ڕۆژی 27 / 2 / 2009 له دادگای یه‌کێک له شاره‌کانی دانیمارک به‌ناوی (کۆڵدن) دادگایکردنی چوار گه‌نجی عێراقی به‌ڕێوه‌چوو، به‌هۆی ئیغتیساب کردنی کچێکی دانیمارکی خوارو هه‌ژده ساڵ، هه‌ر یه‌کێک له‌و گه‌نجانه به‌پێی به‌شداریان له‌تاوانه‌که‌دا سزای زیندانیکردنیان بۆ بڕایه‌وه، من مه‌به‌ستم ئه‌وه نیه ئه‌م تاوانه وه‌ک ڕووداوێک یان هه‌واڵێک ڕابگه‌یه‌نم، یان خوێنه‌ری لێ‌ئاگادار بکه‌مه‌وه، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی من لێره‌دا مه‌به‌ستمه باسی بکه‌م و هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر بکه‌م هه‌ڵسوکه‌وتی به‌شێک له خێزانی ئه‌و گه‌نجانه‌یه له ڕۆژی دادگایکردنه‌که‌دا، که دیاره هه‌ڵسوکه‌وتی ئه‌و خێزانانه‌ش هه‌ر له‌خۆوه نه‌هاتووه، به‌ڵکو به‌رئه‌نجامی کاریگه‌ری بیرکردنه‌وه‌ی زاڵی کۆمه‌ڵگا، مه‌زهه‌ب، قه‌وم، عه‌شره‌ت، که‌لتور، پیاوسالاریه، خێزانه‌کان به چاوی پڕ له فرمێسک و به دڵێکی ته‌نگی پڕ له حه‌سره‌ته‌وه ئاماده‌ی دادگایکردنه‌که‌بوون و گوێیان له سزای زیندانیکردنی کوڕه‌کانیان ده‌گرت، سزای هه‌ر‌که‌سێکیان زۆرتربوایه خێزانه‌کانیان زیاتر ناڕه‌زایه‌تیان پیشانده‌داو فرمێسکی گه‌رمی به کوڵیان زیاتر بۆ کوڕه‌کانیان هه‌ڵده‌ڕشت. من بۆ خۆم له‌گه‌ڵ برای یه‌کێک له‌و گه‌نجانه قسه‌م کرد که ئه‌م تاوانه‌یان ئه‌نجامداوه، برای گه‌نجه‌که پێیوابوو که ئه‌مه ئه‌زموونێکی باشه بۆ براکه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی له‌داهاتوودا عاقڵبێت و تۆزێک بیر بکاته‌وه و ئه‌م زیندانکردنه بۆی ببێته قوتابخانه، کێشه‌که لێره‌دایه ئیغتیساب و زیندانی بۆ کوڕان ده‌بێته ده‌رس و ته‌جروبه، به‌ڵام خۆشه‌ویستی و هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ر به‌شێوه‌یه‌کی ئازادانه له‌لایه‌ن کچانه‌وه ده‌بێته مایه‌ی له‌ده‌ستدانی ژیان و به‌ردباران کردنیان، بۆ سزای ئیغتیسابکردنی کوڕه‌کانیان فرمێسک ده‌ڕێژن به‌ڵام بۆ هه‌واڵی عیشقکردنی کچه‌کانیان چه‌قۆ تیژ ده‌که‌ن بۆ سه‌ربڕینیان، ئه‌و پێوه‌ره دوو فاقه‌ی به‌دوو تێڕوانینی جیاوازه‌وه ده‌ڕوانێته کچان و کوڕانی کۆمه‌ڵگا، کچان و ژنانی غه‌رقی نه‌هامه‌تی و ناعه‌داله‌تیه‌کی سه‌راپاگیر کردوه. له‌یه‌کێک له‌زیندانه‌کانی تکریت ژنێکی به‌ندکراو به‌ناوی (ده‌لال) له‌لایه‌ن ئه‌و پۆلیسیانه‌ی که پاسه‌وانی به‌ندینخانه‌که‌بوون سکی پڕکراوه، له‌کاتی سه‌ردانی برایه‌کی (ده‌لال) بۆ به‌ندیخانه‌که به‌ده‌مانچه (ده‌لال) ده‌کوژێت سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ بڕوانه (ئاوێنه ڕۆژی 28/4/2009)، هه‌رکه‌سێک زۆر به‌ئاسته‌م سه‌یری ئه‌م نموونه‌و ڕووداو کاره‌ساتانه بکات ده‌زانێت له کۆمه‌ڵگا‌دا چ تاوانێک به‌رانبه‌ر ژنان ئه‌نجام ده‌درێت و چۆن هه‌ر ڕۆژه‌و جه‌سته‌یان خۆراکی ناعه‌داله‌تیه‌که، ژنان و کچان بوونه‌ته ده‌سته‌مۆترین نێچیر به‌ده‌ست پیاوسالاری و