هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کار عه‌لی هادی له‌شاری حه‌بانیه له‌خواروی ئێراق له‌ساڵی1957 چاوی ژیانی هه‌ڵێناوه له‌ته‌مه‌نی شه‌ش
ساڵیدا نیشته‌جێی شاری به‌غدادبووه هه‌رله‌ته‌مه‌نی هه‌ره‌زه‌کاری دا عه‌شقی هێل کاری وڕه‌نگه‌کان بووه له‌ناوه‌ڕاستی ساڵانی حه‌فتاکان به‌ره‌ووڵاتی ئیتاڵیاڕۆیشتووه بۆمه‌به‌ستی خوێندنووخۆپه‌روه‌رده‌کردنی زیاتر له‌بواری هونه‌ری
شێوه‌کاری داعه‌لی هونه‌رمه‌ند هه‌رزۆرزووشاره‌زای شێوازی هونه‌ری هاوچه‌رخ ده‌بێت به‌م هۆیه‌وه‌ش چه‌شه‌ی هونه‌ری گه‌شه‌ده‌کاتوو تاله‌ئاکام ده‌بێته قوتابی ئه‌کادیمیای هونه‌ره‌جوانه‌کان له‌شاری بوژانه‌وه‌ی هونه‌ر واته شاری فلۆڕه‌نساهونه‌رمه‌ند وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك به‌شێوه‌یه‌کی زانستی له‌بواره‌کانی هێل کاری و به‌کارهێنانی ڕه‌نگه‌کان خۆی په‌روه‌رده‌ده‌کات به‌تایبه‌تیش له‌بواری ئۆتۆپۆرترێتووسروشتی کپ هه‌روه‌ها ده‌یمه‌نه‌کانی سروشت له‌کۆتایی ساڵی 1982 دیبلۆمی ئه‌کادیمیای هونه‌ره‌جوانه‌کان وه‌ده‌ست ده‌هێنێ. هونه‌رمه‌ند له‌ساڵی 1983 به‌ره‌ووڵاتی فه‌ڕه‌نسا به‌ڕێ ده‌که‌وێت وله‌شاری پارس پایته‌ختی هونه‌روئه‌ده‌بووجوانی نیشته‌جێ ده‌بێت عه‌لی په‌ره‌به‌خوێندن ده‌دات له‌پارس و بڕوانامه‌یه‌کی لیسانسی هونه‌ری ولیسانسێکی فێلۆسۆفی وه‌رده‌گرێت له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1992له‌هه‌رێمی بغۆتان له‌شاره خنجیلانه‌که‌ی سان مالۆنیشته‌جێ بووه‌وخاوه‌نی ئه‌تلیه‌یه‌کی خۆیه‌تی بێگومان زه‌حمه‌ته بتوانیین نکۆڵی له‌وه‌بکه‌ین که‌کاریگه‌ری سروشته‌جوانه‌که‌ی شاری سان مالۆکه سروشتێکی سه‌رده‌ریایه به‌شێوه‌یه‌کی زه‌قوو به‌رفره‌وان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خۆی خستۆته سه‌رکاره‌هونه‌ریه‌کانی هونه‌رمه‌ند گریمان بۆ قۆناغێکی تایبه‌تیش بێت بۆیه‌ش به‌دڵنیایه‌وه‌ده‌ڵێم عه‌لی هادی به‌رده‌وام کۆششی کردوه‌له‌ڕێگای تاقیکردنه‌وه‌هونه‌ریه‌کانوو به‌رهه‌م هێنانی یه‌ك له‌دوای یه‌ك ژماره‌یه‌ك له‌خاڵه سه‌ره‌کیه‌کانی مه‌به‌ستی خۆی بپێکێت یان گه‌ڕانووسوڕانێك ئه‌نجام بدات له پێناوی دۆزینه‌وه‌ی ناسنامه‌یه‌کی تایبه‌ت به خودی هونه‌رمه‌ند له پڕۆژه هونه‌ریه‌کانی به‌مه‌رجێك هونه‌رێك بخوڵقێنێ که ڕاسته‌وخۆپه‌یوه‌ند داربێت به‌خودی که‌سایه‌تیه‌که‌ی هونه‌رهه‌ند و باره‌دروونیه‌که‌ی تێیدا ده‌ژیت بێگومان وه‌ك ئاشکرایه که قولبوونه‌وه‌له هونه‌رو زانستی جوان زانی واته ئێستیاتیکا مه‌رجێکی سه‌ره‌کیه بۆ هه‌رهونه‌رمه‌ندێك گه‌ربیه‌وێت قولبێته‌وه‌له کاری هونه‌ری هه‌رئه‌وزانسته‌شه که‌جۆرێك له گه‌ڕانی ده‌روێشیانه دروست ده‌کات له‌ناخی هونه‌رمه‌ندان بۆوه‌ی زیاتر لێکۆڵینه‌وه‌وگه‌ڕانه‌کانیان