منداڵ به‌هۆی خه‌و بینینی ترسناكه‌وه له‌خه‌و ڕاده‌په‌ڕێ و خه‌وی ده‌زڕێت، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی كات ئه‌و خه‌وه‌ی كه‌بۆته مایه‌ی
ترساندنی كه‌مێكی یا به‌ته‌واوی له‌بیر ده‌مێنێته‌وه. زۆربه‌ی منداڵان له‌سه‌ر سته‌مه‌كه‌ی خۆیان داده‌نیشن و هاوارده‌كه‌ن یا ده‌گرین و یابهرهو ژووری نوستنی دایك و باوكیان په‌ناده‌به‌ن و داوای یارمه‌تیان لێده‌كه‌ن.
بینینی خه‌وی ترسناك زیاتر له‌منداڵانی 5_6 ساڵاندا ڕووده‌دات. هه‌ندێ جار هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕووداوه‌كانی ده‌وروبه‌ری یا بابه‌تێكی ترسێنه‌ر له ته‌ماشاكردنی ته‌له‌فیزیۆنه‌وه یاخود له‌چیرۆك و كتێبه‌كاندا ده‌یخوێننه‌وه یا ده‌وروبه‌ری بۆی ده‌گێڕنه‌وه، یا به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی بابه‌تێك بێت ڕاسته و خۆ ڕووبه‌ڕوویان بووبێته‌وه. وه‌كو: شه‌ڕ و ئاژاوه، واههستبكهن پشتگوێ ده‌خرێن له‌لایه‌ن خوشك و برا و گه‌وره‌كانیانه‌وه، یاڕهنگیشه كێشه‌یه‌ك بێت له قوتابخانه و ماندووبوونیان له ئه‌نجامدانی ده‌رس و ... هتد.
كه‌واته ئه‌م كێشه‌یه له منداڵاندا بۆی هه‌یه له‌ژێر كاریگه‌ری كاروباری ڕۆژانه‌یاندا درووستبێت. بۆنموونه ئه‌گه‌ر ڕۆژێكی سه‌خت و دژوار به‌سه‌ربه‌رن ڕه‌نگه خه‌ونێكی ناخۆش و ترسناك ببینن. ئه‌ڵبه‌ته خه‌وی ترسناك ده‌توانێت له خه‌یاڵاتی منداڵاندا شیوه‌یه‌كی سه‌یر له‌خۆبگرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی مانایه‌كی تایبه‌تی هه‌بێت.
له منداڵی زۆر بچوكدا ئه‌م جۆره خه‌وانه به‌شێكن له گه‌شه‌یاندا و كاتێك له‌خه‌و ڕاده‌په‌ڕن یه‌كسه‌ری خه‌ویان لێده‌كه‌وێته‌وه و بۆ به‌یانیش هیچیان له‌بیر نامێنێت. پێویسته ئه‌م خاڵه‌شمان له‌یاد نه‌چێت كه هه‌ر جۆره مۆته‌كه‌یه‌ك مانای ئه‌وه‌ناگه‌یه‌نێت كه بابه‌تێك له‌ئارادا هه‌یه. له منداڵاندا، له‌رز و تا، نه‌خۆشی و بیتاقه‌تی یا دره‌نگ نانخواردن ده‌توانێت ڕۆڵێكی گرنگی هه‌بێت بۆ ئه‌م گرفته.
ئایا كاتێك كه منداڵه‌كانتان مۆته‌كه ده‌بینن ئێوه چیان بۆده‌كه‌ن؟ دایكان و باوكان پێویسته یه‌كسه‌ر له كاتی بینینی خه‌ونی ترسناكی منداڵهكانتانا به‌م شێوه‌یه ڕه‌فتاربكه‌ن:
1_ كاتێك كه منداڵ له‌نیوه‌شه‌ودا هاوارده‌كات، بێ ئه‌وه‌ی له‌خه‌وی هه‌ستێنی، پێویسته هێوری بكه‌یته‌وه و به‌ئارامی له‌په‌نا گوێیدا لایه‌لایه‌ی بۆ بكه‌یت. له‌م كاتانه‌دا تاده‌توانیت ده‌بێت هه‌وڵبده‌یت منداڵه‌كه‌ت خه‌به‌ری نه‌بێته‌وه.
