بۆكان ـ فیلمی دیكۆمێنتی زانستی مێژوویی "نیایشگه‌ی مانایی قه‌ڵایچی" له ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ندی سینه‌ماكار "ئیبراهیم ره‌حمانی" له بۆكان ساز ده‌كرێت. به پێی راپۆرتی به‌شی راگه‌یاندنی گشتی فیلمی دیكۆمێنتی نیایشگه‌ی مانایی قه‌ڵایچی، بۆ یه‌كه‌مین جار له وڵاتی ئێران فیلمی دیكۆمێنتی زانستی مێژوویی "نیایشگه‌ی مانایی قه‌ڵایچی" له ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ندی سینه‌ماكاری كوردستان و ئێران "ئیبراهیم ره‌حمانی" و له به‌رهه‌مهێنانی "انجمن دوستداران یادگارهای تاریخی ایزیرتو" واته ئه‌نجومه‌نی لایه‌نگرانی یادگاره‌كانی مێژوویی ئیزیرتۆ له شارستانی بۆكان ساز ده‌كرێت.
ئه‌م فیلمه دیكۆمێنتی زانستی مێژووییه به ئامانجی گواستنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانی تایبه‌ت به كۆنینه و پێشینه‌ی مێژوویی، ناساندنی بیناسازی و شوێنه‌واره‌كانی ئاسه‌واری مانایی، به‌رده‌نووس و كه‌تیبه‌ی ئارامی قه‌ڵایچی، خشته له‌عابداره‌كان، گه‌ڕانه‌كانی رزگاركردن، كۆمه‌ڵه دیتراوه‌كانی پاشماوه‌ی بوونه‌وه‌ره‌كان، مێژووی هونه‌ری، فه‌رهه‌نگی مانایی و خوێندنه‌وه و توێژینه‌وه‌كانی ئه‌نجام دراو، دێته به‌رهه‌م و ئاماده ده‌كرێت.
له رۆژانی داهاتوودا كاری وێنه‌گرتنی ئه‌م فیلمه له شوێنه‌واری مێژوویی قه‌ڵایچی بۆكان ده‌ست پێده‌كرێت. هونه‌رمه‌ندان و ستافی ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ی فیلمی دیكۆمێنتی زانستی مێژوویی "نیایشگه‌ی مانایی قه‌ڵایچی" بریتین له:
نووسه‌ری سیناریۆ و راوێژكاری كۆنینه‌ناس: یووسف حه‌سه‌ن زاده.
ده‌رهێنه‌ر: ئیبراهیم ره‌حمانی.
به‌ڕێوه‌به‌ری وێنه‌گرتن: ره‌زا رووز.
یاریده‌ده‌ری وێنه‌گر: سارا قادری، ئه‌میر پاشایی.
فۆتۆگرافه‌ر: وه‌فا سیراج موكری.
ده‌نگهه‌ڵگر: به‌همه‌ن كه‌ریم خواه.
یاریده‌ده‌ری ده‌نگهه‌ڵگر: نه‌وید ره‌حمانی.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی گشتی: مه‌نووچێهر جیهانی و مه‌نسوور جیهانی.
به‌رهه‌مهێنه‌ر: انجمن دوستداران یادگارهای تاریخی ایزیرتو واته ئه‌نجومه‌نی لایه‌نگرانی یادگاره‌كانی مێژوویی ئیزیرتۆ.
ته‌پۆڵكه‌ی قه‌ڵایچی له 7 كیلۆمه‌تری باكووری رۆژهه‌ڵاتی شارستانی بۆكان له باشووری ده‌ریاچه‌ی ورمێ له پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا هه‌ڵكه‌وتووه و به یه‌كێك له شوێنه‌واره هه‌ره گرینگه‌كانی سه‌رده‌می ئاسن له باكووری رۆژئاوای وڵاتی ئێران دیته ئه‌ژماردن. خشته له‌عابداره‌كانی ئه‌م شوێنه‌واره ویترینه‌كانی زۆربه‌ی مۆزه‌خانه‌كانی جیهان، له‌وانه: مۆزه‌خانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كۆن له تۆكیۆ، مۆزه‌خانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له تۆكیۆ، مۆزه‌خانه‌ی ماتسودۆ له ژاپۆن، مۆزه‌خانه‌ی خوێندنه‌وه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی نزیك له ژاپۆن، مۆزه‌خانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له ئێران، مۆزه‌خانه‌ی ورمێ و چه‌ندانی دیكه‌ی رازاندۆته‌وه.
له لایه‌ن راگه‌یاندنی گشتی فیلمی دیكۆمێنتی زانستی مێژوویی "نیایشگه‌ی مانایی قه‌ڵایچی".


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
