شه‌وی 19 له‌سه‌ر 20 له‌به‌رنامه‌ی ئیستاتیکای که‌نالی ئاسمانی کۆره‌ک، له‌چاو پیکه‌وتنێکا له‌گه
ڵ مامۆستای خۆشه‌ویست هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د سالار سازدرابوو، خۆشبه‌ختانه بینه‌رێکی ئه‌و میوانه ئازیزه بووم، ، به‌خۆشیه‌وه گوێم بۆ مێژووێ داهێنانه‌کانی ده‌گرت، ، کاتێ گه‌یشته ساڵی هه‌شته‌کان و باسی له‌وسه‌رده‌مه پڕله‌داهێنان و شاکاره‌کانی خۆی ده‌کرد، هه‌موو ئه‌و ڕۆژانه‌م هاته‌وه یاد که له‌گه‌ڵ هاوڕێکانمدا له‌تیپی سالار، چۆن و به‌چ شێوه‌یه‌ک کارمان ده‌کرد، یادگاریه‌کانم ده‌هاته‌وه یاد، وه‌بیری ئه‌و ڕۆژاگاره پڕله داهێنان و جم‌و جۆڵیه هونه‌ریه‌م ده‌که‌وته‌وه که شاری سلێمانی خرۆشاندبوو. چاوه‌ڕێ بووم هیچ نه‌بێ له قوژبنێکی ئه‌و باسانه‌ی که ته‌نها له چوارچیوه‌ی باسی خۆیدا ده‌خولایه‌وه، به‌دێڕێ باسی ئه‌و ژن و کچه ئه‌کته‌رانه‌شی بکردبایه، که شانبه‌شانی مامۆستا ئه‌حمه‌د له‌کاره‌کانیدا جه‌نگیوون و ها وخه‌باتی بوون، ، به‌داخه‌وه، پێ ده‌چێ ئێمه نه‌بووبین و به هه‌وڵدانی ئێمه نه‌بوووبێت که توانیبێتی بگاته ئه‌نجام دانی ئه‌و کارانه‌ی ئێستاکه بۆمێژوو شانازیان پێوه ده‌کات، ، به‌تایبه‌تی ساتێ باسی له‌و مه‌ترسیه ده‌کرد که دوچاری خۆی و کاره‌کانی ده‌بوونه‌وه له لایه‌ن ڕژێمی ڕوخاوو به‌سه‌رچوه‌وه، ، کاتێ ئه‌ندامه‌کانی تیپی سالار شانۆنامه‌کان و تیپه‌که‌ی سالاریان ده‌پاراست گشتیان سه‌ربازی هه‌ڵاتووبوون، هه‌ندێکیان پێشمه‌رگه‌ش بوون. خۆ له‌و کاتا گه‌ر یه‌کێ له‌و ئه‌ندامانه ده‌ستگیر بکرایه له ئێواره‌یه‌کدا که‌له‌تیپ ده‌گه‌ڕایه‌وه، کوشتن چاره‌نووسی بوو .به‌لام خۆشه‌ویستی و دڵسۆزیا
ن بۆ شانۆ‌و تیپه‌که ئه‌و مه‌ترسیه‌یان نه ده‌بینی ..به‌تایبه‌تی ساتێ هاته سه‌ر باسی جه‌زیری وانه‌ی ئه‌ڤین ده‌ڵێته‌وه، چاوڕێ بووم باسی ئه‌و که‌سه بکا که ئه‌و مولازم فارسه‌ی ئه‌و لێی ئه‌دوا، کێی ده‌هێنایه ده‌رێ له‌کاتی وانه ووتنه‌وه‌دا ؟ ئه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی گرتنی له کێ ده‌کرد گه‌ر درێژه بدات به به‌شداریه‌که‌ی له‌و شانۆ نامه‌یه‌دا ؟ ئه‌و که‌سه کێ بووته‌حقیقی ئه‌وه‌ی لێده‌کرا که کراسه‌که‌ی سور بوو نه‌ک تاراکه‌ی ؟هه‌ر ئه‌و ئه‌کته‌ره بوو بانگیان کرد بۆ ئه‌منه سوره‌که تا زانیاری بدات پێیان ده‌رباره‌ی ئه‌ندامه‌کان !!! کاتێ ئه‌و ئه‌کته‌ره‌ش په‌نای برده به‌ر مامۆستا ئه‌حمه‌د که بی پارێزێ، له‌وه‌ڵامدا پێی ووت :خۆت ژیری و به وژیری و ووریاییه‌ی خۆت ده‌توانی ده‌ربازبیت، به ڕاستی پیاو سڵ له پۆلیسه‌که‌یان ده‌کاته‌وه نه‌ک ئه‌منه‌که‌یان ... ئه‌مه دوا وه‌ڵامی مامۆستا حه‌مه‌د بوو...
