كورتترین پێناسه:
سایبرسێكس یان سێكسی ئه‌لیكترۆنی Electronic Sex بریتیه له تێكه‌ڵكردنی كۆمیونیكه‌یشن (اتێال) و ده‌ستپ
هڕ. واته قه‌ناعه‌تكردن به ئاره‌زووه سێكسیه‌كانی خود به هاوبه‌شكردنی هزرو فه‌نتازیا له‌گه‌ڵ یه‌كێـكی تردا. ئه‌مه تا راده‌یه‌كی زۆر وه‌كو سێكسی ته‌له‌فۆن phone sex وایه، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێ كه رێگای په‌یوه‌ندیكردنه‌كه جیاوازه. تۆڕه‌كانی كۆمپیوته‌ر و چاتی ده‌نگ Voice Chatزۆر باون، ئێستا وێنه‌ی ڤیدیۆییش زیاد بووه. سایبه‌ر سێكس گه‌لێك چالاكی ده‌گرێته‌وه، بۆ نموونه داونلۆدكردنی وێنه و چیرۆكی تایبه‌ت، هه‌روه‌ها ئی مێلی ئاوا كه باس له سێكس ده‌كات، وێنه‌ی ڤیدیۆیی كه بزوێنه‌ری سێكسی بێت و له‌سه‌ر شاشه‌ی كۆمپیوته‌ردا ده‌ربكه‌وێ جا تۆماركراو یان به شێوه‌یه‌كی زیندوو و راسته‌وخۆ به هۆی كامێرای وێب Webcams له رێگای ئینته‌رنێته‌وه.
خراپیه‌كانی سایبه‌ر سێكس:
به شێوه‌یه‌كی گشتی كه‌سانی عه‌وداڵ و په‌رۆشی سێكسی ئینته‌رنێت زۆر نین. له توێژینه‌وه‌یه‌كدا هاتووه كه ئێستا نزیكه‌ی 75 ملیۆن كه‌س ئینته‌رنێت به‌كاردێنن، له‌و ژماره زۆره‌ی كه ئینته‌نێت به‌كاردێنن ته‌نها %15 ده‌چنه ناو سایته سێكسیه تایبه‌ته‌كانه‌وه. له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تردا هاتووه كه ئه‌وانه‌ی كاتێكی زۆر به دیار ئه‌م سایتانه‌ی وێبدا داده‌نیشن، له‌وانه‌یه دوچاری گرفتی ده‌روونی / سێكسی ببنه‌وه به شێوه‌ی ئیندیفاعی سێكسی Sexual Compulsivity یان گرفتی ده‌روونی تر. هه‌روه‌ها له خوێندنێكدا هاتووه كه نزیكه‌ی %30-%15 ی ئه‌وانه‌ی كه روَژانه ئینته‌رنێت به‌كاردێنن، سه‌ردانی سایته سێكسیه‌كان ده‌كه‌ن یان چاتی سایبه‌رسێكس ئه‌نجام ده‌ده‌ن. ئه‌مه‌ش بێگومان رێژه‌یه‌كی به‌رزه و دیارده‌كه‌ش له زیادبووندایه، ده‌كرێ ئه‌م كه‌سانه ناوزه‌د بكه‌ین به راهاتووان له‌سه‌ر چاتی سایبه‌رسێكس Cyber Chat Addicts. دانیشتن له به‌رانبه‌ر كیبۆردی كۆمپیوته‌ر، ناردن و وه‌رگرتنی نامه‌ی ئه‌لیكترۆنی بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك، هه‌ردوو ره‌گه‌ز، له هه‌موو ته‌مه‌نه‌كان، منداڵ، پێگه‌یشتوو، سه‌ڵت، خێزاندار، هه‌روه‌ها هه‌موو سنووره‌كانی وڵاتانی بڕیوه. پتر له 70000 حه‌فتا هه‌زار وێبسایتی تایبه‌ت به سێكس هه‌یه، ته‌نها ساڵی 1998 نزیكه‌ی 9. 6 ملیۆن كه‌س سه‌ردانی ئه‌م سایتانه‌یان ده‌كرد، ئه‌م سایتانه رۆژانه له زیادبووندان. به شێوه‌یه‌كی تێكڕایی، سێكسی ئه‌لیكترۆنی زیانبه‌خشه! له به‌های مرۆیی كه‌م ده‌كاته‌وه، كه‌سه‌كه هه‌ست به كه‌موكوڕی ده‌كات، هه‌ست به‌وه ده‌كات كه شتێكی نه‌شازی له‌گه‌ڵ سروشتدا كردووه، هه‌روه‌ها چه‌ندین پرسیاری دیكه‌ی بۆ په‌یدا ده‌بن. راسته ئه‌و كه‌سه هه‌ست به سه‌ربه‌ستییه‌كی ته‌واو و بێ سنوور ده‌كات له سێكسی ئینته‌رنێتدا و به كراوه‌یی باسی فه‌نتازیا و لایه‌نه شاراوه‌كانی سێكسی خۆی ده‌كات (كه به شێوه‌یه‌كی حه‌تمی باشتر ده‌وروژێت)، له هه‌مان كاتیش‌دا دووره له هه‌موو سانسۆر و ئاشكرابوونێكه‌وه. جگه له‌مانه، سایبه‌رسێكس رێگایه‌كی سه‌لامه‌ت و تایبه‌ته بۆ ده‌رخستنی فه‌نتازیاكان و تامه‌زرۆیی سه‌باره‌ت به لادانه سێكسیه‌كان و سێكسی به كۆمه‌ڵ و هۆمۆسێكسوالیتی و جل گۆڕینه‌وه... هتد. به هه‌ر حاڵ، هه‌رزانی و ئاسانی گه‌یشتن به ئینته‌رنێت وای كردووه كه زۆر كه‌س ئه‌م تاقیكردنه‌وه سێكسیه بكه‌ن له‌و كاته‌ی كه ناتوانن به شێوه‌یه‌كی نۆرمال ئه‌نجامی بده‌ن، یان لێی بێبه‌شن. تا ئێستاش هیچ سنوورێكی یاسایی بۆ سایبه‌رسێكس دانه‌نراوه.
