له سیستمی دیموكراسیدا ده‌بێت رۆژنامه‌نووس سه‌ربه‌خۆیانه سه‌باره‌ت به چاودێریكردنی حكومه‌ت كار بكات، حكومه‌ته دیموكراسییه‌كان وه‌زیرانی راگه‌یاندنیان نییه بۆ دیسپلینكردنی ناوه‌ڕۆكی رۆژنامه‌كان یان چالاكییه‌كانی رۆژمامه‌وانان یان چه‌ند داوایه‌كی تر كه بسه‌پێنرێت به‌سه‌ر ر
ۆژنامهواناندا به‌مه‌به‌ستی ملكه‌چكردنیان بۆ چاودێری نه‌كردنی ده‌وڵه‌ت، یان بۆ ناچاركردنی رۆژنامه‌وانان بۆ تێكه‌ڵبوون له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌سته‌و دامه‌زراوانه‌ی حكومه‌ت سه‌رپه‌رشتییان ده‌كات.
*رۆژنامه‌ی سه‌ربه‌خۆ هه‌ڵده‌ستێت به راگه‌یاندن و روناككردنه‌وه‌ی رێگای به‌رده‌م جه‌ماوه‌ر و له سه‌ركرده‌كان ده‌پرسێته‌وه ومینبه‌رێك دابین ده‌كات بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر مه‌سه‌له ناوخۆیی ونه‌ته‌وه‌ییه‌كان.
*وڵاتانی دیموكراسی بره‌و به بوونی رۆژنامه‌گه‌ریی سه‌ربه‌خۆ ده‌ده‌ن، كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیی پشتبه‌ستو به حوكمی یاسا و ئازادیی را ده‌ربڕین هه‌موویان پشتیوانی له رۆژنامه‌نووسی سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ك ده‌بێت رۆژنامه‌نووسی سه‌ربه‌خۆ پارێزگاریكردنی یاساییانه‌ی بۆ به‌رقه‌رار بكرێت.
*حكومه‌ت له سیستمی دیموكراسیدا لێپرسراوه له كاره‌كانی، له‌به‌ر ئه‌وه هاووڵاتیان پێیان وایه ده‌توانن ئاگاداری ئه‌و بڕیارانه بن كه حكومه‌ت له جیاتی ئه‌وان ده‌ری ده‌كات، رۆژنامه ئاسانكاری بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌كات به جۆرێك كه وه‌ك پاسه‌وانێك ده‌بێت له چاودێریكردنی حكومه‌تدا، ئه‌مه‌ش هاوكار ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی وا له حكومه‌ت بكات هه‌ست به‌لێپرسراوێتی بكات به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیان، هه‌روه‌ها وڵاتانی دیموكراسی ئه‌و مافه به رۆژنامه‌وانان ده‌ده‌ن ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه گشتییه‌كان بن وئاگایان له به‌ڵگه‌نامه ره‌سمییه‌كان بێت، هه‌روه‌ك حكومه‌ت له‌و سیستمی دیموكراسییه‌دا سانسۆری پێشینه دانانێت سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئایا رۆژنامه‌وانان چی ده‌ڵێن و چی ده‌نووسن.
*پێویسته‌رۆژنامه‌نووس به هه‌ستێكی لێپرسراوێتییه‌وه كاربكات، چونكه ئه‌و ده‌خرێته به‌ر لێپرسنه‌وه‌وه له لایه‌ن كۆمه‌ڵه پیشه‌ییه‌كان وئه‌نجومه‌نی رۆژنامه‌نووسی سه‌ربه‌خۆ ولێكۆڵه‌ره‌وه‌ی سكاڵا گشتییه‌كان له‌سه‌ر رۆژنامه‌نووسی، ئه‌گه‌ر هاتوو له هێلی كاری نووسی دا هه‌بێت وسكاڵا له دژی به‌رز بكرێته‌وه.
*دیموكراسی داوا له جه‌ماوه‌ر ده‌كات به‌دڵنیاییه‌وه وبڕیاره‌كان بخه‌نه‌ڕو، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر باوه‌ڕی به رۆژنامه هه‌بێت ئه‌وا له‌سه‌ر رۆژنامه‌وانان پێویسته راپۆرتی لۆژیكانه‌ی سه‌ربه سه‌رچاوه باوه‌ڕپێكراوه‌كان دابین وئاماده بكه‌ن، چونكه دزینی رای خه‌ڵكی دیكه وراپۆرتی به‌تاڵ كاردانه‌وه‌یه‌كی نێگه‌تیڤانه‌ی له‌سه‌ر رۆژنامه‌گه‌ریی سه‌ربه‌خۆ ده‌بێت.
*له‌سه‌ر دامه‌زراوه رۆژنامه‌نووسییه‌كان پێویسته ده‌سته‌ی نووسه‌رانی تایبه‌ت به خۆی و بێ لایه‌ن پێكبهێنن به‌مه‌به‌ستی جیاكردنه‌وه له‌نێوان گه‌ڵاڵه‌كردنی زانیارییه‌كان و دابه‌شكردنیان له‌گه‌ڵ كاری نووسیندا.
*نابێت رۆژنامه‌وانان له‌ژێر كاریگه‌ریی رای گشتیدا بن وله‌سه‌ریانه ته‌نها به‌دوای راستییه‌كاندا بگه‌ڕێن یان نزیكترین ئاست لێیانه‌وه، چونكه دیموكراسی رێگه به رۆژنامه‌گه‌ری ده‌دات كاری بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ ونووسینی راپۆرت ئه‌نجام بدرێت به‌بێ ترس ودڵه‌ڕاوكێ و هه‌ندێك مامه‌ڵه‌ی جیا له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه.
*سیستمی دیموكراسی بره‌و به‌و ململانێكان ده‌دات، ئه‌ركی حكومه‌ته‌كان خۆی له‌پارێزگاریكردنی هاووڵاتیاندا ده‌بینێته‌وه وگه‌لیش مافی پێزانینی هه‌یه، كه ئه‌مه‌ش به‌نده به توانای رۆژنامه‌وانان له گه‌یشتن به زانیارییه‌كان، حكومه‌ته‌كان هه‌ندێ جار پێویستیان به‌وه هه‌یه رێبگرن له گه‌یشتن به‌و زانیارییانه‌ی به هه‌ستیاریان ده‌زانن به‌جۆرێك كه‌نه‌هێڵن بڵاوبكرێنه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رۆژنامه‌وانان له سیستمی دیموكراسیدا مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه هه‌وڵی به‌ده‌ستكه‌وتنی ئه‌و زانیارییانه‌ش بده‌ن.
najatrosty@yahoo. com