2_ كاتێك كه‌منداڵ له‌ده‌نگی هات و هاواری خۆی بیداردهبێتهوه و هێشتا ده‌ترسێت و په‌رێشانه پێویسته له‌ئامێزی بگریت و په‌رداخێك ئاوی دهرخواربدهیت. به‌سۆز و میهره‌بانیه‌وه ده‌ست بێنیت به‌سه‌ریدا و بۆی باسبكه‌یت كه ئه‌مه ته‌نها خه‌وبوو، تێپه‌ڕی، هه‌رچیه‌كت دیووه ته‌نها له‌خه‌ودابوو".
3- ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه هێشتا مانای وشه‌ی خه‌یاڵات"خه‌وبینین" فێرنه‌بووبێت، به‌ده‌نگی ئارامی ئێوه ئارام ده‌گرن و تێده‌گه‌ن كه ئه‌وی بینیویانه واقعی نه‌بووه. ئه‌گه‌ر هاتوو منداڵه‌كه هێشتا هه‌ر هات و هاواری بوو ده‌توانیت گڵۆپه‌كانی بۆ داگیرسێنیت و پێی بڵێیت" وه‌ره با پێكه‌وه به‌دوای ئه‌و شته‌دا بگه‌ڕێین كه‌لێی ده‌ترسیت" یاپێی بڵێت گڵۆپهكهت هه‌ر به‌داگیرساوی بۆ ده‌هێڵمه‌وه".
4_ بۆی هه‌یه له‌هه‌ندێك حاڵه‌تدا ئه‌و وێنه ترسناكه‌ی له‌خه‌ودا بینیویه‌تی دووباره له‌زهنی منداڵه‌كه‌دا دووباره ببێته‌وه و له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ك و ئه‌و دیمه‌نه ترسێنه‌ره ببینێته‌وه وڕكبگرێت و نه‌یه‌وێت بچێته‌وه بۆ جێگاكه‌ی خۆی بخه‌وێته‌وه. له‌م حاڵه‌ته‌دا پێویسته ده‌رباره‌ی ئه‌و شته‌ی منداڵه‌كه به‌یانی ده‌كات بابه‌ته‌كه به‌جۆرێكی تر كۆتایی پێ‌بێنن، به‌مجۆره بۆ نموونه ئه‌گه‌ر خه‌وی به سه‌گێكی گه‌وره‌وه یا ئهژدیهایهكهوه بینیبوو پێی بڵێی: له‌كۆتای خهوهكهتدا تۆ شمشێرێكت پێ‌بوو ئهژدیهاكهت كوشت.
5_هه‌وڵبده كاتێك منداڵ خه‌وی ترسناك ده‌بینێت و به‌ره‌و ژووری نوستنه‌كه‌ی ئێوهدێت بیبه‌یته‌وه بۆ سه‌ر جێگاكه‌ی خۆی. چونكه بۆ شه‌وه‌كانی دوایی زۆر به‌زه‌حمه‌ت ده‌توانێت له‌جێگاكه‌ی خۆیدا خه‌وی لێبكه‌وێت. هه‌روه‌ها هه‌وڵبده ئه‌و شه‌وه تامنداڵهكهت خه‌وده‌یباته‌وه له‌لای بمێنیته‌وه ئه‌وسا به‌جێی بێڵه.
6_ ئه‌گه‌ر هات و زانیت ئه‌م كێشه‌یه به‌هۆی ئه‌وه‌وه ڕووده‌دات كه مێشكی قاڵه به بابه‌تێكه‌وه، پێویسته بگه‌ڕێت به‌دوای هۆكاره‌كه‌یدا و بیدۆزیته‌وه.