نایه‌کسانیه‌وه، مه‌رگی ئینسانێک به‌حیساب بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی سه‌ری شه‌ره‌فی که‌سێکیتر گه‌وره‌ترین تاوانه. میدیاکانی نه‌رویج هه‌واڵی (41) حاڵه‌تی ئیغتیسابیان بڵاوکرده‌وه که له‌ساڵی ڕابوودا دادگا بڕیاری له‌سه‌رداون، کورد له ڕیزی پێشه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م تاوانه‌دان (سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ بڕواننه ئاوێنه ڕۆژی 23 / 4 / 2009) من دڵنیام کاتێک ئه‌م هه‌واڵه بڵاو ئه‌بێته‌وه یه‌ک خێزان نیه له کوردوستان که دڵی ڕاچڵه‌کێت و بڵێت ئاخ‌و کوڕه‌که‌ی ئێمه ئه‌و کاره‌ی ئه‌نجام نه‌دابێت، یه‌ک خێزان نیه بڵێت باشه ئه‌گه‌ر کوڕه‌که‌ی ئێمه ئه‌م کاره‌ی کردبوو شه‌ره‌ف و که‌رامه‌تی عه‌شره‌ت و بنه‌ماڵه له‌کوێ بهێنینه‌وه، یه‌ک خێزان نیه که بیرله‌وه بکه‌نه‌وه که چۆن کوڕه ئیغتیسابکه‌ره‌که‌یان بگێڕنه‌وه‌و تۆڵه‌ی ناوزڕاندنیانی لێبکه‌نه‌وه، که دیاره من مه‌به‌ستم ئه‌وه نیه که بڵێم چۆن کچان ده‌کوژن و شه‌ڵاڵی خوێنیان ده‌که‌ن کوڕانیش به‌و ده‌رده به‌رن، چونکه کوشتنی هه‌ر ئینسانێک تاوانه‌و هیچ ته‌بریرێکی نیه، به‌ڵکو مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه جێگاوڕێگای کچان و ژنان له کۆمه‌ڵگایه‌کدا پیشانبده‌م که ده‌چه‌وسێنه‌وه‌و پله دووبوونیان له مه‌رگیشدا ئاماده‌یه، لێره‌دا قسه له‌سه‌ر ئه‌و پێوه‌ره دژی ئینسانیانه‌یه که هه‌میشه کچانی کردۆته دیلی بیری کۆنه‌په‌رستی و، هه‌ر بڕیارێکی ئازادانه‌ی ئه‌وان باجه‌که‌ی کوشتنه‌و شاردنه‌وه‌یانه له‌ناو جانتایه‌کداو زینده‌به‌چاڵکرنیانه له باخچه‌که‌ی ماڵه‌وه‌دا، یاخود په‌لکێش کردنه‌وه‌یانه بۆ خاکی نیشتمان و کوشتنیانه له ئاهه‌نگی گێڕانه‌وه‌ی غیره‌ت و شه‌ره‌فی بنه‌ماڵه به ئاماده‌بوونی باوک و براو خال و مام و ئه‌وانیتر، کۆمه‌ڵگایه‌ک که هه‌موو ڕۆژ له ژێر ناوی شه‌ره‌ف و ناموسدا قه‌لاچۆی ژنان و کچانی تێدا بکرێت، کۆمه‌ڵگایه‌ک به‌رده‌وام ڕمی تیروکه‌وانه‌که‌ی ئاڕاسته‌ی سنگی سه‌ره‌تایترین مافه‌کانی کچه‌کانی بێت ئاشکرایه که ڕۆژانه ده‌یان کاره‌سات و ڕووداوی جه‌رگبڕ ڕووده‌دات، سووتان، خۆخنکاندن، به‌کارهێنانی ماده‌ی ژه‌هراوی بۆ کۆتایهێنان به ژیان، شروب و حه‌ب و ده‌رمانی بواره‌کانی ته‌ندروستی، خۆکوشتن به چه‌ک، ڕۆژانه داهێنان ئه‌کرێت له چۆنیه‌تی کوشتنی کچان و ژناندا، به‌جۆرێکی لێهاتووه کاتێک گوێبیستی چیرۆکه‌کان ده‌بیت پێتوایه باسی خه‌یاڵت بۆ ده‌که‌ن به‌ڵام هیچی خه‌یاڵ نییه به‌ڵکو هه‌مووی چیرۆکی واقیعی ژیانی کچان و ژنانه، ژنان و کچان ده‌بێت ببنه‌وه به ئینسان، ده‌بێت پله دوو نه‌بن، ده‌بێت له‌کۆمه‌ڵگادا وه‌ک ئینسانی خاوه‌ن بڕیار‌و ئازاد سه‌یربکرێن ئه‌مه ته‌نها ڕێگای کۆتایهێنانه به‌و دۆزه‌خه‌ی که ده‌رگاکه‌ی له‌هه‌موو لایه‌که‌وه کراوه‌یه بۆیان.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
