چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌و به‌ر مه‌قام بێژی ناسراوی کورد (سه‌لاح داوده)، به کتووپڕی ماڵئاوایی یه‌کجاره‌کی لێ‌کردین و گه‌یشته کا
روانی هونه‌رمه‌ندانی کۆچکردووی وه‌ك (عه‌لی مه‌ردان وحه‌سه‌ن زیره‌ك و محه‌مه‌د عارف جه‌زیری وئه‌رده‌وان و ئه‌یاز زاخۆیی و قادر کابان و ئیبراهیمی خه‌یات و فوواد ئه‌حمه‌د و ته‌حسین تاها و مه‌رزییه‌ی فه‌ریقی) و زۆرانی دیکه له هونه‌رمه‌ندانی ڕه‌سه‌نی کوردی، به‌ڵێ (سه‌لاح داوده) کۆچی کرد، به‌ڵام دونیایه‌ك له هونه‌ری مه‌قامی له‌دوای خۆی جێهێشت.. هه‌موو ئه‌وه ده‌زانین به‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندی کۆچکردووی شاری که‌رکووك زۆر به بێ نازی سه‌ری نایه‌وه، زۆر به ئاوات و په‌رۆش بوو بگاته ئاواته‌کانی خۆی، که ده‌ست کوورتی وای لێکردبوو، نه‌تووانێت هه‌واش بمژێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ڵوێستی به‌رانبه‌ر بوونی خۆی وه‌ك کوردێك هه‌میشه به‌رچاو بوو، (سه‌ڵاح داوده) سروودی بۆ به‌عس و سه‌دامی گۆڕ به گۆڕ نه‌چڕی و هه‌ر بۆیه‌ش سه‌ربڵند و سه‌رفرابوو.. ئه‌وه‌ی جێگای داخه ئێمه‌ی کورد نازانین ڕێز بۆ خۆمان دابنێن و هه‌میشه‌ش خۆمان به‌که‌م ده‌زانین و خه‌ڵکی بیانی و به‌تایبه‌تی خه‌ڵکانی ووڵاتانی داگیرکه‌ر له خۆمان مه‌زنتر داده‌نێن، زۆر نموونه هه‌یه هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بکه‌م، به‌ڵام نموونه‌ی یه‌کێك له‌و که‌سانه ده‌هێنمه‌وه که زۆر زه‌ق و زیندووه، یه‌ك دوو ساڵ له‌مه‌و به‌ر که‌سێك به‌ناوی (حوسام ئه‌لڕه‌سام) به‌پێشوازییه‌کی گه‌رم و پاره‌یه‌کی زۆر داوه‌تی کوردستان کرابوو، هه‌ر له‌فڕۆکه‌خانه و تا شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی دابین‌کراو بۆی به‌شێوازێك پێشوازی لێ‌کرا، که‌هه‌رگیز به‌خۆشی باوه‌ڕی نه‌ده‌کرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنج بوو، زۆر بێ منه‌تانه له‌یه‌کێك له که‌ناڵه‌کانی ئاسمانی کوردی دیداری له‌گه‌ڵ ساز کرا و له وه‌ڵامی پرسیارێك ئاخۆ کوردستانی چۆن دیت گووتی. - هیچ شتێك به‌ناوی کوردستان نیه و هه‌موو ئێڕاقیین وئه‌وه ئاخافتنی ئه‌و که‌سه بوو که زۆر ڕێزی لێ‌گیراو به‌ناوی هونه‌رمه‌ند هاتبووه کوردستان و له‌بنه‌ڕه‌تیشدا ته‌نیا سترانی (کاولی) ده‌زانێت.. ئه‌م نموونانه و زۆری دیکه له به‌دبه‌ختی کورد که چۆن بۆ خه‌ڵکانی بیانی ده‌ڕژێنه سه‌رشه‌قام و گاڵته‌ش به هونه‌رمه‌ندانی ڕه‌سه‌نی کوردی ده‌که‌ن، من هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم چه‌ند ڕێزی خۆمان بگرین هه‌ر که‌مه، چونکه ته‌نیا کورده دڵی بۆ کورد ده‌سووتێت و هیچ که‌س و نه‌ته‌وه‌یه‌ك دڵی بۆمان ناسووتێ، با کۆچی ناوه‌ختی (سه‌لاح داوده) بکه‌ینه هێمایه‌کی زیندوو بۆ هونه‌رمه‌ندانی کوردستان.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
