ئه‌و فیلمانه‌ی شاری هه‌ولێر كۆمیدین یان مه‌هزه‌له‌ن؟
ساڵانی ڕابردوو كاری كۆمیدی جوانتر ده‌كرا یان ئێستا؟
كۆمیدیا دروست ده‌كرێت یان په‌ره‌ی پێده‌رێت؟
چه‌ند ساڵێكه له‌شاری هه‌ولێر به ڕێژه‌یه‌كی زۆر نه‌ك ساڵانه به‌ڵكو مانگانه چه‌ندین فیلمی به‌ناو كۆمیدی به‌رهه‌م ده‌هێنری و بڵاوده‌كرێته‌وه به‌ڵام له‌بناغه‌شه‌وه نه‌ك كۆمیدی نیه به‌ڵكو زۆرجار به مه‌هزه‌له ناوی ده‌به‌ن ئه‌م فیلمانه دوو كۆمه‌ڵه ڕۆڵی تیا ده‌بینن كۆمه‌ڵێكیان هه‌ر په‌یوه‌ندیان به نواندنه‌وه نیه نه‌ك ئه‌وه‌ی ڕۆڵی كۆمیدی به‌رجه‌سته بكه‌ن ته‌نیا بۆ گاڵته به‌خۆ كردنه و هیچی تر كۆمه‌ڵه‌كه‌ی تریش له ڕووی قسه‌كردن و هه‌ڵسوكه‌وته‌وه بناغه‌یه‌كی كۆمیدیان هه‌یه به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا له‌و ئاسته‌دا نین و پێویستیان به‌ڕێگای زانستی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن په‌ره به‌و به‌هره كۆمیدیه‌ی خۆیان بده‌ن، ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه له ئاستێكی زۆرباش ناتوانن كه‌ش و هه‌وایه‌كی وا دروست بكه‌ن كه‌بینه‌ر بهێننه پێكه‌نین و تام و چێژێكی خۆشیان پی ببه‌خشن نابێت ئه‌وه‌مان له یاد بچێت كه كۆمیدیا به‌هره‌یه ده‌بێت خودای گه‌وره پێت ببه‌خشێت چونكه كۆمیدیا دروست ناكرێت به‌ڵام په‌ره‌ی پێده‌درێت ئه‌گه‌ر له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نته‌وه هه‌وڵ بده‌یت خۆت بكه‌یت به كه‌سێكی كۆمیدی هه‌تا ئه‌و كاته‌ی ده‌چیته ژێر گڵ هه‌رگیز نا‌توانیت ئه‌م كاره ئه‌نجام بده‌یت بۆیه ئه‌و ئه‌كته‌رانه‌ی كه كۆمیدی نین و ده‌یانه‌وی خۆیان بكه‌ن به كۆمیدی به بۆچوونی هه‌زاران كه‌س كارێكی تر بكه‌ن باشتره نه‌ك خۆیان ناشرین بكه‌ن له‌ناو كۆمه‌ڵگادا زۆرجار له كورده‌وای خۆماندا پێیان ده‌ڵێن (بێتام یان بی له‌زه‌ت) نمونه‌ی ئه‌و ئه‌كته‌رانه هه‌یه به‌ڵام پێویست ناكا ناویان بێنم چونكه خۆیان باش ده‌زانن كێن به‌ڵام نازانم بۆچی خۆیان كردووه به (كه‌ڕه‌ی شه‌ربه‌ت) و هه‌ر ده‌ڵێی مێشێك میوانیان نیه، بینینی ڕۆڵی كۆمیدیا كارێكی هه‌روا ئاسان نیه هه‌موو ئه‌كته‌رێك ناتوانێت ڕۆڵی كۆمیدی ببینێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌كته‌ری كۆمیدی ئه‌گه‌ر شێوه‌ی ده‌م و چاوی كه‌مێك به‌لای كۆمیدیدا بڕوات ئه‌وكاته كه‌مێك كاره‌كه‌یان ئاسان تر ده‌بێت و ده‌توانن ببنه ئه‌كته‌رێكی سه‌ركه‌وتوو به مه‌رجێك ڕێگه زانستیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵدا بێت... ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگ (چارلی چاپلن) كه زۆر ئه‌ستمه كه‌سێك كاره‌كانی نه‌بینیبێت یان نه‌یناسێت یه‌كێكه له كه‌ڵه ئه‌كته‌ره كۆمیدیه ناوداره‌كانی جیهان كه به ڕێبه‌ری (كۆمیدیای بی ده‌نگ) داده‌نرێت له جیهاندا زۆربه‌ی هه‌ره زۆری كاره‌كانی بێده‌نگه و هیچ جۆره گفتۆگۆیه‌كی تێدا نابینرێت به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆمیدیه و لێشی تێده‌گه‌ین به‌ڵام ئه‌و فیلمانه‌ی هه‌ولێر گفتۆگۆی له‌گه‌ڵ دایه ئینجا نه‌پێی پێده‌كه‌نین نه لێی تێده‌گه‌ین به‌ڵام ڕێژه‌ی پێكه‌نین له‌كه‌سێك بۆ كه‌سێك جیاوازه من وه‌كو ڕێژه‌ی گشتی باسی ده‌كه‌م، ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی