ئه‌و هه‌لومه‌رجه نوێیه‌ی عێراق و كوردستان وایكردووه كه‌هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت و هه‌ندێك پاره‌ی هه‌بێت به‌ئاسانی ته‌كنه‌لۆژیای گه‌یاندن و زانیاری ده‌ستبكه‌وێت. خۆشبه‌ختانه رۆژ له‌دوای رۆژ پێشكه‌ووتنه‌كانی ئه‌و بوارنه له‌پێشڤه‌چوون و به‌رفراوا
ن بووندان. ئه‌گه‌ر هه‌موو كه‌س توانای كرێنی هێڵی ئینته‌رنێتی نه‌بێت یان شاره‌زایی لێینه‌بێت ئه‌وا مۆبایل و ته‌له‌فۆنی به‌نرخێكی هه‌رزان ده‌ست ده‌كه‌وێت. كۆمپانیاكانی ئه‌و بواره‌ش رۆژ له‌دوای رۆژ نرخی سیكارت و به‌شداریكردن داده‌شكێنن. ساڵانێك نرخی سیمكارتێكی ئاسایی له100 دۆلار كه‌متر نه‌بوو هه‌ر بۆیه‌شه هه‌موو كه‌س توانای كرینیانی نه‌بوو. خۆشبه‌ختانه له‌م دواییانه‌دا نرخی سیكارتێك وا داشكاوه كه دوو تا سێ دۆلاره به‌تایبه‌تی سیمكارته‌كانی ئاسیا سێڵ. تا ئێره ئاسایه و ئه‌گه‌ر به‌به‌لاشیش ئه‌و كۆمپانیا به‌رێزه سیمكارته‌كانی بداته خه‌ڵك مافی خۆیه‌تی و كارێكی باشیشه ئه‌گه‌ر بیكات. به‌ڵام ئه‌وه‌ی نائاساییه تائێستا كۆمپانیاكانی گه‌یاندن نه‌یانتوانیوه كۆنترۆڵی ئه‌م بواره بكه‌ن كه به‌هۆی هێڵه‌كانی ئه‌وانه‌وه خه‌ڵك بێزار ده‌كرێت و هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌كرێت و جنێوباران ده‌كرێت. وایلییهاتووه هه‌ندێك كه‌س ئێواران له‌جێگه‌ی كڕینی ده‌سكێك كه‌وه‌ر و كه‌ره‌وز یه‌ك دوو سیم‌كارت له‌گه‌ڵ خۆی بباته‌وه و له‌رێگه‌یانه‌وه خه‌ڵك جنێو باران بكه‌ن. ئه‌ویش نه‌ك به‌ده‌نگ به‌ڵكو له‌رێگه‌ی كورته نامه‌وه. رۆژی هه‌ینی رابردوو له‌ناكاو نامه‌یه‌كم پێگه‌یشت له‌لایه‌ن كه‌سێكی نه‌ناسراو به‌ژماره ته‌له‌فۆنی (07708721913) و هه‌زار و یه‌ك جنێوی ناشیرینیان به‌خۆم و خێزانم دابوو دوای ئه‌وه‌ی به‌نده‌ش به‌نامه‌یه‌ك داوام لێ‌كرد خۆی بناسێنێت له‌وه‌ڵامدا و به‌ژماره (07708721914) واتا ژماره‌یه‌كی دیكه دوو ئه‌وه‌نده‌ی دیكه جنێو و هه‌ڕه‌شه‌م بۆ هات. كه له‌ناوه‌رۆكی نامه‌كه‌ش ووردبوومه‌وه تێگه‌یشتم ئه‌م جنێو بارانه به‌هۆی ئه‌و كارانه‌وه‌یه كه له‌بواری رۆژنامه‌نووسیدا ده‌یكه‌م به‌تایبه‌تی زنجیره ریپۆرتاژێك كه له‌م دواییانه‌دا له‌باره‌ی پرۆژه‌كانی حكومه‌ت به‌دواداچوونم بۆ كردبوو. چونكه له‌به‌شێكی نامه‌كه‌دا ده‌ڵێت بۆ پاره و مۆنیكا واده‌كه‌یت. پێده‌چێت ئه‌وه‌ی به‌م شێوه‌یه هێرشی ناره‌وای كردۆته سه‌رم سه‌ر به‌باڵ و لایه‌نێك بێت كه به‌نیازن كوردستان بكه‌نه به‌هه‌شت و كار له‌سه‌ر سوكایه‌تی پێكردن و ناوزراندنی خه‌ڵك ده‌كه‌ن و به‌م ره‌فتارانه‌ش ده‌یانه‌وێت ترس و نیگه‌رانی دروستبكه‌ن و خه‌ڵك له‌كار سارد بكه‌نه‌وه تاوه‌كو تۆش وه‌كو ئه‌وان بڵێت هیچ شتێك له‌م وڵاته‌دا نه‌كراوه و كه‌س به‌قه‌د ئه‌وان جوان نیه و ئه‌وان فریشته‌ن و خۆ بۆ كوردی داماوی ناردوون. ئه‌م ره‌فتارانه‌ش جۆرێكی دیكه‌ی توند و تیژییه