"جه‌لال سه‌عید پێویستی به ئیسراحه‌ته"
تیپی هونه‌ره میللیه‌كان له به‌رواری 5/3/ ساڵی 1979 له شاری هه‌ولێر به سه‌رپه‌رشتی عه‌مید مه‌ڕمه‌ڕچی دامه‌زرا، كه سابیر عه‌بدوڵره‌حمان وه‌ك به‌رێوه‌به‌ری شانۆ و رزگار خۆشناو وه‌ك به‌رێوه‌به‌ری مۆسیقا له‌و تیپه‌دا كاریان ده‌كرد، له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه چه‌ندین تابلۆیه‌كی جۆراوجۆریان به‌رهه‌مهێنا و به‌و كارانه‌وه چالاكی جۆراوجۆری له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ئه‌نجامدا، له میانه‌ی ئه‌و راپۆرته‌ی، له‌گه‌ڵ ئه‌و تیپه ئه‌نجامیداوه، زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئێستای تیپه‌كه ئه‌گه‌ری وازهێنانیان هه‌یه و به‌رێوه‌به‌ری تیپه‌كه‌ش ده‌ڵێت "به ناچاری بۆ حیزبه‌كان ده‌چین".
له سه‌ره‌تای راپۆرته‌كه‌دا سه‌ركه‌وت محه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌ری تیپی هونه‌ره میللیه‌كان باسی ئه‌و ده‌كات له‌گه‌ڵ گه‌شه‌كردن و به‌هێزبوونی تیپه‌كه‌یان له ساڵانی هه‌شتاكان رژێمی به‌عس هه‌وڵی لاوازكردنه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ی داوه، گوتی "كه رژێمی به‌عس زانی تیپی هونه‌ره میللیه‌كان گه‌شه‌ی كردوه بیری له‌وه كردووه چۆن ئاستی ئه‌و تیپه نزم بكاته‌وه، به تایبه‌ت له‌و كاته‌ی تیپه‌كه یه‌كه‌م سه‌ردانی خۆی بۆ ئه‌ڵمانیا ئه‌نجامدا و چه‌ند تابلۆیه‌كی نمایش كرد، رژێمیش ورده ورده ته‌داخولی ده‌كرد و گرنگی پێ نه‌دا تیپه‌كه‌ی بێهیز كرد"، ئه‌و به‌رێوه‌به‌ره ئاماژه‌ی بۆ ئه‌و خاڵانه كرد كه رژێم بۆ بێهێزكردنی تیپه‌كه به‌كاری هێنا وتی "له سه‌ره‌تادا تیپی هونه‌ره میللیه‌كان سه‌ر به شانۆ و سینه‌مای به‌غداد بوو، به‌ڵام به بڕیاریك تیپه‌كیان گه‌ڕانده‌وه ئه‌مام عامه‌ی هه‌ولێر، هه‌وره‌ها به هیچ شێوه‌یه‌ك خولیان بۆ راهێنه‌ره‌كان نه‌ده‌كردوه و پشتمان به راهێنه‌ره عه‌ره‌به‌كان ده‌به‌ست، به‌و خاڵاش تیپه‌كه زۆر نزم كرایه‌وه"، هه‌رچه‌نده له سه‌ره‌تاكانی دروست بوونی تیپی هونه‌ره میللیه‌كان هونه‌رمه‌ندانی گۆرانیبێژ له‌و كاته‌دا به شێوه‌یه‌ك كه‌مبووه، به‌ڵام چه‌ندین گۆرانیبێژ له تابلۆكانی ئه‌و تیپه‌دا به‌شداریان كردووه و له گۆرانیبێژدا په‌كیان نه‌كه‌وتبوو، هونه‌رمه‌ند جه‌لال سه‌عید له سه‌ره‌تای دروست بوونی ئه‌و تیپه‌دا به‌شدار بووه و تاكو ئێستاش ماوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له (نیزام شوكر، قادر زیره‌ك، محه‌مه‌د جه‌زا، عاره‌ب عوسمان، ساڵح سه‌رچناری، ئیسماعیل قوربانی)، گۆرانیبێژانی