه‌روكایه‌تی هه‌ریم كاندید كردبا ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆیت به‌ڵام ڕاست ناكه‌یت تۆش مه‌لایه‌كی خۆفرۆش ده‌چویت جا نازانم سه‌ر به بنه‌ماڵه ی یان میتی تۆوركیت ده‌نا پارتیش وه‌ری ناگرتیت دوباره ابن العلقمیمان لێ ژیایه‌وه‌ونازانم چ وه‌ڵامێكت بۆ كۆمینته‌كان هه‌بوو ئه‌وش نا چ وه‌ڵامێكت بۆ حزور خودا پێه گه‌یشتمه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی تۆش له‌وان گه‌نده‌ڵتری خه‌یانه‌ت كار تری تاكو ئیستا كوری خه‌ڵكت به‌كوشت ئه‌دا و بۆ جیهادت هان ده‌دان ده‌ت ووت به‌قوربانی ئه‌و گولله‌یه ده‌بم كه به‌ر سینگم بكه‌وێت ئیستا چی ده‌ڵێت ده‌ڵێی به‌قوربانی ئه‌و سوكایتیه‌بم كه مام وبرازاكه پێم ده‌كه‌ن ده‌ڵیت به‌قوربانی ئه‌و كورسیه بم كه پارتی پێم ده‌دات ده‌ڵێت به‌قوربانی ئه‌و پارتیه بم كه‌به‌رنامه‌ی ئیسلام سه‌رده‌خات به‌سه چیتر به‌ناوی ئاینی پیرۆزی ئیسلام خۆڵ مه‌كه‌نه چاوی خه‌ڵكی فه‌قیرو هه‌ژار نازانم له‌مه زیاتر چی بڵێم مادام وایه تۆش به‌سه‌راحه‌ت وه‌ك ئه‌و مه‌لایانه بڵی به‌قسه‌م بكه‌ن به‌عه‌مه‌لم مه‌كه‌ن چونكه قسه‌و عه‌مه‌لت زۆر لیك دورن و ئاسمان و ڕێسمانن هیوادارم ماموستایانی تری ئاینی ئیسلامی به‌ڕێز وه‌ك جه‌نابی مه‌لا به‌شیر خۆیان له‌وگه‌نده‌ڵیه‌ی هه‌ژده ساڵه به‌رامبه‌ر گه‌له‌كه‌مان ده‌كرێ كوێر نه‌كه‌ن به‌ڕاستی ببن به (العلما‌ء ورثة الانبياء ) نه‌وه‌ك ببن به العلما و تحت امره الحكما و
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