جیهان (مسته‌ر بین) كه هێشتا له ژیاندا ماوه یه‌كێكه له ئه‌كته‌ره ناوداره‌كانی جیهان زۆربه‌ی كاره‌كانی بێده‌نگه به‌ڵام كه‌س نیه به كاره‌كانی پێنه‌كه‌نێت چونكه جۆره هه‌ڵس و كه‌وتێك ئه‌نجام ده‌دات هه‌ر شایه‌نی پێكه‌نینه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خوای گه‌وره ده‌م و چاوی به شێوه‌یه‌كی كۆمیدی نه‌خشاندووه بڕوا ناكه‌م هیچ كه‌سێك ڕقی لێیبێت، ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ینه هه‌ندێك كاری هونه‌رمه‌نده میسریه‌كان وه‌ك (ئیسماعیل یاسن، عبدالسلام النابلسی، ئه‌حمه‌د بدێر، سه‌ید زیان، عادل ئیمام... هتد) ئینجا ده‌زانین كۆمیدیا له ئاستێكی چه‌ند پێشكه‌وتوو دایه و چ تام و چێژێك به بینه‌ر ده‌به‌خشن ئه‌مه‌ش به‌ته‌نیا ناگه‌ڕیته‌وه بۆ زیره‌كی ئه‌كته‌ره‌كان به‌ڵكو شاره‌زا و لێهاتوویی نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ریشی تیا به‌دی ده‌كرێت ڕاسته لێهاتوویی ئه‌كته‌ر زۆر گرنگه به‌ڵام وه‌كو ده‌زانین چه‌پڵه به‌یه‌ك ده‌ست لێ‌نادرێت و هه‌موویان ته‌واوكه‌ری یه‌كترن، له‌ناو میلله‌تی خۆشمان‌دا كۆمه‌ڵێك ئه‌كته‌ری كۆمیدی زۆر لێهاتوو هه‌یه به‌تایبه‌تی له‌شاری سلێمانی وه‌ك (مسته‌فا ئه‌حمه‌د ( (وه‌ستا عه‌لی) )، مه‌كی حاجی عه‌بدوڵڵا ( (عه‌لیه فه‌نی) )، ئازادی حه‌مه پچكۆل، كه‌مال چالاك، عومه‌ری كه‌ریم ئاغا، زاهیر عه‌لی، ماهیر حه‌سه‌ن، به‌رزان قادر، ئه‌حمه‌د جۆڵا، زاهیر جه‌لال، عیرفانی وه‌ستا محه‌مه‌د ( (حه‌مه ده‌مبڵ) ) ... هتد) كاره‌كانیشیان له‌لایه‌ن بینه‌ره‌وه پێشوازییه‌كی باشی لێكراوه و زۆربه‌ی بینه‌ر لێیان ڕازیه... ئه‌و فیلمه مه‌هزه‌لانه‌ی له‌شاری هه‌ولێر كه به‌رهه‌م ده‌هێنرێت پێم وابێت یان لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن له وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری لێی بی ئاگایه یان كاتێك پلانی ئه‌و فیلمانه ده‌چێته به‌رده‌ستی ئه‌ندامانی لیژنه به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی بڕیاری وێنه‌گرتنی له‌سه‌ر ده‌ده‌ن چونكه له‌وانه‌یه ئه‌ندامانی لیژنه هیچ زانیاریه‌كی ئه‌وتۆیان له‌سه‌ر فیلم نه‌بێت و جۆری شیاو و نه‌شیاو لێك جیا نه‌كه‌نه‌وه بۆیه له‌كۆڵی خۆیانی ده‌كه‌نه‌وه یان وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری هیچ ئاگایه‌كی له‌م فیلمانه نیه كه بڵاوده‌كرێنه‌وه هه‌ربۆیه‌شه ئاستی كۆمیدیا له وڵاتی ئێمه‌دا و به‌تایبه‌تی له‌شاری هه‌ولێر ڕووی له شكست كردووه له‌چاو ساڵانی ڕابردوو ئه‌گه‌ر ڕێگه چاره‌یه‌كی بۆ نه‌دۆزرێته‌وه ئه‌وا به ته‌واوه‌تی له‌ناو ده‌چێت، له‌ساڵی حه‌فتاكاندا له‌شاری سلێمانی به توانایه‌كی لاواز له‌بواری ته‌كنه‌لۆژیای هونه‌ری توانیان چه‌ندین دراما و شانۆی كۆمیدی جوان به‌رهه‌م بهێنن به‌ڕاستی بینه‌ر تام و چێژێكی زۆری لێوه‌رده‌گرتن نمونه‌ی ئه‌م كاره كۆمیدیانه درامای (لانه‌وازان و خوله چه‌خماخ) بوون كه له كه‌ناڵی پێشووی (كه‌ركوك) په‌خش ده‌كرا، له‌ساڵی نه‌وه‌ده‌كاندا هه‌رچه‌نده بار‌و دۆخی هه‌رێمی كوردستان له ڕووی سیاسی و ئابوریه‌وه نا له‌باربوو به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێت توانیان به‌رنامه‌یه‌كی كۆمیدی له‌شاری سلێمانی پێشكه‌ش بكه‌ن به