له‌کۆتایی مانگی ئه‌پڕیلی هه‌مووساڵێک بۆماوه‌ی دوو ڕۆژ له‌ناوچه‌ی هه‌ممه‌رکوله‌ی (یۆتۆبۆری) که شارێکی گرنگی سویده و له دوای (ستۆکهۆڵم) ی پایته‌خته‌وه بــــــه به پله‌ی دووه‌م شاری وڵاته‌که ده‌ژمێردرێت له هه‌موو بواره‌کانی ژیان دا بـــــه گشتی که‌رنه‌ڤالێکی جوان و قه‌شه‌نگ ساز ده‌کرێت که گرنگیه‌کی زۆری خۆی هه‌یه. !!
له شاری یۆتۆبۆری ژماره‌یه‌کی زۆر ڕه‌وه‌ندی کوردی هه‌موو پـارچه‌کانی کوردوستانی تێداده‌ژی، به‌شێکیان له ناوچه‌ی هه‌ممه‌ر کوله نیشته‌جین بۆیه هــــــــــه‌ر له زوه‌وه توانیویانه ساڵانه به‌شداریه‌کی به‌رچاویان هه‌بێ له‌م که‌رنه‌ڤاڵه‌دا.
کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌کان یه‌کێکه له‌و چه‌ندان کۆمه‌ڵه کوردیــــــه‌ی شاری یۆتۆبۆری له ناوچه‌ی هه‌ممه‌ر کوله ماوه‌ی چه‌ندان ساڵه دامه‌زراوه وه‌ک کۆمه‌ڵــه‌یه‌کی کوردی و گرنگیه‌کی زیاتری داوه به بواری هونه‌ری به‌هۆی ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌که له‌سه‌ر ده‌ستی هه‌ردوو هونـه‌رمه‌ند { دڵشاد ئه‌حمه‌د و عزه‌ت ڕه‌ۆوف } دامه‌زراوه بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش کۆمه‌ڵه‌که گروپێکی قه‌شه‌نگی هه‌ڵپه‌رکی کوردی هه‌یه پێک هاتوه له 38 لاو و گه‌نج {28 کچ و 10 کوڕ } ئه‌م گروپه به‌شداریه‌کی گرنگیان هه‌یه‌له‌هه‌موو بونه‌و یاده‌کاندا له‌شاری یۆتۆبۆری و شاره‌کانی تری سوید و تا ئێستاش له گه‌ڵ هونه‌رمـه‌نده گورانی بیژ وتیپه کوردیه‌کان له سه‌رشاشه‌ی میدیا کوردیه‌کان به تابلۆی هه‌ڵپه‌رکی کوردی زۆر پێشکه‌وتو و ئاست به‌رز به جوانترین جل وپۆشاکی کوردیه‌وه ده‌بینرێن و جێگای خۆیان کردوته‌وه له دڵ و ده‌رونی بینه‌ری کوردا.

شایانی باسه کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره جوانه‌کان وه‌ک کۆمه‌ڵه‌یه‌کی کوردی شاری یۆتۆبـۆری مـــاوه‌ی ده ساڵه به به‌رهه‌مه‌کانیان ساڵانه لـه‌م که‌رنه‌ڤاڵه‌ی ناوچه‌ی هه‌ممه‌ر کوله به‌شداری ده‌که‌ن که گه‌وره‌ترین کــــــه‌رنه‌ڤاڵی وڵاتانی سکاندیناڤیایه، ئــه‌م ساڵیش زیـــاتر له 60 نه‌ته‌وه و گروپ به‌شداری تێدا کــــــردوه، جێگه‌ی خۆشحالیه گـــــــروپی هه‌ڵپه‌رکی کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره جوانه‌کان توانی پلــــــــه‌ی یه‌که‌مین تیپی هــــــــــــونه‌ری به‌ده‌ست بهێنی لــــــــــــــــــــه نێوان به‌رهه‌مه به‌شدار بوه‌کانی هــه‌موو ئـــــــه‌م نه‌ته‌وه و گروپانه‌دا جگه له‌مه‌ش یه‌کێک له لاوه کوڕه‌کان که (هێلڤان مو‌سا سلێمان) نــــــه خه‌ڵاتی پاشای که‌رنه‌ڤاڵه‌که‌ی پێ به‌خشرا.

ئه‌مه‌ش شانازیه‌کی گه‌وره‌یه بۆنه‌ته‌وه‌کـه‌مان و سه‌رکه‌وتنێکی پڕبه‌هایه بۆ هونه‌ری کوردی و سه‌لماندنی توانای ڕه‌وه‌ندی کورده له ئه‌وروپا به‌گشتی و وڵاتی سوید بــــــه
تایبه‌تی، هێلڤان کــه یه‌کێکه لــه لاوه به‌شداربوه‌کانی گروپی هه‌ڵپه‌رکێی کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره جوانه‌کان خه‌ڵکی ناوچه‌ی بادینانی باشوری کوردوستانه و مـــــــــاوه‌ی چه‌ند ساڵێکه لـــه گه‌ڵ خێزانه‌که‌ی لـــــــــــه شاری یۆتۆبۆری له ناوچه‌ی هه‌ممه‌رکوله ده‌ژی و ئێستاش خۆێندکاری قوناخی دواناوه‌ندیه.
هونه‌رمه‌ند دڵشاد ئه‌حمه‌د سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره جوانه‌کانه له هه‌مان کاتیش‌دا راهێنه‌ری هونه‌ری گروپی هه‌ڵپه‌رکیه له کۆمه‌ڵه‌که‌دا و دانــــه‌ری دیزاینی سینارێوی هه‌موو تابلۆ هونه‌ریه‌کانه، ده‌ست خۆشی لێده‌که‌م هیوای سه‌رکه‌وتن وکاری جوانتر
ده‌خوازم بۆ هه‌موو ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه‌که‌یان و هیوادارم ببنه هۆیـــه‌کی سه‌ره‌کی بۆ پێشخستن به‌ره‌و پێشه‌وه چونی هونه‌ر و کولتوری ڕه‌سه‌نی کوریدا.
تێبینی، ، ئاگاداری خۆێنه‌رانی به‌ڕێز ده‌که‌مه‌وه بــــــــــه‌م نزیکانه ڕیپۆرتاژێک لـــــه سه‌ر کۆمه‌ڵه‌ی
هونه‌ره جوانه‌کان و به‌رهه‌مه‌کانی بڵاو ده‌که‌مه‌وه.
ئاسایش عوسمان دانش
سیانزه‌ی مانگی یونی 2009 سوید
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
