زۆربه‌ی خه‌ڵك ده‌زانن كه تووتن هۆكاره بۆ تووشبوون به نه‌خۆشی ترسناكی سیه‌كان، نه‌خۆشی دڵ، چه‌ندین جۆری شێرپه‌نجه، به‌ڵام له‌وانه‌یه ده‌ركیان به‌وه نه‌كردبێ كه جگه‌ره كاریگه‌ری ده‌كاته سه‌ر ته‌ندروستیی سێكسی و ته‌ندروستیی زاوزێش.
جگه‌ره هۆكاره بۆ لاوازی له ره‌پبوونی چوكدا له ته‌مه‌نی ناوه‌ندی و له به‌ساڵاچووه‌كاندا. جگه‌ره خوێنبه‌ره‌كانی چوك تێكده‌دات به‌مه‌شه‌وه لاوازی له ره‌پبوونی چوك له‌و كاته‌ی كه ره‌پبوونی چوك به هۆی زیادبوونی لێشاوی خوێن به خوێنبه‌ره‌كانی چوكدا رووده‌دات. گرفته‌كه بۆ خوێنبه‌ره‌كان ئاڵۆزتر و ق
وڵتر ده‌بێت له‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌ره‌ڕای جگه‌ره‌كێشان په‌ستانی به‌رزی خوێنیان هه‌یه یان خۆراكیان چه‌وره. جگه‌ره‌كێشێك كه په‌ستانی خوێنی به‌رز بێت، ئه‌گه‌ری گرفتی لاوازی له ره‌پبوونی چوك حه‌فت جار له خه‌ڵكانی ئاسایی پتره. زۆر له‌و كه‌سانه‌ی كه له‌مێژه جگه‌ره ده‌كێشن، ئه‌وا له‌وانه‌یه له ته‌مه‌نی ده‌ورووبه‌ری 30 ساڵیدا دوچاری ئه‌م گرفته ببنه‌وه. به‌ڵگه هه‌یه كه جگه‌ره ده‌بێته هۆی خراپبوونی كوالیتی سپێرمه‌كان و توانای منداڵبوونی (فێرتیلیتی) پیاو كه‌م ده‌كاته‌وه. ئه‌وه‌ش سه‌لمێنراوه ده‌ڵێ كه له‌پاش وازهێنان له جگه‌ره و كه‌مكردنه‌وه‌ی خۆراكی چه‌ور و وه‌رزشكردن توانای ره‌پبوونی چوك زۆر باشتر ده‌بێت له‌گه‌ڵ سه‌ردانی پزیشك.
زۆركه‌س لای وایه كه جگه‌ره نیشانه‌یه‌كی پیاوانی نێرینه‌ییه Virility) (، وه‌كو پڕۆپاگه‌نده‌كه‌ی كاوبۆی بۆ جگه‌ره‌ی مارلبۆرۆ. زۆر گه‌نجی جوان لایان وایه كه به جگه‌ره‌كێشان گه‌نجێتی و جوانیه‌كه‌یان پتر ده‌بێت. راستی مه‌سه‌له‌كه زۆر له‌مه جیاوازتره‌ه، ئایا ده‌زانی كه پیاوه جگه‌ره‌كێشه‌كان به رێژه‌ی (%50) زیاتر له خه‌ڵكانی تر ئه‌گه‌ری تووشبوونیان زیاتره به گرفت له توندبوونی (ره‌پبوونی) ئه‌ندامی نێرینه. ئه‌م راستیه له لایه‌نی زانستیه‌وه سه‌لمێنراوه، چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه جه‌ختیان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان جگه‌ره‌كێشان و ناڕێكی له توندبوونی ئه‌ندامی نێرینه‌دا كردۆته‌وه. ئه‌گه‌ر چی كه‌متر لێكۆڵینه‌وه ئه‌نجامدراون سه‌باره‌ت به كاریگه‌ری جگه‌ره‌كێشان له‌سه‌ر لایه‌نی سێكسی ئافره‌تدا، ئه‌مه‌ش هه‌رگیز مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه جگه‌ره كاریگه‌ری ناكاته سه‌ر ته‌ندروستی سێكسی ئافره‌ت.