چڕتروپڕتربکه‌ن به‌دوای نهێنیه شاراوه‌کانی ژیان و چیڕۆکه ئه‌فسووناویه‌کانووخه‌ڕافیه‌کان هه‌روه‌هاپه‌یامه یاوه‌ریه‌کانی یه‌زدانوو ئاسمان که هونه‌رمه‌ندان به‌ره‌و جۆرێك له فه‌لسه‌فه‌ی سۆفیزم ده‌بات ئه‌م هه‌ڵسووکه‌وتوو خه‌سڵه‌ته‌ش له لایه‌ن هونه‌رمه‌ند عه‌لی هادی به‌دی ده‌کرێت. گه‌لۆهونه‌رمه‌ند له‌نێوانی دووکالتووری جیاواز که یه‌که‌میان ڕۆژهه‌ڵاتیه‌و ڕاسته‌وخۆش په‌یوه‌نداره به ژیانی مندڵی وبیره‌وه‌ریه‌کانی هه‌ره‌زه‌کاری واته ڕونتر ئه‌وته‌مه‌نه ناسکه‌ی که‌مرۆڤ دێت دۆزینه‌وه‌یه‌ك بکات به‌دوای که‌سایه‌تی خۆی یان خۆی بناسێت ئه‌وه‌نمونه‌ی قۆناغی یه‌که‌م قۆناغی دووه‌م ئه‌وکالتووره ڕۆژئاوایه‌یه که‌ئیمڕۆهونه‌رمه‌ند نمونه‌ی کالتوورێکی نامۆ هه‌لسووکه‌وتی له‌گه‌ڵده‌کاتوو ده‌یه‌وێت خۆی له‌گه‌ڵ بگونجێنێت واته سه‌باره‌ت به‌هونه‌ره‌که‌ی تێك هه‌ڵکێشانوو گرێدانێك له‌نێوانی هه‌ردووکالتووره‌کان درووست بکات به‌دوای به‌رهه‌م هێناێك بکه‌وێت که‌سیمای هونه‌رێکی هاوکات هاوچه‌رخ بێت و وه میکستێك بێت له‌هونه‌رێکی رۆژهه‌ڵاتی و ڕۆژئاوایی به‌بێ ئه‌وه‌ی بایی و به‌ها هونه‌ره‌یه‌کانی هونه‌ری هاوده‌م گوێ بخات. گه‌لۆ ئه‌گه‌رله‌ڕوانگه زانستی ده‌روون ناسیه‌وه کاره هونه‌ریه‌کانی عه‌لی هادی هه‌ڵگێرو وه‌رگێرکه‌ین به‌تایبه‌تیش له شێوازی ئه‌بستراکت هونه‌رمه‌ند به‌رله‌چه‌ند ساڵێك پێش له‌ئیمڕۆ رێژڕه‌نگیه‌کانی زیاتر خۆیان لاده‌دا به‌ره‌و په‌له ڕه‌نگی ڕه‌ش وشین و مۆری تۆخ بێگومان ئه‌گه‌ر له‌لایه‌نی ده‌روونیه‌وه شڕۆڤه‌یه‌کمان هه‌بێت بۆ ئه‌م جۆره ڕه‌نگانه ده‌کرێت بێژم قۆناغێکی ڕابوردووی هونه‌رمه‌ند بووه بیره‌وه‌ریه‌کانی تاڵی زارۆکی ئه‌وبوون له‌وسه‌رده‌مانه‌ی له شاری به‌غداد ژیاوه جۆره وون بوونێکی که‌سایه‌تی و ناسنامه‌ی پێوه‌دیاره‌یان جۆرێك له‌خنکانی ئازادیه‌کانی ده‌ربڕینووهه‌ستی خه‌مڵاندنی به‌رهه‌مه ڕه‌نگیه‌کانی پێوه‌دیاره. به‌ڵام به‌دیده‌نی به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌م دوایه‌ی هونه‌رمه‌ند که خۆیان به پێچه‌وانه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی پێشتر پیشان ده‌ده‌ن واته ڕوونتر ڕه‌نگ ڕێژیه‌کان به‌ره‌و کاڵبوونه‌وه‌ده‌چن ڕه‌نگه‌کان خۆیان له‌په‌له ڕه‌نگی زه‌ره‌دوونارنجی و ئوکه‌ری کاڵووپله‌دارکردنی ڕه‌نگی شین ده‌دۆزیته‌وه لێره هونه‌رمه‌ند دڵنیامان ده‌کاته‌وه‌له‌وه‌ی که باره ده‌روونیه‌که‌ی به‌ره‌و ڕه‌وشێکی ئارام بردووه جۆرێك له‌ئازادی ده‌ربڕینوو ئازادی کاری هونه‌ری پێوه‌دیاره‌واته ده‌کرێت ئه‌و قۆناغه ناوزه‌د بکه‌ین به قۆناغی به‌رهه‌مێکی ئاره‌زوومه‌ند. ئه‌گه‌رچی هونه‌رمه‌ند دووره له‌وڵاتی دایك و هونه‌ری ڕۆژئاوایی و ڕه‌نگه ڕۆژئاوایه‌کان زاڵن به‌سه‌ر هه‌ستوو هزری هونه‌رمه‌ندبه‌ڵام