زۆرن ئه‌وانه‌ی به‌لایانه‌وه وایه، که ڕۆڵی ئه‌ده‌ب و شیعر به‌سه‌رچوو بێت، گوایه ئیتر خوێنه‌رانی شیعر چوونه‌ته قاتی و دیوانه شیعرییه‌کانی شاعیران تۆزیان له‌سه‌ر نیشتووه، به‌ڵام ئه‌و فیستڤاڵ و کۆڕه شیعریانه‌ی له له‌نده‌ن و پاریس و نیویۆرک و واشنتۆن و به‌رلین و ئه‌مستردام و توکیۆ و په‌کین زۆربه‌ی شار و وڵاتانی دنیا سازده‌کرێن و ئه‌و جه‌ماوه‌ره بێشوماره‌ی به عه‌شقه‌وه ئاماده‌ی ده‌بن، ده‌یسه‌لمێنن ئه‌و بۆچوونانه‌ی ده‌یانه‌وێ له ڕۆڵی شیعر که‌م بکه‌نه‌وه، ڕاستی تێدا نییه، هەموو ساڵێک بووه به نه‌ریت لە شاری ڕۆتردامی هۆڵه‌نده فیستڤاڵی نێونەتەوەیی شیعری لە هۆڵی (ڕۆتردام سخاوبیورخ) سازدەکرێت. 
ئەمساڵ لە نێوان ڕۆژانی 13-06 بۆ 19-06-2009 چلەمین فیستڤاڵی نێونەتەوەیی شیعری سازکرا و 24 شاعیری لە چەند وڵاتێکەوە لە خۆگرتبوو، کە بریتی بوون له‌م شاعیرانه (مه‌ورید بەرخوپی لە فەلەستین، دا‌و به‌ی له چین، لوکه داڤیس له ئوستورالیا، مورا دوڵی له بەریتانیا، ئاریان دۆنکەر، ڕوتخەر کۆپلاند، ئێڵ فەی ڕوسن، خێرت کاوڤنار و ناخۆم ڤاین بێرخ له هۆڵەندە، ئۆمبۆرتۆ فێۆری له ئیتالیا، تووا فرۆستۆرن له فینلەندە، یانگ لین له نیوزلەندە، دونیا میخایل له عێراق، فالزاینا مۆرت له ڕوسیا، خێرت فوک نیڵ له خوارووی ئەفریقا، هنریک نۆرد براندت له دانیمارک، سیگیستاس پاروسکیس له لیتوانیا، یاقۆسۆس ڕاوباود له فەرەنسا، کازۆکۆ شیراشی له ژاپۆن، پیوته‌ر سۆمه‌ر له پۆڵۆنیا، ماتیۆ سیوینی له ئێرلاندا، خیورخی سزیرتس له هەنگاریا و براین تۆرنەر له وڵاتەیەگرتووەکانی ئەمەریکا.
شایانی باسە ته‌نها هۆڵه‌نده له‌م فیستڤاڵه‌دا بە پێنج شاعیر و وڵاته‌کانی دیکه به یه‌ک شاعیر له ڕۆژه جیاجیاکاندا به‌شداریان کردبوو.
لەم ڕاپۆرتەماندا تەنها بە کورتی دەربارەی ڕۆژی 17-06-2009 دەدوێین، ئێواره‌که له لایه‌ن (خێرت به‌ولینس) به‌ڕێوه‌ده‌برا و باسێکی شاعیره‌کان و ئه‌ده‌بی جه‌نگی کرد، هه‌روه‌ها مۆسیقار (جۆزیف فان ڤیسه‌یم) به ئامێرێکی سه‌رسوڕهێنه‌ر (luitspeler) به چه‌ند پارچه مۆسیقایه‌ک به‌شداری ئێواره‌که‌ی کرد.
سه‌رتاپای ئێواره‌کە تایبەت بوو بە شیعر و ئه‌ده‌بی جەنگ، یان له‌و شاعیرانە ده‌دوا، که دەربارەی جەنگیان نوسیووە، خاتو دونیا میخایل، کە شاعیرێکی عێراقیە ساڵی 1965 لە بەغدا لە دایک بووە و کۆلێجی ئاداب بەشی ئینگلیزی تەواو کردووە، لە سەرەتای هەشتاکانەوە دەستی بە نوسینی شیعر کردووە، وەک خۆی ووتی، نەوەی ئەمانیان بە شاعیرانی جەنگ ناوزەد کردووە، هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی له‌سه‌رده‌می 1980- 1988 ی هه‌شت ساڵه‌ی جه‌نگی نێوان عێراق و ئێران‌دا نوسیووه، ئه‌و کاته پانتایی ئازادی له عێراقدا زۆر به‌رته‌سک بووه، سانسۆری ڕژێم له سه‌ر به‌رهه‌مه‌می خۆیی و هاوڕێ‌کانی بووه، بۆیه ناچاربوون ده‌قه ئه‌ده‌بیه‌کانیان به مێتافۆر و ڕه‌مز و ئه‌فسانه ده‌وڵه‌مه‌ند بکه‌ن و له ئاسانووسی دوور بکه‌ونه‌وه.. لەم فیستڤاڵەدا دونیا میخایل چەند پارچە شیعرێکی خوێندەوە، ناوەڕۆکی شیعرەکانی هەمووی لە جەنگ و ماڵوێرانی و قوربانیەکانی شەڕ دەدوا.
