وه‌كو ره‌وشتێكی كاری رۆژنامه‌وانی به پێوستی ده‌زانم ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌م وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ری نووسین له رۆژنامه‌ی (میدیا) بۆ خوێنه‌ران بخه‌مه روو، چونكه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌شێوازێكی زاره‌كی و نووسراو ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌كه‌م ئاراسته‌ی رۆژنامه‌ی (میدیا) كرد، به‌ڵام ئه‌وان دوور له ره‌وشتی كاری رۆژنامه‌وانی نه‌ك هه‌ر به‌شێك له نووسراوی ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌كه‌م به‌ڵكو ته‌نیا ناوه‌كه‌میان لابرد و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسی ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌كه‌یان نه‌كرد. بۆیه به‌و هۆكار و به‌هۆی ئه‌و په‌یوه‌ندییه زۆره‌ی كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له لایه‌ن خوێنه‌ران و رۆژنامه‌نووسان و هاوڕێیان بۆ هه‌مان مه‌به‌ست به من ده‌كرا به پێوستم زانی ده‌قی ئه‌و ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌یه‌ی كه ئاراسته‌ی جێگای ناوبراوم كردووه بۆ چه‌ند ده‌زگایه‌كی بخه‌مه روو، ئه‌مه‌ش ده‌قی ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌كه‌یه.
بۆ به‌ڕێز خاوه‌ن ئمتیازی ۆژنامه‌ی (میدیا)
بابه‌ت/ ده‌ست له كاركێشانه‌وه
دوای كاركردنم وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینی رۆژنامه‌ی (میدیا) له ماوه‌ی نزیكه‌ی ساڵ و نیوێك، له‌به‌ر چه‌ندین هۆكاری دوور له كاری رۆژنامه‌وانی رۆژنامه‌كه بڕیاری ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌م دا. ئه‌مه له كاتێكدا كه به ده‌روون ئارامییه‌كی زۆره‌وه ئه‌و رۆژنامه‌یه جێده‌هێڵم چونكه به ئه‌ندازه‌ی زیاتر له پێویست له هه‌ر ژماره‌یه‌كدا كاره‌كانی خۆم جی به‌جی كردووه و هه‌وڵمداوه جێگای نه‌بوونی ستاف و ئه‌و ده‌سته‌ی نووسه‌رانه‌ش پڕ بكه‌مه‌وه كه تاوه‌كو ئه‌م ساته هیچ یه‌كێكیان وه‌كو رۆژنامه‌نووسێكی راسته‌قینه له هاوكاری كردنم و ئه‌نجامدانی ئه‌ركی سه‌ر شانیان رۆڵیان نه‌بینی.
كه‌چی سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی ستافیش كه‌موكوڕییه‌كی زۆر له ئه‌دای جی به‌جی كردنی كاری سه‌رنووسه‌ر هه‌بووه به‌ڵام ئاماده‌بووم به هێنده‌ی ده‌رفه‌تدان به من كه‌موكوڕییه‌كانی ئه‌ویش له رووی ته‌حریر و كاری رۆژنامه‌وانی پڕ بكه‌مه‌وه، له كاتێكدا هه‌وڵی زۆریشم له‌و پێناوه‌دا كه سه‌رنووسه‌ری ئه‌و رۆژنامه‌یه ته‌حه‌یوز بۆ لایه‌نێك یان چه‌ند لایه‌نێك نه‌كات، به‌ڵام وا دیاره ئه‌و هه‌وڵانه به‌فیڕۆ چوون چونكه كاری رۆژنامه‌وانی به‌ر له هه‌موو شتێك ئه‌خلاقه و هه‌ر رۆژنامه‌نووسێكی راسته‌قینه ده‌بی هه‌ڵگری پێكهاته و ره‌فتاره‌كانی كه‌سێكی رۆژنامه‌نووس بێت.