ئه‌و تیپه بووینه، هیمداد له‌شكری راهێنه‌ر له تیپی هونه‌ره میللیه‌كان ده‌ڵێت "كی ده‌نگی ره‌سه‌نی هه‌بێت ده‌توانین ئه‌و له تابلۆكانمان به‌كاربهێنین، ساڵانێكی دوور و دێژه خزمه‌تی ئه‌و تیپه ده‌كات، ئه‌ویش پێویستی به ئیسراحه‌ت هه‌یه، به حوكمی ئه‌وه‌ی له زۆربه‌ی تابلۆكان ده‌نگی جه‌لال سه‌عیده زۆر خه‌ڵك گله‌یان لی ده‌كه‌ن"، ئه‌و راهێنه‌ره پێیوایه ئه‌گه‌ر تابلۆیه‌كی نوی دروست بكری به ده‌نگی جه‌لال سه‌عید خه‌ڵك به دووباره بوونه‌وه‌ی ده‌زانی، بۆیه ناچارین ده‌نگی نوی به‌كاربهێنین، چونكه كورد ده‌نگی فۆلكلۆری زۆره، به‌ڵام سه‌ركه‌وت محه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌ری تیپه‌كه‌ش ده‌نگی نوری گه‌رمیانی و كه‌ریم گوڵانی بۆ تیپی هونه‌ره میللیه‌كان به په‌سنده ده‌زانی، له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌ك خۆی گوتی "تیپی هونه‌ره میللیه‌كان پێویستی به ده‌نگێكی شه‌عبی و ره‌سه‌نی فۆلكلۆری كوردییه، ده‌بی له‌گه‌ڵ تابلۆكانی ئێمه بگونجی، بۆیه هه‌موو ده‌نگێكمان پێویست نییه"، ناوبراو له باره‌ی كێشه‌كانی تیپه‌كه‌ی قسه‌ی هه‌بووه و ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات زۆر جار به‌بی ئاره‌زووی خۆیان به‌شداری له هه‌ندی چالاكی ده‌كه‌ن، هۆكاره‌كه‌شی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی گێڕایه‌وه ده‌ڵێت "ده‌بینین له پێناو حه‌ز و به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند كه‌سێك ئه‌و تیپه له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ده‌یه‌خن، كه ته‌نیا به بێهێزكردنی تیپه‌كه‌مان كۆتایی دێت"، زۆرجار به‌بی ره‌زامه‌ندی خۆیان له بۆنه حیزبییه‌كان به‌شداری ده‌كه‌ن، كه ئه‌و خاڵه‌ش جێگای نیگه‌رانی تیپه‌كه‌یه، بۆیه به‌رێوه‌به‌ری تیپه‌كه ده‌ڵێت "كه نوسراوی ره‌سمی داوامان لێده‌كه‌ن به‌شداری له بۆنه‌یه‌كدا بكه‌ین ناتوانین ره‌فزی بكه‌ینه‌وه، چونكه له‌سه‌روی خۆمانه‌وه كاره‌كه ده‌كری، بۆیه كه به‌شداری ده‌كه‌ین شوێنه‌كه نا هونه‌ری بووه و شكستمان هێناوه"، ئه‌و گوتیشی له‌و بۆنانه موكافه‌ئه‌ی جۆراوجۆر هه‌یه، به‌ڵام جاری واهه‌یه موكافه‌ئه‌مان باشه هه‌ر ئه‌ندامێك 1000 دۆلاری به‌رده‌كه‌وی، جاری واش هه‌یه زۆر به خراپی موكافه‌ئه‌مان ده‌ده‌نی و هه‌ر ئه‌ندامێك 15 هه‌زاریان وه‌رگرتووه"، سه‌ركه‌وت خدر به‌رێوه‌به‌ری شانۆ تیپی هونه‌ره میللیه‌كان ئه‌و جۆره كارانه به ته‌داخولی شه‌خسی ده‌زانی و گوتیشی "نامه‌نتیق ده‌ستكاری حه‌زی ئێمه ده‌كری، زۆرجار تابلۆكان به دڵی خۆمان نابن".