دونیا لە ساڵی 1996 ەوە ئاوارەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بووە. ئه‌مه‌ش نمونه‌یه‌که له شیعره‌کانی:
چه‌ند به‌هه‌ڵمه‌ت و چالاکه شه‌ڕ
چه‌ند کارایه
شه‌ڕ
هه‌ر له‌گه‌ڵ سپێده‌دا شوتی ئاگادارکردنه‌وه‌کان به‌ئاگا دێنێ
ئووتوومبێله‌کانی فریاکه‌وتن
به هه‌موو لایه‌کدا
لاشه ده‌با به ئاسمانا و..
نه‌قاله به‌ره‌و لای برینداران پاڵده‌نێ
بارانی فرمێسک له چاوی دایکان
ده‌بارێنێ..
زه‌وی هه‌ڵده‌دڕێ و زۆر شت ده‌ردێنێ
له ژێر داروپه‌ردوی که‌لاوه‌کاندا
شتی بێ‌گیانی بریقه‌دار و
شتی ڕه‌نگ له‌به‌ربڕاوی ڕووح تیاماو
پرسیاری زیاتری بۆ منداڵان ده‌وروژێنێ
خواکان سه‌رگه‌رم ده‌کات به هاویشتنی موشه‌ک و
و فیشه‌که شێته به ئاسماندا
کێڵگه‌کان به مین ده‌چێنێ و
چاڵ‌و که‌نده‌ڵان ده‌چنێته‌وه
خێزانه‌کان دووچاری کۆچ ده‌کات و
له‌گه‌ڵ پیاوانی ئاینیدا ڕاده‌وه‌ستێ
کاتێک که نه‌فره‌ت له شه‌یتان ده‌که‌ن
(داماوه هێشتا ده‌ستی له ئاگردایه و ئازاری ده‌دا)
شه‌ڕ به‌یانی و ئێواره کار ده‌کات
ئیلهامی وتاری درێژ ده‌به‌خشێته زۆرداران
به ژه‌نراڵه‌کان مه‌دالیای ئازایه‌تی و
به شاعیران بابه‌ت بۆ نوسین ده‌به‌خشێ
به‌شداری دروستکردنی ده‌ست و قاچی ده‌ستکرد ده‌کات
خوارده‌مه‌نی بۆ مێشه‌کان ده‌سته‌به‌ر ده‌کات و
چه‌ند لاپه‌ره‌یه‌کی نوێ ده‌خاته سه‌ر کتێبی مێژوو
یه‌کسانی نێوان کوژراو و بکوژ به‌رپا ده‌کات
عاشقان فێری نامه نوسین و
کچان مه‌شقی چاوه‌ڕوانی ده‌کات
رۆژنامه‌کان پڕ وێنه و بابه‌ت ده‌کات
خانه‌ی نوێ بۆ بێ باوکان دروست ده‌کات
تابوتسازان چالاک ده‌کات..
ده‌کێشێت به پشتی گۆڕهه‌ڵکه‌نه‌کاندا
زه‌رده‌خه‌نه له‌سه‌ر ڕووی سه‌رۆک ده‌نه‌خشێنێت
به ڕاستی بێ وێنه‌یه... کارایی
که‌چی که‌س به‌یه‌ک وشه‌ش ستایشێکی ناکات... شه‌ڕ
* براین تۆرنەر
شاعیری دووەمی ئەم ئێوارەیە (براین تۆرنەر) ساڵی 1967 لە ڤیسیلیای هەرێمی کالیفۆرنیای وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا له دایک بووە، کۆلێجی (هۆنراوەزانی) زانکۆی Oregon تەواو کردووە، بە شێوازێکی ئەکادیمی لە بواری شیعر و شیعرنووسیندا شارەزایە، لە جەنگی دووەمی کەنداودا سەرباز بووە، به‌شداری شه‌ڕی عێراق ئه‌مه‌ریکای کردووه، لەم ڤیستڤاڵەدا گەلێک یادگاری ڕۆژانی جەنگی عێراق ئەمەریکای گێڕایەوە، ئه‌و بڕوای وا بوو له شه‌ڕدا براوه و دۆڕاو نییه، (خێرت به‌ولینس) پێشکه‌شکه‌ری کۆڕه‌که پرسیاری ئه‌وه‌ی لێکرد له کاتی شه‌ڕدا هه‌ستت به‌رانبه‌ر به دوژمن چۆن بوو.. ؟ به پێکه‌نینه‌وه وه‌ڵامی دایه‌وه و ووتی: هه‌ستی چی من خۆم له‌و شه‌ڕه‌دا دوژمن بووم... !