نیكۆتین لووله‌كانی خوێن ته‌سك ده‌كاته‌وه (گرژیان ده‌كاته‌وه) واته واده‌كات كه كه‌متر خوێنیان به‌ناودا بڕوات، هه‌روه‌ها جگه‌ره‌كێشان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌بێته ئه‌گه‌ری گه‌یاندنی زیانێكی هه‌میشه‌یی به خوێنبه‌ره‌كان. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه توندبوونی ئه‌ندامی نێرینه‌ی پیاویش Erection) (پشتی به‌ستووه به لێشاوی خوێن بۆ ناو خوێنبه‌ره‌كانی ئه‌ندام، ئا لێره‌دا كاریگه‌ری جگه‌ره به‌رجه‌سته ده‌بێت. له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا ئه‌مه سه‌لمێنراوه كه زۆر جار به كێشانی ته‌نها دوو جگه‌ره توندبوونی ئه‌ندامی نێرینه وه‌كو پێویست پته‌و نه‌بووه به‌ڵكو نه‌رمتر و كاتی زۆرتریشی ویستووه.
جگه‌ره‌كێشان یه‌كێكه له‌و هۆكارانه‌ی كه ده‌بنه هۆی گرفت له ره‌پبوونی ئه‌ندامی نێرینه‌دا وه‌كو: كفتی ده‌روونی Stress) (، نه‌خۆشی شه‌كره، به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن، راهاتن له‌سه‌ر خواردنه‌وه‌ی ئه‌لكهولدا، ره‌قبوونی خوێنبه‌ره‌كان، زیانی لابه‌لای هه‌ندێك ده‌رمان، نه‌شته‌رگه‌ری پرۆستات... هتد. ئه‌و كوڕه گه‌نجانه‌ی كه جگه‌ره‌كێشن له‌وانه‌یه ئه‌مڕۆ تێبینی هیچ كاریگه‌ریه‌كی جگه‌ره له‌سه‌ر ته‌ندروستی سێكسیاندا نه‌كه‌ن، به‌ڵام له پاشه‌ڕۆژدا ئه‌م هاوكێشه‌یه سه‌د له سه‌د ده‌گۆڕێ.
نیكۆتین و گرفت له توندبوونی ئه‌ندامی نێرینه‌دا
1- نیكۆتین لووله خوێنیه‌كانی له‌ش به گشتی ته‌سك ده‌كاته‌وه كه خوێنبه‌ره‌كانی ئه‌ندامی نێرینه‌ش ده‌گرێته‌وه كه به‌رپرسن له ره‌پبوونی ئه‌ندام.
2- نیكۆتین ئاستی هۆڕمۆنی تێستۆستیرۆن و هۆڕمۆنه‌كانی تریش له خوێندا داده‌به‌زێنێ، تێستۆستیرۆنیش (هۆڕمۆنی نێرینه) رۆڵی به‌رچاوی هه‌یه له فرمانی ئه‌ندامی نێرینه‌دا.
3- نیكۆتین چڕی ترشه چه‌وریه‌كان له خوێندا زیاد ده‌كات كه ده‌بنه ئه‌گه‌ری نیمچه گیرانێك (Clogging) وه‌كو ره‌قبوونی خوێنبه‌ره‌كان، به‌مه‌شه‌وه لێشاوی خوێن بۆ ده‌زگای سێكسی كه‌مترده‌بێته‌وه.
