.jpg)
فیلمی سینه‌مایی "سرته له گه‌ڵ با" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد شه‌هرام عه‌لیدی دوای به‌ده‌ستهێنانی سێ خه‌ڵاتی سه‌ره‌كی به‌شی كێبڕكێی هه‌فته‌ی ره‌خنه‌گرانی شه‌ست و دووه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كانی 2009 له وڵاتانی فه‌ره‌نسا و ئیتاڵیا نمایش كرا. به پێی راپۆڕتی راگه‌یاندنی گشتی فیلمی سینه‌مایی "سرته له گه‌ڵ با"، فیلمی سینه‌مایی "زمزمه با باد" واته "سرته له گه‌ڵ با"، له ده‌رهێنانی شه‌هرام عه‌لیدی دوای به‌ده‌ستهێنانی سێ خه‌ڵاتی سه‌ره‌كی به‌شی كێبڕكێی هه‌فته‌ی ره‌خنه‌گرانی شه‌ست و دووه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كانی 2009، له‌وانه: "خه‌ڵاتی روانینی گه‌نج له لایه‌ن هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی ئه‌ورووپا"، "نمایش كردنی فیلمه‌كه له سه‌رتاسه‌ری وڵاتی فه‌ره‌نسا" و هه‌روه‌ها "خه‌ڵاتی كه‌ناڵی 5 ته‌له‌فیزیۆنی فه‌ره‌نسا"، له سینه‌ما تێك له شاری پاریس و جه‌زیره‌ی كرێس له باشووری رۆژهه‌ڵاتی فه‌ره‌نسا و هه‌روه‌ها له سینه‌ما رۆما له وڵاتی ئیتاڵیا نمایش كرا.

فیلمی سینه‌مایی "سرته له گه‌ڵ با" له رۆژانی 4 تا 7ی جوون له سینه‌ما تێكی شاری پاریس كه یه‌كێكه له گرینگ‌ترین ناوه‌نده‌كانی نمایشی فیلم له وڵاتی فه‌ره‌نسا و هه‌روه‌ها له رۆژانی 5 تا 9ی جوون له سینه‌ما رۆما له وڵاتی ئیتاڵیا بۆ بینه‌ران و هۆگرانی هونه‌ری سینه‌ما بڵاوكرایه‌وه.
فیلمی سینه‌مایی "سرته له گه‌ڵ با" "Whisper With the Wind" هه‌روه‌ها به ئاماده‌بوونی "ژان كریستۆف بێرژێن" به‌رپرسی 48مین خولی به‌شی هه‌فته‌ی ره‌خنه‌گرانی شه‌ست و دووه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كان و "لێئۆ سویسانتۆ" یه‌كێك له ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی هه‌ڵبژاردنی فیلمه‌كانی فیستیڤاڵی كان له سینه‌ما تێكی جه‌زیره‌ی كرێس نمایش كرا.
سینه‌ما تێك له شاری پۆرتۆ ویچیۆ یه‌كێك له شاره‌كانی كه‌ناره‌ی جه‌زیره‌ی كرێس شوێنی له دایك بوونی ناپلئۆن بناپارت له باشووری رۆژئاوای فه‌ره‌نسا هه‌ڵكه‌وتووه و ئه‌مساڵ بۆ نۆیه‌مین ساڵی به‌رده‌وام، دوو رۆژ دوای رێوڕه‌سمی كۆتایی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كان، له رۆژانی 26 تا 30 مای 2009 تیایدا هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له فیلمه‌كانی به‌شی هه‌فته‌ی رخنه‌گران نمایش كران.
راگه‌یاندنی گشتی فیلمی سینه‌مایی "زمزمه با باد" (سرته له گه‌ڵ با) .
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