(براین تۆرنەر) یەکێک لەو ڕووداوە سەرسوڕهێنەرانەی له یه‌کێک له شیعره‌کانیدا ئاماژه‌ی پێدا بوو باسی یەکێک لەو سەربازە ئەمەریکیانەی هاوڕێی بوو، که له پاشاندا زانیبووی که شاعیرێکی ناسراوی هه‌رێمه‌که‌ی خۆیه‌تی ئه‌ویش سەرباز (مولله‌ر) بوو، کە لە سه‌ر که‌ناری دیجله له بەغدا خۆی کوشت بوو، وەک پرۆتۆستۆکردنی ئەو جەنگە، پاشان که زانی بووی (مولله‌ر) یەکێکە لە شاعیرە ناسراوەکانی هەرێمی (نیوجێرسی) ئه‌مه‌ریکا، له‌م هۆنراوه‌یه‌یدا درامای ئه‌و ڕووداوه ده‌گێڕێته‌وه:
مـاته‌مینی
دووشه‌ممه‌یه‌ک بوو ڕوویدا
11. 20 سه‌رله‌به‌یانی
کاتێ پاسه‌وانانی بورجه‌که سه‌ندویچیان ئه‌خوارد
نه‌وره‌سه‌کان به سه‌ر دیجله‌دا ده‌گه‌ڕان
دیله‌کان سه‌ریان به خۆرئاواوه لار کردبۆوه
هه‌رچه‌نده گونیه‌کانی سه‌ر و شریتی به‌ستنی چاویان کوێری کردبوون
ده‌نگه‌که به‌سه‌ر لۆچی ئۆکۆردیۆنه‌که‌دا ده‌نگی ئه‌دایه‌وه
وه‌کو له‌رینه‌وه‌ی تاوی شلی پیانۆ..
به‌م جۆره ڕوویدا له ژێر ئاسمانی شینی ڕۆژیکی هه‌تاویدا
کاتێ سه‌رباز (مولله‌ر) په‌له‌پیتکه‌ی ڕاده‌کێشێ و
ده‌می خۆی پڕ ده‌کات له قوڕقوشم و ئاگر
ده‌نگه‌که مه‌لی سه‌ر ئاوه‌که‌ی هه‌ڵفڕاند..
سیسارکه که‌چه‌ڵه‌یه‌ک * له ژێر داری پرته‌قاڵه‌کان‌دا هه‌ڵوێسته ده‌کات
ئیتر هیچ شتێک ناتوانێت ئه‌مه بوه‌ستێنێت
هه‌رچه‌نده جوڵه‌ی ده‌وروبه‌ری تێکده‌چێت
هه‌رجه‌نده ده‌نگی بێته‌له‌کان به‌شێوه‌یه‌کی په‌شۆکاو شپرزه ده‌بن
ئه‌گه‌ر ته‌نیا بۆ یه‌ک سات زه‌ما‌ن ڕاوه‌ستایه و
سه‌رباز مولله‌ر بیبینیایه
له‌وێ له ژێر سیبه‌ری داری یۆکالیبتۆسه‌که‌ی که‌ناری ڕووباره‌که‌دا
چ بێده‌نگیه‌ک باڵی به‌سه‌ردا کێشاوه.
* سیسارکه که‌چه‌ڵه ئاژه‌ڵێکی شیرده‌ره به عه‌ره‌بی پێی ده‌ڵێن (النمس) به ئینگلیزی مۆنگۆسه (mongoose) .
بۆ زانیاری زیاتر ده‌رباره‌ی هه‌ردوو شاعیره‌که بڕوانه ئه‌م دوو لینکه:
http://iraq. poetryinternationalweb. org/piw_cms/cms/cms_module/index. php?obj_id=9266
http://usa. poetryinternationalweb. org/piw_cms/cms/cms_module/index. php?obj_id=14238
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