تیپی هونه‌ره میللیه‌كان له‌لایه‌كی دیكه وه‌زاره‌تی رۆشنبیری به كه‌مته‌رخه‌م ده‌بینی و پێیوایه زۆرجار به‌بی ره‌چاوكردنی بنه‌ماكانی تیپه‌كه‌یان به قسه‌ی چه‌ند شه‌خسێك وه‌زاره‌تی رۆشنبیری بڕیار ده‌دات، ئه‌و گوتیشی "ئێمه خۆمان له ناو تیپه‌كه چه‌ند كادیرێكمان پێگه‌یشتووه و یاخود چه‌ند راهێنه‌رێكی شاره‌زامان هه‌یه، ئه‌و حه‌قی ئه‌وه‌ی ببێته به‌رێوه‌ر و بڕیارده‌ری ئه‌و تیپه، نه‌ك كابرایه‌ك بهێنن به‌رپرسێكه نازانی هه‌ڵپه‌ركی و تابلۆ چییه بڕیار به‌ده‌ستی تیپكه‌ش ده‌بێت"، ئه‌و به‌رێوه‌به‌ره گله‌یشی له‌وه هه‌یه تیپه‌كه‌یان كراوه‌ته سه‌ر به به‌رێوه‌به‌رایه‌تی مۆسیقا، كه پێشتر سه‌ر به به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شانۆ بوون، چونكه ئه‌و ده‌ڵێت "ده‌بێ تیپه‌كه له‌سه‌ر مۆسیقا زاڵ بێت نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه، كاری ئێمه ته‌نیا مۆسیقا نییه، به‌ڵكو نمایشكردنی جلوبه‌رگ و شانۆ و گۆرانییه و مۆسیقایه"، نه‌بوونی مووچه‌یه‌كی پێویست بۆ ئه‌ندامان كێشه‌یه‌كی سه‌ره‌كی تیپه‌كه و ئه‌ندامانه‌یه‌تی، به‌رێوه‌به‌ر قسه‌ی زۆری له‌و باره‌یه‌وه هه‌بوو، رێكان ئاری ئه‌ندام له تیپی هونه‌ره میللیه‌كان وێڕای نیشاندانی حه‌زی خۆی بۆ كاركردن له‌و تیپه‌دا، ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد مووچه‌كه‌یان زۆر كه‌مه و هه‌موو ئه‌ندامانیش نارازین و گوتی "مووچه‌كه‌مان زۆر كه‌مه مانگانه 200 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرم، ئه‌گه‌ری وازهێنانی زۆرم هه‌یه، چونكه بۆ داهاتووم ناتوانم به‌و مووچه‌یه پێداویستییه‌كانی ژیانم دابین بكه‌م، له‌به‌رئه‌وه‌ی خێزان پێكبهێنین ئه‌ركی زیاترمان ده‌كه‌وێته سه‌ر"، ئه‌و ئه‌ندامه ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌ش كرد زۆربه‌ی ئه‌ندامان له مووچه‌كانیان نارازین و زۆری ئه‌ندامانیش ئه‌و بیروبۆچوونه‌یان هه‌یه ئه‌گه‌ر مووچه‌كه‌یان زیاد نه‌كری به دوای كارێكی دیكه بكه‌ون"، هه‌روه‌ها سه‌روین كه‌ریم ئه‌ندام له تیپی هونه‌ره میللیه‌كان سه‌ره‌ڕای گله‌یی له مووچه‌كه‌ی، گوتی "هه‌مووكات داوامان كردووه مووچه‌كه‌مان زیاد بكری، به‌ڵام وه‌ك پێویست گرنگی نه‌دراوه به داواكارییه‌كانی تیپه‌كه‌مان، من پێموایه بۆ داهاتوو كاریگه‌ریه‌كی خراپی ده‌بێت بۆ سه‌ر تیپه‌كه‌مان"، سه‌ركه‌وت محه‌مه‌دی به‌رێوه‌به‌ر له‌وباره‌یه‌وه باسی ئه‌وه ده‌كات چه‌ند جار داوای خۆیان بۆ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری به‌رزكردۆته‌وه، به‌ڵام له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ره‌فز كراوه‌ته‌وه.