ئایا سایبه‌رسێكس ده‌كه‌وێته نێو سێـكسفرۆشیه‌وه Prostitutionیان نا؟... . ئه‌مه‌ش تا ئێستا نیشانه‌ی پرسیاری له‌سه‌ره. ئه‌و كه‌سه، به ده‌ستێك له‌سه‌ر كیبۆرددا وشه‌ی سێكسی و وروژێنه‌ر ده‌نووسێ، به ده‌سته‌كه‌ی تر ده‌ستپه‌ڕ ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌ی كه چاتی له‌گه‌ڵدا ده‌كات، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ بینینی وێنه‌ی ڤیدیۆیی سێكسی (كه به پێی داوا جووله‌ی سێكسی وروژێنه‌ر ئه‌نجام ده‌دات) چه‌ند ساتێك له‌نێو رۆمانسیه‌تی ئینته‌رنێتدا به‌سه‌ر ده‌بات. كه‌واته سایبه‌ر سێكس به پێناسه ساده‌كه‌یه‌وه بریتیه له (كۆمیونیكه‌یشن + ده‌ستپه‌ڕ)، به مانایه‌كی دیكه، دامركاندنی حه‌زه سێكسیه‌كانی خودی (كه‌سی) له‌و كاته‌ی كه هاوبه‌ش ده‌بێ له‌گه‌ڵ هه‌موو ورده‌كاریه‌كانی هزر و فه‌نتازیا له‌گه‌ڵ یه‌كێكی تردا. كه‌واته وه‌كو سێكسی ته‌له‌فۆن Phone sex وایه، به‌ڵام ته‌نها جیاوازی بریتیه له‌وه‌ی كه رێگای په‌یوه‌ندیكردنه‌كه جیاوازه. ئه‌وه‌ی كه زیاتر یه‌كێك بۆ راهاتن له‌سه‌ر سایبه‌رسێكسدا راده‌كێشێت بریتیه له‌وه‌ی كه له سایبه‌رسێكسدا جگه له ده‌نگ، كامێرای وێب رۆڵی گه‌وره ده‌بینێ كه وێنه‌ی ڤیدیۆیی جوولاو به شێوه‌ی وروژێنه‌ری سێكسی به‌هێز كاریگه‌ریان هه‌یه. له‌و كاته‌ی كه یه‌كێكی خێزاندار كاتێكی زۆر و ماندووبوونێكی زۆر ته‌رخان ده‌كات بۆ ئه‌م جیهانه‌ی فه‌نتازیا، له‌وانه‌یه كه ئه‌مه كاریگه‌ری نێگه‌تیڤ بكاته سه‌ر په‌یوه‌ندی هاوسه‌رێتی له هه‌ردوو ئاستی ده‌روونی و سێكسیه‌وه.
راهاتن له‌سه‌ر سایبه‌ر سێكس Cyber Sex Addiction
به‌كێ ده‌ووترێ راهاتوو له‌سه‌ر سێكسی ئه‌لیكترۆنی؟... . به‌و كه‌سه ده‌ووترێ راهاتووی سایبه‌ر سێكس كه سه‌ره‌ڕای كاریگه‌ریه نێگه‌تیڤه‌كانی سایبه‌رسێكس له‌سه‌ر ژیانیدا ئه‌و هه‌ر له‌سه‌ر چالاكیه‌كانی سایبه‌رسێكس به‌رده‌وام بێت، بۆ نموونه له‌وكاته‌ی كه ریسك و مه‌ترسی بخاته سه‌ر: په‌یوه‌ندیه‌كان، پیشه، خوێندن و قوتابخانه، ته‌ندروستی، باری یاسایی، هه‌روه‌ها له‌وكاته‌ی كه ئه‌و كه‌سه هه‌موو یان زۆربه‌ی هه‌ره زۆری كات و هزر و فكری بخاته سه‌ر سایبه‌رسێكس به فه‌رامۆشكردنی لایه‌نه‌كانی تری ژیان، ئه‌وسا به‌و كه‌سه ده‌وترێ راهاتووی سایبه‌رسێكس. لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ڵێن كه راهاتوو له‌سه‌ر سایبه‌رسێكس به لای كه‌م 11 ـ 12 كاتژمێر هه‌فتانه له‌سه‌ر ئینته‌رنێتدا به‌سه‌ر ده‌بات به مه‌به‌ستی سایبه‌رسێكس، زۆر جاریش دوو یان سێ ئه‌وه‌نده كات له‌سه‌ر سایبه‌رسێكسدا به‌سه‌رده‌بات.
doctoradill@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
