پێرێ، ڕۆژی هه‌ینی 8 ی ئایار هونه‌رمه‌ندی ڕه‌سه‌ن و ده‌نگخۆشی گه‌رمیان و گشت کوردستان، سه‌لاح داوده کۆچی دوایی کرد و پێرێ به ئاماده بوونی کۆمه‌ڵێک به‌رپرسی حکوومه‌تی و حیزبی و جه‌ماوه‌رێکی زۆری شاری که‌رکووک له گۆڕستانی شۆریجه به‌خاک سپێردرا. ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنیش هه‌ر له ته‌له‌ڤیزیۆن و ڕادیۆوه بگره تا ده‌گاته زۆربه‌ی رۆژنامه و سایته ئه‌له‌کترۆنییه‌کان، بۆ گواستنه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی رێوڕه‌سمی به‌خاکسپاردنه‌که ئاماده‌بوون. گفت‌ولفت و ئاخ و هه‌ناسه هه‌ڵکێشانی ئه‌و دڵسووتاوانه‌شیان ڕاسته‌وخۆ پێڕاگه‌یاندین. هه‌ر له‌وێدا جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌فی گه‌له‌که‌مانیان له‌وه ئاگه‌دار کرده‌وه که خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د سه‌رله‌به‌ری خه‌رج و تێچوونی پرسه‌که‌ی وه ئه‌ستۆوه گرتووه. دواتریش ده‌قی برووسکه‌ی سه‌رخۆشی سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوویان بڵاوکرده‌وه.
من به بیستنی هه‌واڵی کۆچی دوایی سه‌لاح داوده گه‌لێک خه‌مناک بووم. سه‌لاح داوده هونه‌رمه‌ندێکی ڕاستگۆی، ڕه‌سه‌نی، ساده و هه‌ژار بوو. چونکه خاون کلیپ و پاره نه‌بوو. ده‌مدرێژ و هه‌ڵقون و کاسه‌لێس نه‌بوو. خاوه‌ن کۆمپانیاو ئه‌لبووم و چی و چی نه‌بوو. پیره‌مێردێکی که‌واوسه‌ڵته له‌به‌ری گه‌رمیانی بوو بۆیه له خێر و بێری حکومه‌تی هه‌رێم بێبه‌ری بوو. به هه‌ژاری ژیا و به هه‌ژاری مرد. ئه‌و زۆر به هیوا بوو پێش مردنی بتوانێ ژنێک بۆ کوڕه‌که‌ی بهێنێت و ڕۆژێک نه‌وه‌که‌ی له ئامێز بگرێت. به‌داخه‌وه حکومه‌تی هونه‌رپه‌روه‌ری کوردستان نه‌یتوانی و نه‌یویست ئه‌و هیوا بچووکه‌ی مامه سه‌لاح بهێنێته دی. مام سه‌لاح وه‌ک زۆربه‌ی گه‌رمیانییه‌کان دڵپاک و ساکار بوو و حکومه‌تی هه‌رێمی به موڵکی خۆی ده‌زانی و پێی وابوو مافی خۆیه‌تی داوای مافێکی ساده‌ی خۆی لێبکات.
نازانم بۆ هێرۆ خان دوو ساڵ پێشتر نیوه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی ئه‌مڕۆ بۆ خه‌رجی پرسه‌که‌ی ده‌دات، نه‌به‌خشی به مام سه‌لاح تاکو ژن بۆ کوڕه‌که‌ی بهێنێت؟
ئه‌دی سه‌رۆکی هه‌رێم ئه‌گه‌ر له جیاتی برووسکه‌ی سه‌رخۆشی، سێ ساڵ پێشتر پارچه زه‌وییه‌ک، که‌چه خانوویه‌کی به مام سه‌لاح ره‌وا ببینایه، تۆ بڵێی زه‌وی له مه‌داری خۆی ده‌رچووبایه؟
ئه‌ی پارێزگاری که‌رکووک ئه‌وه چۆنه ئه‌و هه‌موو ساڵه له گیرفان به‌تاڵیی هونه‌رمه‌نده ره‌سه‌نه‌که‌ی شاره‌که‌ت بێخه‌به‌ریت، که‌چی له کاتی ناشتنی ته‌رمه‌که‌یدا له پێشی پێشه‌وه‌ی؟
سه‌لاح داوده مرد و له‌گه‌ڵ خۆیدا زه‌ریایه‌ک هونه‌ر و کۆڵێک حه‌سره‌تی برد و ئیدی به‌داخه‌وه، تازه ناگه‌ڕێته‌وه تا به‌چاوی خۆی دڵسۆزیی به‌رپرسانی حکومه‌تی هه‌رێم بۆ هونه‌رمه‌ندای ڕه‌سه‌نی کورد ببینێ!
ناوه‌ڕاستی مانگی پێشوو له سه‌ر داوه‌تی بنکه‌ی گه‌لاوێژ ئه‌دۆنیس هاته کوردستان. به قسه‌ی شێرکۆ بێکه‌س ئه‌دۆنیس بۆ لای په‌ره‌سێلکه‌کانی هه‌ڵه‌بجه و په‌پووله‌کانی ئه‌نفال دێت.. پاشتریش هه‌ر له‌لایه‌ن بنکه‌ی گه‌لاوێژه‌وه خه‌ڵاتی زێڕین پێشکه‌ش به ئه‌دۆنیس کرا.
ئه‌دۆنیس تا پێش رووخانی رژیمی سه‌دام نکۆڵی له کیمابارانی هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن سوپای عروبه‌وه ده‌کرد. له کاتی سه‌ردانه‌که‌شیدا بۆ هه‌ڵه‌بجه یه‌ک وشه‌ی له ده‌فته‌ری یادگاری مۆنومێنتی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌دا نه‌نووسی و ته‌نانه‌ت ناوی کوردستانیشی نه‌هێنا به‌ڵکو ته‌نها گوتی (هژه ڕلارچ) واته ئه‌م زه‌وییه! پاش گه‌ڕانه‌وه‌شی له ڕۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یاتی له‌نده‌نی دا له وتارێکدا نووسی (کوردستان درێژه‌ی سه‌رزه‌وی نیشتمانی عاره‌بییه!!)
بنکه‌ی گه‌لاوێژ و شێرکۆ بێکه‌س چاکیان کرد ئاوا ڕێزیان له ئه‌دۆنیس نا، ئه‌گینا سیاسه‌تی کوردی نیوه‌کار ده‌بوو. ئه‌دۆنیسیش چاکتری کرد، ئه‌گینا سه‌رباری شۆڤێنیستییه‌که‌ی، درۆزنیش ده‌رده‌چوو!
به ڕه‌حمه‌ت بێ سه‌لاح داوده چه‌ند جوانی ده‌چڕی: خۆم به خۆمم کرد تیربارانم که‌ن!
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