به‌ڵام له چاو پێکه‌وتنه‌که‌دا فه‌رمووی : کاتێ بانگیان کردم له‌سه‌ر جه‌زیری چونکه بوکه‌که تارای سور بوو، له‌سه‌ر ئه‌مه ته‌حقیقیان له‌گه‌ڵ کردم، به‌سودفه ده‌رچو ئه‌و کابرایه له فه‌سیله‌و عه‌شیره‌تی جه‌زیری بوو، ئیتر به‌م شێوه‌یه ڕزگارم بوو، ، ، ئه‌ی له‌و کاتا بۆ ئه‌مه‌ی بۆ ئه‌و ئه‌کته‌ره با‌س نه‌کرد ؟؟ئه‌ی بۆ نه‌ی توانی له‌گه‌ڵ خۆی به‌رگری له ئه‌کته‌ره‌که‌ی بکات به‌مه‌رجێ ئه‌و کاته نه‌ک هه‌ر ئه‌کته‌ر به‌ڵکو سکرتێره‌ی تیپه‌که‌شی بوو... ئه‌ی بۆ باسی ئه‌و که‌سه‌ی نه‌کرد؟من بزانم له‌سه‌ر تارای سور نه بوو له‌سه‌ر کراسه کوردیه سوره‌که‌ی بوو ..چونکه خۆم ئه‌و که‌سه بووم ... له‌ساڵی 1989 له کاتی ئه‌و ڕوداوه‌وه تا ئێستاکه مامۆستا ئه‌حمه‌د باسی له‌و هه‌ڵوێست ومه‌رستیه‌ی کچه ئه‌کته‌رێکی دوچاری بۆیه‌وه له لایه‌ن مولازم فارسه‌وه نه‌کرد، ، کاتێ هاته سه‌ر ئه‌و باسه‌ش هه‌ر خۆی بوو به ته‌نها .که‌سی که هه‌ڵگری ئه‌و مه‌ترسیه نه‌بوو .. کاتێ هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌م لێ کرد که نابێ به که‌س بڵێم، ، هه‌ستام به تیپم ووت که ئه‌و ڕۆژه هه‌ردوو هاوکارم کاک یاسین قادربه‌رزنجی و کاک کامران ره‌ئووف گه‌واهی ئه‌م ڕوداوه بوون ... ئه‌و ئێواره‌یه‌ی له سه‌ندیکای کرێکاران نمایشه‌که‌مان هه‌بوو له ناو په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌کان ئه‌و مولازم فارسه هه‌ڕه‌شه‌ی لێکردم که دوای نمایشه‌که بم گرێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داواکانیانم ئه‌نجام نه‌داوه، ، به‌ڵام نه‌م توانی نمایشه‌که بوستێنم کاره‌که‌م کرد.. نه‌ک هه‌ر ئه‌وه هه‌ر له‌هه‌مان ڕۆژدا گه‌شته‌که‌ی حه‌سه‌نیشم نمایش کرد .. چونکه ڤیستڤالی ساڵانه‌ی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌کانمان هه‌بوو، میوانێکی زۆرهاتبوون، ، نه‌م ده‌ویست کاره‌کان تێک بچێ، ، به‌ڵام منیش بۆ مێژوو ئه‌مه با‌س ده‌که‌م، ، که وه‌ک کچه‌ئه‌کته‌رێ کاک کامران ڕه‌ووف به‌رگری لێ کردم ئه‌مه‌ش له‌ناو گۆڕه‌پانی پایمنگا بوو، ، وه‌ک مامۆستایه‌کیش به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌و به‌ڕیوه‌به‌ری په‌مانگای مامۆستایان که مامۆستای ئه‌وێ بووم، به‌رگریان لێ کردم .. به‌ڕێوه‌به‌ری په‌ورده هه‌ڕه‌شه‌ی له‌و مولازمه کرد .. ئه‌مه حه‌قیقه‌تی ئه‌و چیرۆکه بوو ...
