ئه‌گه‌رده‌تزانی
عه‌شق له‌لای تـۆ وه‌رزی خه‌زانــــه 
له‌ڕێ لادانوو په‌یمــــــــان شکانــدن
پیشــــــه‌ی ڕۆژانــــه‌وتامی ژیانــــــه
بـــــــۆچی بــه‌رله‌وه‌ی بکه‌ومه‌داوت
چه‌شنی گوڵاڵه‌شین بـــم له‌سینه‌ت
نه‌ت کــــــوژانده‌وه‌بڵێسه‌ی عه‌شقم
بۆوه‌ی ببامه‌چه‌نگێ خــــــــۆڵه‌مێش
به‌ر سۆزی پاکی شــــۆخێ که‌وتبام
له‌کــــڕێوه‌ی عه‌شقت هه‌ڵی گرتبام
له‌سینه‌ی ژوانــــــی دایگیرساندبام
ئه‌گه‌رده‌تزانی
ده‌بیه‌زیندانێك له‌بۆئه‌شکه‌نجه‌ی
دڵی ساده‌ی من
ده‌بیه دۆزه‌خێك له‌بۆسووتانی
په‌ڕووباڵی من
بۆهاتی ده‌رفه‌ت به‌سۆزم بده‌ی
له‌عه‌شقی شێتت وا نوقمم بکه‌ی
ئه‌گه‌رده‌تزانی
دڵێکی شه‌یدام له‌بۆعه‌شقی تۆ
چۆن توانیت ئاواهه‌ستم زامدارکه‌ی
بۆچی پێت خسته سه‌ردڵی هه‌ژارم
هاتا بۆت لوا خوێنت لێ چۆڕاند
ئه‌گه‌رده‌تزانی
دڵێکی ڕه‌شی به‌بێ چراخان
ناخت کفنێکه بۆڕۆحی شه‌یدام
له‌باخی دڵت گه‌ڵا وه‌رینه
له‌به‌ختی عه‌شقم گوڵ چرۆناکا
مێرگی خه‌مێکی بۆشعره‌کانم
بۆچی هه‌رده‌تووت ته‌نهاعه‌شقی تۆم
ئێستاکه زانیم چه‌نده‌ساده‌بووم
بۆوه‌ی گڕنه‌گرم بۆشۆخێکی تر
نه‌فڕم بۆلانه‌ی شۆڕه‌ژنێکی تر
درۆت کرد گوڵم له‌گه‌رعه‌شقی من...