ئه‌دی كاریگه‌ری نیكۆتین چیه له‌سه‌ر ته‌ندروستی سێكسی ئافره‌تدا؟
له حاڵه‌تی ئاسایی‌دا و كاتی وروژانی سێكسی‌دا لێشاوی خوێن پترده‌بێت بۆ زێ، میتكه، لێوه‌كانی ده‌رچه‌ی زێ، كه هه‌ست له‌م شوینانه‌دا زیات ده‌كات، نیكۆتین وا ده‌كات كه كه‌متر خوێن بگاته ده‌زگای سێكسی، ئه‌مه‌ش بۆ لایه‌نی سێكسی نێگه‌تیڤانه ده‌كه‌وێته‌وه، هه‌روه‌ها:
1- جگه‌ره كاریگه‌ری ده‌كاته سه‌ر توانای گه‌یشتنی ئافره‌ت به ئۆرگازم Orgasm) (.
2- نیكۆتین له‌وانه‌یه كه هێلكه‌دانه‌كان تێكبدات، به‌مه‌وه ده‌بێته ئه‌گه‌ری تێكچوونی سووڕی خوێنی مانگانه و تێكچوونی ده‌ردانی هۆڕمۆنی ئیسترۆجین (هۆڕمۆنی مێیینه)، واته كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی هۆڕمۆنی ئیسترۆجین له هێلكه‌دانه‌كاندا.
3- جگه‌ره‌كێشان ته‌مه‌ن تاوده‌دات بۆ زووتر گه‌یشتن به ته‌مه‌نی كڵۆڵًی) سن الیڕس Menopause)، له‌گه‌ڵ زووپیربوون و وشكبوونی زێ.
جگه‌ره و ده‌نكی (حه‌بی) رێگرتن له سكپڕی (مه‌نع) :
ئه‌گه‌ر تۆ (حه‌بی مه‌نع) به‌كاردێنی و جگه‌ره‌ش ده‌كێشی، ئه‌وا ده‌نگ و باس خراپتره! ئه‌گه‌ری توشبوونت به نه‌خۆشی دڵ زیاتره، ئافره‌ت له ته‌مه‌نی (30- 39) ساڵیدا كه جگه‌ره بكێشێ و (حه‌بی مه‌نع) به‌كاربێنێ ئه‌وا (10) جار پتر رووبه‌ڕووی توشبوون به جه‌ڵًته و نۆره‌ی كوشنده‌ی دڵ ده‌بێته‌وه.
جگه‌ره و جوانی ئافره‌ت
جگه‌ره‌كێشان جوانی و دڵگیری سێكسی ئافره‌ت كه‌م ده‌كاته‌وه، بۆنی جگه‌ره قژ و له‌ش و ده‌م و جلوبه‌رگ ده‌گرێته‌وه، ددانه‌كان و په‌نجه و نینۆكه‌كان به دوكه‌ڵی جگه‌ره زه‌رد هه‌ڵده‌گه‌ڕێن، زه‌رد و تاریكبوونی ره‌نگی لێو و لووت و پێست. هه‌روه‌ها قه‌به‌بوونی ده‌نگ (له‌ده‌ستدانی سروشتی مێیینه‌ی ده‌نگ)، كۆكه و هه‌ناسه‌ڕاوكێ له كاتی چالاكی سێكسی‌دا، پرخه له كاتی نووستندا، سیخه‌ی سینگ له كاتی هه‌ناسه‌وه‌رگرتندا، ئه‌مانه هه‌موویان تا راده‌یه‌كی زۆر له جوانی و دڵگیری ئافره‌ت كه‌م ده‌كه‌نه‌وه.