هونه‌رمه‌ند به‌شێوه‌یه‌کی نه‌ستی خۆی ده‌ربازکردوه له دڵه‌ڕواکێی کاری هونه‌ری و دوور که‌وتۆته‌وه له‌نائارامی و نامۆیی. به‌ڵك و به پێچه‌وانه‌وه چه‌شه ڕه‌نگیه‌کان له‌ئازادبووندان واته ڕه‌نگه‌کانی نمونه‌ی زه‌ردووسورو نارنجی و سپی و ڕه‌ساسی و شینی کاڵ تادێن به‌ره‌و کاڵبوونه‌وه ده‌ڕۆن. به‌ڵام پرسیارمان لێره ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌و گۆڕانکاریانه له به‌رهه‌می هونه‌ریدا ده‌کرێت ناوزه‌دیان بکه‌ین به گۆڕانکاری بنه‌ڕه‌تی یان ئایا له‌ڕستی دا کاڵبوونه‌وی کێشه ڕامیاری کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانن که چه‌ندین سه‌ده‌یه گه‌لو نیشتمانه‌که‌ی هونه‌رمه‌ند پێوه‌ی ده‌ناڵێنن یان گۆڕانکاری کاتین و مه‌به‌ستی تر ده‌شارنه‌وه‌و له‌خۆده‌گرن. ئه‌مانه‌ش جۆره پرسیارێکن ته‌نهاو ته‌نهاڕاستی وه‌ڵامه‌کانیان له‌لایه‌ن خودی هونه‌رمه‌ندن. مخابن ئه‌گه‌ر ته‌نهاش بمانه‌وێت باس له زانستی جوان زانی بکه‌ین له به‌رهه‌مه‌کانی عه‌لی هادی دووره په‌رێزیش بووه‌ستین له کاردانه‌وه‌ده‌روونیه‌کان و سایکۆلۆجیه‌کان سه‌باره‌ت به کاره هونه‌ریه‌کانی هونه‌رمه‌ند بێ تۆژینه‌وه‌یه‌کی زانستی جوان زانی تابلۆکانی هونه‌رمه‌ند باشترین گه‌واهین بۆ ته‌ماشاڤان و ڕه‌خنه گرانی هونه‌ری شێوه‌کاری که تا چه‌ند به‌رهه‌می چه‌شه به‌خشن یان تا چه‌ند بینه‌ر ده‌وروژێنن ئه‌گه‌ر بێ توو هونه‌رمه‌ندیش به پاکانه‌و به‌سۆزێکی ئێستیاتیکی ڕێبازه‌هونه‌ریه‌که‌ی گرتبێته به‌ر. ئه‌گه‌ر له‌و نووسینه باس له به‌رجه‌سته کردنی و پێشکه‌ش کردنوو ده‌ربڕینی بابه‌تیش بکه‌ین له به‌رهه‌مه‌کانی هونه‌رمه‌ند بێگومان ئاماده‌یی بابه‌ت له ڕێگاکانی ئێستیاتێکاوه‌ده‌رك ده‌که‌ین. به‌ڵام ئایا له‌و کارانه‌ی دوایی مه‌رجه بابه‌ت سه‌رنج ڕاکێشه‌ر بێت یان ورووژێنه‌ر و پڕ له‌جوله‌ی زیندویانه دابن یان مه‌رجی یه‌که‌می هونه‌رمه‌ند ئه‌وه‌یه که به‌رچه‌شه‌بوونی جۆرێك بێت له‌به‌رهه‌می هونه‌ری دوور له ناوه‌ڕۆك و له‌بابه‌ت به‌رانبه‌ر به ته‌ماشاڤان. به‌هه‌ر جۆرێك بێت ئه‌رکی هونه‌رمه‌ندان به‌گشتی خۆئاماده‌کردن و وه‌گه‌ڕخستنی هزره بۆ په‌سند کردنی بابه‌ت به‌هه‌مووجۆره‌کانی وه‌هه‌رشتێکی ده‌رك کردن پێشکه‌شمان ده‌کات. بۆیه‌ش ده‌مه‌وێت بێژم ئه‌رکی هونه‌رمدندی خاوه‌ن هه‌ڵوێست ئه‌وه‌یه‌که‌گشت ئه‌و به‌رسیڤانه خه‌په‌بکات که له‌گه‌ڵ به‌به‌تدا بێ سۆزن واته روونتر گه‌ره‌که په‌یوه‌ندی نێوانی ده‌رونوو بابه‌ت ڕاست گۆیی بپێکن هونه‌رمه‌ند خۆی دووره په‌رێزنه‌گرێت له ناوه‌ڕۆك و بابه‌ت بێ گومان جۆرێك له بۆچونی وا ته‌نها هونه‌رمه‌ند عه‌لی هادی ناگرێته‌وه به‌ڵك و ئه‌رکی گشت هونه‌رمه‌ندانه له گۆڕه‌پانی هونه‌ر.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