له‌و ده‌مه‌ی له رۆژنامه‌ی (میدیا) ده‌ست به‌كار بووم وه‌كو رۆژنامه‌یه‌كی جددی لێم روانی بۆیه ده‌ست به‌كار بووم، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م رۆژنامه‌یه ئه‌و رێككه‌وتنه ئه‌خلاقییه‌ی كه بۆ كاركردن له نێوان هه‌ردوولامان هه‌بوو له لایه‌ن سه‌رنووسه‌ره‌وه ره‌چاو نه‌كرد و پۆستی سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌كه به ناوی ستافی رۆژنامه‌كه‌وه بۆ بروسكه‌ی پیرۆزبایی و ماته‌مینی له حیزبه كوردستانییه‌كان به‌كارهات و هه‌مان پۆست بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت له فه‌رمانگه‌ی كشتوكاڵ كه تیایدا سه‌رنووسه‌ر فه‌رمانبه‌ره و ته‌كلیف كردن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له به‌رپرسی لقێك. جگه له‌وه‌ش به هۆی هه‌ست كردن به‌كه‌موكوڕی خودی نه‌تواندرا ده‌رفه‌ت به كه‌سێكی ئه‌كادیمی بدرێت و وه‌كو پێویست سوود له پێشنیاره جدییه‌كانی له بواری رۆژنامه‌وانی وه‌ربگیرێت، بۆیه میزاجی شه‌خسی له بری كاری ئه‌كادیمی زیاتر رۆڵیان له لایه‌ن هه‌مان كه‌س له رۆژنامه‌كه بینی، به‌تایبه‌ت له‌م چه‌ند ژماره‌یه‌ی رابردوودا زۆر به روونی به‌دی ده‌كرێت، كه تیایدا به‌بی ئه‌وه‌ی گرنگی پێگه‌ی خوێنه‌ر لێكبدرێته‌وه كاره‌كان ئه‌نجامدراون.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش به هۆكاری ئه‌م میزاج په‌رستی و ته‌حیوز و ناپرۆفیشناڵیه‌ته له لایه‌ن كه‌سی سه‌رنووسه‌ر تیراژی ئه‌م رۆژنامه‌یه كه‌م بووه وه، ته‌نانه‌ت فرۆشی رۆژنامه‌كه‌ش گه‌یه‌ندرایه ئاستێكی نزم، كه به درێژایی ماوه‌ی كاركردنم خودی خاوه‌ن ئمتیاز و سه‌رنووسه‌رم له‌و كه‌موكوڕیانه ئاگاداركرده‌وه كه پێویسته به ستافی كارا و به‌هۆی لێزانین له كاری رۆژنامه‌وانی و ده‌رفه‌تدان ئه‌نجام بدرێن، به‌ڵام به‌داخه‌وه له ئه‌نجامدا (میدیا) ی ئێستا ده‌بیندرێت كه هه‌یه، ته‌نانه‌ت به‌پێی ستانداردی جیهانی هه‌ر سه‌رنووسه‌رێك كه ئاراسته‌ی باشی رۆژنامه‌كه‌ی به‌ره‌و خراپی برد و تیایدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو ده‌ست له كار ده‌كێشێته‌وه و بواره‌كه بۆ كه‌سانی پرۆفیشناڵ بۆ به‌ره‌و پێش بردنی رۆژنامه‌كه چۆڵ ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌ر كاتێك رۆژنامه‌یه‌ك له 15% تا 20%ی لێنه‌فرۆشرا ئه‌وا رۆژنامه‌كه داده‌خرێت یان به دیوێكی تر هه‌وڵی چاككردنی ده‌درێت چونكه ئه‌و رۆژنامه‌یه دووچاری ئیفلاسی ماددی ده‌بێته‌وه، بۆیه به‌پێی ئێستای فرۆشی (میدیا) پێویسته چاوێك به‌و خاڵانه‌دا بخشێندرێته‌وه كه كاری رۆژنامه‌وانی له‌و رۆژنامه‌یه‌دا به‌رو پێش ده‌بات.