ناوی به‌رنامه‌ی (كه‌شكۆڵ) كه ئه‌م كاره‌شیان یه‌كێك بوو له كاره كۆمیدیه سه‌ركه‌وتووه‌كان و بینه‌رێكی زۆری هه‌بوو، هه‌تا ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایش خه‌ڵكی به دوایدا ده‌گه‌ڕا بۆ ئه‌وه‌ی به كاسێتی ڤیدیۆ یان به سیدی ده‌ستیان بكه‌وێت، دوای ماوه‌یه‌ك ڕاوه‌ستانی به‌رنامه‌ی كه‌شكۆڵ ئیتر له كۆتایی ساڵی (1998) و سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی كه‌ناڵی خاك به‌رنامه‌یه‌كی تر پێشكه‌ش كرا به‌ناوی (به‌رنامه‌ی به‌رنامه) ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ش كۆمیدی بوو بینه‌رێكی زۆر له ناوه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات تامه‌زرۆی بوون، ئه‌كته‌ری كۆمیدی (عیرفانی وه‌ستا محه‌مه‌د) ناسراو به (حه‌مه ده‌مبڵ) كه ساڵانێكه له بواری كۆمیدیادا كار ده‌كات و به‌رهه‌می زۆر جوانی پێشكه‌ش كردووه وه‌كو فیلمی (كه‌لله پوت، بی بی، كه‌ڵه‌گای گه‌ڕه‌ك، هه‌ڵه... هتد) كه به توانایه‌كی كه‌م له ڕووی ماددی و ئامێره‌وه به‌رهه‌می هێناون، كاتێك كه فیلمه‌كانی بڵاوده‌بێته‌وه ڕێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆری لێده‌فر ۆشێت به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ساڵانه ته‌نیا یه‌ك فیلم به‌رهه‌م ده‌هێنێت چونكه نایه‌وێت كاره‌كانی زۆری و بۆری پێوه دیار بێت... ئه‌و فیلمانه‌ی به وته‌ی خۆیان ناویان لێناوه فیلمی كۆمیدی خۆزگه له‌ڕووی وێنه‌گرتن و مۆنتاژ و هه‌ڵبژاردنی شوێنه‌كان و گشت سیسته‌مه‌كانی تره‌وه كه‌مێك پێشكه‌وتوو بوایه... سه‌نته‌ری به‌رهه‌م هێنانی فیلمی جیهانی ناسراو به (هۆڵییود) له شاری (لۆس ئه‌نجلۆس) ی سه‌ر به ویلایه‌تی (كالیفۆڕنیا) ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌گه‌ر بزانن كۆمه‌ڵه كه‌سێك له شاری هه‌ولێر هه‌یه و ستافێكی زۆر چالاكن له‌بواری كۆمیدیا و مانگانه زۆر به‌ئاسانی زیاتر له چه‌ند فیلمێكی كۆمیدی به‌رهه‌م ده‌هێنن ئه‌وا گه‌وره به‌رپرسانی (هۆڵییود) ناچار ده‌بن گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندی بده‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ری ئه‌و فیلمانه ببه‌نه ئه‌مریكا بۆئه‌وه‌ی خولێك بۆ نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ره‌كانی ئه‌وان بكه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و ستافه‌ی له هه‌ولێر كارده‌كه‌ن ڕازی نه‌بن هیچ سه‌یر نیه كه هۆڵییود شكست بهێنێت و چیتر به‌رده‌وام نه‌بێت له‌كاره‌كانی خۆی و به تابلۆیه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی لۆس ئه‌نجلۆس بنووسن ( (له‌به‌ر نه‌هاتنی ستافه چالاكه‌كه‌ی شاری هه‌ولێر ناچار بووین كۆتایی به كاره‌كانی هۆڵییود بهێنین چونكه ئیتر ئێمه توانای كاركردنمان نه‌ما له‌گه‌ڵ داوای لێبوردنمان له‌گه‌ڵ گشت لایه‌ك)
تێبینی/ (كه‌ڕه‌ی شه‌ربه‌ت) پیاوێكی شه‌ربه‌ت فرۆش بووه له شاری سلێمانی كه هه‌ردوو گوێی (كه‌ڕ) بووه بۆیه ئه‌و ناوه‌ی به‌سه‌ردا بڕاوه، له شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ئه‌گه‌ر یه‌كێك شتێك بزانێت و به‌ڵام گوێی پێنه‌دا پێی ئه‌ڵێن بۆ خۆت كردووه به كه‌ڕه‌ی شه‌ربه‌ت.

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