زۆر سه‌رسامم به‌و ده‌رهێنه‌رانه‌ی کاتێ دێته سه‌ر باسی کاره‌کانیان، ته‌نها با‌س له ئه‌کته‌ره‌کانیان ده‌که‌ن، بۆنمونه مامۆستا قاسم محه‌مه‌د پێش ئه‌وه‌ی وه‌فات کا . که‌ناڵی شه‌رقیه چاوپێکه‌وتنێکیان له‌گه‌ل ساز دابوو، ، هێنده‌ی باسی کچه ئه‌کته‌ره‌کان ده‌کرد و به‌شان وباڵیاندا ده‌هاته خوارێ، باسی خۆی نه‌کرد، ، ده‌رهێنه‌ره گه‌وره‌کان پێویستیان به باسی خۆیان نیه !! مێژوو ئه‌رشیف باسیان لێ ده‌کات، ، بێ ئه‌کته‌ری به توانا‌و لێهاتوو ده‌رهێنه‌ر ناتوانێ له کاره‌کانیا سه‌رکه‌وتوو بێ .. زۆر کات له‌گه‌ل هاوڕێ و ده‌سته خوشکه‌کانی شانۆم قسه ده‌که‌م هه‌موو له خاڵێکا یه‌ک ده‌گرینه‌وه، ، که حه‌یف بوو ئه‌و هه‌موو خۆبه‌ختی وخۆبه‌خشین و میهره‌بانیه‌ی کارمان بۆ ئه‌کرد، ، ئێستا هه‌ست ده‌که‌ین بێ هووده بوو !!!تیپی سالار ده‌بێ هه‌میشه شانازی به خه‌رمان هیرانیه‌وه بکات، ، که کچێکی ماندوو نه‌ناس بوو، له ڕانیه‌وه ده‌هاته سلێمانی بۆ کار کردن، ده‌با هه‌ر شه‌وه‌ی له‌ماڵی که‌سێکی و مامۆستایه‌کی و هاوڕێیه‌کی بمایایه‌ته‌وه تا شانۆ گه‌ریه‌که ته‌واو ده‌بوو، له‌کۆمه‌ڵگایه‌کی زۆر قاسی و پیاو سالاردا، که خه‌رمان خاوه‌نی باوک و برایه‌کی شه‌هید بوو، ، به‌کۆمه‌ڵێ مه‌ترسی و بێ داراییه‌وه کاره‌کانی ئه‌نجام ئه‌دا .. تا ئێستا مامۆستا ئه‌حمه‌د له بۆنه‌یه‌کدا به‌سه‌ری نه‌کرده‌وه ...نه‌ک هه‌ر ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی ده‌بێ شانازی به هه‌ر کچێ، ژنێکیه‌وه بکا که پێ ده‌خاته سه‌ر سه‌کۆی شانۆ .. چونکه به‌ره‌نگاری کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی پیاو سالارده‌بێته‌وه، ، نه‌خوازا ئه‌و ژنه لێهاتواننه‌ی که‌تائێستاش خزمه‌تی شانۆ ده‌که‌ن، له‌ژیانی تایبه‌تی خۆشیاندا به‌هۆی شانۆوه خۆیان ناگرنه‌وه، خۆیان نه‌گرته‌وه، که‌س نه‌به‌سه‌ریان ناکاته‌وه نه حوکمه‌ت ڕۆژێ کۆی کردنه‌وه و به‌شێوازێکی شارستانی ڕێزی لێنان، تا هه‌رنه‌بێ پێشه‌نگی دوای ئه‌مان به ئازایه‌تی و بوێره‌کی دیکه‌وه ڕوبکه‌نه شانۆ ...به‌ڵام ئاماده‌یه بۆ گۆرانی بێژێک که مێژووی خه‌باتی هه‌رنیه و له‌گه‌ڵ ڕیزیشمدا ئه‌وه‌ی کردویه‌تی به‌شێوازێکی عیلمی و راقیش نای کات و زه‌وقی میله‌تێکیش تێک ئه‌دا، ده‌ساڵاتی کوردی نوقمی خێر‌و خێراتی خۆی کردوه ...
