ئه‌و جه‌ننه‌ته كه له ژێرپێی دایكانه، وه‌ك ئه‌و نه‌وته وایه كه له ژێرپێی كوردستانیانه: هیچ یه‌كێكیان
سوودیان لێ وه‌رنه‌گرتووه‌و بوون به به‌ڵاو نه‌گبه‌تی بۆ ژیانیان؛ هه‌ردوولایان له‌سه‌ر ئاستی واقیع، هه‌ژارو داگیركراو: یه‌كه‌میان دوا كوێله‌ی موسته‌عمه‌ره‌ی پیاوه‌و دووهه‌مه‌كه‌شیان دوا كۆلۆنی؛ هه‌ردووكیان به خۆشی یان ناخۆشی بێ ماف كراون، كه‌چی له‌وانه‌یه ساڵی جارێك چه‌پكه گوڵێك به دایك ده‌به‌خشن و كوردستانیانیش بۆ نموونه، بۆ ئه‌به‌د"برای خۆشه‌ویستی" نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌به!
مرۆڤ چه‌نده به وردی بیر له ژیانی رۆژانه‌ی دایكان و كچانی ماڵ بكاته‌وه، به‌هۆی زاڵی ئه‌قڵی پیاوانه، هێشتا ناتوانین له‌هێزو توانای به‌رگه‌گرتنی به‌بێ به‌رامبه‌ری ئه‌م كائینه‌و به‌رپانه‌كردنی شۆڕش، تێبگه‌ین.
راسته نوێنه‌رانی یه‌كێتی و سه‌نته‌رو رێكخراو و میدیای ئافره‌تان و ژنان و نووسه‌رو رۆژنامه‌نووسان و حزبه‌كان كه پشتیوانی كه‌مپینی (موچه بۆ دایكان) یان كردووه ده‌گاته سه‌ددان هه‌زار كه‌س، به‌ڵام له چاو لایه‌نگرانی مافی یه‌كسانی ژن و پیاو، هێشتا زۆر كه‌مه‌و پێده‌چێ ئه‌گه‌ر كه‌مپینه‌كه بۆ"مۆچ"ی دایكان بوایه، ئێستا به ملیونان خۆیان ده‌كرد به قوربانی!
چی ده‌بێ ئه‌گه‌ر دایكان و كچانی ماڵ به شاعیر‌و نووسه‌ره پایه‌به‌رزه‌كان بڵێن: چی تر شیعر به باڵامان هه‌ڵمه‌ده‌ن و وتار بۆ ئازادیمان مه‌نووسن، چونكه هیچیان ئێمه‌یان له كاره قیزه‌وه‌نه‌كانی ناو ماڵ رزگار نه‌كردووه، زه‌حمه‌ت نه‌بێ ئیمزایه‌كمان بۆ بكه‌ن تا كرێی كاری ناوماڵ بۆ دابین بكرێ... ئیدی به‌سه‌و چه‌پكه گوڵه‌كانیش بۆ خۆتان!
له رۆژی دایك دووباره بانگه‌وازی هه‌موو كه‌سێك ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له شوێنی نیشته‌جێبوونتان پشتیوانی له كه‌مپینی (موچه بۆ دایكان) !
سه‌لام عه‌بدوڵڵا-خانه‌قین
07701929872
11/5/2009
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