كه‌پێشتر هه‌ندێك لایه‌ن له‌رێگه‌ی تێزاب رژاندن به‌قاچی ئافره‌تدا ده‌یانكرد و ئێستا ئه‌مان له‌رێگه‌ی ته‌كنه‌لۆژیاوه ده‌یكه‌ن.. جا لێره‌دا ده‌پرسم ئایا كێ رێگه‌ی بۆ ئه‌م ته‌رحه زاته نه‌خۆش و دابڕاوانه خۆش كردووه به‌م شێوه‌یه بكه‌ونه وێزه‌ی خه‌ڵك و جنێوبارانی بكه‌ن. ئایا كۆمپانیای خاوه‌ن هێڵه‌كه توانیویه‌تی رێوشوێنێك بگرێته به‌ر تاوه‌كو ئه‌م كه‌سه نه‌خۆش و نه‌فس نزم و پوله‌كی و به‌كرێگیراوانه نه‌توانن ئاوا سوكایه‌تی به‌خه‌ڵك بكه‌ن. به‌پێی یاسای ژماره (6) ی ساڵی (2008) ی تایبه‌ت به قه‌ده‌غه‌كردنی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن له‌كوردستان له‌ماده‌ی هه‌شتدا و له‌برگه‌ی سێ‌دا كۆمپانیاكان له‌حاڵه‌تی له‌و جۆره‌دا مولزه‌م ده‌كات كه باجی ئه‌و كارانه بده‌ن كه به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌میه‌كانیانه‌وه خه‌ڵكانێك به‌و شێوه‌یه ره‌فتار ده‌كه‌ن. بۆیه داوا له‌كۆمپانیای ئاسیاسێڵ ده‌كه‌م كه به‌جددی رێگه له‌م جۆره كارانه بگرێت و ته‌نها بۆ دوو سێ دۆلار كه‌رامه‌تی خه‌ڵك بریندار نه‌كه‌ن و ئالیه‌تێكی یاسایی بۆ فرۆشتنی سیمكارته‌كانیان دابنێن كه‌خه‌ڵكی نامه‌سئول و مشه‌خۆر و نه‌خوێنده‌وار و كۆیله و ده‌روون نه‌خۆشی وه‌ك ئه‌و كه‌سه نه‌توانن به‌و شێوه قیزه‌ونه به‌كاری بهێنن. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته‌ش به‌رده‌وام نه‌بێت داوا له‌هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌م كه به‌م شێوه‌یه ره‌فتاریان به‌رامبه‌ر كراوه بچن سكاڵا له‌سه‌ر كۆمپانیاكانی گه‌یاندن تۆمار بكه‌ن و داوای مافی یاسایی خۆیان بكه‌ن كه به‌هۆی ته‌ماعی ئه‌وانه‌وه كه‌سایه‌تیان له‌كه‌دار ده‌كرێت. چونكه من تا ئاشكراكردنی ئه‌و كه‌سه له‌سه‌ری ده‌ڕۆم و له‌حاڵه‌تی نه‌دۆزینه‌وه‌شیدا سكاڵای یاسای له‌سه‌ر كۆمپانیای ئاسیا سێڵ تۆمار ده‌كه‌م و ده‌بێت له‌بری ئه‌و سوكایه‌تیه باجی یاسایی خۆی بدات. ئه‌گه‌ر هه‌موومان دانیشین و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بین ئه‌م وڵاته له‌خۆیه‌وه ببێت به‌شامی شه‌ریف ئه‌وه مه‌حاڵه و پێویسته یاسا رێگه له‌به‌رده‌م ئه‌وانه‌دا دابنێت كه له‌چركه‌یه‌كی خۆیان خۆشنابن. جا لێره‌شه‌وه داوا له‌كۆمپانیای ئاسیاسێڵ ده‌كه‌م خاوه‌نی ئه‌و ژمارانه‌ی نوسیوومه بدۆزنه‌وه و بزانن به‌چ رێگه‌یه‌ك كڕدراوه و كێ به‌كاری هێناوه. ئه‌گه‌ر ئاشكرایكرد ئه‌وا سوپاسیان ده‌كه‌م و ئه‌وسا خۆم ئه‌و ده‌روون نه‌خۆشه‌یان بۆ فێره‌كه‌م چۆن مۆبایل به‌كار بهێنێت. ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا من ئاسیاسێڵ به‌لایه‌نی سه‌ره‌كی سكاڵاكه‌م ده‌زانم و له‌خزمه‌تیاندا ده‌بم له‌دادگا و له‌وێ كورته نامه‌كانیشیان نیشانده‌ده‌م كه بۆم هاتوون له‌و ژمارانه‌وه...
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