له‌وانه‌یه ته‌نها به وازهێنان له جگه‌ره لایه‌نی سێكسیت زۆر باشتر نه‌بێت له‌و كاته‌ی كه گه‌لێك هۆكار (جگه له كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌ست له ده‌زگای سێكسی‌دا) ده‌بنه ئه‌گه‌ری گرفتی سێكسـی. بێگومان وازهێنان له جگه‌ره لایه‌نی جوانیه‌كه‌ت بۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه له نه‌هێشتنی ره‌نگه زه‌رده‌كه‌ی ددانه‌كان و په‌نجه و نینۆكه‌كان، هه‌روه‌ها پێست و هه‌ناسه و ده‌نگ، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای خۆپاراستن له شێرپه‌نجه و نه‌خۆشی دڵ كه به خراپی كارده‌كه‌نه سه‌ر ژیانی سێكسی پیاو و ئافره‌ت. وازهێنان له جگه‌ره زیان به ته‌ندروستی سێكسـیت ناگه‌یه‌نێ، له‌وانه‌یه زوو هه‌ست له ده‌زگای سێكسی‌دا باشتربكات و ته‌ندروستی سێكسیت بگاته ئه‌وپه‌ڕی، به تایبه‌تی له پاش نه‌مانی ترس له تووشبوون به شێرپه‌نجه و جه‌ڵته و نه‌خۆشی دڵ.
جگه‌ره و حه‌ز و هه‌وه‌سی سێكسی:
ئه‌مه ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه كه بتوانیت هه‌ر ئێستا واز له جگه‌ره‌كێشان بێنیت، به تایبه‌تی كه ده‌زانیت جگه‌ره‌كێشان چه‌ند كاریگه‌ری خراپ ده‌كاته سه‌ر په‌یوه‌ندی سێكسی هاوسه‌رێتیت. بۆ نموونه به‌م دواییه، ده‌ركه‌وتووه كه جگه‌ره‌كێشان سه‌ره‌ڕای خراپیه‌كانی له‌سه‌ر چه‌ندین لایه‌نی سێكسی، جگه‌ره هه‌وه‌سی سێكسیش كه‌م ده‌كاته‌وه (ئه‌مه به پێی توێژینه‌وه‌كانی زانكۆی ئه‌ریزۆنا) .
هه‌رگیز جگه‌ره مه‌كه به ئه‌ندامی سێیه‌م (ئه‌ندامێكی خراپ) له په‌یوه‌ندی هاوسه‌رێتیتدا. هه‌وڵ بده كه وازبێنی له جگه‌ره‌ی پاش سێكسكردن كه ئه‌گه‌ر كه‌م ئه‌گه‌ر زۆر چێژی لێ وه‌ربگریت، به‌ڵام پاشان زیانی حه‌تمیت پێ ده‌گه‌یه‌نێ كه تۆ بێگومان ئه‌م زیانه‌ت ناوێ و ده‌ته‌وێ كه خۆتی لێ بپارێزیت، كه‌واته ده فه‌رموو چیتر جگه‌ره مه‌كێشه مادام چێژ به‌لاته‌وه گرنگه، تاكو چێژی سێكسیت له‌ده‌ست نه‌ده‌یت كه خۆشترین چێژه له‌سه‌ر گۆی زه‌ویدا.
ئه‌مه سه‌لمێنراوه كه جگه‌ره‌كێشان كاریگه‌ری خراپ ده‌كاته سه‌ر لایه‌نی سێكسی پیاو له هه‌ر ئاستێكدا، هه‌روه‌ها توانای منداڵبوون كه‌م ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها جگه‌ره جگه له‌وه‌ی كه هه‌وه‌سی سێكسی كه‌م ده‌كاته‌وه، قه‌ناعه‌تی سێكسیش كه‌م ده‌كاته‌وه هه‌تا له‌و پیاوانه‌ی كه له ته‌مه‌نی بیسته‌كان و سیه‌كاندان.
كه‌ڕه‌ته‌كانی سێكسكردن له جگه‌ره‌كێشه‌كان خه‌مڵێنراوه به كه‌متر له شه‌ش جار له مانگێكدا، له‌و كاته‌ی كه ژماره‌ی كه‌ڕه‌ته‌كانی سێكسكردن له جگه‌ره‌نه‌كێشه‌كاندا دوو ئه‌وه‌نده‌یه (پتر له ده جار له مانگێكدا)، ئه‌مه‌ش جیاوازیه‌كی گه‌وره‌یه به تایبه‌تی له‌و هاوسه‌رانه‌ی كه منداڵیان ده‌وێت.
