ڕۆژی12/06/2009 ڕۆژێکی جیاوازتر بوو له ژیانی ئاسایی ڕه‌وه‌ندی کوردی له شاری بێرمینگهامی به‌ڕیتانیا، بوو به سه‌ره‌تایه‌ک بۆ ناساندی هونه‌ر و که‌لتووری ڕه‌سه‌نی کوردی له‌و شاره‌دا. وه‌ک نه‌ریتێکی ساڵانه له ئه‌وروپا له مانگی شه‌شی هه‌موو ساڵێکدا کوچه‌کانی هه‌موو شارێک به ئاهه‌نگی که‌لتوره جیاوازه‌کان ده‌ڕازێته‌وه، شاری بێرمینگهامیش که دووه‌م شاری به‌ڕیتانیایه، وه په‌نابه‌رێکی زۆری کورد له خۆده‌گرێت، بێ به‌ش نه‌بوو له‌و که‌رنه‌ڤاڵه، به ئاماده‌بوونی کۆمه‌ڵێ هونه‌رمه‌ندی گه‌نجی کورد به به‌رگی کوردی و به ده‌نگی میوزیکی ڕه‌سه‌نی کوردی توانیان مشتێ له که‌لتوور و هونه‌ری کوردی پێناسه بکه‌ن بۆ ئاماده‌بوانی فیستیڤاله‌که، ئه‌گه‌ر چی ساڵانی ڕابردوو هه‌ندێ گه‌نجی کورد به‌شدار ده‌بوون له‌و بۆنه‌یه‌دا، به‌ڵام ئه‌فسوس نه‌یان ده‌توانی ئه‌و په‌یامه وه‌کو خۆی بگه‌یه‌نن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ کاتێک ئامێرێکی بیانی وه‌کو (ئۆرگ) ناتوانێت ده‌نگی ڕه‌سه‌ن و ئاوازی فۆلکلۆری کوردی پێناسه بکات بۆ گوێگر. خۆش به‌ختانه ئه‌مساڵ ئه‌م لاوانه‌ی که له وێنه‌که‌دا ده‌رکه‌وتوون ئه‌وانیش (بڵند مه‌هدی به تار، ئاریا موهد به زه‌ڕب و ده‌ف، ڕێباز عه‌بدوڵا به که‌مان، کۆڕه‌ش ڕافیعی به سه‌نتوور، هیوا جاف به گۆرانی و ده‌ف له‌گه‌ڵ پشتیوان به عود) مۆسیقایه‌کیان پێشکه‌ش کرد که مرۆڤ زۆر به سه‌ربه‌رزیه‌وه خۆزگه‌یی ده‌خواست بڵێت ئه‌وه میوزیکی نه‌ته‌وه‌که‌ی منه، ئه‌وه گۆرانی و ئاوازی نه‌ته‌وه‌که‌ی منه، ئه‌وه جل و به‌رگی نه‌ته‌وه‌که‌ی منه، ئه‌وه ڕه‌وشتی هونه‌رمه‌ندی نه‌ته‌وه‌که‌ی منه، که سه‌ره‌نجی هه‌موو ئاماده‌بوانیان ڕاکێشابوو، له‌گه‌ڵیدا کورده‌کان هه‌ناسه‌ی ئۆخه‌ییان هه‌ڵده‌کێشا، چه‌نێ جوان بوو ئه‌و ساتانه که منداڵ و گه‌نج و گه‌وره ده‌ست خۆشیان ده‌کرد و چه‌پڵه‌ی لێده‌دا.
له پاش پیرۆزبای کردن له‌م گروپه جوانه، ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌یان به بیر بهێنمه‌وه که هونه‌ر ئه‌رک و به‌رپرسیارێتی خۆی هه‌یه، هیوادارم ئه‌م گروپه ئه‌و به‌رپرسیارێتێ بگرنه ئه‌ستۆ و چیتر ڕێنه‌ده‌ن که خه‌ڵکی بێ توانا، گوزارشت له کورد و هونه‌ره‌که‌شی بکه‌ن. وه ئه‌و سه‌ره‌تایی که له‌سه‌ره‌وه شرۆڤه‌م کردووه ببێت به شۆڕشێک بۆ ناساندنی هونه‌ر و که‌لتووری ڕه‌سه‌نی کوردی به ئاوازه ڕه‌سه‌نه کوردیه‌کانیان.
گه‌شبیر ئه‌حمه‌د
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
