دوای ئه‌وه‌ی ساڵانێكی له له بواری هونه‌ری گۆرانی گووتن كاری كرد، ئێستا به هۆی چه‌ند هۆكارێكه‌وه هونه‌رمه‌ند ئاشنا زرار وازی له گۆرانی گووتن هێنا. له‌وباره‌یه‌وه هونه‌رمه‌ند ئاشنا زرار له په‌یوه‌ندیه‌كیدا راگه‌یاند، ئه‌و وازی له كاری گۆرانی گووتن هێناوه و ئاماده نییه بۆ جارێكی دیكه به‌و بارودۆخه‌ی ئێستا گۆرانی بڵێته‌وه و گوتی "گۆرانی گوتن ئاواتی حه‌زی منداڵی من بوو و به‌پێی پێویست كارم بۆ ئه‌و حه‌زه كرد، هه‌رچه‌نده زۆر زه‌حمه‌تیم بۆی كێشا، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌و بارودۆخه‌ی ئێستا كاركردن له‌و بواره‌دا زۆر سه‌خت بووه، بۆیه بڕیارمدا واز له‌و پیشه‌یه بهێنم و بواره‌كه جێبهێڵم"، هه‌روه‌ها ئه‌و خانمه گۆرانیبێژه ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، هه‌رچه‌نده بڕیاری ئه‌وه‌یداوه له‌و بارودۆخه‌ی ئێستا كار له‌و بواره‌دا نه‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر رێگرییه‌كان نه‌مێنن و هاوكارییه‌كان وه‌ك پێویست بوونی هه‌بێت ره‌نگه له‌و بڕیاره‌ی خۆی پاشه‌گه‌زبێته‌وه، هه‌روه‌ك خۆی ده‌ڵێت "رێگریه‌كانی كاركردن له بواری گۆرانی گوتن له كوردستان ئه‌وه‌نده زۆره و زه‌قه، باوه‌ڕ ناكه‌م جارێكی دیكه بتوانم له‌و بواره‌دا كار بكه‌مه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و رێگریانه نه‌ما و ئاسانكاری بۆ هونه‌رمه‌ندان دروست بوو وه‌ك ئه‌و هاوكاریانه‌ی كه ئێستا بۆ هونه‌رمه‌ندانی ئه‌وروپا هه‌یه، له‌وانه‌یه بڕیاره‌كه‌ی خۆم بشكێنم".
جێگای ئاماژه پێكردنه هونه‌رمه‌ند ئاشنا زرار له ساڵی 1998 یه‌كه‌م گۆرانی خۆی له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن بڵاوكرده‌وه و له ساڵی 2006 به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند دڵزار زراری برای یه‌كه‌م ئه‌لبوومیان بڵاوكرده‌وه به ناوی (خه‌مێكی شێت) .
Zanadzey@yahoo. com