جگه‌ره ئه‌نجامدانی سێكس و گه‌یشتن به ئۆرگازم كزده‌كات و كه‌می ده‌كاته‌وه. ئه‌نجامدان و گه‌یشتن به ئۆرگازم Sexual performance پتره له ته‌نها جووتبوون، گه‌لێك ده‌زگای (كۆئه‌ندامی) له‌ش ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام هه‌ر كه توانای پیاو بۆ سێكسكردن كه‌م بۆوه ئه‌وا هه‌وه‌سی سێكسیشی به گشتی كه‌م ده‌بێته‌وه.
له‌و كاته‌ی كه كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌وه‌سی سێكسی و شێوانی ئه‌نجامدانی سێكسی به‌یه‌كه‌وه هه‌ڵده‌كه‌ن، ئه‌وا كۆی مه‌سه‌له‌كه ده‌بێته شڵه‌ژان له قه‌ناعه‌تی سێكسی‌دا. ئه‌گه‌ر قه‌ناعه‌تی سێكسی به ده خاڵ بخه‌مڵێنین: جگه‌ره‌نه‌كێشه‌كان به تێكڕایی ده‌كه‌ونه ژماره 8. 7 و جگه‌ره‌كێشه‌كانیش ده‌كه‌ونه ژماره 5. 2، ئه‌مه‌ش به بێ هیچ گومانێكی زانستی. هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ش سه‌لمێنراوه و گومانی تێدا نیه كه ئه‌و پیاوه‌ی واز له جگه‌ره‌كێشان دینێ، ئه‌وا زوو ده‌رك به‌وه ده‌كات كه كه‌ڕه‌ته‌كانی سێكسكردنی زیاتر ده‌بن و قه‌ناعه‌تی سێكسیشی باشتر و زیاتر ده‌بێت.
جگه‌ره‌كێشان ته‌شیله ماسولكه‌كانی ناو چوك تێكده‌دات كه گرنگن له كرداری ره‌پبوونی چوكدا. هه‌ر كه گرفت له ئه‌نجامدانی سێكسی له پیاودا سه‌ری هه‌ڵدا ئه‌وا ناته‌واوی له هه‌وه‌سی سسێكسیشدا ده‌ست پێده‌كات. ده‌بێ ئه‌مه‌ش له‌بیر نه‌كرێ كه جگه‌ره ته‌نها هۆكار نیه له مه‌سه‌له‌كه‌دا، به‌ڵكو یه‌كێكه له هۆكاره‌كان.
چیژ و خۆشی سێكســیت ئه‌مڕۆ یان له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا به جگه‌ره تێكده‌چێت، ده‌با ئه‌مه به‌هێزترین خاڵ بێت بۆ وازهێنانی یه‌كجاره‌كی له جگه‌ره‌كێشان. هه‌قی خۆیه‌تی له‌جیاتی ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌ر قووتووه‌كانی جگه‌ره نووسراوه ده‌رباره‌ی مه‌ترسیه‌كانی جگه‌ره‌كێشان بنووسرێت (جگه‌ره خراپه بۆ ژیانی سێكسیت) . رێژه‌ی ئه‌گه‌ری گرفتی ره‌پبوون له جگه‌ره‌كێشه‌كاندا:
· كێشانی 20 جگه‌ره و پتر له رۆژێكدا = %61
· كێشانی 11- 20 جگه‌ره له رۆژێكدا = % 36
· كێشانی 10 جگه‌ره و كه‌متر له رۆژێكدا = %16
· ئه‌گه‌ری گرفت له ره‌پبوون به گشتی له جگه‌ره‌كێشه‌كاندا خه‌مڵێنراوه به %31.
doctoradill@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