من له 2 ژماره‌ی رابردووه‌وه كارێكم له‌و رۆژنامه‌یه‌دا نه‌كردووه به‌ناوی به‌ڕێوه‌به‌ری نووسین، چونكه له ژماره (385) دا بابه‌ته‌كانم له لایه‌ن سه‌رنووسه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی نائه‌خلاقیانه و دوور له كاری سه‌رنووسه‌رێك و كه‌سێكی رۆژنامه‌نووس لێشاردرایه‌وه، كه ئه‌مه جگه له گوزارشت كردن له نه‌زانین، گوزارشت كردن بوو له پابه‌ندنه‌بوون به‌و به‌ڵێنه‌ی كه له نێوان ئێمه دا هه‌بوو، ئه‌گه‌ر هه‌ر بیانوویه‌كیش بۆ ئه‌مه هه‌بووبێت ده‌بی ئه‌وه زۆر باش بزاندرێت كه كاره‌كه ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌بوو خودی ئه‌و هه‌ستی به بچوكی ده‌كرد بۆیه پێی وابوو ئه‌گه‌ر كه‌سێك دایكی نه‌خۆشبێت و ماوه‌ی به جددی كاركردنی ساڵ و نیوێك نه‌كاته ره‌چاوی ته‌ندروستی مرۆڤێك و تاكه گله‌یی سه‌رنووسه‌ر ئه‌وه بێت بڵێت نایه‌ت و حیساب بۆ من ناكات و من به موقه‌با ده‌زانێت... (خودی ئه‌م قسانه له زاری خاوه‌ن ئمتیازه‌وه به من گه‌یه‌ندرا)، كه ئه‌مه جگه له خۆ به بچوك زانین و هه‌ره‌س هێنان له كار شتێكی دیكه نییه، بۆیه 2 رۆژ كه بریتی بوون له رۆژانی چوارشه‌ممه‌و پێنج شه‌ممه و كاتی ده‌رچوونی رۆژنامه‌كه‌ش نه‌بوو و من نه‌متوانی له‌و 2 رۆژه‌دا سه‌ردانی نووسینگه بكه‌م، ئه‌مه له لایه‌ن ئه‌و ته‌نیا هه‌ست كردن بوو به‌و بۆشاییه‌ی كه له خود و كاركردنیدا هه‌یه. ئه‌مه له كاتێكدا من تاكه كه‌س بووم له ستافی ئه‌و رۆژنامه‌یه به درێژایی كاركردنم له‌وی مۆڵه‌تی بی مووچه‌م وه‌رگرتبێت و له‌به‌ر كاری رۆژنامه‌كه له داهاتی شوێنێكی ترم خۆش بووبم كه خودی سه‌رنووسه‌ر ئاماده‌ی ئه‌م به‌خششه نه‌بوو.
هه‌ر چه‌نده له زۆر ژماره‌ی تریشدا به‌هۆی ده‌رفه‌تنه‌دانی ناوبراو هه‌ندێك بابه‌ت به‌بی كاری وردبینی و ته‌حریری من رۆیشتوون كه دواتر ره‌نگدانه‌ی ناشرین و پڕ له هه‌ڵه‌یان به‌سه‌ر رۆژنامه‌كه‌وه پێوه دیار بووه، ته‌نانه‌ت له ژماره (386) دا دیمانه‌كه‌ی د. نیكۆلاوس له لایه‌ن سه‌رنووسه‌ره‌وه مسوه‌ده‌كه‌ی ئه‌و دیمانه‌یه له‌سه‌ر رووپه‌ڕی رۆژنامه‌كه داندرابوو، ئه‌مه له كاتێكدا سه‌ره‌ڕای وازهێنانم له رۆژنامه‌كه به‌ڵام وه‌ك كارێكی ئه‌خلاقی به‌شی دووه‌مم بۆ ناردبوو كه ده‌قه ته‌حریر كراوه‌كه.
بۆیه دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه كه من به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌و 2 ژماره‌یه‌ی رابردووی رۆژنامه‌كه به‌رپرس نیم و ده‌مه‌وی له‌م ژماره‌یه‌وه ناو و ژماره ته‌له‌فۆن و ئیمێله‌كه‌م له‌سه‌ر ئه‌و رۆژنامه‌یه هه‌ڵبگیرێت و من چی دی به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینی ئه‌و رۆژنامه‌یه نیم.
به‌ڵام ئومێدی سه‌ركه‌وتن و باش بوون بۆ ئه‌و رۆژنامه‌یه ده‌خوازم و من بۆ له‌مه‌ودوا هه‌وڵده‌ده‌م وه‌كو خوێنه‌رێك ئه‌و رۆژنامه‌یه به‌هی خۆم بزانم.
له‌گه‌ڵ رێزم
نیاز عه‌بدوڵڵا
4/5/2009
وێنه‌یه‌ك بۆ
- رۆژنامه‌ی (میدیا)
- دۆسیه‌ی تایبه‌تی خۆم
- سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان
- ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