له‌و تیپه‌دا ئاسانكاری كراوه بۆئه‌وه‌ی كچانی تیپه‌كه شوو به كوڕانی خۆیان بكه‌ن، تاكو كێشه بۆ تیپه‌كه‌یان دروست نه‌كری سه‌ركه‌وت محه‌مه‌د هه‌روه‌ك خۆی گوتی "ئه‌ندامی كچی زۆر باش و به توانا‌مان هه‌بووه، به‌ڵام به هۆی شووكردن نه‌هاتووه و له كاره‌كه‌ی خۆی دابڕاوه، بۆیه زۆر هه‌وڵمان داوه كچه‌كانی خۆمان شوو به كوڕه‌كانی خۆمان بكه‌نه‌وه و حه‌زمان كردوه زۆر یه‌كتریان خۆش بوێت"، سه‌روین كه‌ریم هه‌مان رای هه‌یه و هۆكاره‌كه‌شی گێڕایه‌وه كه ئه‌وكات ده‌توانن هاوكاری یه‌كتر بكه‌ن هه‌م له كاری تیپه‌كه هه‌میش بۆ كاری ده‌ره‌وه‌یان، به‌ڵام ئه‌ندامێكی دیكه‌ی تیپه‌كه رازی نییه كچی تیپه‌كه‌یان بخوازی، رێكان گوتی "من پێخۆش نییه هیچ كچێكی ئه‌و تیپه‌كه‌ی خۆمان بخوازم، چونكه ئێمه زۆر تێكه‌ڵیمان هه‌یه وه‌ك براده‌ر یه‌كترمان ناسیووه، بۆیه به باشی نازانم"، رێكان حه‌زی له وه‌رزش كردووه و تیپی هونه‌ره میللیه‌كان به جۆرێك له وه‌رزش ده‌زانی، بۆیه له ساڵی 2003 ه‌وه وه‌ك ئه‌ندام كار له‌و تیپه ده‌كات و فێری 12 تابلۆ بووه، سه‌ركه‌وت خدر به‌رێوه‌به‌ری شانۆی تیپی هونه‌ره میللیه‌كان باسی ئه‌وه ده‌كات خه‌ڵك خوێندنه‌وه‌یه‌كی باشی بۆ تیپه‌كیان نییه، به كارێكی هه‌ڵپه‌ركێ و ساده‌ی ده‌زانی و وتی "ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یكه‌ین كارێكی ئه‌كادیمی و زانستیانه‌یه، جوله له‌گه‌ڵ مۆسیقا رێكده‌خری و له شانۆ نیشانده‌دری، به‌ڵام كه‌م كه‌س هه‌یه ئه‌و شتانه بزانێت"، به‌رێوه‌به‌ری شانۆ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد ئه‌وان هه‌موو كات پشتمان به فۆلكلۆری كوردی به‌ستووه، ئه‌وانه‌ی هه‌ر له ئه‌ساسه‌وه له داب و نه‌ریتی كوردا هه‌بووینه، هه‌ندی جوله‌ش هه‌یه جیهانییه، كه‌لتووری كوردی له‌گه‌ڵ جیهانی تێكه‌ڵكێش ده‌بێت.
Zanadzey@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
