ئه‌گه‌ر دایكێك یان كچێك له كۆمپانیاییه‌كی په‌له‌وه‌ڕ رۆژانه8سه‌عات مریشك به‌خێو بكات، له‌به‌رامبه‌ریدا كرێی كار وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر رۆژانه له‌ماڵه‌وه رۆژانه به‌بێ پشوودان15سه‌عات خ
هریكی به‌خێوكردنی منداڵ، پاككردنه‌وه‌و چای و چێشتلێنان و جێی نووستن راخستن و پێخه‌ف هه‌ڵگرتن وجلشۆردن و ئوتوكردن و خزمه‌تكردنی مێوان و رێكخستن و ئه‌وانی تر له ماڵه‌وه ببێت كه ناشكرێ له‌به‌ر ماوه‌ی كاركردنه‌كه‌و سه‌ختییه‌كه‌ی له‌گه‌ل كاری كۆمپانیا‌و چێشخانه به‌راوردبكرێت، كرێی كاره‌كه‌ی وه‌رناگرێت!
ئێمه باش ده‌زانین كه زۆركه‌س هه‌یه كاری دایك و كچانی ناو ماڵ به ئه‌ركێكی ئاسایی مێیینه چاوی لێده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیش هاواریان لێهه‌ستاوه‌و ده‌ڵێن: داواكاری كه‌مپینی (موچه بۆ دایكان) بڕه پاره‌یه‌كی زۆری تێده‌چێ. گه‌رچی دایك هه‌ر له‌ماڵه‌وه كاره‌كانی ده‌كات، به‌ڵام كه‌سانی وا هه‌ن ده‌ڵێن: ئه‌وه نییه له وه‌ڵاتانی ئۆروپا موچه‌ی یان یارمه‌تی به دایك و كچی بێكار ده‌ده‌ن! یان ده‌ڵێن (منه‌تی نییه، خزمه‌تی منداڵی خۆیان ده‌كه‌ن... بۆچی منداڵ ده‌هێنن) ... ژن هه‌ر بۆ كاری ناو ماڵ باشه‌و له‌كاتێكدا به‌به‌رچاوی هه‌مووانه‌وه 99%ی مێیینه كاری ناوماڵ ده‌كه‌ن، ده‌ڵێن"جا كێ ده‌ڵێ هه‌ر ژن كاری ناوماڵ ده‌كات؟... هتد...، ئه‌مانه مشتێكن له خه‌رواری نموونه‌ی تێفكرینی پیاوسالاری!
نه‌خێر كاری ناوماڵ به‌هه‌موو مانایه‌ك، سوخره‌كاری و پڕۆكێنه‌و ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی بدا گیان و روحی له‌راده‌به‌ده‌ر ماندوو ده‌بێ، بۆیه نابێ به كه‌سێكی بێكار چاوی لێ بكرێت. ئه‌و به‌ڕێزانه وه‌ك هه‌ندێ پیاوی فینله‌ندی له‌سه‌ر مێزی مه‌یخواردن"به شۆخی"ده‌ڵێن: ژنه‌كه‌م زۆر ئازایه، پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له كاركردن، كاره‌كانی ناو ماڵ و په‌روه‌ده‌كردنی منداڵه‌كانیش ئه‌نجامده‌دا".
تا دایكێك یان كچێك له‌ناو ماڵ بمێنێته‌وه‌و كاره‌كان ئه‌نجامبداو به‌مه به‌شداری له به‌رهه‌مهێنانی كۆمه‌ڵایه‌تی بكات، ده‌بێ موچه‌یان بۆ دابین بكرێ، وئه‌م داواكارییه حه‌ق و هوشیارییه‌كی مرۆییانه، نه‌ك كۆمه‌ك و به‌زه‌یی و سۆزداری بۆ دایك و كچی"داماو" وهه‌روا جێبه‌جێكردنی بۆ كوردستانیان سه‌ربه‌رزییه‌كی بێ وێنه‌یه له‌به‌رده‌م حكومه‌ت و گه‌لانی دنیا:
ئه‌گه‌ر ئه‌بره‌هام لینكۆڵن كۆیله ئه‌فریقییه‌كان له‌ناو ئه‌یالاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رزگاركرد، به‌ڵام به‌داخه‌وه هێشتا له جیهان هه‌نگاوی جددی نه‌نراوه بۆ رزگاركردنی زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری مێینه له حه‌قاره‌ت و زه‌لیلی و بێزاركه‌رو شێتكه‌رانه‌ی كاری ناوماڵ و ئێستا ئه‌م هه‌نگاوه له كوردستانه‌وه وه‌ك هه‌وڵێكی بچووك ده‌نێین و به زمانی دایكمان ده‌ستیپێده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی موچه بۆ ئه‌نجامده‌رانی و له‌داهاتوودا ده‌یخه‌ینه به‌رده‌ستی حكومه‌ت و په‌راه‌مانی كوردستان و رای گشتی هه‌موو جیهان و حكومه‌ته‌كان و رێكخراوه جیهانییه‌كان.
ئه‌مه په‌یام و به‌شداری ئێمه‌یه له‌پێناو ژیانێكی مرۆییانه.
سه‌لام عه‌بدوڵڵا-خانه‌قین
7/5/2009
07701929872
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