گه‌ر په‌ڕه‌کانی مێژووی ژن له شانۆی کوردیادا هه‌ڵبده‌ینه‌وه به په‌نجه‌کانی ده‌ست ده‌ژمێردرێن، به‌تایبه‌تی ئه‌و ژنانه‌ی توانیان به شێوازێکی عیلمی و ئه‌کادیمیه‌وه کار بکه‌ن و ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ، به‌رده‌وامن ... لێره‌وه سه‌ری ڕێزونوازشم بۆ ئه‌خته‌ر که‌ریم بۆ نه‌رمین ناکام، بۆ گه‌زیزه و مامۆستا به دیعه‌و میدیا و نیگار‌و خه‌رمان و ئاڵا‌و تریفه جه‌مال و شادان وڕوبارو ته‌لار و به‌یان زه‌ریفی وهه‌موو ئه‌وانه‌ی دیکه‌ش که ڕۆژێ له‌ته‌ک کوڕیکی ئه‌کته‌ره‌وه شانبه‌شانی وه‌ستاوه‌و داهێنانێکی ئه‌نجام داوه و نه‌ی هێشتوه شانۆنامه‌یه‌ک بێ کچ بێ، ، گه‌ر له یه‌ک شانۆ گه‌ریش دا کاری کردبێ ...حورمه‌تم هه‌یه بۆ هه‌موو ئه‌و پیاوانه‌ی که توانیان خۆیان به خت که‌ن له پێناوی نه‌هێشتنی که‌لێنێک که ناوی ئافره‌ته له شانۆ و دراما ته‌له‌فیزۆنه‌کاندا که سه‌رده‌مانێ ژن نه‌ی توانیوه به‌شدرا بێ .. بۆئه‌وانیش هێنده‌ی ئێمه‌و بگره زیاتریش سه‌خت بووه که ڕۆڵی ژنێ ببینن . ئه‌وانش وه‌ک ئێمه که‌س به‌سه‌ریان ناکاته‌وه و له مێژووی کۆمه‌ڵگه‌که‌ی خۆیاندا ناویان سڕدرایه‌وه، که‌ده‌بایه ڕێز لێنان‌و ده‌ستی حورمه‌تیان بخرێته سه‌ر وه‌ک عومه‌ر چاوشین، سه‌باح عه‌بدولڕه‌حمان، ته‌ها خه‌لیل، سوبحی کۆی، رسمی جه‌لال، زایه‌ر عه‌بدوڵا، ئه‌حمد حه‌سه‌ن خۆشناو، عه‌بدولره‌زاق شمس ا‌لدین، جه‌لال به‌یار .. زۆری دیکه‌ش...
با فێری ئه‌وه بین له داهێنانه‌کانماندا هاو کار‌و هاو شانمان هه‌بوه، با مینبه‌ری باسه‌کان نه‌بێته توانج و ته‌عنه له هاوڕێکانمان، بامێژووی هاوکاره‌کانمان نه‌سڕینه‌وه، قوربانیدانی ئه‌وانیش ببینین .. ده‌روونمان پاک بکه‌ینه‌وه له ڕق و کینه، ، تا ناخمان پڕ له کینه‌و ڕق بێ ناگه‌ینه داهێنانی حه‌قیقی ... هونه‌ر جوانی و ده‌رونی ئارام و زانستی ته‌واوی گه‌ره‌که .. گه‌رخاوه‌نی ئه‌مانه نه‌بین ئه‌وا ئه‌و پشێویه‌ی ناوه‌وه‌مان بێ ئه‌وه‌ی خۆمان هه‌ستی پێ بکه‌ین، له هه‌ڵسوکه‌وت و بڕیاره‌کان، چاوه‌کانماندا دیاره و به‌رامبه‌ر ده‌یخوێنێته‌وه، ، به‌مه‌ش کاره‌کان به لاوازی ئه‌نجام ئه‌درێ و ناوی داهێنانی پێ نابه‌خشێنرێت ...
فرمێسک مسته‌فا20.5، 2009