7_ هه‌ندێك جار پێویسته له خودی منداڵه‌كه یارمه‌تی وه‌ربگریت و به وردی پرسیاری لێبكه‌یت" دوێنێ شه‌و چ جۆره خه‌ونێكت بینی؟ یا ئه‌و شته چیه كه لێی ده‌ترسی؟" مه‌جالی به‌رێ خۆی بۆت بگێڕێته‌وه. هه‌وڵبده له‌و كاته‌دا قسه‌كانی پێنهبڕیت و به وردی گوێی لێبگره. چونكه منداڵ به‌م كاره‌ی ئێمه هه‌ست به‌وه ده‌كات كه دركی پێده‌كه‌ین.
بێگومان ئه‌و منداڵانه‌ی كه وردن نابێت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان لێبكه‌ین كه به‌درووستی خهوههكهیمان بۆ به‌یان بكات. چونكه له‌و ته‌مه‌نه‌دا ناتوانن به‌شێوه‌یه‌كی دروست خه‌وه‌كه‌یان بگێڕنه‌وه. ڕه‌نگه بڵێن" ئاژه‌ڵێكی ناشرین یا سه‌گێكی گه‌وره. له‌م حاڵه‌ته‌دا پێویسته پێیان بوترێ كه‌به‌ڕاستی له‌ناو ژوره‌كه‌یدا هیچ شتێك وجودی نیه. ده‌شتوانی له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌تدا هه‌موو شوێنێكی ماڵه‌كه‌ت بپشكنی.
8_ هه‌ندێ جار بۆ به‌رگری له مۆته‌كه باشتروایه ڕێگه نه‌ده‌ی منداڵ سه‌یری ته‌له‌فیزوێن بكات.
9_ له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م كێشهیهبهردهوام لای منداڵه‌كه‌ت دروست بوو، پێویسته سه‌ردانی دكتۆری پێبكه‌یت.
بۆ به‌رگری كردن له بینینی خه‌ونی ترسناك لهمنداڵهكهتدا، باشتر وایه پێشتر چه‌ند كارێك ئه‌نجام بده‌یت وه‌كو:
_ شه‌وانه هه‌میشه گڵۆپێكی كز له‌ژوری منداڵه‌كه‌تدا داگیرسێنه. له‌تاریكیدا پێش ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه خه‌وی لێبكه‌وێت سه‌یری شت و مه‌كی ژوره‌كه‌ی بكه و بزانه هیچ شتێك خراپ دانه‌نراون. بۆنموونه سێبه‌ری كورسیه‌ك ڕه‌نگه ببێته هۆی ترساندنی منداڵ. یا ده‌توانیت بووكه‌شووشه‌یه‌كی بده‌یتێ، یا له‌ژوره‌كه‌یدا هه‌ڵیواسی، پێی بڵێ ئه‌م بووكه شووشه‌یه ده‌توانێت ڕێگه بگرێت له‌خه‌ونی ترسناك.
_ هه‌وڵبده‌ن منداڵه‌كه‌ت له‌پێش نوستنیدا فلیمی ترسناك ته‌ماشا نه‌كات و یا یاری ئاڵۆز و شه‌ڕانی ئه‌نجام نه‌دات.
_هه‌وڵبده پێش ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ت خه‌وی لێبكه‌وێت چیرۆكی بۆ بخوێنیته‌وه" ئه‌ڵبه‌ته چیرۆكی خۆش و باش ئه‌و شتانه‌ی كه منداڵه‌كه‌ت حه‌زی لێیه و پاشان پێی بڵێ: ئاره‌زووم وایه ئه‌مشه‌و بێته خه‌وت".
به‌دڵنیاییه‌وه ئێوه ده‌توانن به‌قسه و ئامۆژگاریهكانتان ژیانێكی ئاسووده و بارێكی ده‌روونی ئارام و باش بۆ منداڵه‌كانتان درووستبكه‌ن.
سه‌رچاوه: سایتی همشهری انلاین
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
